ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره دوو بۆچوون هه‌یه؛ یه‌کیان بۆچوونی ئیبنو عومه‌ره‌و ئه‌وی تریان بۆچوونی جمهووری پێشه‌وایانه؛ بۆچوونه‌که‌ی جمهوور په‌سه‌نده که نابێت به‌رۆژوو بیت، چۆنکه نه فه‌رزی ره‌مه‌زانه و نه سوننه‌تیشه، به‌ڵگه‌کانیشیان به‌هێزتره‌و له پێشتره. ئه‌وه‌یش که ده‌رباره‌ی سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر ریوایه‌ت کراوه که رۆژی شک به‌ڕۆژوو بووه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نین که به فه‌رزی زانیبێت تا له یه‌ک دانه‌وه‌ی ماناکردنه‌وه‌ی ریوایه‌ته‌که‌ی بێت، چۆنکه ئه‌گه‌ر به فه‌رزی بزانیایێت فه‌رمانی به خێزانی خۆی و نزیکه‌کانی ئه‌کرد که ئه‌وانیش به‌رۆژوو بن یان به خه‌ڵکی تر، که خۆیشی به‌رۆژوو بووه دیاره وه‌کوو ئیحتیا‌ت پێی په‌سه‌ند بووه ؛ چۆنکه ئه‌و زۆر جار هه‌ر ئاوا به‌رۆژوو ئه‌بوو. رهفتارهکهیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و ریوایهتهیا نایه‌ته‌وه که‌وا خاتوو عائیشه - خوای لێ رازی بێت – ده‌فه‌رموێت:: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَحَفَّظُ مِنْ شَعْبَانَ مَا لَا يَتَحَفَّظُ مِنْ غَيْرِهِ، ثُمَّ يَصُومُ لِرُؤْيَةِ رَمَضَانَ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْهِ عَدَّ ثَلَاثِينَ يَوْمًا ثُمَّ صَامَ»[1]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – به شێوازێک رۆژه‌کانی مانگی شه‌عبانی ئه‌ژمارد که بۆ مانگه‌کانی تر وای نه‌ئه‌کرد، هه‌رکاتێک هه‌یڤی ره‌مه‌زانی ببینیایێ به‌ڕۆژوو ئه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ورو ههڵایش بووایێ شه‌عبانی ده‌کرده سی رۆژ و پاشان به‌ڕۆژوو ئه‌بوو». که‌وابوو ئه‌گه‌ر شه‌وی سیه‌می مانگی شه‌عبان هه‌ور بوو یان ته‌پ و تۆز بوو یان دووکه‌ڵ بوو یان شتێکی تر که رێی بینینی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی گرتبوو بۆ سبه‌ی رۆژوو ناگیرێت نه وه‌کوو فه‌رزی ره‌مه‌زانه نه وه‌کوو سوننه‌تیشه نه وه‌کوو ئیحتیا‌ت کردنیشه.
[1] - احمد بن حنبل، مسند: ژماره ی 25161؛ ابوداود، سنن ابوداود: ژماره ی 2325. ئیمامی ئه لبانی به سه حیحی داناوه.