یه‌که‌م- ئه‌ڵێین گومانی تیا نییه که خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێیی کردن له رۆژی ره‌مه‌زانا حه‌رامه له رۆژووه‌وان. دووهه‌م- هه‌ر که‌سێک که له رۆژی ره‌مه‌زانا سه‌رجێیی ( جیماع) بکات و عوزری نه‌بووبێت، نه‌خۆش نه‌بووبێت، له سه‌فه‌را نه‌بووبێت ئه‌بێت که‌فاره‌ته‌که‌ی بدات؛ که‌فاره‌تی جیماع کردنیش له رۆژووی ره‌مه‌زانا به ریزبه‌ندی بریتیه له ئازاد کردنی کۆیله‌یێک که ئێستا نه‌ماوه تا راده‌یێکی زۆر به تایبه‌تی له وڵاتی ئێمه، دووهه‌م گرتنی رۆژووی دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک، سێهه‌م دانی خۆراکی شه‌ست هه‌ژار که ئه‌شێ بڵێین پێویسته شه‌ست که‌س تێر بکرێت له برنج و شله یان ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌رێن ژه‌مێکی ماکدۆناڵ بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک. پاشان ئه‌ڵێین ئه‌و که‌سه‌ی که جیماعه‌که‌ی کردووه له رۆژووی ره‌مه‌زانا که‌فاره‌تی له سه‌ره – واللّه أعلم- چۆنکه که‌مته‌رخه‌م بووه له پرسیار نه‌کردنیا، پاشان ئه‌گه‌ر له رۆژێکا چه‌ندین جار جیماعی کردبێت هه‌ر به یه‌ک جار بۆی حه‌سێبه، چۆنکه ئیتر له یه‌که‌میاندا رۆژووه‌که‌ی شکاوه‌و بۆ ئه‌وانی تر به‌ڕۆژوو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی رۆژه‌کان سێ رۆژ کردبێتی، ئه‌وه سێ که‌فاره‌تی له سه‌ره؛ واته سێ دانه دوو مانگی یان خۆراکی ١٨٠ نه‌فه‌ر !