هاوارکردن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان که ببنه شافیع له‌لای خوای گه‌وره جائیزه؟
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتمان هاوارکردن بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ده‌چێته بازنه‌ی شیرکه‌وه له شتانێکدا که ئه‌وان قودره‌تیان به سه‌ریاندا نه‌شکێت، واته ئه‌و وه‌لییه یان ئه‌و که‌سه‌ی بانگت کردووه‌و غائیبه یان مردووه یان هه‌ر که‌سێکی تره، ئه‌وه ده‌چێته دائیره‌ی شیرکه‌وه که مادام توانای به سه‌ریاندا ناشکێت، چونکه ئه‌و ناتوانێت زیانت لێ دوور خاته‌وه‌و ناشتوانێت قازانجت پێ بگه‌یه‌نێت. سه‌یدنا ئیبڕاهیم بۆ باسی بته‌کان له موناقه‌شه‌ی قه‌ومه‌که‌یدا فه‌رمووی: «أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ» [الشعرا‌ء: 73]؛ «ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نن؟»، یه‌عنی ئه‌وانه زیانتان لێ دوور ناخه‌نه‌وه‌و قازانجیشتان پێ ناگه‌یه‌نن.
پاشان باسی هاوار کردن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان؛ جا ئێمه که ده‌ڵێین پیاوچاکان ئه‌وه مه‌به‌ستمان له ئه‌ولیایه، ئه‌ولیا خۆی جه‌معی وه‌لییه، هه‌رچه‌نده له کورده‌واریدا هه‌ر باسی یه‌ک که‌سیش بکه‌ن ئه‌ڵێن ماشه‌ڵڵا زۆر پیاوچاکه، ئه‌ولیای خوایه! ئه‌وه هه‌روه‌کو چۆن جاری وا هه‌یه وشه‌که جه‌معه‌و جه‌معیشی ده‌که‌ینه‌وه، وه‌ک ده‌ڵێین ئه‌حکامه‌کانی نوێژ! که له ئه‌سڵیشدا ئه‌حکام خۆی جه‌معی حوکمه، ئه‌وه‌یش هه‌روه‌ها کورد به کاری دێنن و ده‌ڵێن ئه‌ولیایه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا وه‌لیه. پێناسه‌ی وه‌لیش ئه‌وه‌یه که «کُلُّ مَن ءَامَنَ بِاللَّهِ وَاتَّقَاهُ بِفِعلِ مَا أمَرَهُ سُبحَانَهُ وَتَركِ مَا نَهاهُ عَنهُ»؛ «وه‌لی هه‌ر که‌سێکه له ئیمانه‌ی به خوای گه‌وره هێناوه‌و ته‌قوای خوای په‌روه‌ردگاریشی هه‌یه به‌وه‌ی که پابه‌نده به‌و فه‌رمانانه‌وه که خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ کردوون و توخنی ئه‌و به‌رهه‌ڵستیانه‌ش ناکه‌وێت که خوای په‌روه‌ردگار به‌رهه‌ڵستیی لێ کردوون و فه‌رموویه‌تی مه‌یکه‌ن»؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «أَلا إِنَّ أَوْلِيَاء اللّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ. الَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ» [یونس: 62-62]؛ «ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆشه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه ترس و بیم روویان تێ ده‌کات، نه غه‌م و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت. ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراو و پڕسۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا». لێره‌دا سیفه‌تی ئه‌ولیاو پیاوچاکانی باس کردووه که د‌فه‌رموێت: به ده‌ره‌جاتی ته‌قواکه‌یا سه‌ر که‌وتوونه‌ته سه‌ره‌وه‌و بوونه‌ته خواناس. ده‌شێت موهه‌ندیسێک بێت، ده‌شێت کرێکارێک بێت، هه‌روه‌ها ده‌شێت که مه‌لایه‌ک بێت، ده‌شێت شێخێکی ته‌ریقه‌ت بێت، هه‌ر که‌سێک بێت له‌و رێگایانه‌وه ده‌توانێت وا بێت.
جا ئێمه ده‌توانین ته‌سسول به پیاوچاکانه‌وه بکه‌ینه چه‌ند جۆرێکه‌وه:
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئینسان داوا له پیاوچاکێکی زیندوو بکات که دوعای بۆ بکات؛ مه‌سه‌له‌ن له هه‌ولێر خه‌ڵک گومانی باش به یه‌کتر ده‌بن، دائیمه‌ن که به یه‌کتر ده‌گه‌ن سه‌لام ده‌که‌ن له یه‌کتری و سڵاوات ده‌نێرن و ده‌ڵێن «اللّهمّ صَلِّ عَلَی مُحَمّدٍ»، دواییش که جیا ده‌بنه‌وه به یه‌کتری ده‌ڵێن: دوعامان لۆ بکه! جاری وا هه‌یه سیمای خێر له یه‌کێکدا ده‌بینرێت، له پیاوچاکێکدا که شه‌ونوێژو عیباداتی هه‌یه‌و رۆژووه سوننه‌ته‌کانی هه‌یه و ده‌مپاکه و ئه‌و جۆره سیفاته‌ی هه‌یه، پێی ده‌وترێت تۆخوا دوعای خێرم بۆ بکه. یان هه‌ر ئا به‌و سیما‌و سیفه‌تانه‌ی که تێیدا ده‌یبینێت ده‌ڵێت وه‌ڵاهی خه‌ریکی تیجاره‌تێکم دوعام بۆ بکه، به‌ته‌مای ئافره‌تێکم بیخوازم دوعام بۆ بکه. دوعاکانیش بۆ ئه‌م جه‌لبی خێر‌و ده‌فعی زه‌ڕڕو شه‌ڕه. ئه‌م جۆره ته‌وه‌سسوله جائیزه‌و هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه، چونکه یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) له سه‌رده‌مانی سه‌یدنا عومه‌ری کۆڕی خه‌تتابدا که باران نه‌ده‌باری چوونه خزمه‌ت عه‌بباسی مامی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که له‌و کاته‌دا زیندوو بوو، چوونه خزمه‌تی و وتیان جه‌نابت دوعاکه‌مان بۆ بکه‌و دوعای ئیستیسقاو پاڕانه‌وه‌ی بارانه‌که تۆ بۆمان بکه که خوای په‌روه‌ردگار بیبارێنێت. ئه‌مه که خۆی زیندووه ده‌شێت و هیچ ئیشکالی تێدا نییه.
جۆری دووه‌م ئه‌وه‌یه که داوا‌و هانا و هاواره‌که بۆ خوای په‌روه‌ردگار ده‌بات به‌ڵام ئاوا داوای لێ ده‌کات که ده‌ڵێت: خوایه له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ی تۆم (علیه الصّلاة والسّلام) ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت، خوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده رێزی لێ ده‌گرم، خوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده شوێنی سوننه‌ته‌کانی که‌وتووم و پێوه‌ی پابه‌ندم، خوایه ئه‌م خێره‌م بکه‌یته نسیب و ئه‌م خراپه‌یه‌م لێ دوور خه‌یته‌وه. ئه‌مه‌شیان جائیزه چونکه ئه‌مه له ئه‌سڵدا ته‌وه‌سسوله به ئیشه‌که‌ی خۆت؛ حوبب و خۆشه‌ویستیت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) چاکه‌یه‌که کردووه‌ته؛ ته‌وه‌سسول به چاکه‌و عیباده‌تی خۆیشت کارێکی چاک و بێ ئیشکاله، وه‌ک له فه‌رمووده‌ی سێ که‌سه‌که‌دا هاتووه که له ئه‌شکه‌وتێکدا بوون و دوایی هه‌ر یه‌که ته‌وه‌سسولی کرد به‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که کردووه‌یه‌تی و خوای په‌روه‌ردگار تاوێره به‌رده‌که‌ی له ده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌دا لاداو هاتنه ده‌ره‌وه [فه‌رمووده‌که له سه‌حیحه بوخاری (٢٣٣٣) و موسلیم (٢٧٤٣)دایه؛ سه‌ره‌تاکه‌ی لای بوخاری ئاوایه: «بَيْنَمَا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ يَمْشُونَ أَخَذَهُمُ الْمَطَرُ...»، لای موسلیمیش: «بَيْنَمَا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ يَتَمَشَّوْنَ أَخَذَهُمُ الْمَطَرُ...»]؛ ئه‌وه ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی شیاوێتی ئه‌وه‌یه‌و جائیزه. بۆیه ئیشکالی تێدا نییه له دوعاکه‌تدا بڵێیت: «اللّهمّ بِحُبّي لِنَبیِّكَ وَاتِّباعي لِسُنَّةِ نَبِیِّكَ»؛ «خوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌تم خۆش ده‌وێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنکه‌وتووی سوننه‌تی ئه‌وم».
سێیه‌میان ئه‌وه‌یه که داوا ده‌کات و ده‌ڵێت: «بِجاهِ نِبیِّكَ، بِجاهِ رَسولِكَ»، خوایه له‌به‌ر خاتری شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، له‌به‌ر خاتری کاکه ئه‌حمه‌دی شێخ، خوایه له‌به‌ر خاتری فڵان، هه‌رکه‌سێک بێت له‌وانه‌ی که باسیان ده‌کات. وه‌کوو هی شیعه‌ش که ئه‌وه پڕه له شیریکییاتی خۆیان که باسی ئیمامه‌کانیان و مه‌عسوومه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یان ناشێت و نابێت؛ چونکه که ده‌وترێت جاه، یه‌عنی له‌به‌ر خاتری ئه‌و ئه‌و وه‌لی و پیاوچاکه؛ ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته ئه‌و مه‌نزیله‌یه‌وه که په‌یوه‌ندی هه‌یه به عیباده‌ته‌کانه‌وه‌و عیلاقه‌ی به ته‌وحیده‌که‌وه هه‌یه. بۆیه نا‌بینیت هیچ یه‌کێک له یاوه‌ران له‌و کاته‌دا که باسمان کرد و وتمان له سه‌رده‌می سه‌یدنا عومه‌ردا تووشی وشکساڵی بوون و چوون بۆ لای سه‌یدنا عه‌بباس و داوایان لێ کرد که دوعا بکات [له فه‌رمووده‌ی بوخاریدا هاتووه:«أَنَّ عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ كَانَ إِذَا قَحَطُوا اسْتَسْقَى بِالعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ المُطَّلِبِ فَقَالَ: «اللَّهُمَّ إِنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِنَبِيِّنَا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَتَسْقِينَا، وَإِنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا. قَالَ: فَيُسْقَوْن» (البخاري: 1010 و 3710)]، که‌سێک له‌وان نه‌چوون بڵێن با کۆ بینه‌وه هه‌موو له ساحه‌که‌و ئیستیسقاکه بکه‌ین و دوایی بڵێین: «اللّهمّ بِجاه نبیّك»! ئه‌گه‌ر جائیز بوایێت ئه‌وان ده‌یانکرد؛ که‌وابوو جائیز نیه تۆ بڵێیت: «اللّهمّ بِجاهِ نبیّك» یان «بِجاهِ الأنبیاء» یان «بجاهِ الأولیاء».
هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت ته‌فسیل له‌مانه بزانێت ئه‌وه کتێب له سه‌ر ئه‌مانه زۆره که دانراوه‌و بڵاو کراوه‌ته‌وه.