X

گەڕان




رۆژوو >>  ئه‌وانە‌ی رۆژوو به‌تاڵده‌کەنە‌وه
  •    ددانم پڕ کردووه‌ته‌وه ئاو چووه‌ته قوڕگمه‌وه، ئایا رۆژووه‌که‌م شکاوه؟
  • له سه‌ر قه‌ولی راجحتر ئه‌گه‌ر ئاو چووبێته قوڕگته‌وه به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست نه‌بووبێت یه‌عنی ئاگات لێ نیه و چووه، چۆنکه جاری وا هه‌یه پووکت و لایێکی زمانت و تا نزیکی قوڕگت ته‌خدیر کراوه و هۆشت له‌وانه نه‌بووه دوایی گه‌یشتووه‌ته قوڕگت، ئینجا هۆشت هاتووه‌ته‌وه جا زانیوته، به‌وه ناشکێت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شدار بووبیت له ئیراده‌ی خۆتا، به‌شدار بووبیت له قووتدانه‌وه‌یا ئه‌وه شکاوه. باشتریش وایه دائیمه‌ن ئه‌و مه‌وعیدانه‌تان ئه‌گه‌ر ئه‌توانن ته‌ئجیلی بکه‌ن بیخه‌نه دوای ره‌مه‌زان؛ واللّه تعالی أعلم.