ئه‌مه یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی که وه‌ڵامی دوور‌و درێژ ده‌خوازێت؛ سۆفیگه‌ریێتییه‌که ئێستا له سه‌رده‌می ئێمه‌دا سێ مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه:
یه‌که‌م: مه‌دره‌سه‌یه‌کیان تێکه‌ڵ به فه‌لسه‌فه‌ی قه‌دیم بووه، هی ئیغریق و رۆمان و ئه‌وانه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر بۆچوونه‌کانی فیساغۆرس و ئه‌وانه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه. هه‌ندێک له‌وانه پێی ده‌ڵێن غونووسی؛ ئه‌وانه تێکه‌ڵ به یه‌ک بوون و هاتوونه‌ته ناو دائیره‌ی ئیسلام له سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌کان و به‌تایبه‌ت زه‌مانی مه‌ئمووندا.
دووه‌م: سۆفیگه‌رییه‌کی تر له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووه له هێندستانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مانی یان بۆ زه‌رده‌شت یان بۆ کۆنفۆشیۆسی چین یان بۆ ئه‌و دینانه‌ی رۆژهه‌ڵات و له فارسه‌وه گه‌یشتووه به وڵاتانی موسوڵمانان. له‌م جۆره‌دا باوه‌ڕیان به خێر‌و شه‌ڕ هه‌یه و ته‌ئسیراتی ئه‌مه‌ی تێدایه.
سێیه‌م: بریتییه له‌و مه‌دره‌سانه‌ی که له سه‌ر زوهدی ئیسلامی په‌یا بوون؛ ئه‌میش بۆ خۆی دیسان چه‌ند فه‌رع و لقێکی تری لێ په‌یا بووه، وه‌ک مه‌دره‌سه‌ی شێخ حه‌سه‌نی به‌سری (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) و مه‌دره‌سه‌ی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و مه‌دره‌سه‌ی ئیبنول قه‌ییم و ئه‌مانه که هه‌موویان مه‌دره‌سه‌ی ئیسلامن و ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن و پیاوی موسوڵمانی چاکن و ئیمامی به‌ڕێزن و لێیان وه‌رده‌گیرێت. مه‌دره‌سه‌ی ئیمامی غه‌ززالیش هه‌یه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که خۆی عالمێکی گه‌وره‌یه‌و فه‌قیهێکی به‌توانایه‌و ئه‌شعه‌ری و شافیعی مه‌زهه‌به‌و ده‌ریاوانێکی گه‌وره‌یه له زانستداو عالمێکی نه‌فسی زۆر به‌تواناشه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت. به‌ڵام له بۆچوونه سۆفیانه‌کانی غه‌ززالیدا هه‌ندێک بیر‌و بۆچوون به‌پێچه‌وانی ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه‌یه.
پاشان هه‌ندێکی تر که هه‌رچه‌ند به‌ناو له بازنه‌ی ئیسلامدا بوون به‌ڵام به‌ڕاستی لایان داوه‌و که‌وتوونه‌ته شیرک و کوفرێکی عه‌له‌نییه‌وه که ئیتر ئه‌وه ته‌ئویل ناکرێت، که‌سانێکی وه‌ک ئیبنو عه‌ره‌بی یان ئیبنولفارزو حه‌للاج و ئه‌وانه. هه‌رچه‌ند سۆفی بۆیان ته‌ئویل ده‌که‌ن به‌ڵام له راستیدا ته‌ئویل ناکرێت، چونکه هه‌ندێک رێگا به‌ڕاستی رێگای کوفر‌و سه‌رلێشێوان و رێ لێ تێکچوونه، خۆ ئه‌مه رێگای ئه‌بووبه‌کرو عومه‌رو عوسمان و عه‌لی نییه، خۆ رێگای ئه‌و یاوه‌ره به‌ڕێزانه نییه. ئه‌م هه‌موو مه‌دره‌سه سۆفیگه‌رێتیه که دروست بووه ده‌ی با بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رێبازی ئه‌بوبه‌کری سددیق، سه‌ر رێبازی ئه‌م یاوه‌ره به‌ڕێزانه. هه‌رچه‌ند هه‌ر یه‌کێک له‌و سۆفیانه‌ش وامان پێ ده‌ڵێن، ده‌ڵێن کاکه رێگای ئێمه‌ش هه‌ر رێگای ئه‌وانه! به‌ڵام له راستیدا رێگای ئه‌وان نییه، رێگای ئه‌وان ده‌لیلی قورئان و سوننه‌ته، هیچ که‌سێک له‌و سه‌حابییه به‌ڕێزانه نییه که بێ به‌ڵگه‌و ده‌لیل شتی وه‌رگرتبێت. بۆیه هه‌ر سه‌حابییه‌ک شتێکی فه‌رمووبێت یان شتێکی کردبێت پێمان وایه له خۆیه‌وه نه‌یکردووه، به‌ڵێ وته‌و کاره‌کانی به فه‌رمووده دانانێین و پێی ده‌وترێت مه‌وقووف واته له سه‌ر یاوه‌ره‌که وه‌ستاوه‌و ناڵێین وه‌ڵا رێک وه‌ک فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه (علیه الصّلاة والسّلام) به‌ڵام خۆ ئه‌م یاوه‌ره به‌ڕێزه ئه‌مه‌ی له پێش ئیسلامه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، له موسوڵمانێتیدا وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ری زۆره که له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) فێر بووبێت؛ بۆ نموونه جۆرێک له زیکری کردووه، ئێ ئه‌م زیکره‌ی حه‌تمه‌ن له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) وه‌ر گرتووه. بۆیه کرده‌وه‌ی یاوه‌رانمان پێ قبووڵه نه‌ک ئه‌وه‌ی که موته‌ئه‌خخیرین دایانڕشتووه.
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ»؛ «ئه‌مه رێبازه‌که‌ی منه‌و راست و دروسته‌و شوێنی بکه‌ون»، «وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ» [الأنعام: 153]؛ «شوێن رێچکه‌و رێگا‌و رێبازیی تر مه‌که‌ون، چونکه له رێبازه‌که‌ی خوای گه‌وره گومڕاتان ده‌کات». ته‌واو، رێبازی خوای په‌روه‌ردگار رۆشن و وازحه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا» [الحشر: 7]؛ «ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمانتان پێ ده‌کات و فێرتان ده‌کات ئه‌وه وه‌ربگرن، هه‌رچیش ئه‌و به‌رهه‌ڵستی لێده‌کات توخنی مه‌که‌ون». ته‌واو، رێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) مه‌علوومه‌و وه‌ری ده‌گرین و ده‌چینه پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها: «قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ» [آل عمران: 31]؛ «بڵێ ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن و ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت شوێن من بکه‌ون و رێبازه‌که‌ی من وه‌ربگرن، که واتان کرد ئیتر خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت».
ئێمه هه‌موو جارێک له نوێژه‌که‌ماندا ده‌ڵێین: « اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ» [الفاتحة: 6]؛ «په‌روههردگارا رێنمووییمان بکه بۆ رێگای راست». ئه‌م رێگا راسته رێگاوو رێبازی کێیه؟: «صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ» [الفاتحة: 7]؛ «رێگا‌و رێبازی ئه‌وانه‌ی که نازو نیعمه‌تت پێ به‌خشیون». ئه‌ی باشه ئه‌مانه کێن؟ ئه‌مه‌شمان بۆ روون کراوه‌ته‌وه: «وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقاً» [النساء: 69]؛ « ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا نازونیعمه‌تی رژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!».
بۆیه رێبازی راست، رێگا‌و رێبازی ئه‌مانه‌یه که پێویسته ئێمه‌ش له سه‌ری بین ان شا‌ء اللّه.