کاتێک ئیمامی مه‌هدی دێت له مه‌ککه ده‌رده‌که‌وێت و ئێمه له‌سه‌رمانه بچین ببین به شوێنکه‌وته‌ی؛ به‌ڵام ئێمه له کوردستانه‌وه به‌و هه‌موو به‌ربه‌سته‌وه چۆن بتوانین بگه‌ینه لای و به‌یعه‌تی پێ بده‌ین؟
سه‌ره‌تا جارێ ئه‌وه بزانین که فه‌رمووده‌کانی مه‌هدی زیاد له په‌نجا فه‌رمووده‌ن وه‌کو ئیمامی شه‌وکانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت؛ تیایه‌تی سه‌حیحه‌و تیایه‌تی حه‌سه‌نه‌و تیایه‌تی زه‌عیفه، تیایه‌تی مهقبوولهو تیایه‌تی مه‌ردووده، تیایه‌تی وه‌کوو ده‌فه‌رموێ چاک ده‌کرێته‌وه، واته له رێگای تره‌وه که یه‌کتری به قووه‌ت ده‌که‌نه‌وه ده‌بێت به فه‌رمووده‌یه‌کی مه‌قبوول. پاشان نکووڵی کردن له هاتنی مه‌هدی نکووڵی کردنه له شتێکی سابیت که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) باسی لێوه کردووه؛ وه‌سفیشی کردووه‌و فه‌رموویه‌تی: ناوی وه‌کو منه‌و ناوی باوکیشی وه‌کو ناوی باوکی منه، لووتی «أقنَی»یه واته ناوه‌ڕاستی لووتی به‌رز بۆته‌وه‌و ههڵبهزهیهکی تێدایه‌و ناوچاوانی ته‌خته [وه‌ک له سونه‌نی ئه‌بوداووددا هاتووه (٤٢٨٥) و ئه‌لبانیش به حه‌سه‌نی داناوه؛ هه‌موو فه‌رمووده‌که ئاوایه: «الْمَهْدِيُّ مِنِّي، أَجْلَى الْجَبْهَةِ، أَقْنَى الْأَنْفِ، يَمْلَأُ الْأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلًا، كَمَا مُلِئَتْ جَوْرًا وَظُلْمًا، يَمْلِكُ سَبْعَ سِنِينَ»].
به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه کابرایه‌کمان دۆزیه‌وه له ناو کورددا، ناوی موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدۆڵڵا بوو، لووتی وا به‌رز ببووه‌وه، ناوچاوانی ته‌خت بوو، ئایا بڵیین کاکه به‌خوا تۆ مه‌هدیت و به‌یعه‌تت ده‌ده‌ینێ؟ نا؛ یه‌که‌مین مه‌رج له مه‌هدیدا ئه‌وه‌یه که پیاوێکی ساڵح و له خوا ترس و ته‌قوا کاره‌و خه‌ڵک ده‌یناسن و خه‌ڵکی له‌سه‌ری کۆ ده‌بنه‌وه‌و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه دێت که پاش ئه‌وه‌ی دنیا «مُلِئَتْ جَوْرًا وَظُلْمًا»؛ «پڕپڕ بوو له سته‌م و زوڵم»، پڕی ده‌کاته‌وه له چی؟: «فَيَمْلَأُ الْأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلًا»؛ «زه‌وی پڕ ده‌کات له دادگه‌ری و دادپه‌روه‌ری»؛ دوای ئه‌وه‌ی که دنیا پڕ بووه له زوڵم و سته‌م ئه‌م ئدیگۆڕێت و ده‌یکات به دادپه‌روه‌ری.
ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ مههدیهکهی شیعه که ده‌ڵێن له سه‌ردابی سامێڕایهو 1200 ساڵه له‌وێ خۆی مات داوه و دوایی که دێته ده‌ره‌وه ده‌که‌وێته خوێن رێژی و ئه‌هلی سوننه‌ت و عه‌ره‌ب ده‌کوژێت! چونکه ریوایه‌ته‌کانی ئه‌م بابه‌ته هه‌مووی فارس و شیعه درووسیان کردووه. ده‌ڵێن ده‌که‌وێته عه‌ره‌ب کوشتن، جا له کوێیش؟ له مه‌ککه! سه‌حابه‌ش له گۆڕیاندا ده‌هێنێته ده‌ره‌وه‌و هه‌رچی که‌سه که بۆی هاته به‌رده‌م ده‌یکوژێت!
که‌واته پێویسته به‌و شێوه‌یه باوه‌ڕمان به مه‌هدی هه‌بێت که ئاماژه‌مان پێدا؛ وه‌کو سوفیانی سهوریش ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر به لای ماڵتانا ره‌د بوو به مه‌واسه‌فاتی خۆیشیه‌وه ئه‌وه به‌یعه‌تی مه‌ده‌رێ تاوه‌کوو: «یَجتمِعُ عَلیهِ النّاسُ»؛ «تا ده‌بینی خه‌ڵکی کۆ ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تی بده‌نێ»؛ واته ئه‌و که‌سانه‌ی پێش تۆ کۆ ده‌بنه‌وه و به‌یعه‌تی ده‌ده‌نێ، چونکه ئه‌وان ده‌لیله‌کانیان زۆرتر له به‌ر ده‌ستدایه‌و ناسیویانه. یه‌عنی بۆ نموونه با بڵێین له کوردستانی ئێمه‌دا وه‌ختێک مه‌هدی دێت پیاوێکی وه‌ک مامۆستا هاوڕێ ده‌بینین شوێنی که‌وتووه‌و به‌یعه‌تی داوه‌تێ (چونکه به‌ڕاستی مامۆستا هاوڕێ له فه‌رمووده‌کانی مه‌هدی و فیته‌ن و رۆژی قیامه‌ت و ئه‌مانه شاره‌زایه‌و ده‌گه‌ڕێت به دوایاندا)، وه‌ختێک ئه‌و ده‌بینیت له‌گه‌ڵیدا، تۆ ده‌ڵێیت: برا مامۆستا هاوڕێ به‌یعه‌تی داوه‌تێ، که‌وابوو ئه‌مه مه‌هدیه. هه‌ر ئه‌ویش نییه‌و زانای تر‌و خه‌ڵکی تری به‌ته‌قواو ئیماندار و ئه‌مانه به‌یعه‌تیان پێ داوه.
نیشانه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م جار که به‌یعه‌تی ده‌درێتێ له که‌عبه خۆی به‌یعه‌ته‌که ره‌فز ده‌کات. نه‌ک یه‌کێک مه‌سه‌له‌ن له یه‌مه‌ن ده‌رکه‌وتووه ده‌ڵێت به‌یعه‌تم بده‌نێ خۆم مه‌هدیم! به درێژایی تاریخیش ده‌یان مه‌هدی هاتوون و من هه‌ر له ته‌مه‌نی خۆمدا چه‌ندین مه‌هدیم بیستووه که ئاوا هاتوون! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که یه‌که‌م جار ره‌فزی ده‌کات و ئه‌مه‌ش له ته‌قواو زوهد و ئیماندارێتی خۆیه‌تی و ئومێدیشی وایه که خوای گه‌وره یه‌کێکی تر ته‌کلیف بکات و ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌ی بخاته سه‌ر، به‌ڵام دوایی رازی ده‌بێت پێی و بهیعهتهکهش قبووڵ ده‌کات.
پاشان ئه‌و وه‌خته‌ی که مه‌هدی دێت له مه‌ککه ده‌بێت و به‌یعه‌تی ده‌درێتێ، خۆ ئێمه شه‌رت نییه له کوردستانه‌وه بڕۆین بۆ ئه‌وێ و به‌یعه‌ت بده‌ین! له شوێنی خۆمانه‌وه ده‌ڵێین ئه‌وا به‌یعه‌تمان دایتێ، به‌تایبه‌ت له‌م زه‌مینه‌ی ته‌کنۆلۆجیادا ئه‌مه زۆر ئاسانه، شاشه‌یه‌کی گه‌وره داده‌نرێت و تۆش ده‌توانیت به‌یعه‌تی بده‌یتێ.
به‌ڵام ئه‌م جۆره شتانه دائیمه سه‌بری له سه‌ر بگرین و زۆریش نه‌ڕۆین به دوایدا؛ یه‌عنی هه‌ندێک که‌س ئه‌وه‌نده لای گرنگ و قورس بووه که لایه‌نی عه‌قیده‌و عیبادهت و به‌ڵگه شه‌رعییه‌کانی واز لێ هێناوه‌و ئه‌مانه ناخوێنێ که عیلمی زه‌روورین، ئه‌و عیلمانهن که فه‌رزی عه‌ینن له سه‌ری، چووه بۆ سیفه‌ته‌کانی مه‌هدی که هیچ شتێکی له سه‌ر بینا ناکرێت! بۆیه زه‌روورییه ئێمه ته‌نها ئیهتیمام به‌وه بده‌ینه‌وه که مه‌هدی بناسینه‌وه له به‌ینی ئه‌م هه‌موو مه‌هدیانه‌ی که هاتوون. خۆ چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و پێش که ئێوه‌ی گه‌نج ره‌نگه بیرتان نه‌یێت یه‌کێک ناوی موحه‌مه‌د مه‌حموود تاها بوو له سوودان وتی من مه‌هدیم! کوژراو ئیعدام کرا له سه‌ر ئه‌و ئیددیعایه که کردوویه‌تی. له مێژوودا ده‌یانی تر وتوویانه ئێمه مه‌هدین جگه له مههدیهکهی شیعه. خه‌ڵکێکی تریش له ناو ئه‌هلی سوننهتیشدا که دائیمه‌ن له بیئه‌ی قه‌هرو تین و فشار و زه‌لیلی موسوڵماناندا ژیاون که هیچ مه‌جالێکیان نامێنێته‌وه‌و ئیتر خۆیان گۆڕانکارییان پێ ناکرێت ده‌ڵێن ده‌ی ان شا‌ء اللّه ئیمامی مه‌هدی دێت، حه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئیمامی مه‌هدی بێت و دوایی دادپه‌روه‌ری به سه‌ر زه‌میندا بڵاو ده‌کاته‌وه! ئێ یه‌عنی خۆتان نه‌تانتوانی هه‌وڵێک بده‌ن؟ خۆ ئیمامی مه‌هدی ئه‌وه نییه تۆ دانیشیت و چاوه‌ڕێ بکه‌ی وه‌ک جادوویه‌ک دینه‌که سه‌رکه‌وێت! به‌ڵێ ئیمامی مه‌هدی موژده‌یه‌کی خۆشه ئه‌گه‌ر له عومری ئێمه‌دا هات و به‌یعه‌تی پێ بده‌ین و موناسه‌ره‌ی دینه‌که‌ی خوای گه‌وره بکه‌ین له ژێر ئاڵای ئه‌ودا.
وه‌کو سه‌رچاوه‌ش ده‌رباره‌ی مه‌هدی ئه‌م دوو کتێبه زۆر باشن:
«أحادیث الفتن»، عه‌بدولواحید ئیدریس که به‌رگێکی گه‌وره‌یه‌و نزیکی ١٠٠٠ لاپه‌ڕه‌یه.
«المهدي»، شێخ ئیسماعیل موقهددیم؛ ئه‌م کتێبه شتێکی زۆر باش و نایابه‌و نزیکی پێنسه‌د و قوسوور لاپه‌ڕه‌یه‌و فه‌سڵه‌کانی زۆر موڕه‌تته‌ب و جوان کردووه‌و له فه‌رمووده‌کانی کۆڵیوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیهتیمام به باسی مه‌هدی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستتان که‌وێت پێم وایه یه‌کێکه له باشترین سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له فه‌رمووده‌کانی مه‌هدیدا، چونکه ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه بۆ خۆشی سه‌له‌فییه‌کی موحتهرهمهو به شوێن به‌ڵگه‌دا ده‌ڕوات و بۆ خۆشی عه‌قیده‌ی پاکه.