نا جائیز نییه به هیچ شێوه‌یێک هانا بۆ پێغه‌مبه‌ری خواش ببه‌یت (علیه الصّلاة والسّلام)؛ نابێت هاواریش بکه‌یت یا عیسا یا مووسا (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، نابێت هاوار بکه‌یت یا جوبڕه‌ئیل یا عیزڕائیل یا میکائیل، نابێت به هیچ شێوه‌یێک هاواری غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بکرێت چونکه هاوارکردنه‌که‌و ئه‌و دوعا کردنه‌و ئه‌و هانا بردنه عیباده‌ته وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی ترمزی و ئیبنو ماجه‌دا فه‌رموویه‌تی و ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه که ده‌فه‌رموێ: «الدُّعَاءُ هُوَ العِبَادَةُ» [أبو داود: 1479؛ الترمذي: 2969؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (صحیح أبي داود: 1329)]؛ «دوعا کردن، داوا کردن، پاڕانه‌وه، لاڵانه‌وه، هانا بۆ بردن هه‌ر یه‌کێک له‌مانه هه‌موویان هه‌ر عیباده‌تن».
که‌وابوو داواکردن له مه‌رقه‌دێک، داوا کردن له شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، له کاک ئه‌حمه‌دی شێخ، له ئیمام زاده‌یه‌ک، له شێخێک، له مردوویه‌ک جائیز نییه به هیچ شێوه‌یێک. ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا له به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه 124 ده‌فه‌رموێت: « فَمَنْ جَعَلَ الْمَلَائِكَةَ وَالْأَنْبِيَاءَ وَسَائِطَ يَدْعُوهُمْ وَيَتَوَكَّلُ عَلَيْهِمْ وَيَسْأَلُهُمْ جَلْبَ الْمَنَافِعِ وَدَفْعَ الْمَضَارِّ مِثْلَ أَنْ يَسْأَلَهُمْ غُفْرَانَ الذَّنْبِ وَهِدَايَةَ الْقُلُوبِ وَتَفْرِيجَ الْكُرُوبِ وَسَدَّ الفاقات: فَهُوَ كَافِرٌ بِإِجْمَاعِ الْمُسْلِمِينَ»؛ «هه‌ر که‌سێک فریشته‌کان یا پێغه‌مبه‌ران بکاته ناوه‌ند و وه‌سیله‌یه‌ک له به‌ینی خۆی و خوای په‌روه‌ردگارداو هانا بۆ ئه‌وان ببات و پشت به‌وان ببه‌ستێت و داوایان لێ بکات سوودی پێ بگه‌یه‌نن و زیانی لێ دوور خه‌نه‌وه یان داوایان لێ بکات که له گۆناحی خۆش ببن و هیدایه‌تی دڵی بده‌ن یان ناڕه‌حه‌تیه‌کانی له‌سه‌ر لا بده‌ن یان فه‌قیرێتیه‌که‌ی له‌سه‌ر لا بده‌ن، ئه‌وه به کۆڕای هه‌موو موسوڵمانان کافره»، هه‌موویان یه‌کده‌نگ و موتته‌فیقن له‌سه‌ر کافرێتییه‌که‌ی.
بۆیه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوار بکه‌یت له غه‌یری خوای گه‌وره. مه‌ڵێ ئه‌مانه‌ش مه‌نزیله‌یان هه‌یه لای خوای په‌روه‌ردگار؛ تۆ خۆت راسته‌وخۆ که خوای په‌روه‌ردگار گوێت لێ ده‌گرێت و هاناو هاواره‌که‌ت ده‌بیستێت و به هاناته‌وه دێت، که خوای گه‌وره زانا‌و دانا‌و به‌توانایه، ئیتر هاواری یه‌کێکی تر بۆ ده‌که‌یت؟! هاواری خوای په‌روه‌ردگار بکه‌و به‌س خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بدات.