- من هه‌ر چه‌نده عیباده‌تیشم زۆره به‌ڵام هه‌ست به شیرینی ئیمان ناکه‌م، چی بکه‌م؟
-
من هه‌ر چه‌نده عیباده‌تیشم زۆره به‌ڵام هه‌ست به شیرینی ئیمان ناکه‌م، چی بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر ده‌توانی و عه‌ره‌بیه‌که‌ت باشه کتێبی «مدارج السالکین»ی ئیمامی ئیبنولقه‌ییم بخوێنه‌ره‌وه که ئێستا به‌شێکیشی کراوه به کوردی، زۆر زۆر باشه. یان کتێبه‌کانی ئیمامی غه‌ززالی بخوێنه‌ره‌وه؛ به‌ڵێ دیاره له هه‌ندێک شت‌دا که‌وتۆته بیدعه‌وه یا فه‌رمووده‌ی زه‌عیف و مه‌وزووعی به کار هێناوه، ئه‌وانه وه‌ر مه‌گره به‌ڵام تۆ مه‌سه‌له‌ن روبعی موهلیکات و روبعی مونجیات و ئه‌مانه‌ی که نووسیوێتی ئه‌مانه‌ی بخوێنه‌ره‌وه زۆر باشه. هه‌روه‌ها کتێبی «آفات علی الطریق»ی سه‌ید نووح بخوێنه‌ره‌وه. گوێ له‌م ده‌رسانه‌ی «بژاری ده‌روون»ی ئێمه بگره. وه‌سیه‌تێکی تایبه‌تیشت بۆ ده‌که‌م گوێ له زنجیرهدهرسی «ساتێک یاد» بگره؛ «ساتێک یاد» ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێمان قبووڵ بکات 23 ئه‌ڵقه‌یه‌و له سه‌ر یوتیووبیش دانراوه‌و له کاناڵی تێلێگرام و سایتی زانکۆی زادیش دانراوه؛ گوێ له‌مانه بگره پێم وایه یارمه‌تیده‌رت ده‌بێ له‌وه‌ی که شیرینی ئیمان زیاتر بچێژی به حه‌ول و قووه‌تی خوا. عیباداتی خۆیشت، قورئان خوێندنت، زیکری خوای په‌روه‌رگار، دیدێکی مه‌له‌کووتی، سه‌رنجێکی مه‌له‌کووتی ئه‌م ژیانه ئه‌م گردوونه ئه‌م ئاسمانه ئه‌م هه‌وایه ئه‌م ته‌یرو گه‌ڵای دار و گوڵ و ئه‌مانه‌ی که ده‌یبینیت له ده‌وروبه‌رت هه‌مووی سه‌رنج را ده‌کێشن بۆ عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره.
- ئایا ئه‌ورووپی یان هه‌ر قه‌ومێکی تری بێباوه‌ڕ ده‌چنه جه‌هه‌ننم؟
-
ئایا ئه‌ورووپی یان هه‌ر قه‌ومێکی تری بێباوه‌ڕ ده‌چنه جه‌هه‌ننم؟ چونکه هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وان شاره‌زاییان له ئیسلام نییه، بۆ سزا بدرێن؟ چ راده‌یێکی زانیاری ده‌بێته هۆی ئیقامه حوججه له سه‌ریان؟
ئه‌وانه‌ی که دینیان پێ نه‌گه‌یشتووه و ئه‌هلی فه‌تره‌ن، واته ئه‌وانه‌ی که له سه‌رده‌مێکدا هاتوون که پێغه‌مبه‌ری تێدا نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ن که له شوێنێکن بانگه‌وازی خواییان پێ نه‌گه‌یشتووه؛ ئه‌مانه به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌مانه وه‌کوو ده‌لیل و به‌ڵگه له‌سه‌رێتی و پێشتریش باسمان کرد تاقی ده‌کرێنه‌وه له رۆژی قیامه‌تدا؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانیان پێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌که‌یان جێبه‌جێ کرد ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگار ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌گه‌ر یاخی بوون و فه‌رمانه‌که‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد خوای گه‌وره ده‌یانخاته جه‌هه‌ننمه‌وه. ده‌لیلیش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆره؛ ئیبنو که‌سیر (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له به‌رگی پێنجه‌م، لاپه‌ڕه 58ی ته‌فسیره‌که‌ی خۆی (تفسیر القرآ‌ن العظیم) له ته‌فسیری ئایه‌تی: «وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا» [الإسرا‌ء: 15]، ده‌لیلی زۆری هێناوه‌ته‌وه له فه‌رمووده‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حوکمی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که ئیمتحان ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له «فتح الباري»دا، به‌رگی سێیه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 246 به هه‌مان شێوه باسی ئه‌وانه‌ی کردووه که له‌وێ ئیمتحان ده‌کرێن. به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو ئیمامی ئیبنوعه‌بدیلبه‌ڕ که خاوه‌نی کتێبی «التمهید»هو خۆی مالیکییه‌و یه‌کێکه له خاوه‌نی ئینسکلۆپیدیا گه‌وره‌کان، کتێبه گه‌وره‌کانی فیقه ئه‌و ئینکاری له‌مه کردووه. به‌ڵام ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) جوابی داوه‌ته‌وه له «مجموع الفتاوی»، به‌رگی چواره‌م، لاپه‌ڕه ٣٠٣. به هه‌مان شێوه ئیبنولقه‌ییمیش (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) به نۆزده ده‌لیل جوابی داوه‌ته‌وه له کتێبی «أحکام أهل الذمّة».
به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که بسه‌لمێت کابرای ئه‌ورووپی یان هه‌ر قه‌ومێکی تر به‌ڕاستی دینه‌که‌ی پێ نه‌گه‌یشتبێت و بۆی روون نه‌کرابێته‌وه. ده‌نا بێگومان ئه‌م حوکمه نایگرێته‌وه.
- موسوڵمان و کافر چۆن له‌یه‌ک جودا ده‌کرێنه‌وه؟
-
من چۆن بتوانم ته‌شخیسی بکه‌م که که‌سێک کافره؟ موسوڵمان و کافر چۆن له‌یه‌ک جودا ده‌کرێنه‌وه؟
کافر ئه‌و که‌سه‌یه که بڕوای به ئیسلام نه‌هێناوه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، شایه‌تمانی نه‌هێناوه‌و باوه‌ڕی به ئیسلام نییه؛ ئه‌مه کافره. ئینجا کافره له ئیعتیقاد و بیر‌و باوه‌ڕیداو ته‌بعه‌ن له موماره‌سه‌کانیشیدا ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێت، واته که ئیعتیقادی نییه، ئیتر نوێژ‌و رۆژوو و زه‌کات و حه‌جه‌که‌ش ناکات، کرده‌وه ئیسلامییه‌کانی تریش ناکات.
به‌ڵام که‌سێک که پێشتر موسوڵمان بووه‌و دواتر موڕته‌د بۆته‌وه، ئه‌وه پێویسته بزانین که موڕته‌دبوونه‌وه به‌وه ده‌بێت که ئیعتیقاد و باوه‌ڕی هه‌بووه به ئیسلام و ئێستا ئیعتیقاده‌که‌ی نه‌ماوه؛ ئه‌وه ئێمه نازانین که ئایا ئیعتیقاده‌که له دڵ و ده‌روونیدا ماوه یان نا، چونکه لێمانه‌وه ده‌ر ناکه‌وێت و شتێکی شاراوه‌یه، بۆیه ده‌بێت کوفره‌که‌ی به شتێکی تر بسه‌لمێت، به گوفتارێکی کوفرین یان به ره‌فتارێکی کوفرین؛ گوفتاری کوفرین ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه (خوا په‌نامان بدات) جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (علیه الصّلاة والسّلام) بدات. ره‌فتاری کوفرینیش ئه‌وه‌یه که کرده‌وه‌یه‌ک بکات که کوفره وه‌ک سووکایه‌تی کردن به قورئان و سووتاندنی بۆ ئیهانه کردن یان شتێک له‌و بابه‌ته، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت.
جا گوناح خۆی له خۆیدا دوو جۆره: جۆرێکیان پێی ده‌وترێت گوناحی فسقین که کابرا پێی فاسق ده‌بێت؛ بۆ نموونه کابرا شه‌رابی خواردۆته‌وه به‌ڵام به حه‌ڵاڵی نه‌زانیوه، ده‌خواته‌وه تا کۆتایی عومری یان ته‌وبه‌ی لێ ده‌کات، ئه‌مه پێی کافر نابێت. به‌ڵام یه‌کێکی که شه‌راب ناخواته‌وه به‌س فه‌توا بۆ خه‌ڵک ده‌دات و ده‌ڵێت شه‌راب حه‌ڵاڵه! ئه‌مه پێی کافر بووه ئه‌گه‌رچی نه‌شیخواردۆ‌ته‌وه؛ به‌م جۆره گوناحه ده‌وترێت گوناحی کوفرین! که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک حه‌رامێک به حه‌ڵاڵ بزانێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه پێی کافر بووه.
به شێوازێکی گشتی رێگاکانی ناسینه‌وه‌ی کوفر‌و ئیمان زۆر‌و ناسراون و بێگومان هه‌ندێک جاریش ورده‌کارییان ده‌وێت.
- که‌سێک کوفر بکات یه‌کسه‌ر کافر ده‌بێت پێی؟
-
که‌سێک کوفر بکات یه‌کسه‌ر کافر ده‌بێت پێی؟
جۆری کوفره‌که ده‌زانێت؛ کوفری سه‌ریحه یان کوفری موئه‌ووه‌له؟ کوفری سه‌ریح ئه‌وه‌یه که ئاشکرا جنێوی به خوای گه‌وره داوه، جنێوی به پێغه‌مبه‌ری خوا داوه (علیه الصّلاة والسّلام) و سووکایه‌تی به قورئان کردووه یان فڕێی داوه‌ته ناو نه‌جاسه‌ته‌وه، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پێی کافر ده‌بێت؛ ئیتر بۆشی نییه بڵێ وه‌ڵا تووڕه بووم یان تۆم تووڕه ده‌کرد یان له رقی ئه‌و وام کرد! پێی کافر ده‌بێت یه‌کسه‌ر.
به‌ڵام هه‌ندێک ره‌فتارو گوفتاری کوفرینی تر ئاوا سه‌ریح و راشکاو نین؛ بۆیه سه‌ره‌تا بۆ که‌سه‌که روون ده‌کرێنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی مایه‌وه ئیجا پێی کافر ده‌بێت؛ واللّه تعالی أعلم.
- ئایا ئه‌گه‌ر له مه‌جلیسێکدا کوفر بکرێت پێویسته له مه‌جلیسه‌که هه‌ستیت؟
-
ئایا ئه‌گه‌ر له مه‌جلیسێکدا کوفر بکرێت پێویسته له مه‌جلیسه‌که هه‌ستیت؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک به کوفره‌که پێ بکه‌نێت به‌ڵام نیه‌تی پاک بێت و پێی ناخۆش بێت ئایا گوناحبار ده‌بێت؟
به‌ته‌ئکید هه‌ڵوێستی یه‌که‌م زۆر چاک و راسته. تۆ ئامۆژگاری که‌سه‌که ده‌که‌یت که کوفره‌که ده‌کات، به‌ڵکو کاریگه‌ری له‌سه‌ری بێت و ته‌وبه بکات؛ ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری نه‌بوو، ئه‌وه تۆ له مه‌جلیسه‌که هه‌ڵده‌ستیت و ده‌ڕۆیت.
پاشان ئه‌و که‌سه‌ی که له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و به کوفره‌که پێکه‌نیوه ئه‌گه‌ر وایه که جه‌نابت باسی ده‌که‌یت، یه‌عنی ئیمان و باوه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام ته‌نها سه‌ر له‌قاندنێک و پێکه‌نینێکه، ئه‌وه وا نازانم پێی کافر بووبێت به‌ڵام به ته‌ئکید گوناحبار ده‌بێت و گوناحهکهشی گه‌وره‌یه. له سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز کابرایه‌ک به‌ڕۆژوو بوو، له‌گه‌ڵ سێ چوار که‌س دانیشتبوو که شه‌رابیان خواردبۆوه، که هێنانیان بۆ لای عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز بۆ ئه‌وه‌ی حوکمه‌که‌یان له سه‌ر ته‌تبیق بکات فه‌رمووی: به‌و که‌سه ده‌ست پێ بکه‌ن که به‌ڕۆژوو بووه! یه‌عنی نه‌شیخواردۆ‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر حوکمی له‌سه‌ر بده‌ن چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتووه. بۆیه ناشێت ئینسانی موسوڵمان و ئیماندار له شوێنێکدا بێت که کوفر ده‌کرێت و جنێو به خوای په‌روه‌ردگار ده‌وترێت یان به پێغه‌مبه‌ری نازدار (علیه الصّلاة والسّلام) یان ئیهانه‌ی ئیسلامهتییهکه ده‌کرێت.
- پاره‌ی پۆلیس حه‌رامه؟
-
جه‌نابت وتت دژهتیرۆرو ئاسایش کافرن و مووچه‌که‌شیان حه‌رامه، به‌ڵام ئه‌ی پاره‌ی پۆلیس؛ ئایا پاره‌که‌ی ئه‌ویش هه‌روه‌کو ئه‌وان حه‌رامه؟
نا؛ کاروباری دژهتیرۆرو ئاسایش حه‌رامه‌و پاره‌که‌شیان حه‌رامه چونکه خۆشیان کافرن، هه‌ر خۆیان بۆ دژایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان و موقه‌دده‌ساتی موسوڵمانان هاتوون بوون به چه‌کدار، چه‌کداری دوو حیزبی تاغووتی پارتی و یه‌کیه‌تین که مولحید و بێ‌دین و موڕتهدن، مه‌نهه‌جیان مه‌نهه‌جی عه‌لمانی و لائیسلامین و فڕیان به‌سه‌ر ئیسلامه‌تییه‌وه نه‌ماوه. جارێ دژه‌تیرۆر ئه‌سڵه‌ن له هه‌موو شوێنێک که دروست بووه ته‌نها دژایه‌تی ئیسلام ده‌کات و به‌س، به فه‌رمانی ئه‌مریکاشه. جا تهعلیماتهکهش هه‌موو وه‌کو یه‌که، تۆ ئه‌گه‌ر بچی بۆ دژه‌تیرۆری ئه‌ندۆنیزیا، دژه‌تیرۆری مه‌غریب، دژه‌تیرۆری سوودان، دژه‌تیرۆری ئیمارات، دژه‌تیرۆری کوردستان هه‌مووی وه‌کو یه‌ک وایه قانوونه‌کانیان، هه‌مووشی دژی ئیسلامهتیهکهیه. له‌به‌رئه‌وه دژه تیرۆر و سوات و ئه‌م جڕو جانه‌وه‌رانه‌ی تر که هه‌موویان دیوی دراوێکن، هه‌موویان مولحید و موڕته‌د و کافرن و حوکمیان ئه‌مه‌یه‌و ژنیشیان لێیان حه‌رامه‌و به‌خوا قه‌سه‌م خه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵیاندا زینایه‌و مناڵیشیان که لێیان ده‌بێت مناڵی زینایه! گومانم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی که ده‌یڵێم نییه‌و ده‌لیله‌کانیشی ئێجگار زۆرن؛ بۆ نموونه که به‌رده‌وامیش هێناومانه‌ته‌وه: «إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ» [القصص: 8]؛ «به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون». ئه‌مه حوکمی دژهتیرۆرو سوات و ئه‌م دڕندانه‌ی تره که له خزمه‌تی ئه‌م دوو حیزبه تاغووتیهدا خزمه‌ت ده‌که‌ن و بۆ پاراستنی ئه‌م هه‌موو دزی و جه‌رده‌و کوفر‌و ئیلحاده‌ی ئه‌وان هه‌موو موسوڵمانێک ده‌کوژن به ناوی ئه‌وه‌وه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به داعشه‌وه‌و فیکری داعشی هه‌یه‌و ئا له‌م جۆره قسانه‌ی که ده‌یکه‌ن
ئه‌مما پۆلیس وه‌کو ئه‌وانه نییه که باسمان کرد، پۆلیس زاهیره‌ن سه‌ر به ئیداره دهوڵهتییهکهیه؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پۆلیسێک له سلێمانی که سه‌ر به ئیداره‌ی پۆلیسی سلێمانییه، خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕان ببێت به مودیری پۆلیس ئه‌م پۆلیسه هه‌روه‌کو خۆیه‌تی و هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی، خۆ گۆڕان ئه‌و لا نابات تا ئه‌وه‌ی خۆی بخاته شوێنی. که‌وابوو پۆلیسێتییهکه له ئه‌سڵدا سه‌ر به ئیداره‌ی ناوچه‌که‌یه ئه‌گه‌رچی هه‌ر به ته‌زکیه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی تاغووت هاتوون به‌ڵام ئیشی پۆلیسییه‌که فه‌رقی هه‌یه، چونکه ئه‌و پاره‌ش که له به‌رانبه‌ر شتێکدا وه‌ری ده‌گرێت شته‌که خۆی حه‌ڵاڵه؛ مه‌سه‌له‌ن پۆلیسی دار‌و دارستانه (پۆلیسی غابات) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک دارستانه‌کان نهسووتێننن و نه‌یبڕن، ئێ ئه‌مه که‌سابه‌ته‌که‌ی حه‌ڵاڵه. یه‌کێکی که موڕاقێبی راوچیهتی ده‌کات، ئه‌مه‌ش حه‌ڵاڵه ئیشه‌که. یه‌کێکی تر پۆلیسی نهجدهیه، هه‌روه‌ختێک یه‌کێک هاواری کرد و لێی قه‌وما، فریا ده‌که‌وێت و را ده‌کات تا بگاته سه‌ریان. یه‌کێکی که حه‌ره‌سیاتی مۆڵێکی گرتووه، یه‌کێک حه‌ره‌سیاتی بازاڕه، یه‌کێکی که ته‌حقیقی به‌ڵگه جینائییهکان ده‌کات، هه‌ر پۆلیسه‌و ده‌ڕواته‌وه به شوێن جهریمهکانداو لێیان ده‌کۆڵێته‌وه. یه‌کێکی که موڕاقه‌به‌ی موخهددیرات ده‌کات. ئه‌مانه ئیشی پۆلیسن، جا پۆلیسی نهێنی بێت یان پۆلیسی ئاشکرا، مادام ئیشه‌کانیان حه‌ڵاڵه، ئه‌وه پاره‌که‌یشیان حه‌ڵاڵه؛ واللّه تعالی أعلم.
بۆیه به‌راورد ناکرێن به دژهتیرۆرو ئاسایش! کابرای دژه‌تیرۆر کافره پۆلیسه‌که موسوڵمانه، پاره‌ی دژهتیرۆرهکه حه‌رامه، پاره‌ی پۆلیسه‌که حه‌ڵاڵه، ئه‌ویان له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی ده‌خه‌وێت زینایه، ئه‌میان ده‌خه‌وێت عیبادهت ده‌کات! فه‌رق و جیاوازییه‌که زۆرزۆره.
- ئایا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی ئیسلام دیاری کراون؟
-
ئایا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی ئیسلام دیاری کراون؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حودوود و مه‌رزی چه‌نده که له دین ده‌ر ده‌چێت؟
له دین ده‌ر چوون یه‌عنی کافربوون سێ بواره: ئێعتیقادو گۆفتارو کردار؛ ئیعتیقاده‌که ئێمه نازانین و ئاگامان لێین نییه چونکه له ناخی کهسهکهدایهو شاراوه‌یه به‌ڵام کابرا ده‌شێت له ناخیدا مونافیق بێت و به‌پێچه‌وانه‌ی رواڵه‌تی له ده‌روونیدا باوه‌ڕی به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) یان هه‌رچی که په‌یوه‌ندی به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌که‌وه هه‌یه یان به رۆژی قیامه‌ت یان یه‌کێکی تر له پایه‌کانی ئیمان نه‌بێت. ئه‌وه به‌مانه کافر ده‌بێت.
پاشان مه‌یدانێکی تر گوفتاره، گوفتارێکی کوفرینی کردووه وه‌کو جنێو دان و سووکایه‌تی کردن به خوای گه‌وره یان به پێغه‌مبه‌ری نازدار (علیه الصّلاة والسّلام). یان کرداره، وه‌ک ئه‌وه‌ی قورئانی فڕێ داوه‌ته نه‌جاسه‌ته‌وه یان سووتاندوویه‌تی، ئیهانه‌ی کردووه، هه‌ر شتێکی له‌مانه کردبێت که کرده‌وه‌ن پێی کافر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش که مه‌جاله‌کان چه‌ندن و چۆنن، زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه زۆریان قسه کردووه به‌ڵام هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دوو مه‌یدانی گوفتارو کرداره، چونکه ئیعتیقاده‌که که‌س نازانێت و ئاگای لێ نییه‌و ئیتر ئه‌حکامی دنیاش نایگرێته‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی تر که چۆن له یه‌ک بکرێنه‌وه ئه‌وه موحه‌ممه‌دی کوڕی عهبدولوههواب (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده رێسای داناوه، سه‌عید حه‌ووا بیست رێسای داناوه بۆ بهکافربوون، که چ کارێک بکات و چی بڵێت پێی کافر ده‌بێت. زانایانی تریش هه‌ن که سێزده‌یان نووسیوه وه‌کوو ئه‌بوبه‌سیر. هه‌یه شازده‌ی نووسیوه؛ هه‌شه زیاتری نووسیوه، بۆ نموونه هه‌یه سێسه‌دی نووسیوه!
جا به شێوازێکی گشتی ئه‌گه‌ر ئێمه ورد ببینه‌وه له سه‌ر جۆری گوفتارو کرداره‌کان، ئه‌وه ئێجگار زۆرن و نموونه‌کانی جۆراوجۆرن.
- زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی ئه‌ورووپا شوێن دایک و باوکیان که‌وتوون، ئایا کافرن؟
-
حوکمی که‌سێک چییه که له وڵاتانی ئه‌ورووپا دایک و باوکی مه‌سیحین یان جووله‌که‌ن ئه‌ویش مه‌سیحییه یان جووله‌که‌یه‌و ئیسلامی به باشی نه‌ناسیوه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی ئه‌ورووپا شوێن دایک و باوکیان که‌وتوون، ئایا کافرن؟
به‌ڵێ بێگومان کافرن؛ یه‌عنی دایک و باوکێکی نه‌رویجی مه‌سیحی که منداڵه‌که‌یان بووه‌و گه‌وره بووه‌و هه‌ر له‌سه‌ر دینی ئه‌وانه، ئایا منداڵه‌که موسوڵمانه؟ نا منداڵه‌که‌ش هه‌ر کافره وه‌کو ئه‌وان و مه‌سیحییه یان دینێکی تری هه‌ڵبژاردووه. به‌ڵام مادام موسوڵمان نییه ته‌بعه‌ن پێی ناڵێین موسوڵمان! ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له شه‌رحی سه‌حیحی موسلیم، به‌رگی دوازده، لاپه‌ڕه پ٥٠ ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ أَوْلَادَ الْكُفَّارِ حُكْمُهُمْ فِي الدُّنْيَا حُكْمُ آبَائِهِمْ»؛ «حوکمی منداڵی کافران له دنیادا هه‌ر حوکمی باوک و دایکی خۆیانه». پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌مما ده‌رباره‌ی حوکمی قیامه‌تیان ئه‌وه ته‌فسیلاتێکی تێدایه: «إِذَا مَاتُوا قَبْلَ الْبُلُوغِ الصَّحيحُ أَنَّهُم فِي الجَنَّةِ»؛ «ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانی ئه‌و دایک و باوکه کافرانه پێش باڵغ بوونیان مردبوون بۆچوونی راست (له‌ناو سێ بۆچوونی زانایاندا) ئه‌وه که له به‌هه‌شتدان». دوو بۆچوونه‌که‌ی تریش ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک وتوویانه له ئاگردان و هه‌ندێکیش وتوویانه ناتوانین بۆچوونێکی بنبڕمان بێت له‌م باره‌وه.
جا ئه‌مه ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌یه که به منداڵی ده‌مردن؛ ئه‌ما ئه‌و منداڵه ئه‌ورووپییه‌ی که دایک و باوکی کافرن و پاشان گه‌وره ده‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر کوفر ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه که کافره.
- له‌به‌ر ئیقامه‌که هه‌ستام چووم بۆ کڵێسا خۆم کرد به مه‌سیحی!
-
ده ساڵه له دانیمارک ده‌ژیم، هه‌ر هه‌وڵێکم دا نه‌متوانی ئیقامه‌ی دانیمارک وه‌ر بگرم، بۆیه له‌به‌ر ئیقامه‌که هه‌ستام چووم بۆ کڵێسا خۆم کرد به مه‌سیحی به‌ڵام خوا شاهیده ته‌نها له‌به‌ر ئیقامه‌که، نه‌ک بڵێیت ئیمانم پێی هه‌بێت؛ له‌دوای ئه‌وه‌ی که خۆم کرد به مه‌سیحی که‌یسه‌که‌م کرایه‌وه‌و بانگیان کردم بۆ دادگا دیسان ره‌فزم وه‌رگرت به‌ڵام له‌م رهفزهدا خوا هیدایه‌تی دام و ته‌وبه‌م کرد؛ ئایا ئه‌م ته‌وبه‌یه‌ی من قبووڵه یان نا؟ ئه‌گه‌ر قبووڵ نییه من چی بکه‌م؟
ته‌بعه‌ن ئیشێکی زۆر گه‌وره‌ت کردووه، ئه‌وه‌ش بزانه پێی کافر بوویت هه‌روه‌کوو خه‌ڵکی دانیمارکی چۆن کافرن و باوه‌ڕیان به ئیسلام نییه تۆش له‌و حاڵه‌ته‌دا موڕته‌د بوویته‌وه. جا ئه‌وه‌ی که دڵتدا چۆن بوویت و ئه‌مانه، ئه‌وه شتێکه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ئه‌حکامی شه‌رعییه‌وه نییه. بێگومان پێی کافر‌و موڕته‌د بوویت. جا هه‌ر به‌مه‌ی که ئینسان له هه‌ویه‌و جنسیه‌که‌ی خۆی بنووسێت: موسوڵمان نییه، بنووسێت مه‌سیحی یان جووله‌که یان هه‌ر شتێکی تر، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت هه‌ر به نووسینه‌که‌ی! جا تۆ ئیقراریشت کردووه‌و به پێی خۆت رۆیشتوویت و به ته‌ئکید کافر بوویت.
ئه‌مما له‌وه‌ی که ته‌وبه‌که‌ت قبووڵ بووه، به‌ڵێ ته‌وبه‌که‌ت قبووڵ بووه ان شا‌ء اللّه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بچیته‌وه بۆ لایان و بڵێیت من بوومه‌ته‌وه به موسوڵمان و مهسیحیهتییهکه ره‌فز ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ئیستیمارانه لا به‌ن و نامه‌وێت له لاتان بێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دهریشیان کردی له دانیمارک گرنگ نییه، جا با ده‌رت که‌ن له‌سه‌ر دینه‌که‌ت، دیت بۆ ئه‌ڵمانیا، دێیت بۆ سوید، دێیت بۆ نه‌رویج، دێیت بۆ وڵاتێکی تر که تۆ هه‌ر بێ ئیقامه بژیت و زگوردیشی ئیتر چ پێویست ده‌کات به‌مه‌و دنیات بۆ به کۆڵه‌وه هه‌ڵگرتووه؟ جانتایه‌کت پێیه‌و ده‌یده‌ی به شانتداو مه‌رزه‌کان ده‌بڕیت؛ ئه‌گه‌ر گرتتیان ده‌تهێننه‌وه بۆ هه‌مان شوێنی خۆت، نهیانگرتی ده‌چیت بۆ کامپێکی تر‌و ئه‌مجاره له‌جیاتی دانیمارک له سوید یان له ئه‌ڵمانیا فرسه‌تی ئیش کردنت ده‌س ده‌که‌وێت.
- موحسین و موتته‌قی کێن و چۆن ده‌ناسرێن؟
-
چۆن بزانم که وا من موسوڵمانم یان باوه‌ڕدارم؟ موحسین و موتته‌قی کێن و چۆن ده‌ناسرێن؟
یه‌که‌م پێویسته ئه‌وه بزانین که ئیمان بۆ خۆی ده‌ره‌جاته؛ یه‌که‌م جار کابرایه‌ک کافری موحاریبه، پاشان هاتووه به‌م لاتره‌وه بووه به کافری موسالیم و دژایه‌تیمان ناکات، ئینجا هاتووه به‌م لاتره‌وه وه‌کو ئه‌سحابی فه‌تره‌ی لێ هاتووه، ئه‌مه‌ش هێشتا داخڵی بازنه‌ی ئیسلامه‌که نه‌بووه. پاشان که دێته دائیره‌ی ئیسلامه‌وه، ده‌ره‌جه‌یه‌کی تر ئهعرابیبوونه: «قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ» [الحجرات: 14]؛ «هه‌ندێک له بیاباننشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو موسوڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه‌و تێیدا جێگیر نه‌بووه». ئه‌مه یه‌که‌م پله‌ی ئیسلامه‌تییه‌که‌یه. جا ئایه‌ته‌کان زۆرن له‌سه‌ر ده‌ره‌جاتی ئیمان و ته‌قوا، به‌تایبه‌ت ئایه‌ته مه‌ککییه‌کان. به‌ڵام له ئایاتی مه‌ده‌نیدا ده‌فه‌رموێ: « يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ آمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ» [النساء: 136]؛ یه‌عنی پله‌یه‌کی تر سه‌ر ده‌که‌وێته سهرووترو ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئیمان بێنن به خوای په‌روه‌ردگارو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (علیه الصّلاة والسّلام) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌جه‌یه‌کی تر له ئیمانهکهدا سه‌ر بکه‌وێت، تا بۆت ببێت به ئیمانێکی مه‌عریفی، ئیمانێکی حه‌ره‌کی، ئیمانێکی ته‌فاعولی، ئیمانێکی باشتر که خوا ده‌ناسی و ده‌یپه‌رستی و ورده‌ورده ئه‌مه ده‌بێت به سه‌به‌بێک بۆ پارسه‌نگیی ره‌فتاری خۆت.
پاشان دێته سه‌ر ده‌ره‌جاتی ته‌قوا کاری که ئه‌مانیش زۆر زۆرن وه‌کو ئیمامی ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له «مدارج السالکین»دا باسی کردووه. جا ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی عیرفان و تهسهووفن و ئه‌وانه که ئه‌هلی رهقائیقن و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ته‌قواو ئه‌م بابه‌تانه نووسیویانه ده‌فه‌رموون دهرهجاتهو جار بۆ جار تۆ ئه‌گه‌ر ئیمانت به قووه‌تتر بوو ئه‌وه ده‌ره‌جه‌یه‌ک ده‌چیته سه‌رتره‌وه؛ پله‌کانی ده‌چیته سه‌ره‌وه، پله‌ی سابیرین و موحسینین و ئه‌هلی ئیخبات و ئه‌هلی خوشووع و خوزووع و ئیستیسلام و ئه‌مانه‌ی تر که باس کراوه‌و هه‌مووی ده‌ره‌جاتی ته‌قوایه. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ» [آل عمران: 102]؛ «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکار بن به شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاتهیهو هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن». جا « َقَّ تُقَاتِهِ» لووتکه‌یه‌کی به‌رزه‌و ته‌بعه‌ن ئینسان به ده‌ره‌جات ده‌گاته سه‌ری، هه‌ر وه‌کو ئه‌و ئیمانه که زیاتر ده‌بێت؛ یه‌عنی قه‌ناعه‌تێکی فیکریت بۆ دروست ده‌بێت که به‌ڵێ ئیسلام راسته، ئیمان راسته، ئینجا ئه‌م عیبادهت و خواناسینانهت ده‌بێت، سه‌رنج ده‌ده‌یته ئایه‌ته‌کانی دیدی مه‌له‌کووتی، سه‌ره‌نجدان له حه‌ره‌که‌تی هه‌نگێک، مێشێک، ئه‌ستێره‌یه‌ک، هه‌وا، جازبیه‌ت، که هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌یبینیت گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگارت بۆ ده‌رده‌که‌وێت و حه‌زت له په‌رستنیه‌تی و تا زیاتر ده‌یپه‌رستی پارسه‌نگتر ده‌بیت و دوورتر ده‌بیت له حه‌رام، ده‌ره‌جاتی عیباده‌تت زۆرتر‌و به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ته‌قوا کاری و ئیستیسلام و ملکه‌چیت بۆ خوای په‌روه‌ردگاره‌و حه‌زت له خوا پهرستییهکه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئینجا ئیتر ته‌ئسیری دنیا، ته‌ئسیری هه‌واو هه‌وه‌س، ته‌ئسیری نه‌فس، ته‌ئسیری شه‌یتان له دڵتدا ورده‌ورده که‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و دهرهجاتێکی به‌رزتر ده‌ڕۆیت و خۆشه‌ویستی خوای په‌روه‌ردگاریش ته‌بعه‌ن جار بۆ جار زیاد ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واو خوای گه‌وره هیدایه‌تت ده‌دات و دڵت له‌سه‌ر هیدایه‌ته‌که داده‌مه‌زرێنێت. خوای په‌روه‌ردگار به ئێمه‌ش و ئێوه‌شی ببه‌خشێت.
ئه‌مه‌ش که ده‌فه‌رمووی موحسین چییه؟ موحسین ئه‌و که‌سه‌یه که له ته‌قواکارییه‌که‌دا گه‌یشتۆته ده‌ره‌جه‌ی ئیحسان. واتای ئیحسانیش له‌و فه‌رمووده ناسراوه‌دا که جوبڕه‌ئیل پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌کات ده‌رکه‌وتووه؛ له‌و فه‌رمووده‌دا که باسی ئیمان و ئیسلام و ئیحسان ده‌کات، جوبڕه‌ئیل ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئیحسان چییه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «الإِحْسَانُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ» [البخاري: 50؛ مسلم: 8]؛ «ئیحسان ئه‌وه‌یه که وا خوای په‌روه‌ردگارت بپه‌رستی که ده‌ڵێی ده‌یبینیت؛ خۆ که تۆ ئه‌و نا‌بینیت خوای په‌روه‌ردگار بێگومان تۆ ده‌بینێت». که‌واته موحسین ئه‌و که‌سه‌یه گه‌یشتبێته ئه‌و لووتکه به‌رزه.
عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر (خوا لێیان رازی بێت) گه‌یشت به شوانێک، منداڵکارێک گه ویستی تاقی کاته‌وه بزانێت ئیماندارێتییهکهی چه‌نده؟ وتی: ئه‌رێ کاکه گیان با مه‌ڕێک ببه‌م، مه‌ڕێکم پێ بفرۆشه. وتی: نا نایفرۆشم من خاوه‌نی نیم. وتی: ده با مه‌ڕێک ببه‌م و خۆ کابرای لێ نییه لێره، دوایی بڵێ گورگ خواردی! وتی: جا ئه‌و درۆیه بۆ بکه‌م؟ ئێ خۆ کابرای خاوه‌نی لێره نییه، خۆ خوای په‌روه‌ردگار لێره‌یه، خوای خاوه‌نه‌که‌ی لێره‌یه ته‌واو! جا له ریوایهتێکیدا ده‌ڵێت شونه‌که کۆیله‌یه‌ک بوو که له‌لای کابرا شوانێتییهکهی ده‌کرد، ئیتر عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر بینی که ئه‌وه‌نده ئیماندار و چاکه، رۆیشت بۆ لای کابراو کۆیله‌که‌ی کڕی و ئازادی کرد و وتی بڕۆ ئازاد به له رێی خوادا چونکه ئه‌وه‌نده دیندارو چاکیت!
که وابوو ئیحسانیش ئه‌وه‌یه که ئینسان هه‌ست پێ بکات دائیمه خوای په‌روه‌ردگار چاوی لێیه‌تی و موڕاقه‌به‌ی ده‌کات، پارسه‌نگ بێت و ئیشی چاکه زۆرتر بکات و له خراپه‌کارن دوور که‌وێته‌وه.
- نازانم خوای گه‌وره که‌ی هیدایه‌تی که‌سانێک وه‌ک من ده‌دات
-
مامۆستای خۆشه‌ویست و به‌ڕێز من که‌سێکی کامڵم له ئه‌قڵ و ته‌مه‌نمدا، له ژیانمدا وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی کورد خۆشی و ناخۆشییه‌کانی ساڵی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌کانم چێشتووه، هه‌ر له برسیه‌تی و ترس و راوه‌دوونان و ده‌مکوت کردن، چ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و چ له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تییه‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی که ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی پارتی سلێمانی بووین، هه‌رچه‌نده ته‌نها نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ریمان پێ بڕا. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر رابردوودا پاکی و سه‌ربه‌رزی ئه‌م دنیامان بۆ ماوه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ حه‌زم کرد به‌م خۆناسینه کورته وێنه‌یه‌کی من له باره‌ی ته‌مه‌ن و ژیانمه‌وه دروست بێت لات. مامۆستا گیان کێشه‌ی من ئه‌وه‌یه که ناتوانم بڕیاری باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بده‌م. ئه‌مه‌وێت راستگۆ بم و راستگۆ بنووسم چونکه ده‌زانم به‌ڕێزتان به به‌راوردی عیلم و زاناییتان چاوه‌ڕێی هه‌موو پرسیارێک ده‌که‌ن و باش له‌وه ده‌گه‌ن که خوای گه‌وره هه‌موو جۆره مرۆڤێکی دروست کردووه‌و خۆیشی هیدایه‌تی ده‌دا. به‌ڵام نازانم خوای گه‌وره که‌ی هیدایه‌تی که‌سانێک وه‌ک من ده‌دات! هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده بڕوام به خالقێک هه‌یه که بڕوام وایه گه‌ڵایه‌ک له دارێک به بێ ویست و ئه‌مری خوا ناکه‌وێته سه‌ر زه‌وی، هیچ گومانم له خالق نییه‌و قه‌د ناتوانم بڕوا به‌وه بێنم که ئه‌م گه‌ردوونه، ئه‌م مرۆڤه هه‌تا شته‌کانی تر بێ خاوه‌ن بێت. که بیر له له‌شی مرۆڤ ده‌که‌مه‌وه به قه‌د گه‌ردوون ئاڵۆز و پڕ نهێنییه به‌ڵام نازانم بۆ ناتوانم بڕیاری داننان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌مه‌ددا بنێم له کاتێکدا هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کانی ترم لا خۆشه‌ویست و نێردراوی خوان. تکایه چاری من چییه؟ بۆ زانیاری زیاتر من زۆر ده‌مێکه گوێ له هه‌موو وتار‌و زانیارییه دینییه‌کانی به‌ڕێزتان ده‌گرم له زه‌مانی پاڵتۆکه‌وه، چونکه به‌ڕاستی شایه‌نی رێز‌و گوێ گرتنی مامۆستای به‌ڕێز! هه‌موو شه‌وێک به بێ موجامه‌له هیدفۆن ده‌خه‌مه گوێمهوهو ده‌یخه‌مه سه‌ر ده‌نگی به‌ڕێزتان ئه‌و کات ده‌توانم بخه‌وم؛ له‌گه‌ڵ رێزمدا.
منیش رێزم هه‌یه بۆ جه‌نابت و خوای گه‌وره سه‌لامه‌ت و سه‌رکه‌وتووت بکات و خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و جه‌نابیشت بدات. من شتێکم ئیستینتاج کرد و له شتێک تێگه‌یشتم، جا جه‌نابیشت وه‌کو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن به «رِحابة الصّدر»ه‌وه وه‌ری بگره یه‌عنی به سینهفهراوانییهوه وه‌ری بگره. پرسیاره‌که‌شت لام ته‌بیعییه‌و زهرووریشه که وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. جا من پێم وایه جه‌نابت که ده‌ڵێیت له بنه‌ماڵه‌یه‌کی پارتین، یه‌عنی خۆشت و باوکت و ئه‌وانی تریش له سه‌ر پارتیێتی په‌روه‌رده بوون، یه‌عنی روحێکی قه‌ومیت له سه‌ره‌تاوه تێدایه، من پێم وایه ئائه‌م نوقته‌یه له ئه‌قڵی باتنتدا رۆیشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام نه‌هێنی که عه‌ره‌به، به‌ڵام باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ره‌کانی تر هه‌یه که ئێستا بۆ نموونه سه‌یدنا مووسا جووله‌که‌ی له پشته‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله، سه‌یدنا عیسا ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئهورووپاییهو ئه‌مریکا و مه‌سیحییه‌کانی له پشته‌وه‌یه، جا من پێم وایه له له ئه‌قڵی باتینتدا پێت وایه ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه چاکتر بوون له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام). ئه‌و ئیددیعا زۆرانه‌ش که کراونه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) چ له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌م دینانه‌وه له ئه‌ورووپاو ئه‌مریکاو چ له داخیلی ناو خۆشمانهوهو چ ئه‌وانه‌ش که به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌ب وتراوه به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو یه‌کێک له‌مانه خه‌لایای مێشکی تۆی وه‌کو خه‌لفییه‌تێکی خۆی گرتووه.
جا که ده‌ڵێن عه‌ره‌ب، که ده‌ڵێن ئیسلام، که ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر، ده‌ڵێن قورئان، ئه‌مه دێته سه‌ر شاشه‌ی مێشکی تۆ که له خهلایاکهدا دروست بووه! ئه‌مه شیکاری نه‌فسی خۆمه‌و شیکارییه‌کی ده‌روونیانه‌یه که واده‌زانم وه‌ک فرۆید ده‌ڵێت و وه‌ک زانستی ده‌روونناسی سه‌رده‌میش ده‌ڵێت خه‌لفیه‌تێکی زه‌مه‌نی گه‌نجێتی و موراهیقی یان منداڵی له مێشکت‌دا هه‌یه؛ ئه‌مه خاڵی یه‌که‌م.
دووه‌م: که ده‌ڵێی هیچ گومانم له خالق نییه؛ پێویسته بڵێین هیچ گومانم له بوونی خوای گه‌وره نیه، ئه‌گینا زۆر که‌س واده‌زانێت ئه‌م گه‌ردوونه خالقێکی هه‌یه به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌م گه‌ردوونه، سروشت خۆی خالقیه‌تی! یان ده‌ڵێت خۆی خالقی خۆیه‌تی! ئێ نایشکرێت مه‌خلووق خالقی خۆی بێت، یه‌عنی هه‌ر ده‌بێت یه‌کێک له سه‌ره‌تاوه ئیجادی کردبێت و به‌دیهێنابێت، سه‌ره‌تای کات، سه‌ره‌تای شوێن، سه‌ره‌تای حاڵه‌ت، سه‌ره‌تای شێوه، سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی، سه‌ره‌تای بزاوت، سه‌ره‌تای سره‌وت، هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ک.
جا که سه‌ره‌تاشمان سه‌لماند، ئه‌وه بۆشمان روون ده‌بێته‌وه که ئاخریشی هه‌یه؛ چونکه هه‌موو شتێک قووه‌تێکی دافیعهی تێدایه، ده‌ڕوات تا کۆتایی دێت یان ده‌بێت پاڵنه‌رێکی تر هه‌بێت ده‌ره‌کی که پاڵی پێوه‌نێت تا ئه‌و که‌سه ماندوو ده‌بێت و ده‌که‌وێت و هیلاک ده‌بێت و خه‌وی لێده‌که‌وێت و ده‌مرێت، ئیتر به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێدێت. بۆیه من پێم وایه باوه‌ڕبوون به خالق به ته‌نها شتێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه؛ چونکه مولحیدێک که باوه‌ڕی به خالق نه‌بێت ئێستا زۆرزۆر که‌مه؛ ئه‌وه‌ی که ئێستا پێی ده‌وترێت مه‌وجه‌ی ئێلحادی، ئه‌وه سیاسه‌ت له پشتیه‌وه‌یه‌تی له وڵاتانی ئێمه‌داو ئه‌و ئیلحاده بڵاو ده‌کرێته‌وه، ئه‌گینا ئیلحاد (واته بێباوه‌ڕی به وجوودی خالق) شتێکی زۆر غه‌ریب و نامۆیه، ئینسان هه‌ر خۆی ئه‌قڵی خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی گه‌ڵایه‌ک بدات ده‌گاته نه‌تیجه‌ی ئه‌وه که ئه‌مه ده‌بێت خالقێکی هه‌بێت، خالقهکهش خۆ گه‌ڵاکه خۆی نییه، خۆ خۆی زیندوویه‌تی نه‌داوه به خۆی.
جا جه‌نابت ئاماژه‌ت به جه‌سته‌ی ئینسان دا؛ باشه لینفهکان، گڵانده‌کان، سێڵێک، پڕۆتین له سێڵێکدا، حهیهوییهت و ژیان و زیندووبوون چۆن دروست بووه بۆ ئه‌مانه؟
ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێی باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام) نییه، خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و جه‌نابیشت بدات، به‌ڵام من پێم وایه پێویستیت به خوێندنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. جارێک ده‌بێت ئه‌و خهلفییهتهی که باسم کرد بنێیته که‌ناره‌وه‌و به فکرو بیر‌و باوه‌ڕێکی پێشینه‌وه نه‌چیته به‌ره‌وه بۆ بابه‌ته‌که. پاشان که ته‌مه‌نیشت هه‌یه‌و دیاره له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ژیاوی ده‌بێت عه‌ره‌بیشت باش بێت، بۆیه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه ئه‌و کتێب و بابه‌تانه بخوێنیته‌وه که له‌سه‌ر «إثبات النبوة» واته سه‌لماندنی پێغه‌مبه‌رایه‌تین. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به گشتی باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پاشان پێغه‌مبه‌رییه‌تی سه‌یدنا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام) و موعجیزه‌کان ده‌که‌ن. بۆ نموونه کتێبی «دلائل النبوة»ی ئیمامی به‌یهه‌قی که هه‌شت به‌رگه، جه‌نابت ته‌نها موقه‌ددیمه‌که‌ی بخوێنه‌وه ئه‌گه‌ر توانیت، یان نیوه‌ی موقهددیمهکه، من تهسهوورم وایه ده‌تگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌تێکی زۆر. سه‌رده‌می ئیمامی به‌یهه‌قی زۆر کۆنه‌و هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش ژیاوه به‌ڵام کتێبه‌که‌ی هه‌تاکو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کی موناقه‌شاتی موعته‌زیله‌و ئه‌فکارو ئهقڵیات و فه‌لسه‌فه‌ی غه‌ربی و باسی ئه‌م جۆره شتانه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها کتێبی تریش ئێستا زۆره؛ یه‌کێک له‌وانه کتێبه‌که‌ی فازڵ سامڕاییه که خۆی شک و گومانی بوو له پێغه‌مبه‌ریه‌تی سه‌یدنا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام)، دوایی کتێبێکی دانا به ناوی: «نبوّةُ محمّدٍ مِن الشّكِّ إلی الیَقینِ»، ئه‌م پیاوه گه‌وره خوای گه‌وره مه‌حفووزی بکات شاره‌زاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م بابه‌تانه‌دا. جه‌نابت ئه‌گه‌ر بتوانیت له‌مانه‌دا شاره‌زا ببیت زۆر گرنگه‌و زۆر شتت لا روون ده‌بێته‌وه.
خاڵی کۆتاییشم هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه‌ی جه‌نابت ئه‌وه‌یه که هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک موعجیزه‌یه‌کی هه‌بووه‌و جه‌نابیشت ئه‌مه ده‌زانیت؛ سه‌یدنا مووسا له سه‌رده‌می خۆیدا که سیحربازی و جادوو هه‌بووه عه‌ساکه‌ی بووه به‌وه‌ی که وه‌ڵامی سیحربازه‌کانی پێ بداته‌وه. تیبب و پزیشکی پێشکه‌وتوو بوو له سه‌رده‌می سه‌یدنا عیسادا، به‌ڵام سه‌یدنا عیسا هات به‌ڵه‌کی چاک ده‌کرده‌وه، کوێری چاک ده‌کرده‌وه، مردووی زیندوو ده‌کرده‌وه‌و هه‌روه‌ها. له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواشدا (علیه الصّلاة والسّلام) له ناو عه‌ره‌به‌کاندا به‌لاغه و هۆنینه‌وه‌ی شیعری به‌قووه‌ت باو بوو؛ هه‌ر قه‌بیله‌یه‌ک شاعرێکی تێدا ههڵکهوتایهت یه‌که‌م شیعری که بڵاو ده‌بۆوه ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌یان بۆ ده‌کرد. شیعر‌و هۆنراوه گرنگه‌کان هه‌ڵده‌واسرا به کهعبها له به‌ر موهیمێتی و هه‌تا ئێستاش هه‌ر ئه‌و شیعرانه ماون و ده‌ماوده‌م گێڕراونه‌ته‌وه. ئیتر بۆیه موعجیزه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌دا قووه‌تی ره‌وانبێژی بوو؛ ئه‌وه ئه‌م قورئانه هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجاو قوسوور ساڵه هاتووه، ئێ خوای گه‌وره‌ش ته‌حه‌ددای ئه‌م خه‌ڵکه‌ی کردووه‌و ده‌فه‌رموێ: باشه قورئانێک وه‌کوو ئه‌مه دروست که‌ن! جه‌نابت کوردی قورئانێک به کوردی دروست بکه، به کوردی دایڕێژه، کومپیتهریش به‌کار بهێنه، بزانه ده‌توانی؟ که‌س ناتوانێت. بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌نابت بڕۆیته‌وه به دوایدا که موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) قورئانه‌که‌یه‌تی، جگه له‌و موعجیزانه‌ی که له سه‌رده‌می خۆیدا له سه‌ر ده‌ستی موباره‌کی دروست بوون. نووسه‌رێک به ناوی عه‌بدولدائیم که‌حیل که سوورییه کتێبی له سه‌ر ئیعجازی عه‌ده‌دی قورئان نووسیوه، جه‌نابت ته‌نها دیراسه‌ی ئه‌مه بکه‌یت، نه‌ک جه‌نابت به‌ڵکو قه‌ناعه‌تم وایه حاشای جه‌نابت ئه‌گه‌ر مولحیدێکی وه‌کو مارکس‌یش بیخوێنێته‌وه ئه‌یگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م قورئانه هی به‌شه‌ر نیه، مومکین نییه له رێگای ماتماتیکییه‌وه ئه‌م وشانه هه‌مووی ئه‌وه‌نده به ته‌وازون دانرابن و نووسرابن؛ «الدّنیا» و «الآخرة» به‌قه‌ده‌ر یه‌ک، «النّبي» و «النّاس» وه‌کو یه‌ک تیکرار بووبنه‌وه، قیتال و موسوڵمان وه‌ک یه‌ک تیکرار بووبنه‌وه. نه‌زمێکی ئاوا سه‌رنجڕاکێش له‌ناو عهدهدهکاندا بێت و ئاوا ته‌وازونێک له پیته‌کاندا ببینرێت. بۆیه ئومێده‌وارم جه‌نابت بتوانیت ئه‌وه‌ش بخوێنیته‌وه. به کوردیش هه‌ندێک کتێب له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه.
- بۆ ئیقامه‌که‌ی بچێته لای زه‌رده‌شتییه‌كان، ئایا له دین ده‌رده‌چێت؟
-
ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت که‌یس دابنێت و بڕوات بۆ لای زه‌رده‌شتییه‌کان ئه‌وان پشتگیری بکه‌ن واته وه‌ری بگرن، به‌ڵام بۆ ئیقامه‌که‌ی ئه‌و ئیشه بکات ئایا له دین ده‌رده‌چێت؟
به‌ڵێ له دین ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری ئیقامه‌که‌ی خۆی بگۆڕێت و له ئه‌وراقی ره‌سمیدا دینی خۆی بکات به زه‌رده‌شتی، به مه‌سیحی، به جووله‌که، به بوودایی، به هه‌ر چی شتێکی تر که بیکات و ئیسلامه‌تییه‌که‌ی بگۆڕێت پێی کافر ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و وه‌خته‌ی که بۆ نموونه شه‌و بڕیارت دابوو سبه‌ینێ بچیت بۆ لای یه‌زیدییه‌کان هه‌ر ئه‌و کاته دینت نه‌ماوه‌و پییوسته ئه‌وه بزانیت. هه‌رچی که‌سێک بڕیاری کوفری دا له ناخی خۆیدا، هه‌ر ئه‌و کاته پێی کافر ده‌بێت.
بۆیه به ته‌ئکید جه‌نابیشت پێی کافر بوویت و پێویستیشه په‌شیمان بیته‌وه لێی و ئیعلانی موسوڵمانبوونهکهت سه‌ر له نوێ بکه‌یته‌وه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی که زانیویانه خۆت کافر کردووه پێی.
- مه‌لای مزگه‌وته‌که‌مان یه‌کیه‌تییه! ئایا جائیزه نوێژی له دواوه بکه‌م؟
-
من له سلێمانی ده‌ژیم، مه‌لای مزگه‌وته‌که‌مان یه‌کیه‌تییه به‌ڵام که‌سێکی خواناسه‌و تا ئێستا کوفر‌و نیفاقم لێ نه‌دیوه؛ ئایا جائیزه نوێژی له دواوه بکه‌م؟
ته‌بعه‌ن ئه‌مه به قیاسی ئه‌و برایه خۆیه‌تی که ده‌ڵێت کوفر‌و نیفاقم لێ نه‌دیوه، چونکه ئێمه نازانین ئه‌م برایه خۆی چه‌ند شاره‌زای ئه‌وه‌یه که جۆری کوفر له یه‌ک بداته‌وه. بۆیه وه‌ڵامه‌که‌ی من وه‌ڵامێکی گشتییه‌و تایبه‌ت نییه به پرسیاری ئه‌م برا به‌ڕێزه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر وا بوایێ پێویست بوو به ته‌فسیل بپرسم که مه‌لاکه کێیه تاکو حاڵی بزانین. به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر ئاوا بڵێین که حوکمی نوێژکردن له دوای مه‌لای حیزبی عه‌لمانییه‌وه چییه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له باسی حوکمی ته‌تاردا که کافری شه‌ڕانی بوون ده‌فه‌رموێت: حوکمیان له سه‌ر دوو روکن ده‌وه‌ستێت: یه‌که‌م زانینی حاڵیان، دووه‌م حوکمی خوا ده‌رباره‌ی هاوشێوه‌یان. جا ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌مه له زۆر شوێندا تیکرار ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له به‌رگی بیست و هه‌شته‌م، لاپه‌ڕه 505 به‌م شێوه‌یه ده‌فه‌رموێت که ئێمه بۆ ده‌رکردنی هه‌ر فه‌توایه‌ک ده‌رباره‌یان پێویستمان به‌و دوو شته هه‌یه: یه‌که‌م زانینی حاڵیان، دووه‌م حوکمی خوا له هاوشێوه‌یاندا. یه‌عنی یه‌که‌م بزانین ئایا ته‌تارو مه‌غول خۆیان چۆنن؟ دووه‌م بزانین حوکمی خوای گه‌وره له هاوشێوه‌ی ئه‌واندا چۆن بووه؟
له‌م روانگه‌یه‌وه، له‌م رێسایه‌وه ده‌ڵێین مه‌لای حیزبی عه‌لمانی و مه‌لای سهربهحکوومهتهکان سێ جۆرن:
جۆری یه‌که‌م: باوه‌ڕیان به عهلمانییهتهکه هه‌یه، واته باوه‌ڕیان وایه که سیاسه‌ت و حوکم له یه‌ک دوورن و پێویسته له یه‌ک جودا بکرێنه‌وه، سیاسه‌ت له دیندا نییه. ئه‌مه به‌ته‌ئکید و بێ هیچ گومانێک نوێژ له دوایه‌وه جائیز نییه چونکه کافره، هه‌موو قورئانیشی به قیرائاتی عهشرهوه له‌به‌ر بێت به کافری ده‌زانین و نوێژ له دوایه‌وه جائیز نییه مادام دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌ک جودا بکاته‌وه. ته‌فسیلاتی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و باسانه‌و ئه‌و فه‌توایانه‌ی که له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت هه‌یه له باسی موڕتهدداو له کتێبه‌کانی فیقهدا باس له هه‌ندێک شت له‌و بابه‌تانه کراوه. له عهقایدیشا هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت که شیرکی موتابه‌عه‌ی پێ ده‌وترێت؛ شیرکی موتابهعهکهش ئه‌وه‌یه که غه‌یری مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ری خوای (علیه الصّلاة والسّلام) پێ راست بێت. ئه‌مه مه‌نهه‌جی خوای گه‌وره‌ی پێ راست نه‌بووه که بیر‌و بۆچوونی وایه، چونکه دین و ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه یه‌ک شتن و سیاسه‌تیش به‌شێکه له دینه‌که چونکه هه‌ر پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی شه‌رعی؛ ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) کتێبێکی نووسیوه به ناوی «السیاسة الشرعیة في إصلاحِ الرّاعي والرعیّة».
جۆری دووه‌م: باوه‌ڕی به عهلمانییهتهکهیان نییه به‌ڵام لایه‌نگری سیاسیانه‌و به‌هێزیان ده‌کات و به‌شداری چالاکییه حیزبییه‌کان ده‌کات به ئاشکراو ده‌ر ئه‌که‌وێت و به ئاشکرا به‌رگری له هه‌ڵوێستی حیزبه‌که ده‌کات؛ سه‌ر به پارتییه، سه‌ر به یه‌کیه‌تییه، په‌که‌که‌یه، دیموکڕاته، هه‌ر شتێکی تر هه‌بێت له‌و حیزبه عه‌لمانیانه، ئه‌مه له کافر کردنه‌که‌یدا به‌دواداچوونێکی ده‌وێت، یان بڵێین توێژینه‌وه‌یه‌کی تری ده‌وێت که بزانین ئیعتقاداتی چۆنه؟ چونکه له‌وانه‌یه که‌وتبێته کوفرهوهو له‌وانه‌شه موماره‌سه‌ی کوفره‌که‌ی کردبێت به‌ڵام له وانه‌یه عوزرێکی هه‌بێت، له‌وانه‌شه وا نه‌بێت و ئێمه وا تێ گه‌یشتبین. بۆیه ئه‌وه‌ش زه‌روورییه که زیاتر بکۆڵێته‌وه؛ ئه‌مه باس له که‌سێکی موعه‌ییه‌ن ده‌که‌ین. یه‌عنی ئه‌گه‌ر هات و ئیمامی مزگه‌وتێکمان زانی که به‌م شێوه‌یه، به‌ڵام هه‌روه‌کو وتم من جوابه‌که‌م به گشتییه. ئه‌و مه‌لایه‌ی که به‌م شێوه‌یه بێت که ره‌فتارێک یان گوفتارێکی کافربوونی لێوه ده‌رکه‌وتبێت پێ ناچێت نه‌زانینی عوزر بێت، چونکه مادام مه‌لایه مه‌فڕووزه که بزانێت و ئه‌حکامی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بناسێت و بزانێت که شوێنکه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) یه‌عنی چی و بشزانێت که ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ته. جا ئه‌گه‌ر کابرا باوه‌ڕی وا بێت که یه‌کیه‌تی و پارتی، ئیسلام دێننه پێشه‌وه‌و ئیسلام ته‌تبیق ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی چهواشهکارهو باوه‌ڕیشی وا بێت پێی کافر ده‌بێت؛ واللّه تعالی أعلم. جا ئه‌گه‌ر قه‌ولێکی له‌و بابه‌تانه وتبێت که موناسهڕه کردنی ئه‌م حیزبه عه‌لمانیانه بێت که جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت هه‌ر به وتنه‌که‌ی؛ چونکه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی که‌سانێکمان بۆ ده‌کات که هه‌ر به وتنی شتێک و بۆچوونێکی کوفر، کافر بوون، وه‌ک ئه‌م ئایه‌تانه:
«لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ» [المائدة: 73]؛ «سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێباوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا!». هه‌ر به‌مه‌ی که وتوویانه خوای گه‌وره سێیه‌مینی سێ که‌سه ئه‌وه کافربوونه.
«لَّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاء» [آل عمران: 181]؛ «سوێند بێت به‌خوا بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جووله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!!». ئه‌مانه‌یش هه‌ر کافر بوون که وتیان خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، هه‌ر به وتنه‌که پێی کافر ده‌بن.
«وَلَقَدْ قَالُواْ كَلِمَةَ الْكُفْرِ وَكَفَرُواْ بَعْدَ إِسْلاَمِهِمْ» [التّوبة: 74]؛ «به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێباوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێباوه‌ڕ بوونه‌وه». لێره‌شدا ده‌فه‌رموێ: که‌لیمه‌ی کوفریان به سه‌ر زماندا هاتووه، نه‌ک به هه‌ڵه به‌ڵکو به عه‌مده‌ن وتوویانه. جا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَكَفَرُواْ بَعْدَ إِسْلاَمِهِمْ»، که‌وا بوو ئه‌مانه موسوڵمان بوون کاتێک که ئه‌مه‌یان کردووه!
ئه‌م مه‌لایانه‌ی پۆلی دووه‌میش نوێژ له‌دوایانه‌وه جائیز نییه؛ واللّه تعالی أعلم، چونکه هه‌ر ره‌فتارێکی حیزبییانه‌ی دژوارتره له دزی کردن، له شه‌راب خواردنه‌وه، له‌وانه زۆر خه‌ته‌رتره.
پۆلی سێیه‌م: هه‌ر ناوی له لیستیاندا نووسیوه‌و چاوه‌ڕوانی خێری ده‌ستیانه! ئه‌وه هه‌رچه‌نده زه‌لیل و چاوشۆڕو سووکه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بوونی له ناویاندا نه‌بێته ئیددیعای حیزبی، نه‌بێت به ره‌واج پێدانی حیزبه‌که بۆ خۆی، ئه‌وه ته‌بعه‌ن ئه‌و کاته ده‌شێت بڵێین کافر نه‌بووه پێی. جا ئه‌م که‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به کافری دانانێین به‌ڵام پێمان وایه شایه‌نی مه‌رجه‌عێتی دینی موسوڵمانان نه‌ماوه یه‌عنی حوکمی شه‌رعیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ژیانی لێ وه‌رناگیرێت. ئه‌مه‌ش دیسان جیاوازه چونکه شه‌رعناسان به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌فه‌رموون: ئه‌و حوکمانه‌ی لێ وه‌رناگیرێت که په‌یوه‌ندی به ئهربابانیهوه هه‌یه. مه‌لایه‌کی سه‌ربه‌حیزب که تۆ پرسیاری عه‌لمانیه‌تی لێ بکه‌یت وا وه‌ڵام ناداته‌وه که ده‌لیله شه‌رعییه‌کانت بۆ بێنێته‌وه، ئه‌گینا خۆی ناچێته ناوی! پرسیاری حکوومهتهکهو کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت یان کاربه‌ده‌ستانی حیزب و ئاراستهوانانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی لێ بکه‌ی له‌م مه‌لانه‌ی سه‌ر به‌م حیزبه عه‌لمانییانه‌ن، بۆ نموونه بڵێیت حوکمی کافربوون یان فاسقبوونیان چییه، جوابێکی وات ناده‌نه‌وه که به‌ڕاستی ئه‌حکامه شه‌رعییه‌کان به باشی روون بکاته‌وه، به‌ڵام هاوکات ده‌شێت عالمێکی گه‌وره بێت تۆ ئه‌حکامی عیباده‌ته‌کانی لێ ده‌پرسی، تۆ لێی ده‌پرسیت چی رۆژوو به‌تاڵ ده‌کاته‌وه، لێی ده‌پرسیت سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی فڵان شت حه‌ڵاله یان حه‌رامه، ئه‌مه ده‌شێت ته‌بعه‌ن به به‌ڵگه‌وه لێی وه‌ر بگریت به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر لایه‌نی خۆت، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بێت ئه‌م دینه‌یان لێوه وه‌ربگرین زه‌روورییه که جێمتمانه بن، به‌ڵام مه‌لای حکوومه‌ته‌کان جێمتمانه نه‌ماون تا راده‌یه‌کی زۆر.
ئێستا که مووچه‌ی مه‌لا که‌وتۆته به‌رده‌ستی ئه‌وقافی تاغووت پێویسته که هه‌ندێک له مامۆستایان له‌و حوکمه به‌ده‌ر که‌ین که باسمان کرد، چونکه ده‌شێت پیاوی باش بن، عه‌مامه‌پاک مابن، ئه‌هلی دین و ئیمان مابن و ئه‌وانه‌ش نه‌که‌ن که ئاماژه‌مان پێدان. بۆیه ره‌سه‌ن کردنه‌وه‌ی خاڵێک زه‌رووریه که باسی بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که فه‌رمووده‌ی سه‌حیح له‌به‌رده‌ستدایه که ئه‌گه‌ر مه‌ئموومه‌کان ئیمامه‌که‌یان ده‌بوغزاند و خۆشیان نه‌ده‌ویست و حه‌زیان له چاره‌ی نه‌بوو ناشێت ئیمامه‌تییان بۆ بکات چونکه له‌به‌رچاویان شیاوی پێشه‌وایه‌تی نه‌ماوه، یه‌عنی وه‌کوو کورد ده‌ڵێت خۆی دۆڕاندووه. ئهبوئومامه (خوا لێی رازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: «ثَلاَثَةٌ لاَ تُجَاوِزُ صَلاَتُهُمْ آذَانَهُمْ: العَبْدُ الآبِقُ حَتَّى يَرْجِعَ، وَامْرَأَةٌ بَاتَتْ وَزَوْجُهَا عَلَيْهَا سَاخِطٌ، وَإِمَامُ قَوْمٍ وَهُمْ لَهُ كَارِهُونَ» [الترمذي: 360؛ الطبراني: 8090؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه (صحیح الترغیب والترهیب: 487)]؛ «سێ پۆل که‌س نوێژه‌کانیان له په‌ناگوێی خۆیان زیاتر به‌رز نابێته‌وه! یه‌عنی لێیان قبووڵ نابێت: کۆیله‌یێکی یاخی و راکردوو له گه‌وره‌که‌ی تا دێته‌وه لای، ژنێک که له حاڵه‌تێکدا شه‌و به‌سه‌ر ده‌بات که مێرده‌که‌ی رقی لێی هه‌ستاوه، ئیمامی خه‌ڵکانێک که ئهیبۆغزێنن و حه‌زیان له ره‌فتاری نییه».
باشه چه‌ند مه‌لای به‌کرێگیراوی حکوومه‌ت و عه‌لمانی هه‌ن که له‌به‌ر چالاکی ئه‌وان ناپه‌ڕژێنه سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت؟! جاری وا هه‌یه نوێژی جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ده‌چێت له‌به‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی! چه‌ند خه‌تیبی ره‌نجه‌ڕۆ هه‌یه که دینه‌که‌ی به بێدینان فرۆشتووه‌و خه‌ڵکه‌که لێی بێزار بوون؟ خه‌ڵکه‌که زۆر جار ئاماده‌ن مه‌عاشی زیاتر له ئه‌وقاف و حیزبیشی بده‌نێ و حه‌قی مه‌لایه‌تییه‌که‌ی خۆیی به زۆرتره‌وه بده‌نێ که‌چی چاوشۆڕانه هه‌ر ئه‌وه‌ی کوفر‌و فیسقه‌که‌ی پێ باشتره! خه‌ڵکه‌که‌ش زیاتر دهیبۆغزێنن. ته‌نانه‌ت له ره‌چاونه‌کردنی دادپه‌روه‌ریدا جاری وا هه‌یه ماڵ و منداڵی خودی مه‌لا چاوشۆڕهکهش هه‌ر دهبۆغزێنن که ناحه‌قییه، چونکه ئه‌وه تۆ مه‌لاکه دهبوغزێنی به سه‌به‌بی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی که کردوێتی به‌ڵام ئیتر حه‌قت چییه به‌سه‌ر ماڵ و منداڵیه‌وه؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو، واته مه‌لاکه باش و دیندارو خاوه‌ن زانست و ته‌قوایه‌و وتار‌و ده‌رسه‌کانی به پێی شه‌رعن به‌ڵام خه‌ڵکه‌که سه‌ربه حکوومه‌تن یان به حیزبێکی عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاتدارن ئه‌و کاته ئه‌م مه‌لایه هه‌ڵوێستی مه‌دحکراوه لای خوای گه‌وره‌و لای پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) و پیاوچاکان. ئه‌مه هه‌ر وه‌کو هه‌ڵوێسته‌که‌یه که هه‌ندێک که‌س به‌رانبه‌ر به سه‌یدنا ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید گرتیان؛ ئیبنو عومه‌ر (خوا لێیان رازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرد به ئه‌میر به سه‌ر خه‌ڵکانێکه‌وه، که‌چی تانه‌و ته‌شه‌ریان لێ دهداوبۆڵهبۆڵیان ده‌کرد، ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: «إِنْ تَطْعَنُوا فِي إِمَارَتِهِ فَقَدْ طَعَنْتُمْ فِي إِمَارَةِ أَبِيهِ مِنْ قَبْلِهِ، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَخَلِيقًا لَهَا، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَأَحَبَّ النَّاسِ إِلَيَّ، وَايْمُ اللهِ إِنَّ هَذَا لَهَا لَخَلِيقٌ، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَأَحَبَّهُمْ إِلَيَّ مِنْ بَعْدِهِ، فَأُوصِيكُمْ بِهِ فَإِنَّهُ مِنْ صَالِحِيكُمْ» [البخاری: 3730؛ مسلم: 2426]؛ «که ئیمارهتهکهیتان پێ دروست نییه‌و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی هه‌روابوون به‌رانبه‌ر به ئیماره‌تی باوکیشی پێش ئه‌م و ئیماره‌تی ئه‌ویشتان هه‌ر دایه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر. سا به‌خوا قه‌سه‌م ئه‌و شیاوی ئیماره‌ته‌که‌ی بوو (واته باوکی). سوێند به‌خوا خۆشه‌ویستترینی خه‌ڵکی بوو لام. ئینجا به خوا قه‌سه‌م دوای ئه‌و ئه‌میش شایه‌نی ئه‌م ئیمارهتهیهو سوێند به خوا له هه‌موو که‌سێکیشم زیاتر خۆش ده‌وێت پاش ئه‌و. بۆیه ئامۆژگاریتان ده‌که‌م به رێزلێگرتنی و وه‌رگرتنی ئیماره‌ته‌که‌ی، چونکه ئه‌م پیاوه هه‌ر له پیاوه به‌ڕێزه چاکه‌کانی ناو خۆتانه».
که‌چی له کوردستاندا خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک عه‌ریزه ده‌ده‌نه ئه‌وقاف و کاربه‌ده‌ستی حکوومه‌ت بۆ نه‌گۆڕینی مه‌لا چاکه‌که‌یان به مه‌لایه‌کی چاوشۆڕی حیزبی، که‌چی قبووڵی ناکه‌ن! یه‌عنی خه‌ڵکه‌که رازین و مه‌لاکه‌ش رازییه‌و مزگه‌وته‌که‌ش عیباده‌ته‌کانی تێدا ده‌ڕوات به‌ڵام ئه‌وقاف ده‌یه‌وێت دیندارێتییهکه له ناو خه‌ڵکیدا لا بات!
جا ئێوه سه‌یری شه‌رعناسانی مه‌زهه‌بی شافیعی بکه‌ن، له ئیمامی شافیعی به‌ڕیزه‌وه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت بۆ ده‌گمه‌ن و بلیمه‌تێک وه‌کو ئیمامی ئه‌بوئیسحاقی شیرازی و ئیمامی نه‌وه‌وی و ئه‌و توێژه‌ره‌وه به‌ڕێزانه‌و ده‌یان ده‌ریاوانی مه‌زهه‌به‌که وه‌کو ئیمامی به‌یهه‌قی و ئیبنوحه‌جه‌ری هه‌یته‌می و سیووتی! پاشان سه‌یری مه‌لای کوردیش بکه، ده‌بینی هه‌ندێک مه‌لا که له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعییه بووه به ئه‌ندام ماڵبه‌ندی حیزبێکی موڕته‌دی مارکسی وه‌کو یه‌کیه‌تی! ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: ئه‌و ئیمامه‌ی خه‌ڵکی ده‌یبوغزێنن ده‌بێت بۆغزانهکهیان کۆمه‌ڵه لایه‌نێک بگرێته‌وه که له شه‌رعدا زهمکراون وه‌کو والییه‌کی سته‌مکار یان ئه‌و که‌سه‌ی زۆر خۆی له پیسی ناپارێزێت یان بژێوییه‌که‌ی له سه‌ر که‌سابه‌تێکی خراپه یان هاوڕێی پیاوی فاسقه‌و هه‌روه‌ها. یه‌عنی ته‌سه‌وور بکه‌ن ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که ئه‌م ئیمامه‌یان ده‌بوغزاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمامه‌که سه‌ر به والییهکهیه، که والییهکهش هه‌ر موسوڵمان بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چونکه ئیمامی شافیعی ساڵی 204ی ک.م فه‌وتی کردووه، ئه‌گه‌ر ده‌یانبوغزاند له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره، ئه‌وه مافی خۆیانه! که‌چی ئێستا ئه‌م مه‌لایه سه‌ر به حیزبێکی عه‌لمانییه، هی لادینییه! ئینجا هه‌ر خۆی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر هات و که‌سابه‌ته‌که‌ی حه‌رام بوو یه‌عنی ئه‌و ئیمام و مه‌لایه، مووچه‌ی حکوومه‌تی نییه به‌ڵام که‌سابه‌ته‌که‌ی له فسق و فجوورێکهوه بۆی دێت یان هاوڕێکانی فاسقن، یه‌عنی ته‌ماشا بکه‌ن ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌مانه‌ی ره‌چاو کردووه که ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م خه‌ڵکه ئیعترازیان له ئیمامه‌که‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه ئه‌وه مافی خۆیانه.
جا ئه‌مه له کوێ و ئه‌م مه‌لای کورده له کوێ که ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی تاغووتێکه، هی حیزبێکی عه‌لمانی! هاوڕێی خه‌باتی ئه‌م هه‌موو موڕته‌د و سته‌مکارو مه‌یخۆر و سووخۆر و داوێنپیس و جه‌للاد و عه‌میل و جاشانه‌یه! ئێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه که ئه‌وانه‌ی که به‌رپرسن و ئه‌وانه‌ش ئاراسته‌ی ده‌که‌ن ئه‌و له‌مانه‌وه وه‌رده‌گرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) یان له خوله‌فای راشیدین و باقی یاوه‌رانه‌وه وه‌ربگرێت!
سه‌یر بکه‌ن بوغزاندنی خه‌ڵکه‌که به‌هۆی نه‌زانینی مه‌لاکه‌وه نییه، به‌ڵکوو به‌هۆی سه‌رخواری مهلاکهوهیه که به رواڵه‌ت پێشه‌وای دینهکهیهو له ژێره‌وه شوێنکه‌وتووی ئه‌هلی کوفر‌و فیسق و عیسیانه! خۆ ئه‌مه ناکۆکییه‌ک نییه بووترێت ده‌شێت پیاوچاکان بکه‌ونه نێوانه‌وه‌و رێکیان خه‌نه‌وه، ئه‌مه وه‌لائی داوه به حیزبێکی عه‌لمانی کافر، ئه‌مه نوێژ له دوایه‌وه دروست نه‌ماوه تا بڵێین پێویستی به راست کردنه‌وه هه‌یه؛ خۆ ئه‌گه‌ر جارێک بێت نه‌سیحه‌ت ده‌کراو راست ده‌کرایه‌وه پێی، به‌ڵام ئه‌مه ئینتیمای حیزبییه، ئه‌مه حه‌فتانه‌و مانگانه کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه. برا ئێوه له شاری سلێمانیدا خه‌ڵکانێک ده‌بینن مه‌لایه‌و ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته که‌چی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی ره‌سمی سلێمانییه، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند! ئه‌مه چه‌ند ساڵه خزمه‌تی کوفر ده‌کات تا گه‌یشتۆته ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی! جا ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ئه‌مه راست بکرێته‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌مان بۆ بکرێت، به‌ڵام نوێژ له دوایه‌وه ناکه‌ین چاکتره بیشیناسین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ر بده‌ین به خه‌ڵکێکی تریش که ئه‌مه نه‌که‌ن و نه‌چنه پشتیه‌وه بۆ نوێژکردن.
- ئایا نوێژ له دوای مه‌دخه‌لیه‌کانه‌وه جائیزه که جاسووسییان پێ جائیزه؟
-
ته‌بعه‌ن که ده‌ڵێین مه‌دخه‌لیه‌کان، خۆ مه‌دخه‌لیه‌کان خۆیان یه‌ک و دوو و سێ و چوار نین، مه‌لایه‌ک و دوو مه‌لا نین، خه‌تێک و دوو خه‌ت نین، خه‌ت و خوتووتیان زۆره، مه‌لاکانیشیان زۆرن. بۆیه به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر مه‌دخه‌لییه‌ک جاسووسی پێ قبووڵ بێت، ئه‌وه له دوایه‌وه نوێژ ناکه‌ین چونکه جاسووسی کردنی موسوڵمان بۆ موسوڵمان له‌سه‌ر موسوڵمان به پێی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که سزای له‌سه‌ره؛ جاسووسی موسوڵمان بۆ موسوڵمان له‌سه‌ر موسوڵمان! به شێوازێکی گشتی نۆ دانه حوکمی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌م باسه؛ جاسووسی موسوڵمان له‌سه‌ر موسوڵمان بۆ کافر، پێی کافر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بینا بێت له‌سه‌ر خۆش ویستن و وه‌لائی لایه‌نه کافره‌که به‌پێی هه‌ر چوار مهزههبهکهو جاسووسه‌که ده‌کوژرێت. کابرای جاسووس وا ده‌زانێت هه‌ر وا ئاسان لێی ده‌رده‌چێت که ئێمه ده‌ستمان نهتگاتێ بتکوژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاسووسیت کردووه بۆ پارتی و یه‌کیه‌تی تاغووت له‌سه‌ر ئه‌هلی مزگه‌وت و دیندار و جوامێر و به‌شه‌ره‌فه‌کان، وا ده‌زانی ئه‌وه هه‌روا ده‌ڕوات و له‌سه‌رت حیساب ناکرێت؟ ئه‌و جاسووسییهت له‌سه‌ره‌و لای ئێمه‌ش له سه‌رت حیسابه‌و له قیامه‌تیشدا ئه‌وه به ته‌ئکید له سه‌رت حیسابه. بۆیه ده‌بێت زۆر باش بزانیت که جاسووسیت کرد له‌سه‌ر موسوڵمانان بۆ حاکم و به‌رپرسی تاغووت و کافر و مولحیده‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی و ده‌زگای ئاسایش و دژهتیرۆرو ئه‌و تاغووتانه‌ی تریان، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت حوکمی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که کوشتنته، چونکه بۆ کافرێکی مولحید ئیشت کردووه‌و خۆیشت پێی بێ‌دین ده‌بیت، به‌خوا قه‌سه‌م پێی بێ‌دین ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ کافری موحاریبی بێدینی کردبێت. تۆ جاسووسیت له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌هلی غیره‌ت و جیهاد و ته‌وحید کردبێت بۆ یه‌کێکی وه‌کو لاهووری شێخ جه‌نگی به خوای ئه‌رز و ئاسمانه‌کان کافر ده‌بیت پێی ئه‌گه‌ر ئیمامی مزگه‌وتیش بیت، به پێی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که‌ش پێی کافر ده‌بیت و به‌ڵگه‌و دهلیلهکانیش زۆرن له‌سه‌ری. ده‌رباره‌ی حوکمی جاسووس بابه‌ته‌کانی ئهبوبهسیرم نه‌قڵ کردووه که ئه‌ویش له مه‌زهه‌به فیقهییه‌کانه‌وه گێڕاوێتیه‌وه.
بۆیه پێویسته هه‌موو مه‌دخه‌لییه‌ک ئه‌مه بخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو جاسووسێک و هه‌موو که‌سێک که ئێستا له ده‌زگای پاراستن و ئه‌وانه ئیش ده‌کات له دژهتیرۆرو ئه‌وانی تر، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که به جاسووسی کردن دینه‌که‌ت له ده‌س ده‌ده‌یت، یه‌عنی پێی کافر ده‌بیت. جا با بزانیت که خوای په‌روه‌ردگار شیرک و کوفر له پێغه‌مبه‌رانیش قبووڵ ناکات، بۆیه راشکاوانه به پێغه‌مبه‌ری نازداری (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ، هه‌روه‌ک به پێغه‌مبه‌رانی تری فه‌رمووه: «لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ» [زمر: 65]؛ «ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیاڕ بده‌ی ئه‌وه بێگومان هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانت پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه»! بۆیه پێویسته زۆر ئاگادار بن، دین و دیندارێتیهکه ئه‌وه نییه که ئاوا به‌و ساویلکانه ته‌سه‌ووری ده‌که‌ن که به‌ڵێ وه‌ڵا رقی له فڵان که‌سه با بڕوا خێرا راپۆرتێکی له‌سه‌ر بنووسێت! قوڕت به‌سه‌ر داماوی نه‌گبه‌ت، به‌ڕۆژووه‌و راپۆرت ده‌نووسێت، ده‌یه‌وێت ئهجریشی ده‌ست بکه‌وێت! قوڕت به‌سه‌ر بۆ عه‌زابی لای خوا، ئینجا قوڕت به‌سه‌ر بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که موسوڵمانانیش ده‌زانن که تۆ جاسووسییهکهت له‌سه‌ر کێ کردووه! به‌ڵێ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌ر وا ناڕوات، ئه‌و ئه‌هلی ئیمانه‌ش رۆژێک له رۆژان دێنه‌وه پێشه‌وه بزانن کێن ئه‌و جه‌للادانه‌ی که عه‌زابیان داون، کێن ئه‌و جاسووسانه‌ی جاسووسییان له‌سه‌ر کردوون، کێن ئه‌و هه‌موو موجریمانهی که ره‌ش و رووتی مناڵه‌کانمانیان زه‌لیل ده‌کرد، له کۆڵانیش لێیان ده‌دان هه‌روه‌کو ئێمه قه‌ومی بورمایی بین، موسوڵمانه‌کانی بورماو ئێوه‌ش بووبێتن به بوودایی! ئه‌و هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌مان بده‌ن. به‌ڵێ حوکمی جاسوود ئه‌مه‌یه.
پاشان ئه‌وه‌ش گرنگه که له‌سه‌ر جاسووسییهکه چی دروست ده‌بێت؟ بۆ نموونه یه‌کێک هاتووه بۆ لای یه‌کگرتوو جاسووسیی له سه‌ر مزگه‌وتێک کردووه، پێی وتوون وه‌ڵا هه‌شتا که‌س له‌و مزگه‌وته نوێژ ده‌کات؛ ئه‌مه نییه، ئه‌مه هیچی له‌سه‌ر دروست نابێت تاکو بڵێین ئه‌مه حوکمه‌که ده‌یگرێته‌وه چونکه کابرا خۆی موسوڵمانه‌و جاسووسی بۆ موسوڵمان کردووه که یهکگرتووهو له‌سه‌ر موسوڵمانانیش کردوێتی که ئه‌هلی مزگه‌وته‌که‌ن، ئه‌مه پێی ناکوژرێت و شته‌که‌ش که کردوێتی شتێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه. به‌ڵام گه‌یاندنی خه‌به‌ره‌که خۆی به تاغووته‌کان خه‌ته‌ره. پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: عه‌بد هه‌یه که‌لیمه‌یه‌ک قسه ده‌کات، ته‌نها یه‌ک که‌لیمه ده‌رده‌بڕێت نازانێت چه‌ند ته‌ئسیراتی ده‌بێت، که‌چی خوای گه‌وره حه‌فتا پاییز به ئاگری دۆزه‌خدا ده‌یباته خواره‌وه! [«إِنَّ الرَّجُلَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ لَا يُرِيدُ بِهَا بَأْسًا، يَهْوِي بِهَا سَبْعِينَ خَرِيفًا فِي النَّارِ» (أحمد: 7945؛ ابن ماجه: 3970؛ الترمذي: 2314؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی ناساندووه (صحیح الترغیب والترهیب: 2875)] چونکه شتێکی زۆر گه‌وره‌و خه‌ته‌ره، بۆیه پێویسته زۆرزۆر ئاگادار بین. هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة و السلام) فه‌رمووی: قوڕقوشمی توواوه بکرێت به گوێچکه‌ی که‌سێکدا باشتره وه‌ک له‌وه‌ی گوێ له قسه‌ی که‌سانێک بگرێت که ئه‌وان پێیان خۆش نییه گوێیان لێ بگرێت! چ جای ئه‌وه‌ی بڕوات بیشیگێڕێتۆ، جا بۆ تاغووتان و ملهوڕانیشی بگێڕێته‌وه! له قیامه‌تیشدا قورقوشمی هه‌ر توواوه‌یه ده‌یکه‌ن به گوێچکه‌یدا [«وَمَنِ اسْتَمَعَ إِلَى حَدِيثِ قَوْمٍ، وَهُمْ لَهُ كَارِهُونَ، أَوْ يَفِرُّونَ مِنْهُ، صُبَّ فِي أُذُنِهِ الآنُكُ يَوْمَ القِيَامَةِ...» (البخاری: 7042)].
باشه تۆ بۆ خۆت ده‌خه‌یته به‌ر عه‌زابی خوای گه‌وره؟ بۆ کێ؟ بۆ تاغووتێکی سه‌خیف و حه‌قیری ورگزلی شه‌رابخۆر؟ سبحان اللّه ئه‌و خه‌ڵکه چی لێ هاتووه‌و چۆن بووه به به‌نی ئیسرائیل! یاڕه‌ببی خوایه یارمه‌تیده‌رمان بیت تاکو راستی که‌ینه‌وه.