من به‌ڕاستی ئێستا ئاگام له وه‌زعی بازاڕی کتێب نییه له کوردستان، ئایا شتێکی وا چاپ بووه یان نا، هیوادارم هه‌بێت. به‌ڵام کتێب به عه‌ره‌بی هه‌یه وه‌کو ئه‌سباب نزوولی واحیدی نه‌یشابووری که کتێبێکی مه‌شهووره‌و ئێحتیمالیش هه‌یه که کرابێت به کوردی، ئه‌گه‌ر ده‌ستیشت نه‌که‌وت له زۆر له ته‌فسیره‌کاندا ئه‌سباب نزوول له سه‌ره‌تاوه باس کراوه، بۆ نموونه ئیبنو که‌سیر باسی ده‌کات که ئێستا الحمد للّه کراوه به کوردی به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆیشت شاره‌زای عه‌ره‌بیه‌که بیت موقه‌ددیمه‌کانی سووره‌ته‌کان ته‌ماشا بکه‌یت له کتێبی «التحریر والتنویر»ی ئیبنو عاشووردا (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ستت ده‌که‌وێت که سی جوزئه‌و به‌و شێوه‌یه باس له هه‌موو سووره‌ته‌کان ده‌کات؛ واللّه تعالی أعلم.
ئه‌م پیاوه موجریمه ناوی وه‌لیدی کوڕی موغیره‌یه، باوکی خالیدی کوڕی وه‌لیده، خالیدی کوڕی وه‌لیدیش بیست ساڵ موقاومه‌و دژایه‌تی ئیسلامی کرد و دوایی موسوڵمان بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌لیده تاغووته هه‌ر له‌سه‌ر دژایه‌تیه‌که‌ی مایه‌وه. ئه‌مه گوێی له قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (علیه الصّلاة والسّلام) و بیستی قورئان ده‌خوێنێت، ئیتر مه‌دحی قورئانه‌که‌ی کرد و وتی: «سَمِعتُ مِن محمَّدٍ كَلاماً ليس مِن كلامِ الإِنس وَلَا مِن كلامِ الجِنِّ، وَإِنَّه لَه لَحلاوةٌ، وإِنَّ عَليه لطلاوةً، وإِنَّه يَعلُو وَلَا يُعلَى عليه وَمَا يَقُولُ هَذَا بَشَرٌ»[1]؛ «گوفتارێکم له موحه‌ممه‌د بیست که نه گوفتاری مرۆڤه‌و نه جنۆکه، شیرینییه‌کی تێدایه‌و جوانی و رازاوه‌ییه‌کی له‌سه‌ره، به‌رزو سه‌رکه‌وتووه‌و هیچ به سه‌ریدا سه‌ر ناکه‌وێت و مرۆڤ هه‌رگیز قسه‌ی وا ناکات». ئیتر رۆیشت و هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد، یه‌عنی دڵنیا بوو له‌وه که ئه‌مه هی به‌شه‌ر نییه. قسه‌که بڵاو بۆوه‌و گه‌یشته دارولنه‌دوه‌و ئه‌بوجه‌هل، ئه‌بوجه‌هل هات بۆ لای و پێی وت: ئه‌رێ تۆش دینه‌که‌ت گۆڕیوه؟ تۆش موسوڵمان بوویت؟ وتی نا، به‌ڵام وه‌رن پێم بڵێن و بۆم روون که‌نه‌وه ئه‌و قسانه‌ی موحه‌مه‌د ده‌یکات چییه؟ ئایا ئه‌مه شیعره؟! خۆ ئێمه شیعر ده‌زانین چییه‌و چۆنه! ئه‌و رۆژێک له رۆژان شیعرێکی وتووه؟ وتیان: نه‌خێر! ئه‌ی باشه ئه‌مه ئیفتراو درۆیه ده‌یکات که رۆژێک له رۆژان درۆمان لێ نه‌بیستووه؟ وتیان: نه‌خێر. وتی ئه‌ی ئه‌مه له بابه‌ت و کاری کاهینه‌کانه که ده‌یکه‌ن و دواڕۆژ ده‌خوێننه‌وه؟ وتیان: نه‌خێر ئه‌وه‌ش نییه! وتی: ئه‌ی چییه؟ وتیان ئێمه‌ش نازانین خۆت بیری لێ بکه‌ره‌وه! ئیتر ئایه‌ته‌کانی سووره‌تی مودده‌سسیری له‌سه‌ر هاته خواره‌وه.[2] بیری کرده‌وه‌و هات و رۆیشت و بڵێت چی و چ وه‌ڵامێک بداته‌وه؟ له کۆتاییدا وتی: «إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ» [المدثر: 24]؛ «ئه‌مه سیحر‌و کاریگه‌ری سیحره که ئاوا ده‌گێڕرێته‌وه». ئیتر وتیان ئێ قسه‌که‌ت خۆش، ده‌م خۆش، زۆر باشه‌و ئه‌وه ئیتر وتمان سیحره! ئیتر قسه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که ئه‌مه سیحره‌و ئیتر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سووره‌تی «المدّثّر» هاتنه خواره‌وه هه‌تا ئایه‌تی 26 که ده‌فه‌رموێت: «سَأُصْلِيهِ سَقَرَ»؛ «حه‌تمه‌ن ده‌یخه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی جه‌هه‌ننمه‌وه که پێی ده‌وترێت سه‌قه‌ڕ». چونکه ئه‌مه له هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌یزانی که ئه‌مه قسه‌ی به‌شه‌ر نییه‌و ده‌بوایێ باوه‌ڕی پێ بێنێت، که باوه‌ڕیشی پێ نه‌هیناوه ئه‌وه موسته‌حه‌ققی ئه‌وه‌یه که خوای په‌روه‌ردگار بیخاته بنی جه‌هه‌ننمه‌وه.
[1]. الرازي، التفسیر الکبیر: 30/707؛ تفسير القرطبي: 19/74؛ المرصفي، الجامع الصحيح للسيرة النبوية: 4/1052.
[2] . ئایه‌تی ١١ (ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيداً) تا ئایه‌تی ٢٦ (سَأُصْلِيهِ سَقَرَ).
ئه‌گه‌ر ئیسلام و ئیمان پێکه‌وه باس نه‌کرێن، ئه‌وه هه‌ردووکیان یه‌ک واتا ده‌گه‌یه‌نن؛ بۆ نموونه که ده‌ڵێین ئه‌و کابرایه ئیمانی هێناوه یه‌عنی موسوڵمان بووه، که ده‌شڵێین ئه‌و کابرایه موسڵمان بووه یه‌عنی ئیمانی هێناوه، که‌واته هه‌م موسلیمه‌و هه‌م موئمینه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێکه‌وه هاتن، وه‌ک خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ» [الحجرات: 14]؛ لێره خوای گه‌وره جیاوازی ده‌خاته نێوانی ئیماندارێتی و ئیسلامه‌تییه‌وه؛ ده‌فه‌رموێ: ئه‌عرابیه‌کان وتیان ئێمه ئیمانمان هێناوه، خوای گه‌وره فه‌رمووی نا ئیمانتان هێشتا له دڵدا نه‌چه‌سپیوه، بڵێن ئێمه موسوڵمان بووین. که‌وابوو موسوڵمان بوون پله‌ی یه‌که‌مه، واته شایه‌تمانی هێناوه‌و داخڵی بازنه‌ی موسوڵمانێتیه‌که بووه، دوایی به ده‌ره‌جاتی ئیماندا سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێت به موئمین و پاشان موئمینێکی به‌قووه‌تتر. دوایی که ده‌چێته سه‌ره‌وه ده‌ره‌جه‌ی ئیحسان هه‌یه پاش پله‌کاریه‌کانی ته‌قوا. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا. که‌واته هه‌ر کاتێک موئمین و موسلیم پێکه‌وه بێن، ئه‌وه دیاره مه‌رته‌به‌و پله‌ی ئیمان حیساب ده‌کات که یه‌که‌م جار ئیسلامه، دوایی ئیمانه، دواییش ئیحسانه؛ واللّه تعالی أعلم.