- کۆی گشتی سه‌فه‌ره‌که‌م به ته‌یاره 28سه‌عاته!
-
من له ئه‌مریکاوه سه‌فه‌ر ده‌که‌مه‌وه بۆ کوردستان، کۆی گشتی سه‌فه‌ره‌که‌م 28سه‌عاته به ته‌یاره له‌گه‌ڵ 6 سه‌عات چاوه‌ڕوانی کردن له فڕۆکه‌خانه له‌به‌ر جیاوازی کات؛ واته به دوو رۆژ ده‌گه‌مه‌وه کوردستان ئایا رۆژوه‌که‌م له‌سه‌ره؟ ئه‌گه‌رنا ده‌توانم ئه‌و دوو رۆژه‌ی ره‌مه‌زان بگرمه‌وه یان دوو فه‌قیر تێر بکه‌م؟ خوای گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه.
ده‌توانیت به‌ڕۆژوو نه‌بیت چونکه تۆ له سه‌فه‌ردای، سه‌فه‌ر به ته‌یاره‌ش بێت هه‌ر حوکمی سه‌فه‌ری هه‌یه؛ هیچ ئیشکالێک له‌سه‌ر رۆژوو نه‌گرتنت نییه. دوای ره‌مه‌زان بیگره‌ره‌وه‌و ئه‌و کاته که‌فاره‌تی ناوێت مادام هه‌ر له هه‌مان ساڵدا ده‌یگریته‌وه واته پێش ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زانی ساڵی داهاتوومان به سه‌ردا بێته‌وه.
- سه‌فه‌ر بکه‌م به‌ڕۆژوو بم باشتره یان بیشکێنم؟
-
زۆرینه‌ی شه‌رعناسان بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که بیشکێنیت باشتره؛ ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا ده‌فه‌رموێ: موسافیر رۆژوو ده‌شکێنێت، ئه‌مه رای جمهووری شه‌رعناسانه که چاکتره. ئینجا هه‌ر ئه‌و ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: رۆژوو گرتنه‌که‌شی جائیزه. به‌ڵام فه‌رق زۆره له نێوانی ئه‌وه که بڵێین رۆژوو بگرێت جائیزه یان رۆژوو بگرێت چاکتره! خێره گه‌وره‌که‌ت له‌وه‌دایه که بیشکێنیت.
- له سه‌فه‌ردایه‌و رۆژووه‌که‌ی ناشکێنێت؛ ئایا کارێکی باشی کردوه؟
-
به‌ڵێ، هیچ ئیشکالێکی له‌سه‌ر نییه، یه‌عنی ئیشه‌که‌ی جائیزه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژووش نه‌بوایه‌ت مۆڵه‌تی خوای په‌روه‌ردگاری وه‌رده‌گرت، باشتریش وایه که مۆڵه‌ته‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌ر جائیزه‌و ئیشکالاتێکی له‌سه‌ر نییه.
- به‌هۆی دووری كاره‌كه‌مه‌وه، ئایا من به موسافیر حیساب ده‌بم و ده‌توانم رۆژوو نه‌گرم؟
-
من له کۆمپانیایه‌ک ئیش ده‌که‌م که زۆر دووره له
ماڵمان، له‌وێ ده‌مێنمه‌وه ئیشه‌که‌م وایه که رۆژانه هه‌شت کاتژمێر له‌به‌ر خۆرم
زۆریش حه‌ز ده‌که‌م به‌ڕۆژوو بم به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم و حه‌قی ئیشه‌که‌م ناده‌م،
ئه‌گه‌ر ئیشه‌که‌شم جێ بێڵم به زه‌حمه‌ت ئیشێکی ترم ده‌ست ده‌که‌وێت؛ ئایا من به
موسافیر حساب ده‌بم و ده‌توانم رۆژوو نه‌گرم؟
که ده‌ڵێیت ئیشه‌که‌ت دووره له ماڵه‌که‌مه‌وه نه‌توتووه چه‌ند
دووره! ئه‌گه‌ر هه‌شتا و سێ کیلۆمه‌تر دوور بێت به‌ڵێ تۆ موسافیری و ده‌توانی به‌ڕۆژوو
نه‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شت سه‌عات له به‌ر هه‌تاو ئیش ده‌که‌یت
و زۆر بێتاقه‌ت ده‌بیت و دوایی خزمه‌تی ئیشه‌که به‌ڕاستی ناکه‌یت به‌ڕۆژوو نه‌بیت،
ئه‌وه بۆت نییه وا بکه‌یت، یه‌عنی هه‌ر ده‌بێت به‌ڕۆژوو بیت. هه‌روه‌کو وتوویشمانه
به‌ڕۆژوو ده‌بیت ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی رۆژووه‌که ده‌شکێنیت.
- من ته‌له‌به‌ی داخیلیم، دوو مانگ جارێک ده‌ڕۆمه‌وه؛ ئایا ئه‌مه ئه‌و حوکمه ده‌یگرێته‌وه که له سه‌فه‌ردام؟
-
من ته‌له‌به‌ی داخیلیم، له ماڵه‌وه زۆر دوورم، دوو مانگ جارێک ده‌ڕۆمه‌وه؛ ئایا ئه‌مه ئه‌و حوکمه ده‌یگرێته‌وه که له سه‌فه‌ردام تاوه‌کو رۆژوو نه‌گرم؟ چونکه من پرسیارم کرد وتیان ده‌توانی نوێژه‌کانت قه‌سرو جه‌مع بکه‌یت چونکه له حاڵه‌تی سه‌فه‌ردای؛ ئه‌گه‌ر وا بێت ده‌توانم رۆژووش نه‌گرم و دوایی بیگرم؟
وه‌ڵا ده‌توانی واز له دینه‌که‌ش بێنیت به‌م فه‌توایه! تۆ دوو مانگ جارێک ده‌ڕۆیته‌وه بۆ ماڵه‌وه کوڕی باوکم؛ تۆ له کوێ به موسافیر حسابی؟! چوار رۆژ بمێنیته‌وه له‌و شوێنه‌ی که داخلییه، نابێت نوێژه‌کان قه‌سرو جه‌مع بکه‌یت! له یه‌که‌م رۆژیش ئه‌گه‌ر زانیت ئه‌وه ده‌مێنیته‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک ئیتر قه‌سرو جه‌معت نامێنێت، رۆژووشت له‌سه‌ره‌و ده‌بێت بیشیگریت و ناشبێت ته‌ئجیلی بکه‌یت، قه‌سر و جه‌معه‌کانیشت جائیز نییه. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که پرسیاره‌که‌ت له کێ کردووه‌و کێ ئه‌م فه‌توای داویتێ؟!