ئه‌مڕۆ زانیمان که خێزانم دوو گیانه، یه‌کسه‌ر رۆژووه‌که‌ی شکاند به ئیعتیباری ئه‌وه‌ی که دووگیانه‌و له سه‌ری نیه؛ حوکمه‌که‌ی چیه؟
ئه‌مه شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه! وه‌ڵا داده گیان ئه‌بێت رۆژووی ئه‌مڕۆیشت بگریته‌وه که شکاندووته بۆ وا په‌له‌ت بوو؟ کۆرپه‌له جارێک هیچ شتێکی دروست نه‌بووه هه‌تاکوو بڵێین خه‌ته‌ریاتی له سه‌ر هه‌یه، خۆراکی نیه! زۆر جاریش وتوومانه خۆراکی کۆرپه‌له‌که مه‌زموونه‌و له جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌که‌یایه له مه‌خزه‌نایه، له خوێنه‌وه وه‌ری ئه‌گرێت و هیچ کێشه‌یێکی نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که گه‌یشته دوو مانگ و سێ مانگ ئه‌توانی نه‌یگری. ئه‌مما تۆ هه‌ر یه‌کسه‌ر به فرسه‌تت زانیوه‌و رۆیشتوویت و رۆژووه‌که‌تت شکاندوه من پێم وایه رۆژووه‌که‌ت له سه‌ره بیگریته‌وه؛ واللّه أعلم. ئه‌وانه‌ی تریشت بگره ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ئه‌گه‌ر نایشتوانی بۆت ئه‌بێت به عوزر و ئه‌مه شتێکی تره. جا سبحان اللّه خه‌ڵکێک هه‌یه ده جار ته‌له‌فۆن ئه‌کات: مامۆستا گیان وه‌ڵا ناتوانم به‌ڕۆژوو بم، به‌خوا پشتم ئێشێت و به‌خوا ئه‌ژنۆم ئێشێت و ..! به‌خوا لێیشی گه‌ڕێیت بۆ سه‌د دۆلار سه‌د کیلۆمه‌تر ئه‌ڕوات! ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌وه ئه‌توانی بۆ ئه‌و رۆژووه ناتوانی؟ ئه‌ی مامۆستا ئه‌شێ که‌فاره‌ته‌که‌ی بده‌م؟! نه‌وه‌ڵا ناشێت و ناتوانی، ئه‌بێت بیگریته‌وه، ساڵی به سه‌را تێپه‌ڕ بوو نه‌تگرتبووه‌وه ئه‌شێ جگه له گرتنه‌وه که‌فاره‌ته‌که‌یشی بده‌یت. بۆچی بۆ مافی خوای گه‌وره وان؟ بۆ ئه‌وه‌نده خۆتان خۆش ئه‌وێت له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که ته‌نفیزی فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار نه‌که‌ن که ئه‌م هه‌مووه ئه‌جره‌تان هه‌یه؟ ئاخر خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: رۆژوو بۆ منه و من خۆم ئه‌زانم چۆ‌ن ئه‌جری ئه‌ده‌مه‌وه یه‌عنی ئه‌وه‌نده زۆره به به‌شه‌ر حیساب ناکرێت! برای به‌ڕێزمان هه‌یه هه‌ر ٦ سه‌عات له سه‌ر عه‌موودی کاره‌با ئیش ئه‌کات، ٢٠ سه‌عاتیشه رۆژ به‌ڵام رۆژووه‌که ئه‌گرێت! ده‌ی باشه ئه‌م موسوڵمانه بۆ ئه‌توانێت بیگرێت تۆ بۆ ئه‌وه‌نده ئاسان ئه‌یشکێنیت؟ خۆتان را بگرن برا ! خه‌ڵک ئه‌م دینه‌ی چه‌ند به ساده‌یی وه‌ر گرتووه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « مَا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا»[1]؛ « ئاخر ئێوه بۆچی رێزی خوای گه‌وره ناگرن، بۆچی قه‌دری خوای گه‌وره ناگرن؟».
[1]- نوح : 13.