من دوو حه‌فته پێش ره‌مه‌زان قۆڵم شکا، تاکوو ئێستایش پلاسته‌ری پێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا ئازاری هه‌یه، نه‌متوانیوه به‌ڕۆژوو ببم له به‌ر ئه‌وه‌ی قۆڵم پێویستی به وزه و ئینێرژی هه‌یه تاکوو یه‌ک بگرێته‌وه؛ ئایا گوناحبار ئه‌بم که به‌ڕۆژوو نابم؟
خوای گه‌وره شیفات بدات. من پێم وایه که گوناحبار بوویت له‌وه‌ی که رۆژووت نه‌گرتووه‌و گوناحباریش ئه‌بی له‌وه‌ی که به‌ڕۆژوو نه‌بیت. قۆڵت شکاوه‌و هه‌ڵ به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ئێستا ئازارت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئازاره ئازارێک نیه که به‌رده‌وام بێت و کاریگه‌ری له سه‌ر برسیه‌تی و تینوویه‌تی و ماندوو بوون و خه‌وتنت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌وانه هه‌یه به‌ڵێ ته‌بعه‌ن بۆت جائیزه که نه‌یگریت به‌ڵام وا نازانم هه‌ر به ئه‌وه‌نده که قۆڵت شکاوه و جار جاره تین و هوژمێکی ئازاری بۆ دێت ئه‌مه ببێت به سه‌به‌بێک بۆ ئه‌وه‌ی که رۆژووه‌که نه‌گری. ئه‌و رۆژانه‌یش که نه‌تگرتووه خوای گه‌وره به عوزر لێت وه‌ر بگرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌شێ بیانگریته‌وه، له‌مه به‌دوایش به‌ڕۆژوو بیت باشتره.