نا، به‌تاڵی ناکاته‌وه؛ چۆنکه بۆ فه‌حسی خوێن میقدارێکی که‌م خوێن له جه‌سته وه‌ر ئه‌گیرێت به بۆریێکی بچووکه حه‌تتا ئه‌گه‌ر زۆریش بوو قیاس له سه‌ر که‌ڵه‌شاخ کێشه‌ی نییه. که‌واته که‌ڵه‌شاخ گرتن و خوێن دان رۆژووی پێ ناشکێت ئه‌گه‌ر چی ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - هه‌ر له‌و حه‌دیسه‌وه که ئه‌فه‌رموێت: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ»[1] پێی وایه به که‌ڵه‌شاخ ئه‌شکێت و ته‌بعه‌ن فه‌حسی خوێنیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ده‌لیلی جمهوور به قووه‌تتره و له سه‌ر ئه‌وه‌ن که که‌ڵه‌شاخ رۆژوو ناشکێنێت به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌یشا که دوکتۆره‌که شتێکی وه‌کوو قاپێکی بچووک یان په‌رداخێکی پێیه‌و ئه‌یچه‌سپێنێت به جیسمه‌که‌وه؛ ئاخر جاران که‌ڵه‌شاخ بۆیه پێی ده‌وترا که‌ڵه‌شاخ چۆنکه شاخی که‌ڵه‌گا بووه لێیان کردووه‌ته‌وه دوایی بڕیویانه ئه‌و سه‌ریشیان کون کردووه ناویانه به پێستی کابراوه و هه‌ڵیانمژیوه بۆیه ئیحتیمالی ئه‌وه زۆر بووه که پارچه خوێن و کوڵۆ خوێن بێته ده‌می کابراوه؛ پێغه‌مبه‌ری خوایش - علیه‌الصلاة والسلام - که فه‌رموویه‌تی: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ» مه‌به‌سته‌که لێره هه‌ر ئه‌مه ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌یا کابرا که که‌ڵه‌شاخه‌که ئه‌گرێت هیچ عیلاقه‌یێکی به سه‌ر ئه‌وه‌وه نابێت بۆیه ره‌ئیی جمهوور په‌سه‌ندتره؛ واللّه تعالی أعلم.
[1]- أحمد بن حنبل، مسند: ژماره ی 17112و 17117؛ابوداود، سنن: ژماره ی 2369 (ئیمامی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه)؛ ابن ماجه، سنن: ژماره ی 1681؛ نسائی ،سنن الکبری: ژماره ی 3126.