- ئایا پێویسته ته‌به‌ڕڕابوونمان له شیرک و کوفر و ئیلحادی ئه‌م تاغووتانه ئاشکرا بکه‌ین به روویانا؟
-
ئایا پێویسته ته‌به‌ڕڕابوونمان له شیرک و کوفر و ئیلحادی ئه‌م تاغووتانه ئاشکرا بکه‌ین به روویانا؟ جا خۆ ئه‌گه‌ر وا بکه‌ین ده‌مانگرن و زیندانمان ده‌که‌ن و له‌وانه‌شه بمانکوژن!
خوای په‌روه‌ردگار باسی موئمینی ئالی فیرعه‌ونی بۆ کردووین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسێکی گرنگی لێ وه‌ربگرین؛ خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م کابرا ده‌فه‌رموێ: «يَكْتُمُ إِيمَانَهُ» [غافر: 28]؛ «ئیمانه‌که‌ی ده‌شارده‌وه». موسوڵمانێک بوو له قه‌ومی فیرعه‌ون و له نزیکه‌کانی به‌ڵام ئیمانی به سه‌یدنا مووسا هێنابوو، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ئیمانه‌که‌ی شاردبۆوه له دڵ و ده‌روونی خۆیدا. بۆیه جه‌نابیشت به هه‌مان شێوه‌و هیچ مه‌رج نییه راست ببیته‌وه بڵێیت: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه‌ڵا تۆ کافریت! وه‌ڵا دژه‌تیرۆر ئێوه کافرن یان یه‌کیه‌تی و پارتی و فڵان! به‌ڵی گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌یت یه‌کسه‌ر ده‌تگرن بۆ زیندان، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کسه‌ریش نه‌تکوژن هه‌ر له ژێر ته‌عزیب و سزادانیاندا ده‌مریت! ده‌تبه‌ن بۆ دادگاکانی خۆیان؛ جا کابرا له‌سه‌ر حیفازه‌یه‌ک پێنج ساڵ زیندان بێت، ده‌بێ تۆ له سه‌ر ئه‌وه چه‌ند ساڵت حوکم بده‌ن؟ بۆیه ئه‌وه مه‌که.
شاردنه‌وه‌ی ئیمانتان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک جائیزه له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو تاغووته‌ی کوردستاندا، ریش تاشینیشتان جائیزه، نه‌چوونه مزگه‌وتیشتان ئه‌گه‌ر زانیت که‌شف ده‌بیت و ده‌تگرن بۆت جائیزه، قه‌ینا مه‌چۆ بۆ مزگه‌وته‌که‌ش، بۆ جومعه و جه‌ماعه‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ر ده‌زانیت له‌وانه‌یه ناوت هه‌بێت و به‌دواته‌وه‌ن. پاشان که حاڵت له‌مه‌ش قورس‌تر بوو ئیتر پێویسته بڕۆیت و هیجره‌ت بکه‌یت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده تین و فشار که‌وته سه‌رتان مه‌چنه مزگه‌وت و هه‌ر له ماڵه‌کانتاندا عیباده‌ته‌کان بکه‌ن، وه‌ک خوای گه‌وره به یاوه‌رانی سه‌یدنا مووسای فه‌رموو: «وَاجْعَلُواْ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً» [یونس: 87]؛ « خانووه‌کانتان بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و رووی تێبکه‌ن». موسوڵمانانی ئه‌نده‌لۆس که ئه‌و تین و زه‌خته‌یان که‌وته سه‌ر، ئیتر روویان له قیبله نه‌ده‌کرد، روویان ده‌کرده ده‌رگای حه‌وشه‌کانیان! چونکه مه‌سیحییه‌کان له‌پڕ ده‌رگایان ده‌کردۆ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له چیان و چی ده‌که‌ن؟ نوێژ و عیباده‌ت ده‌که‌ن یان خه‌ریکی چین؟ ئیتر زاناکان فه‌توایان بۆ دان روو مه‌که‌نه که‌عبه‌و هه‌ر روو بکه‌نه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانتان! ده‌شێت حاڵه‌تی وا به سه‌ر ئینسانی موسوڵماندا بێت، به‌ڵام بۆ تۆ جارێک که نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه، ده‌بێت ئاوا بکه‌یت که به‌ڵێ ئێمه ته‌به‌ڕڕامان لێ کردوون و کوفرمان کردووه به به‌رنامه‌و رێبازتان: «كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَداً حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ» [الممتحنّة: 4]؛ «ئێمه باوه‌ڕمان به‌و د‌ین و ئاینه‌ی ئێوه نییه، ئیتر دوژمنایه‌تی و رقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاک و ته‌نها ده‌هێنن». ئه‌مه هه‌ڵوێستمانه به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره ئه‌هلی کوفر و شیرک و ئیلحادێک. به‌ڵام خۆ مه‌رج نییه تۆ هاوار بکه‌یت به‌رانبه‌ریان؛ به‌ته‌ئکید ئه‌و کاته ده‌تگرن.
بۆیه زۆر گه‌نجی موسوڵمانی وامان هه‌یه گله‌ییه‌کی زۆر له‌و مامۆستانه ده‌کات که سه‌رکه‌وتوونه‌ته سه‌ر مینبه‌رو دینه‌که‌ی ئێعلام ناکات و راشکاوانه کوفر به تاغووته‌که ناکات. ئێ تۆ ئازا به‌و بچۆره سه‌ر مینبه‌ره‌که! تۆ ئه‌و ره‌خنه گه‌وره‌ت له مامۆستا هه‌یه ده‌ی خۆ مامۆستا دێته خواره‌وه، ئه‌و کاته تۆ ئه‌توانیت سه‌رکه‌ویته سه‌ر مینبه‌ره‌که‌و هاوارێک بکه‌یت و ده‌نگ هه‌ڵبهێنیت! بزانه ئه‌و کاته ده‌تگرن یان نا؟ بزانه ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنی تۆ باشتر بوو یان هی مه‌لاکه که ده‌توانێت حه‌کیمانه‌ش په‌یام و به‌لاغه‌که بگه‌یه‌نێته‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌ش بپارێزێت، ئه‌مانیش بپارێزێت.
له‌وه‌ش دڵنیا بن ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه‌ش تێ ده‌په‌ڕێت، ئه‌م مه‌رحه‌له‌ی کوردایه‌تییه‌و کافرانیش ورده‌ورده له ناو ده‌چن وه‌ک حه‌یاو شه‌ره‌فیان چووه به فه‌زڵی خوای گه‌وره.
- ئایا وه‌لائدان به ته‌نزیمی ده‌وله جائیزه؟
-
وه‌لائدان له ئه‌سڵدا ئه‌مه‌یه که خوای گه‌وره روونی کردۆته‌وه: «إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ» [المائدة: 55]؛ «به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره». که‌وابوو ئیمان هێنانمان ئه‌وه‌مان له سه‌ر فه‌رز ده‌کات وه‌لائمان به موسوڵمانان بێت؛ وه‌لاء یه‌عنی دۆستایه‌تی و لایه‌نگری و سه‌رخستن. ئه‌مه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ده‌بێت موسوڵمان بۆ موسوڵمانان بیبێت، ئه‌مما ئه‌وه‌ی که ته‌نها کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت بگری و غه‌یری ئه‌وان سه‌ر نه‌خه‌یت ئه‌مه نابێت و وه‌لائی راسته‌قینه‌ش ئه‌مه نییه؛ جا ئه‌مه مه‌زهه‌بێکی فیقهییه، حیزبێکی سیاسییه، کۆمه‌ڵێکی جیهادییه، گرووپێکی مۆجته‌مه‌عی مه‌ده‌نییه یان هه‌رشتێک که هه‌یه تۆ نابێت وه‌لائه گشتییه‌که‌ت ته‌رخان بکه‌یت و تایبه‌تی بکه‌یت به‌س به خه‌تێک که وا خۆت حه‌زت لێیه‌تی!
ته‌نزیمی ده‌وله‌ش یه‌کێکه له‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی که وجوودیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌لائی ده‌داتێ ناشێت هه‌روا بیداتێ که ئیتر راست و غه‌ڵه‌ت هه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر چیش بیڵێت هه‌ر راسته‌و مه‌عسوومه؛ ئه‌مه نابێت، چونکه ئینسان ده‌که‌وێته غه‌ڵه‌ت و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه که وه‌لائی موتڵه‌ق بدات به‌و حیزب و گرووپانه. پاشان که تۆ ئه‌مه‌ت کرد نابێت رێگا له‌وی تر بگریت، کابرایه‌ک سۆفییه وه‌لائی ته‌واوی داوه به‌س به‌و خه‌ته سۆفییه، بۆ نموونه به نه‌قشبه‌ندییه، ئه‌وی تر ئیخوانه‌و داویه‌تی به ئیخوان، ئه‌وی تر جه‌ماعه‌تێکی تره‌و هه‌روه‌ها! ئه‌مه ده‌مارگیرییه‌کی سه‌ختی لێوه په‌یا ده‌بێت که موسوڵمانان کۆتله‌کۆتله ده‌کات و دابڕدابڕیان ده‌کات له یه‌کتری؛ واللّه تعالی أعلم.
- من کوردم ئایا کوردایه‌تی من جائیزه؟
-
ئایا قه‌ومیه‌ت هه‌یه له ناو ئیسلامدا؛ بۆ نموونه من کوردم ئایا کوردایه‌تی من جائیزه؟
کوردییه‌ت (کوردبوون)ی تۆ جائیزه، نه‌ك کوردایه‌تی! کوردایه‌تی حه‌ره‌که‌تێکی عه‌لمانی بێدینی شه‌ڕه‌شۆقی کورده له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کانی تر، عورووبه یان تۆرانیزم یان فارسیزم، هه‌موویان وه‌کوو یه‌ک وان، هه‌مووی له ئه‌سڵدا له مادزینییه‌وه هاتوون که پێی ده‌وترێت پێغه‌مبه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی له زه‌مانی پێش نازییه‌کان و پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی که له ئیتالیاوه سه‌ری هه‌ڵدا، دوایی وڵاتانی تری گرته‌وه، دوایی له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیدا له ساڵی 1789 ز. هه‌ر یه‌که له ئاستی خۆیه‌وه دینه‌که‌ی خۆی فڕێ دایه ئه‌و لاو وتی ئێمه قه‌ومی خۆمانین، له وه‌ته‌ن و نیشتمانی خۆمانین، ئه‌وانه‌ی به یه‌ک زمان قسه‌یان ده‌کرد وتیان ئێمه یه‌ک وڵاتمان ده‌وێت و یه‌ک وڵات دروست ده‌که‌ین. دوایی هه‌ندێک له‌مانه نه‌گونجان پێکه‌وه به سه‌به‌بی جوگرافیایی یان به هه‌ر سه‌به‌بێک بوو بێت، چونکه بۆ نموونه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ئه‌ڵمانیایان دروست کرد وتیان مه‌دره‌سه‌ی قه‌ومی ئه‌ڵمانی بریتییه له زمان! به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌ڵمانی هه‌بوون له پۆڵۆنیا مابوونه‌وه. بۆیه ئێستا له سویسرا کانتۆن [کانتۆن جۆرێک دابه‌شکردنی وڵاته، وه‌ک چۆن ده‌وترێت پارێزگا. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له سویسرا باوه] هه‌یه پۆڵۆنییه به‌ڵام له پۆڵۆنیا ناژی، کانتۆنێک سویسری قسه ده‌که‌ن، کانتۆنێک ئه‌ڵمانی قسه ده‌که‌ن، کانتۆنێک ئیتاڵی قسه ده‌که‌ن له باشوور، کانتۆنێک فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له کاتێکدا ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ر سویسرین!
هه‌ندێکی تر وه‌کوو فه‌ڕه‌نسییه‌کان وتیان نا، خزمه‌ت کردنه به فه‌ڕه‌نسا؛ بۆیه بنبێللا که بوو به ره‌ئیسی جه‌زائیر هه‌ر به فه‌ڕه‌نسی حیساب بوو، چونکه زابت بوو له به‌ر ده‌ستی دیگۆلا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، ئیتر ئه‌وه هه‌ر به هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی حیسابه. ئه‌مه فیکره‌یه‌کی قه‌ومی جاهیلییه که پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه له سه‌ره‌تایه‌وه هه‌تا کۆتاییه‌که‌ی. بۆیه ئێمه کابرایه‌کی عه‌ره‌ب یان تورک یان فارسی موسوڵمانمان پێ چاکتره وه‌ک له کوردێکی ناڕه‌سه‌نی مولحیدی بێ‌دین و مومکینیش نییه مساوییان بکه‌ین به یه‌کتری؛ تورکه‌که‌مان پێ باشتره، عه‌ره‌به‌که‌مان پێ باشتره، فارسه‌که‌مان پێ باشتره، سریلانکاییه‌که‌مان پێ باشتره له‌م مولحیده بێدینه موڕته‌دده‌ی که له‌گه‌ڵماندایه، له ماڵه‌وه برای شیریمانه!
ئیسلام ئه‌وانه ناخوێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که کوردیه‌تیه‌که‌ی خۆمم پێ چاکه، به‌ڵی گۆمانی تێداا نییه‌و کوردیه‌تیه‌که‌ی خۆمم پێ چاکه‌و نیعمه‌تێکی خوای په‌روه‌ردگاره‌و شوکرانه‌بژێری ده‌که‌م و له‌لای تورک و فارس و عه‌ره‌به‌که‌ش ده‌ڵێم ئه‌لحه‌مدولیللا کوردم و زمانی ئێوه‌ش ده‌زانم و سه‌ربه‌رزییه بۆم و خوای گه‌وره به کورد خه‌لقی کردوم و مافی کوردیه‌تیه‌که‌ش ده‌ڕۆم به دوایداو به شه‌رعیشی ده‌زانم؛ به ئیسلامه‌که‌م مافی کورده‌که‌ی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه، جا له حه‌شدی وه‌حشی بێت یان له جه‌یشی تورکی بێت یان له سپای پاسداران و ئه‌وانی تریان بێت. مافی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه‌و به ئیسلامه‌تییه‌که‌شم ده‌یکه‌م، به‌ڵام به عه‌لمانیه‌تیی پارتی و یه‌کیه‌تی و په‌که‌که و پژاک و ئه‌و مولحیدانه‌ی تر، ئه‌وه کوفره‌و نابێت توخنی بکه‌ویت به هیچ شێوه‌یه‌ک. که‌واته کوردیه‌تی جائیزه‌و کوردایه‌تی جائیز نییه!
- ئایا قه‌ومیه‌ت هه‌یه له ئیسلامدا؟ واته من که کوردم خه‌بات له پێناوی میلله‌ته‌که‌م بکه‌م جائیزه؟
-
ئایا قه‌ومیه‌ت هه‌یه له ئیسلامدا؟ واته من که کوردم خه‌بات له پێناوی میلله‌ته‌که‌م بکه‌م جائیزه؟ چونکه ده‌بینین تورک و فارس و عه‌ره‌ب به واسته‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه وایان لێ هاتووه، که چی ره‌گه‌زپه‌رستی و قه‌ومیه‌ت به‌رانبه‌ر به کورد ده‌که‌ن به بێ حێساب کردن بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌یش موسوڵمانین!
وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتمان قه‌ومیه‌ت له ئه‌سڵدا له‌سه‌ر ده‌ستی مادزینی و پاشان موسولینی و هه‌روه‌ها نازییه‌کان له‌هدوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیش دامه‌زرا به‌و سیفه‌ته‌ی که ئه‌وانه‌ی که به‌شدارن له زمان و تاریخ و ناوچه‌یه‌کداو هه‌روه‌ها موشته‌ره‌کاتی تر‌و کۆلکه‌ی هاوبه‌شی تریان هه‌یه له ناوچه‌یه‌کدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که قه‌ومیه‌ته‌که‌ی خۆیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بکات. ئه‌مانه وه‌کوو قه‌ومیه‌ت حه‌ره‌که‌تێکی عه‌لمانی بوو که دینی خسته لاوه به‌ته‌ئکید. جا ته‌بعه‌ن که هات بۆ وڵاتی موسوڵمانانیش هه‌ر وا بوو.
که‌وابوو کوردایه‌تی به‌م سیفه‌تی عه‌لمانییه‌ته جائیز نییه‌و حه‌رامه‌و رێبازێکی جاهیلییه. به‌ڵام کوردیه‌تی به‌و سیفه‌ته‌ی که موسوڵمانین و کوردین و به‌رگری له مافی کوردی خۆمان ده‌که‌ین، ئه‌مه جائیزه‌و به جیهادیشی ده‌زانم نه‌ک ئه‌وه‌ی که بڵێین جائیز نییه، به‌ڵام به مه‌رجێک که له ژێر ئاڵای ئیسلامدا بێت، نه‌ک له ژێر ئاڵای پارتی و یه‌کیه‌تی و په‌که‌که و ئه‌حزابی تری عه‌لمانی. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ جائیزه که کورد بین و وموسوڵمانین و خه‌باتی کوردیه‌تی خۆیشمان ده‌که‌ین و له پێناوی مافی میلله‌ته‌که‌شمانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڵام ده‌بێت له ژێر ئاڵای ئیسلامه‌که‌دا بێت.
پاشان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێی تورک و فارس و عه‌ره‌ب به واسیته‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و روتبه؛ ده‌ی خۆ که‌س رێگای له کورد نه‌گرتووه؟ کورد به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی دینه‌که ده‌کات! به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان میلله‌ته‌که‌ی به‌ره‌و ئیسلام دێنێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده پارتی و یه‌کیه‌تی کورده‌که‌یان له ئیسلام دوور خستۆته‌وه! ده‌ی چۆن هه‌ر وه‌کوو یه‌ک واده‌بن؟!
- هاوڕێیه‌تی جووله‌که جائیزه؟ که زۆریش لای یه‌ک خۆشه‌ویستین!
-
دێڕی دووه‌م یه‌کێکه له ئه‌نجامه خراپه‌کانی دێڕی یه‌که‌م! خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ» [المائدة: 51]؛ «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جووله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان، ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه (و حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات». بۆیه نابێت بیانکه‌ین به خه‌مخۆرو سه‌رپه‌رشتیار و نزیکانی خۆمان که ئیعتیمادیان بکه‌ینه سه‌ر. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێ: «لَا تُصَاحِبْ إلَّا مُؤْمِناً، وَلَا يَأْكُلْ طَعَامَك إلاَّ تَقِيٌّ» [أبو داود: 4832؛ ئه‌لبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رموویه‌تی سه‌حیحه (صحیح الجامع الصغیر: 7341)]؛ «رفیقایه‌تی هیچ که‌سێک مه‌که جگه له ئیماندار، خواردنه‌که‌شت با ته‌نها که‌سێکی له‌خوا ترس و ته‌قوا کار بیخوات.
له روانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و هه‌روه‌ها له رای پێشه‌وایان و یاوه‌رانی به‌ڕێزو سه‌له‌ف و پێشه‌وایانی ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه که فه‌رموویانه رفیقایه‌تیان مه‌که‌ن، که‌واته کاره‌که‌ی جه‌نابیشت غه‌ڵه‌ته؛ به‌ڵێ رفتارکردنی رۆژانه له‌گه‌ڵیان، کڕین و فرۆشتن و ئه‌مانه جائیزه، ته‌نانه‌ت ئیمامی ئیبنوته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: جائیزه له‌گه‌ڵ ته‌تارو مه‌غۆلیشدا مه‌ڕو ماڵاتیان لێ بکڕین و پێیان بفرۆشین، به‌ڵام جائیز نییه سیلاحیان پێ بفرۆشین و جائیز نییه شتێکیشیان پێ بفرۆشین که له‌سه‌ر موحه‌ڕڕه‌مات به کار ده‌هێنرێت به‌نیسبه‌تی جووله‌که‌و مه‌سیحی و بوودایی و موشریک و هه‌رچی که‌سێک که هه‌یه.
بۆیه ئێمه ره‌فتارو موعامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین به شێوه‌یه‌کی جوانیش، به دادپه‌روه‌ری و عه‌دلیشه‌وه به‌ڵام ر‌فیقایه‌تییان ناکه‌ین تا ورده‌ورده ئه‌وه‌نده هاتۆچوومان بکه‌ن که ئیتر خۆشمان بون. بۆیه من ئێستاش به جه‌نابت ده‌ڵێمه‌وه که زۆر به‌حه‌زه‌ر به لێی ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستی زۆریشت بۆ ده‌ربڕیوه‌و ئه‌ویش خۆشه‌ویستی بۆ تۆ ده‌ربڕیوه، چونکه ئه‌گه‌ر شیعه‌یه‌ک به ته‌قییه خۆشه‌ویستییه‌که‌یمان بۆ ده‌رببڕێت، ده‌بێت جووله‌که‌یه‌ک چۆن بێت و چۆن حیسابی بۆ بکه‌ین؟ ده‌بێت جووله‌که حیسابی شه‌یتانێکی بۆ بکه‌ین. راسته له جووله‌که‌شدا وه‌کوو هه‌ر قه‌ومێکی تر باشیان هه‌یه‌و خراپیشیان هه‌یه یان با بڵێین خراپیان هه‌یه‌و خراپتر‌و خراپترینیشیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که تۆ ر‌فیقایه‌تیت کردووه مومکینه له خراپه‌کان بێت و خراپتر و خراپترین نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها زاهیرو رواڵه‌تیه‌تی. به هه‌ر حاڵ خوای په‌روه‌ردگار بتپارێزێت چونکه تۆ وه‌کو ئه‌وه وایه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ماردا بکه‌یت ده‌بێت زۆر به‌حه‌زه‌ر بیت.
- دۆستایه‌تی کردنی کاکه‌یی و زه‌رده‌شتی و ئه‌وانه‌و هاتوچۆ کردنیان حوکمی چییه؟
-
دۆستایه‌تی کردنی کاکه‌یی و زه‌رده‌شتی و ئه‌وانه‌و هاتوچۆ کردنیان به شێوازێک که دێنه ماڵه‌وه‌و ده‌چینه ماڵیان و خواردنی یه‌کتری ده‌خۆین، ئه‌مه حوکمی چییه؟
ئێ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «خواردنه‌که‌ت پیاوی ته‌قی بیخوات»، پیاوی له خواترس. بۆیه که تۆ هه‌ر یه‌کێکیش ده‌عوه‌ت ده‌که‌یت، پیاوی له‌خواترس و دیندار ده‌عوه‌ت بکه تا به‌ره‌که‌ت بکه‌وێته خواردنه‌که‌ته‌وه. تۆ کابرای کاکه‌یی بۆچی ده‌عوه‌ت ده‌که‌یت و دۆستایه‌تیی ده‌که‌یت؟ به‌ڵێ له ره‌فتاری رۆژانه‌و له‌سه‌ر رێگا‌و مامه‌ڵهغ‌و ... زوڵمی لێ ناکه‌یت و زوڵمت لێ نه‌کات، سه‌رڕاستانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه؛ ئه‌و بێت، یه‌زیدی بێت، مه‌جووسی بێت، مه‌سیحی بێت، یه‌هوودی بێت، ساحه‌ب هه‌ر دینێک بێت. یه‌عنی ئێمه عیلاقه‌مان له‌سه‌ر دینه‌که‌ی ئه‌و نیه‌و ته‌ده‌خول له‌سه‌ر دینی ئه‌و ناکه‌ین و ره‌فتاری جوانی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین و زۆڵمی لێ ناکه‌ین مادام موحاریب نییه. به‌ڵام دۆستایه‌تی جیاوازه.
بۆیه پێم وایه دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵدا که‌م که‌یته‌وه باشه، مه‌به‌ستم خواردن و هاتوچۆ کردن و ئه‌وانه‌یه که نه‌مێنێت؛ چونکه تۆیش که چوویت بۆ ماڵیان ده‌که‌ویته کێشه‌وه. ئه‌و له‌وانه‌یه پێشت بڵێت گۆشتی حه‌ڵاڵم بۆ هێناویت، له‌وانه‌یه وا بێت به‌ڵام له وانه‌شه سیقه‌ی پێ نه‌که‌یت! ده‌ی بۆ خۆت تووشی ئه‌م ئیحراج و کێشه‌یه ده‌که‌یت؟ بۆیه که چوویشیه ماڵیان بڵی گۆشت ده‌هێنم یان خۆمان ده‌یکوڵێنین و ده‌یهێنین و له‌وێ پێکه‌وه هه‌موومان ده‌یخۆین.
به‌ڵام وه‌ک روونمان کرده‌وه خودی دۆستایه‌تییه‌که کێشه‌ی هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ی لایبه‌یت.
- حوکمی ئه‌و که‌سه چییه که نوێژ ده‌کات و رۆژوو ده‌گرێت که‌چی لایه‌نگری ئه‌و حیزبه گه‌نده‌ڵانه‌یه؟
-
لایه‌نگرتنه‌که ئه‌گه‌ر وایه که بۆ نموونه ئه‌و کابرایه‌ی که نوێژ‌و رۆژووه‌که‌ی هه‌یه ته‌ئیدی یه‌کیه‌تی ده‌کات دژی پارتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوک و باپیر‌و خاڵی و ئه‌وانه یه‌کیه‌تی بوون و ده‌ڵێن: بابه ئێمه شه‌هیدی یه‌کیه‌تیمان هه‌یه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه نه ئاگای له ئه‌فکار هه‌یه‌و نه له ئیلحاد و د‌ین و ئاگای له هیچ شتێک له‌مانه نییه به‌ڵام هه‌ر به‌رانبه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌و پێی خۆشه، یان پارتی واش هه‌یه به هه‌مان شێوه هه‌ر دژی یه‌کیه‌تییه‌و ئاگای له مه‌نهه‌جی پارتیش هه‌ر نییه! ئه‌م جۆره که‌سانه به جاهیل حیساب ده‌کرێن؛ یه‌عنی تا ئه‌و کاته به جاهیل حیسابن که بۆیان روون ده‌کرێته‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.
به‌ڵام وه‌کو هه‌میشه وتوومانه ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو ده‌زگای زانیاری و پاراستن و ئاسایش و ئه‌وه‌ی له مه‌ڵبه‌نده‌کانیاندا ئیش ده‌کات له لق و ناوچه‌کانیاندا که به کاف و مولحیدیان ده‌زانین، ئه‌مانه نوێژ بکه‌ن و رۆژوو بگرن و حه‌جیش بکه‌ن و حافز قورئانیش بن که له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌دا بن هه‌ر کافرن. یه‌کێکی تر نوێژ ناکات، رۆژوو ناگرێت، نه‌چووه بۆ حه‌ج به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه، ئه‌مه کافر نابێت به مه‌رجێک ئیمانه‌که‌ی هێنابێت. فه‌رق و جیاوازی ئه‌م دووانه له وه‌لائدایه، مه‌سئه‌له‌ی عه‌قیده‌که‌یه، نوێژ و رۆژووه‌کان ئه‌حکامن، به‌ڵام ئه‌ویان عه‌قیده‌یه، عه‌قیده نابێت بۆ غه‌یری خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) بێت. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: «إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ» [المائدة: 55]؛ «به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره». که‌واته وه‌لائه‌که ناشێت بۆ غه‌یری خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و بۆ ئه‌و ئه‌هلی ئیمان و ئیسلامه بێت، بۆ ئه‌و موسوڵمانانه که دینه‌که‌یان به راستی گرتووه. دینه‌که‌ش به‌س نوێژ و رۆژوو و زه‌کاته‌که نییه؛ خۆ زۆرینه‌ی ئه‌م حوکمانه تا سه‌رده‌می مه‌دینه فه‌رز نه‌ببوون. ئه‌ی یاوه‌رانی به‌ڕێز سیانزه ساڵ له مه‌ککه چیان ده‌کرد؟ ئه‌م عه‌قیده‌یان پاک کردبۆ‌وه که ده‌بێت بۆ خوا بسوڵحێن.
بۆیه ئه‌م که‌سه‌ی نوێژ‌و رۆژوو ده‌کات و پێشمه‌رگه‌یه یان دژه‌تیرۆره یان له‌و ده‌زگا مولحیدانه‌دا ئیش ده‌کات، ده‌زگای موڕته‌دده‌کان و تاغووتان، فڕی به سه‌ر ئیسلامه‌وه نه‌ماوه‌و ده‌بێت ئاله‌مه زۆر باش تێ بگه‌یت؛ ئه‌مه مه‌سئه‌له‌ی عه‌قیده‌که‌یه، عه‌قیده‌که‌ت بۆ خوای په‌روه‌ردگار و به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه پیرۆزه بێت. غه‌یری ئه‌وه یه‌عنی تۆ شاهیدیت داوه که له‌سه‌ر دینی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانیت و ئه‌وانت به حه‌ق داناوه؛ ئه‌وه‌ش نامومکینه خوای په‌روه‌ردگار قبووڵی بکات. خوای گه‌وره عه‌قیده‌که‌ت له سه‌دا سه‌د پاک نه‌بێت وه‌ری ناگرێت، به‌ڵام له حوکمه فیقهییه‌کاندا لێبوردنی هه‌یه؛ تۆ عه‌قیده‌که‌ت پاکه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارو ته‌وحیده‌که‌ت پاراستووه‌و له به‌رنامه‌ی کوفریشدا نیت و له حیزبی عه‌لمانی ئیش ناکه‌یت و بۆ نموونه شه‌راب ده‌خۆیته‌وه‌و جار جار نوێژ ده‌که‌یت و ره‌مه‌زانان ته‌وبه ده‌که‌یت، خوای په‌روه‌ردگار مومکینه لێت قبووڵ بکات، به‌ڵام له حیزبی عه‌لمانیدا بیت که دینی له ده‌وڵه‌ت جیا کردۆته‌وه به خوا قه‌سه‌م حافز قورئانیش بیت خوا لێت قبووڵ ناکات، سه‌رت به نوێژه‌وه رۆیشتبێت خوا لێت قبووڵ ناکات، ساڵ دوانزه‌ی مانگ رۆژه نه‌ڕۆژێک به‌ڕۆژوو ببیت خوای گه‌وره لێت قبووڵ ناکات. بۆیه عه‌قیده‌که‌ت ده‌بێت له سه‌دا سه‌د پاک بێت ئینجا خوای گه‌وره قبووڵی ده‌کات.
بۆیه یه‌که‌م ئه‌ساسیاتی ئیسلام و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌که‌ی عه‌قیده‌که‌یه‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هه‌موو بۆ ئه‌وه هاتن که: «أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ» [النحل: 36]؛ «خوا بناسن و بیپه‌رستن و رێبازه‌که‌ی وه‌ر بگرن و شوێنی تاغووتانیش مه‌که‌ون». تاغووتانیش ئه‌وانه‌ن که روونمان کردنه‌وه؛ له شه‌یتان و بت و رێبازی جاهیلیه‌ت و حوکم به غه‌یری دینی خوا‌و ... . ئه‌وانه هه‌مووی تاغووتن و نابێت توخنیان که‌ویت؛ ئیتر چۆن ده‌بیت به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وانه؟
- خاڵێکم یه‌کیه‌تییه‌و عه‌لمانییه‌و ده‌شڵێت: خوا که‌ریمه! من ناچمه ماڵیان، ئایا هه‌ڵوێسته‌که‌م راسته؟
-
خزمی نزیکم هه‌یه پێشمه‌رگه‌یه‌و سه‌ربازی تاغووته، خاڵێکیشم یه‌کیه‌تییه‌و موڕته‌دده‌و نوێژ‌و رۆژووش ده‌کات؛ عه‌لمانییه‌و ده‌شڵێت: خوا که‌ریمه! من ناچمه ماڵیان و نانیان ناخۆم، ئایا هه‌ڵوێسته‌که‌م راسته؟
به‌ڵێ هه‌ڵوێسته‌که‌ت راسته‌و شتێکی باشه، چونکه پاره‌که‌ی حه‌رامه. تۆ که بچیته ئه‌وێ مه‌جبووری چایان بخۆیت یان چێشتیان بخۆیت که حه‌رامه؛ بۆیه نانی ده‌ستیان و که‌سابه‌تیشیان مه‌خۆ مادام پاره‌یان هه‌موو له‌و راتبه حه‌رامه‌وه دێت، له‌و چڵک و چه‌په‌ڵییه‌وه که وه‌لائیان داوه به تاغووتی یه‌کیه‌تی. بۆیه مه‌چۆره ماڵیان و ئیشێکی باشت کردووه. ئه‌گه‌ر منادڵه‌کانیان یان خێزانیان وا نین و ئه‌هلی ئیمانن، ئه‌وه هاتوچۆیان بکه‌و پێشیان بڵێ که به‌خاتری ئه‌وه من نایه‌ما ماڵتان، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانیت ئه‌وان ده‌عوه‌ت بکه‌یت بۆ لای خۆت یان بچنه مه‌تعه‌مێک که خواردنی حه‌ڵاڵی ببێت.
جا ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێت: خوا به‌ڕه‌حمه‌و که‌ریمه‌و ... به‌ڵی بێگومان وایه به‌ڵام خۆ خوای گه‌وره عه‌زابیشی هه‌یه، ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له کێ کردووه؟ که بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه کافر نه‌چێته به‌هه‌شته‌وه؟ که ده‌رباره‌ی کافر ده‌فه‌رموێ: «خُذُوهُ فَغُلُّوهُ. ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ. ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعاً فَاسْلُكُوهُ. إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ» [الحاقّة: 30-33]؛ « ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن. پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ راپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی. پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌ستنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه). چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به خوای گه‌وره نه‌بوو».
- من پێشمه‌رگه‌م و به ناوی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تره‌وه پرسیار ده‌که‌م
-
من پێشمه‌رگه‌م و به ناوی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تره‌وه پرسیار ده‌که‌م: مامۆستا گیان ئێمه‌ت هه‌موو موڕته‌د کرد به‌ڵام به حیزبه ئیسلامییه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان ده‌ڵێیت: برای من؛ خۆ ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه وه‌کو ئێمه له‌م حوکمه‌ته مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وامی ئێمه زۆر زۆر ناخۆشتره له هی ئه‌وان؛ ئه‌گه‌ر موڕته‌دد بین ئه‌دی ئه‌وان چین؟ مامۆستا ئێمه مورته‌ددیشمان بکه‌ی هه‌ر رێزداریت و خۆشمان ده‌وێیت و خۆشه‌ویستی لامان.
به‌ڕێزن، زۆر زۆر به‌ڕێزن لای منیش و خوای په‌روه‌ردگاریش شاهیده له‌سه‌ر ئه‌مه. من که هه‌روه‌کو کوڕی خۆم و برازای خۆم ته‌ماشاتان ده‌که‌م و ته‌بعه‌ن پێم ناخۆشه که ئێوه قیامه‌تیشتان بڕوات، پێم ناخۆشه تۆ بڕۆی گوندی به‌شیر رزگار بکه‌یت و کاکه‌ی پارتی خۆی پێوه با بدات و گونده‌که‌ش بده‌نه‌وه به شیعه دوای ئه‌وه‌ی خۆیان به بیست و یه‌ک هوجووم پێیان نه‌گیراو هه‌شت که‌سی پێشمه‌رگه‌شی تێدا کوژرا، من پێم ناخۆشه تۆ یه‌کێک بیت له‌و هه‌شت که‌سه، پێشم حه‌یفه جه‌رگی دایکت بسووتێ له‌به‌ر خاتری ئه‌وه مه‌سعوود بارزانی خۆی پێوه با بدات یان نه‌چیروان یان تاغووتێکی تر.
موڕته‌د کردنه‌که‌ش روون ده‌که‌مه‌وه؛ من ته‌بعه‌ن پێشمه‌رگه هه‌موویم به گشتی موڕته‌د نه‌کردووه، دژه‌تیرۆر موڕته‌ده له لای من، ئاسایش و دژه‌تیرۆر گومانم له هیچیان نییه له باڵاترین پله‌یانه‌وه تا ده‌گاته پێشمه‌رگه‌که‌ی خوارۆ که جاسووسییان بۆ ده‌کات، هه‌موویان موڕته‌د و کافرن، ژنیان لێیان حه‌رامه، سه‌ربڕاوی ده‌ستیشیان حه‌رامه. به‌ڵام پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێین موڕته‌دن، به‌ڵام شێوه‌ی تایبه‌تیتریان تێدایه؛ چونکه ده‌شێت یه‌کێک چووبێت له مه‌لایه‌کی پرسیبێت و مه‌لاکه حه‌تتا ئه‌گه‌ر به ئیماندارێکی باشیشی زانیبێت به‌ڵام له ترسا به منجه‌منجه‌وه وتوویه‌تی: جائیزه کوڕم ببه به پێشمه‌رگه! له دوو سێ مه‌لایشی پرسیوه هه‌موویان هه‌روایان جواب داوه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌م که‌سه خۆی خاوه‌ن عوزره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من وتوومه به شێوه‌یه‌کی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بزانێت که دیفاع له توغیانێک ده‌کات، دیفاع له عه‌لمانییه‌ت ده‌کات، له جاهیلیه‌ت، له سه‌رانی جاهیلی! وه‌ک ئه‌وه وایه بووبێت به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بوله‌هه‌ب؛ فه‌رقیان نییه، ئه‌م دوو تاغووته‌ش وه‌کو ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بوله‌هه‌ب وان له ئه‌حکامی شه‌رعیدا. چاوت له‌وه نه‌بێت مه‌لایه‌ک له ژێر ده‌ستیاندایه‌و مووچه‌خۆره، ده‌می دابچڕیوه بۆ دوعا کردن بۆیان! ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌رێ ده‌ژین ئازادی و که‌رامه‌تی خۆیان هه‌یه ئه‌وانه ده‌توانن زیاتر‌و راستتر جواب بده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک بتوانێت پرسیاره‌که بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که پیاوی ئازادی لێیه‌و پیاوی سه‌ربه‌خۆی لێیه که ئازادانه ده‌ژین و خاوه‌ن وه‌ڵامی شه‌رعیشن، ئه‌وه چاکتره‌و راشکاوانه‌تر پێیان ده‌ڵێن که حوکمی پێشمه‌رگایه‌تییه‌که چییه‌و بۆچی نابێت بچنه ناوی. من هه‌روه‌کو وتیشم هه‌موو پێشمه‌رگه‌م وه‌ک تاک به مورته‌د دانه‌ناوه.
پاشان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێیت: به حیزبه ئیسلامییه‌کان و سه‌له‌فییه‌کان هه‌ر ده‌ڵێیت برامن؛ ئێ به‌ڵێ به ته‌ئکید برامن یه‌عنی گومان له برایه‌تییه‌که نییه، جا مه‌دخه‌لییه، سۆفییه، یه‌کگرتووه، کۆمه‌ڵه، نوورچیه، هه‌ر که‌سێک که هه‌یه‌و ئه‌هلی مزگه‌وته. ئه‌وه‌ی ئه‌هلی مزگه‌وته من به براو خوشکی دینی خۆمی ده‌زانم. جا که ده‌ڵێیت خۆ ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه وه‌کو ئێمه‌و له‌م حوکمه‌ته‌وه مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وامی ئێمه زۆر زۆر له‌وان ناخۆشتره؛ راستییه‌که‌ی من نه‌مبیستووه ئه‌وان پێشمه‌رگه‌یان هه‌بێت، نازانم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یان هه‌بێت جا حافز قورئانێکیش بێت یان مه‌لای دوانزه عیلم بێت یان نوێژنه‌که‌ر بێت یان هه‌ر شتێکی تر، که رۆیشت و بوو به پێشمه‌رگه ئه‌وه ئیتر ئه‌حکامی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێت، حوکمێک وه‌رده‌گرێت که له فیقهدا پێیان ده‌وترێت: «أنصار الطواغیت»؛ «یارمه‌تیده‌رانی تاغووت». جا تاغووت خۆی حوکمی چییه؟: «إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ» [القصص: 8]؛ «به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون»، ده‌ی خۆ ئه‌مانه سه‌ربازی فیرعه‌ون بوون! جا یه‌کێک زۆر به به‌زه‌ییه‌وه دێت و ده‌ڵێت: ئێ سه‌ربازی داماو چی بکات؟ برا ئه‌م پێشمه‌رگه قوڕبه‌سه‌ره چی بکات؟ له تاو فه‌قیری چووه بۆ ئه‌وێ! ئه‌ی باشه ناتوانێت که‌نناسی بکات له شوێنی ئه‌و به‌نگلادیشییه‌ی که هاتووه؟ بۆ ناتوانێت کاسبی تر بکات؟ بۆ ناتوانێت ئیقتسادێکی فه‌قیرانه بۆ خۆی دروست بکات و زاهیدانه بژی؟ که گه‌نجێکه بۆ ناتوانێت بێته ده‌ره‌وه‌و خۆیش به‌خێو بکات، هه‌ر ده‌بێت بڕوات ئه‌و چوارسه‌د پێنسه‌د دۆلاره وه‌ربگرێت که ئه‌و تاغووتانه پێی ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ فه‌قیریان کردووه؟ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌که‌یان پێ بفرۆشێت!
بۆیه هه‌ر که‌سێک بووبێت به پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان، فه‌رق ناکات وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابت ده‌ڵێیت مه‌دخه‌لی و سه‌له‌فی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی یا حیزبه ئیسلامییه‌کان بێت (ئه‌گه‌رچی من نه‌مبیستووه) به‌ڵام هه‌ر یه‌ک له‌مانه بێت فه‌رق ناکات و حوکمیان یه‌که.
پاشان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێیت: مامۆستا ئێمه موڕته‌ددیشمان بکه‌یت هه‌ر رێزدارو خۆشه‌ویستی لامان؛ خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌و ئێوه‌ش بدات و ان شا‌ء اللّه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خۆی کۆمان کاته‌وه. منیش به‌ته‌ئکید دڵم ژان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که ئاوا ده‌بینم گه‌نجێکی کورد به‌و هه‌موو جوامێری و ئازایه‌تییه‌وه به‌و ناسۆرو میحنه‌ته‌ی که که‌س و کاری په‌روه‌رده‌یان کردووه بڕوات له‌و لاوه به فیشه‌کێک بکوژرێت که که‌س نازانێت له کوێ کوژراو بۆچی کوژراو له پێناوی کێیا کوژرا! دواییش ئه‌مانه خۆیانی پێوه با ده‌ده‌ن؛ هه‌موو جارێکیش له‌و به‌رنامانه‌دا ده‌یبینین که ده‌ڵێن: ئه‌وه شه‌هیدی سه‌نگه‌ره‌و خۆی پێوه با ده‌ده‌ن.
- ئایا جائیزه به سۆفی بڵێین برای خۆمان؟
-
ئایا جائیزه به سۆفی بڵێین برای خۆمان یان به برای خۆمانیان بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شیرک و بیدعه‌شدا که هه‌یانه؟
شیرک و بیدعه‌که تایبه‌ت به‌وان نییه‌و خه‌ڵکی تریش هه‌ن که تێیکه‌وتوون؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) نه‌سیحه‌تی خێری ئوممه‌ته‌که‌ی کردووه، به ئه‌بوبه‌کری سیددیقی فه‌رموو که بیانیان و ئێواران بڵێ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا أَعْلَمُ وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لَا أعلَمُ» [البخاري، الأدب المفرد: 716؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحيح الجامع الصغير وزياداته: 3731؛ صحيح الأدب المفرد: 716)]؛ «په‌روه‌ردگارا په‌نات پێ ده‌گرم له‌وه‌ی که هاوه‌ڵت بۆ بڕیار بده‌م لا کاتێکدا که ده‌زانم و به ئه‌نقه‌ست وا ده‌که‌م، داوای لێخۆشبوونیشت لێده‌که‌م بۆ هه‌رچی که خۆم نایزانم». له ریوایه‌تی تردا به شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معیش هاتووه، یه‌عنی هه‌موومان ئاوا ده‌توانین بڵێین: «اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ نُشْرِكَ بِكَ شَيْئًا نَعْلَمُهُ، وَنَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لَا نَعْلَمُهُ» [أحمد: 19606؛ الطبراني، المعجم الأوسط: 3479؛ ئه‌لبانی به «حسنٌ لغیره» داناوه (صَحِيحُ التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب: 36) به‌ڵام شێخ شوعه‌یب ئه‌رنه‌ئووت وتوێتی: «سه‌نه‌ده‌که‌ی زه‌عیفه»].
که‌وابوو شیرک ده‌شێت هه‌موومان تێی که‌وین رۆژانه بێ ئه‌وه‌ی خۆمان بزانین. بیدعه‌ش به هه‌مان شێوه؛ ئێمه هه‌ندێک شت له‌لامان وایه که ئه‌مه بیدعه نییه‌و سوورین له‌سه‌ری، به‌س ده‌لیله‌که‌یمان بیر چۆته‌وه یان تووشی وه‌هم بووین تێیدا یان ده‌لیله‌که‌ی نازانین یان وامانزانیوه که ئه‌م بۆچوونه ده‌لیلی له‌سه‌ره به‌ڵام هیچی له‌سه‌ر نییه‌و ئیتر ئه‌ویش چۆته ریزی بیدعه‌وه. که‌وابوو که‌س نابێت وابزانێت که خۆی هیچ بیدعه ناکات. زۆر فه‌رز هه‌یه که خه‌ڵک له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ر وازی لێ هێناوه بۆ نموونه ئیستیخلافه‌که؛ بۆیه نابێت بکه‌ویته گیانی ئه‌و سۆفیه‌وه!
من بۆ خۆم و شه‌خسی خۆم سۆفیش به برای خۆم ده‌زانم و مه‌دخه‌لیش به برای خۆم ده‌زانم، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو به برای خۆم ده‌زانم، بزووتنه‌وه‌ش به برای خۆم ده‌زانم، فه‌تحوڵڵا گولێنیش به برای خۆم ده‌زانم، ته‌حریرو ته‌بلیغ و جیهادییه‌کانیش به برای خۆم ده‌زانم مادام ئه‌هلی مزگه‌وتن. ئیختلاف و راجوێییم له‌گه‌ڵیاندا له بۆچوونه‌کانماندایه. له‌وه ده‌چێت ئه‌وه شته‌ی که من سوور‌و موسیڕڕم ل سه‌ری و واده‌زانم ده‌لیلێکی سه‌حیحی له‌سه‌ره، دوایی ده‌ر‌که‌وێت که ده‌لیله‌که سه‌حیح نه‌بووه! بۆ نموونه من بۆ خۆم فه‌رمووده‌ی ئه‌لبانی وه‌رده‌گرم، به‌ڵام تۆ بۆم ده‌سه‌لمێنیت که ئه‌حمه‌د شاکر (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) به‌م سه‌نه‌دانه‌دا چۆته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌که زه‌عیفه؛ من بۆچوونه‌که‌ی ئه‌لبانی وه‌رده‌گرم و تۆش ده‌لیله‌که‌ی ئه‌حمه‌دشاکر که ئه‌ویش که‌متر نییه له ئه‌لبانی و هه‌ردووکیان عالیمی گه‌وره‌ن. ئیتر چ پێویسته حه‌تمه‌ن تۆ بۆچوونه‌که‌ی من وه‌ربگریت؟ من ئه‌م ریوایه‌ته به قبووڵ ده‌زانم و جه‌نابت نا، ئیتر چ موشکیله‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه‌و چ کێشه‌یه‌که که له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیختیلافه‌شدا یه‌کتری قبووڵ که‌ینه‌وه؟
مه‌سئه‌له‌ی ته‌وه‌سسولی سۆفیه‌که‌ش وایه؛ ئه‌و که‌سه سۆفییه له ریوایه‌تێکه‌وه وا تێگه‌یشتووه که ته‌وه‌سسول به‌و شێوازه جائیزه که ئه‌و ده‌یکات، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌که پێی قبووڵ نییه‌و ته‌وه‌سسوله‌که‌ی پێ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌و پێی شیرکه؛ یان کابرای سۆفی ته‌زبێحێکی پێیه‌و زیکری پێ ده‌کات، سه‌له‌فییه‌که‌ش پێی وایه ئه‌مه شتێکی بیدعه‌یه‌و مونکه‌ڕه و ره‌دی لێ ده‌داته‌وه له کاتێکدا له‌ناو سه‌حابه‌دا بووه که به ده‌نکه خورما زیکریان کردووه، ئێستاش هه‌ر ئه‌م ده‌نکان کردوێتی به په‌تێکه‌وه پێی ده‌ڵێن ته‌زبێح یان میسبه‌حه واته ئامێری ته‌سبیحات پێ کردن.
بۆیه من وا ده‌زانم و پێم وایه له ده‌بێت زۆر سینه‌فراوان بین به‌رانبه‌ر به یه‌کتری و من هیواداریشم ئه‌و برا عه‌زیزانه‌ی که گوێ له من ده‌گرن و بڕوایان به دیندارێتییه‌که‌ی منیش هه‌یه ئاوا سینه‌فراوان بن به‌رانبه‌ر به یه‌کتری؛ ئێمه ته‌نها ئاوا گره‌و له دوژمنان ده‌به‌ینه‌وه‌ە دوژمنان هه‌موویان به‌م لێک دابڕانه ئیستیفاده‌یان له ئێمه کردووه هه‌موو جه‌ماعه‌تێکی ئیسلامی‌یان کردووه به جه‌ماعاتی تره‌وه! ئه‌ی باشه بۆ په‌که‌که نا‌که‌ن به دوو جه‌ماعه‌ته‌وه؟ بۆچی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وان نایه‌ن و بۆ ده‌ره‌قه‌تی ئێمه دێن؟ جا خودی سه‌له‌فییه‌کانیش بکه‌ن به پێنج باڵه‌وه له کوردستان و ئیخوانیش هه‌روه که له‌ناو ئه‌وانیشدا باڵی توندڕه‌و و باڵی دیموکراتخوازو ئه‌مانه هه‌یه.
بۆیه به کورتی ده‌ڵێین: هه‌ر که‌سێک کوفر‌و شیرکێکی لێ ده‌ر که‌وت نه‌سیحه‌تی ده‌که‌ین و بیرخستنه‌وه‌ی ده‌که‌ین و ده‌لیلی نیشان ده‌ده‌ین و سه‌بریشی له‌سه‌ر ده‌گرین تا قه‌ناعه‌ت ده‌کات؛ ئه‌مه چاکتره له‌وه‌ی یه‌کسه‌ر پێی بڵێین کافر بووه و بچین بۆ کوشتنی! ئێمه ئه‌مه ناکه‌ین. به‌ڕاستی ئه‌و ته‌وازونه پێوسته وه‌ربگرین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیمان ده‌که‌ن هه‌موو گه‌وره‌گه‌وره‌و زه‌به‌ڵاحن و بچووکه‌که‌یان ئێرانه که ده‌ستی خستۆ‌ته هه‌موو زۆنی سه‌وزه‌وه‌و ئێستا کێ ده‌وێرێت ره‌خنه‌یه‌ک بگرێت و بڵێت بۆچی یه‌کێکی شیعه‌تان ته‌عیین کردووه به ئیمام له بناری سووریا؟ ئاده‌ی کێ ئیعتراز ده‌کات؟
به هه‌ر حاڵ من پێم وایه به‌ڵێ ده‌توانین به سۆفیه‌کانیش بڵێین برامانن و ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ش برامانن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رکه‌س له ئاستی خۆی ئێمه ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرین و ره‌خنه‌ی ئه‌وانیش قبووڵ ده‌که‌ین. موهیم ئه‌وه‌یه بچینه‌وه سه‌ر ده‌لیله‌کانی قورئان و سوننه‌ت؛ واللّه أعلم.
- که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا جنێو به ئیسلام ده‌درێت، وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه ئایا گوناحبار ده‌بین؟
-
که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا جنێو به ئیسلام ده‌درێت، وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه ئایا گوناحبار ده‌بین؟
تا ئه‌و جێگای بۆت مومکینه‌و بۆت ده‌گونجێت جواب ده‌ده‌یته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌رسێکایت و خه‌ڵک ئیزعاجت ده‌کات و به‌رده‌وام شت ده‌نووسێت، من پێم وایه جوابی نه‌ده‌یته‌وه باشه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ هۆشت له ده‌رسه‌که نه‌بڕێت. بۆ نموونه ئێستا جه‌نابت گوێت له من گرتووه‌و منیش وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعییه‌کان ده‌ده‌مه‌وه‌و ان شا‌ء اللّه تۆ له‌مه ئیستیفاده ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌رچی شتێکیش بنووسێت لێی گه‌ڕێ با بنووسێ و ئه‌دمینێک بۆ خۆی ده‌توانێت بیوه‌ستێنێت، لێی ده‌گه‌ڕێی بۆ کاری ئه‌دمینه‌که.
ئێمه خۆمان هه‌ر که‌سێک که وا کوفری کردبێت به شێوه‌یه‌کی گشتی له پاڵتۆک و له فه‌یسبووک راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، سوور کراوه یان ده‌رکراوه یان وه‌ستێندراوه‌و هه‌ر که‌سێکیش که جنێوی شه‌خسی دابێت تا راده‌یه‌کی زۆر هه‌ر رێگای پێ دراوه‌و حه‌قمان نه‌بووه به سه‌ریه‌وه‌و وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
- ئایا جائیزه که‌ناڵی ته‌له‌فزوێنی کۆمه‌ڵ به کوژراوی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت شه‌هید؟
-
نه‌وه‌ڵا جائیز نییه! به ته‌ئکید له لای ئێمه جائیز نییه به موجاهیدێکیش به دڵنیاییه‌وه بڵێین ئه‌وه شه‌هیده چونکه ئه‌وه شاهیدیدانێکه به‌س خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت که شه‌هید بووه یان نا، چونکه ده‌شێت مونافیق بووبێت و ده‌شێت له به‌ر دنیا خۆی دابێت به کوشت! ئێمه نازانین، بۆیه به گشتی ده‌ڵێین ئه‌وانه شه‌هیدی ئیسلامن.
به‌ڵام پێشمه‌رگه، ئه‌وه مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێت پێویسته پێیان بڵێین شه‌هید! جا زۆر سه‌یره، تۆ سه‌یری ئه‌م حوکم گۆڕینه: ده‌بێت پێیان بڵێین شه‌هید! وا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وتی شه‌هید ئیتر لای خوای گه‌وره‌ش شه‌هید ده‌بن! نا کاکه ئه‌مه هیچ نییه، کوژراوێکی عه‌لمانییه له‌و سه‌ر جاده‌یه یان له‌و ده‌شته که‌وتووه‌و له‌و سه‌نگه‌ره‌دا روحی ده‌رچووه‌و بووه به قوربانی مه‌سئووله گه‌وره‌کان و مه‌سئووله گه‌وره‌کانیش ده‌ڵێن وه‌ڵا ئه‌وه لیستی شه‌هیده‌کان، بیده به ده‌زگای شه‌هیدان یان ده‌ڵێت گوڵێک بنێره بۆ که‌س و کاریان یان ئه‌و په‌ڕی ئه‌و په‌ڕی خۆی ماندوو کات، به سکرتێره‌که‌ی ده‌ڵێت نامه‌یه‌ک بنێره بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و دوو سێ که‌لیمه‌ی جوانی تێ بخه! هیچیش نییه‌و هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌خواته‌وه!
بۆیه پێشمه‌رگه زۆر داماوه، به‌داخه‌وه که ئاوا خۆی ده‌دات به کوشت و ئه‌و رێگای ئیسلامه‌ی واز لێ هێناوه بۆ بتپه‌رستی. بۆیه جائیز نییه پێیان بوترێت شاهید و شه‌هید؛ چونکه شه‌هید سیغه‌ی موباله‌غه‌یه یه‌عنی زۆری شاهیدی داوه که خوای په‌روه‌ردگار حه‌قه، یه‌عنی ئه‌م شه‌هیده له ژیانیدا شاهیدی داوه که خوا یه‌که‌و ده‌بێت خوا بپه‌رسترێت و ئیسلام راسته، ئه‌وه کوفره، ئه‌وه نابێت، ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه حوکمی وایه، ئه‌وه جائیزه، ئه‌وه جائیز نییه، به‌رده‌وام ئه‌م شاهیدییه‌ی داوه: «لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ» [البقرة: 143]؛ «تا ببنه شاهید به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه». له ئاخری ژیانیشیدا خۆی کردووه به قوربانی ئه‌م شاهیدیدانه‌و روحی خۆی فیدا کردووه له‌به‌ر خاتری خوای په‌روردگار؛ ئه‌مه شه‌هیده برا نه‌ک کابرای پێشمه‌رگه، بۆیه خۆیشت هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێنی و که‌س و کاریشت هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێنی و ئه‌م موسوڵمانانه‌ش هه‌روه‌ها. زاراوه‌کان راست که‌نه‌وه‌و ئاوا چه‌واشه‌کارانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌ڵسوکه‌وت مه‌که‌ن. باشه ئه‌گه‌ر شه‌هیدییه ئه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ ناچێت شه‌هید بێت؟ قیاداتی کۆمه‌ڵ بۆ ناچن؟ خۆ مه‌علوومه شه‌هیدبوون سێیه‌م ده‌ره‌جه‌یه له ئیسلامدا: «وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقاً» [النساء: 69]؛ «ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا نازونیعمه‌تی رژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!». ده‌ی باشه سێیه‌م روتبه، روتبه‌ی شه‌هیده، ده‌ی مه‌عقووله ئه‌م پێشمه‌رگه نوێژنه‌که‌ره عه‌لمانییه شه‌هید بێت و پله‌ی سێی به‌هه‌شت وه ده‌ست بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر وایه مامۆستا عه‌لی باپیر و قیاداتی کۆمه‌ڵ بۆچی ناچنه پێشه‌وه بۆ شه‌هیدبوون؟ حاجی بیلال که پێی وایه ته‌قه‌وی شه‌هیدی ئیسلامه که تاغووتێکی ملهوڕه‌و چووه بۆ سوننی کوشتن له سووریا، که پێی وایه شه‌هیده ئێ جه‌نابیشت ببه به پاسدار‌و بڕۆ له حه‌له‌ب چوار پێنج موسوڵمانی سوننی بکوژه با تۆیش شه‌هید ببیت وه‌کوو ته‌قه‌وی ئیتر بتهێنن له قوم تۆش دفن بکه‌ن و ته‌واو! بابه ئه‌مه هه‌مووی زاراوه گۆڕینه، به خوا قه‌سه‌م هه‌مووی ئینحیرافه، به خوا قه‌سه‌م هه‌مووی ئه‌وانه‌یه که له باسی سه‌یدنا مووساشدا بۆم باس کردوون؛ ئاخر تۆ وه‌حیت بۆ هاتووه‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره (علیه الصّلاة والسّلام) ئاڕاسته‌ت ده‌کات، یه‌عنی چی چوویت بۆ لای قه‌ومێک که «يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَّهُمْ»؛ «به ده‌ور بته‌کانیانه‌وه‌ن و ده‌یانپه‌رستن»، دواییش ده‌ڵێی: «اجْعَل لَّنَا إِلَهاً كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ»؛ «تۆخوا خوایه‌ک بۆ ئێمه‌ش دابنێ هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان کۆمه‌ڵه خوایه‌کیان هه‌یه»! نابێت عه‌زیزم، شه‌هیدی زاراوه‌یه‌کی ئیسلامییه‌و نابێت بۆ ئه‌و که‌سانه به کاری بهێنین. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ش که ئێستا له پێناوی ئیسلامدا شه‌هید بووه له شوێنێکدا که ئاڵای ئیسلامه‌تییه‌که‌شی هه‌ڵگرتووه، ناتوانین له سه‌دا سه‌د بڵێین ئه‌مه شه‌هیده‌و ئه‌و روتبه شه‌هیدییه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێین ئومێدمان هه‌یه که شه‌هید بێت چونکه له ژێر ئاڵای ئیسلامدا رۆیوه‌و زاهیره‌ن نییه‌تی بۆ خوای گه‌وره بووه‌و زۆر به‌جورئه‌ت و ئازا بووه. خوای گه‌وره کوژراوانی ئێمه‌شی له ریزی شه‌هیداندا وه‌رگرتبێت؛ ئامین.