نا ناتوانی چونکه هه‌ر که‌سێک له ساڵه‌که‌دا ته‌نها ده‌توانێ یه‌ک حه‌ج بکات؛ ئێستا جه‌نابت حه‌جی یه‌که‌می خۆتت کردووه‌و فه‌رزه‌که‌ت به جێ هێناوه، زۆر باشه ئینجا حه‌جی به‌ده‌ل بۆ یه‌کێکی تر ده‌که‌ی که دایکته‌و کۆچی دوایی کردووه‌و ره‌حمه‌تی خوای لێبێت، حه‌جه‌که‌ی بۆ بکه‌و بێخه‌م به. جا شه‌رعناسانیش موناقه‌شه‌ی ئه‌مه‌یان کردووه که ئایا ئه‌و که‌سه‌ی حه‌ج ده‌کات بۆ یه‌کێکی تر، به‌ڵێ دیاره به ته‌ئکید ئیحسانه‌و چاکه‌یه‌کی باشی کردووه به‌ڵام ئایا حه‌جه‌که بۆ خۆیشی ده‌نووسرێ و وه‌کو حه‌جێک بۆ خۆیشی حیسابه؟ زۆر له شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون به‌ڵێ وه‌کو حه‌جێکیش ده‌نووسرێ بۆ ئه‌م که له‌بری یه‌کێکی تر حه‌جه‌که ده‌کات؛ یه‌عنی بۆ نموونه ته‌له‌به‌یه‌ک له مه‌ککه‌ی پیرۆز ده‌خوێنێ، پاره‌یان داوه‌تێ و ده‌ڵێن کاکه حه‌جێکمان بۆ بکه بۆ فڵان که‌س، بۆ دایکم، بۆ نه‌نکم، پاشان ئه‌و له‌وێ حه‌جه‌که ده‌کات؛ ئایا ئه‌م که حه‌جه‌که ده‌کات له به‌ری ئه‌و که‌سه‌ی تر، ئه‌میش پاداشتی حه‌جه‌که‌ی دە‌ست ده‌که‌وێت؟ هه‌ندێک له شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون ته‌بعه‌ن ده‌ستی ناکه‌وێت چونکه ئه‌و به پاره کردوێتی. به‌ڵام له حاڵه‌تێکی تردا وه‌کو ئه‌م حاڵه‌ته‌ی جه‌نابت که هاتووی خۆت پاره‌که‌ت داوه‌و حه‌جه‌که‌ش له‌بری دایکت ئه‌نجام ده‌ده‌ی، به‌ته‌ئکید خێری بۆ خۆیشت ده‌نووسرێ و بۆ ئه‌ویش ده‌نووسرێ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر خێره‌که‌ش نه‌نووسرا وه‌کو حه‌ج تۆ ئه‌و ئیحسان و خێره گه‌وره‌یه‌ت بۆ ده‌نووسرێ. هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و رێسایه‌ی که شه‌رعناسانی به‌ڕێز باسیان کردووه‌و له ئه‌سڵیشدا فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌حیحه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «الدَّالُّ عَلَ الخَیرِ کَفَاعِلِهِ»[1]؛ «ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بێته ده‌لیل و رێنما بۆ ئه‌نجامی چاکه‌یه‌ک هه‌ر وه‌کو ئه‌نجامده‌ره‌که وایه‌و هه‌مان پاداشتی هه‌یه»، که‌واته هه‌روه‌کو ئه‌و خێر بۆ ئه‌میش ده‌نووسرێ، له‌م بابه‌تی ئه‌نجامی حه‌ج و عومره‌شدا ده‌شێ وابێت. جا ئیمامی ئه‌حمه‌د (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) به‌رده‌وام ته‌ئکیدی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی که ئه‌جره‌که‌یان وه‌کو یه‌ک وایه، ئیمامی نه‌وه‌ویش (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) هه‌ر وای فه‌رمووه‌و شێخ موحه‌ممه‌د بن ئیبراهیمی ئال شێخ‌یش موفتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستان پێش ئیبنو باز (ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت) \ هه‌ر ده‌یفه‌رموو وه‌ک یه‌ک ئه‌جره‌که‌یان بۆ ده‌نووسرێ.
[1]. أحمد: 23027؛ الترمذي: 2670؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (صحیح الجامع الصغیر وزیادته: 1605).