سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره ناخۆرێت، به‌ڵام به‌ڕێزت له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که بۆت هاتبوو و که‌سه‌که وتبووی به ته‌ڵاقم مه‌سه‌له‌ن ئه‌و کاره ناکه‌م، به‌ڵام جه‌نابت فه‌رمووبووت ده‌بێت که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی بدات؛ ئه‌م که‌سه شیرکی کردووه‌و سوێندی به ته‌ڵاق خواردووه‌و ته‌ڵاق غه‌یری خوا نییه (ئیتر بۆ که‌فاره‌ت بدات؟ تکایه له‌م باره‌وه روونکاری بکه‌ن).
برا به‌ڕێزه‌که‌م ئه‌و که‌سه‌ی ئاوا ته‌ڵاقی خواردووه، ته‌ڵاق خواردنه‌که‌ی وه‌کوو سوێندخواردن تهئکیدکردنهوهیهتی له‌وه‌ی که ئیشه‌که ناکات یان ده‌بێت ئیشه‌که بکات؛ ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ته‌ئکیدکردنه‌وه، ناچێته خانه‌ی ئه‌و جۆره قهسهمهی وه‌ک ئه‌وه بڵێت به شه‌ره‌فم، به کوردستان، به گیانی دایکم، به فڵان، به روحی فڵان که‌س! ئه‌مانه ده‌بن به شیرک، هه‌مووی سوێنده به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار؛ چونکه ئه‌مه‌یان سوێندێکه بۆ ته‌عزیم و به گه‌وره و مه‌زن دانانی سوێندپێخوراوهکه. واته که کابرا ده‌لێت به کوردستان یه‌عنی کوردستانی ئه‌وه‌نده پێ گه‌وره‌یه به‌قه‌ده‌ر خوای گه‌وره! به‌ڵام ئه‌و که ده‌ڵێت به ته‌ڵاقم، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که یه‌عنی ئه‌وه‌نده ته‌ئکیدی لێ ده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده دڵنیا به له‌وه که ئه‌و ئیشه ئه‌گه‌ر بکرێت ئه‌وه من ئه‌و سوێنده گه‌وره‌یه‌م لێ خواردووه. ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی سوێندهوهو ئه‌مه‌ش ئیختیلاف و ڕاجوێییهکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست نه‌بووه به درێژایی مێژووی ئیسلامی. به شێوه‌یێکی گشتی زۆرینه‌ی زۆری پێشه‌وایانی مه‌زهه‌به‌کان و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زانایانی وه‌ک ئیبنوباز و ئیبنو عوسه‌یمین و ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامیش هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن که ئه‌مه ئه‌و سوێنده نییه که ده‌چێته بازنه‌ی شیرکه‌وه؛ ئه‌وه‌ی که فه‌رمووده‌که ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: «مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ» [الترمذي: 1535؛ حاکم: ٧٨١٤؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 2952)، زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیمه]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره بخوات کوفر یان شیرکی کردووه». ئه‌مه ده‌چێته ئه‌و بازنه‌ی تره‌وه که ئاماژه‌م پێدا.
جا ئه‌م بابه‌ته‌یشم بۆ دڵنیایی جه‌نابت و بۆ هه‌ر به‌ڕێزێکی تریش که بیه‌وێت له‌مه به باشی تێبگات نه‌قڵ کردووه له شێخ ئیبنو بازه‌وه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، هه‌رچه‌نده تۆزێک زۆره؛ شێخ ده‌فه‌رموێ: «الحلفُ بِغیرِ اللّهِ مُنکَرٌ»؛ جا بزانه که شێخ ئیبنو باز (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) هه‌ر یه‌کسه‌ریش نافه‌رموێت شیرکه، ده‌فه‌رموێت: مونکه‌ڕه، چونکه شیرکیش له زیمنی مونکهڕدایه؛ له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌کان هه‌موویان هه‌ر نافه‌رموون «فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ»، به‌ڵکو به شێوازی تریش باس کراوه. پاشان ئیبنو باز ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رموویه‌تی: «فَمَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ أو لِيَصْمُتْ» [البخاري: 6646؛ مسلم: 1646]؛ «هه‌ر که‌سێک که سوێند ده‌خوات با سوێند به خوای گه‌وره بخوات یان با بێده‌نگ بێت». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ» [الترمذي: 1535؛ حاکم: ٧٨١٤؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 2952)، زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیمه]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره بخوات کوفر یان شیرکی کردووه». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: «مَنْ حَلَفَ بِاْلأمَانَةِ، فَلَيْسَ مِنَّا» [أبوداوود: 3253؛ ابن حبّان: 4363؛ البیهقي: 19836؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحه داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 295٤) ]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به ئه‌مانه‌ت بخوات له ئێمه نییه» (واته تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: «لَا تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، وَلَا بِأُمَّهَاتِكُمْ، وَلَا بِالْأَنْدَادِ، وَلَا تَحْلِفُوا إِلَّا بِاللَّهِ، وَلَا تَحْلِفُوا بِاللَّهِ إِلَّا وَأَنْتُمْ صَادِقُونَ» [أبو داود: 3248؛ النسائي: 4692؛ ابن حبان: 4357؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی ناساندووه (صحيح الجامع الصغير وزياداته: ٧٢٤٩)]؛ «سوێند به باوکتان و به دایکتان و به شه‌ریک و هاوبهشانێک که بۆ خوای گه‌وره بڕیار دراون مه‌خۆن، سوێندیش به خوای په‌روه‌ردگار مه‌خۆن مه‌گه‌ر ته‌نها له کاتێکدا که راستگۆ بن».
پاشان هه‌ر شێخ ده‌فه‌رموێت: «هذا حُكمُهُ عليه الصلاة والسلام وهو منعُ الحلف بغير اللّهِ كائناً من كان، فلا يجوز الحلف بالنبي عليه الصلاة والسلام، ولا بالكعبة ولا بالأمانة، ولا بحياة فلان، ولا بشرف فلان، وكل هذا لا يجوز»؛ «ئه‌مه حوکم و بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خوایه (علیه الصّلاة والسّلام) که بریتییه له قه‌ده‌غه کردنی سوێند خواردن به غه‌یری خوای گه‌وره جا هه‌ر که‌سێکی تر بێت؛ بۆیه سوێندخواردن نه به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و نه به که‌عبه یان به ئه‌مانه‌ت یا به ژیانی فڵان که‌س یان به شه‌ره‌فی فڵان که‌س ناشێت؛ ئه‌مانه هیچی جائیز نین»، «لأنّ الأحاديثَ الصحيحةَ دلَّت على من‌ع ذلك. وقد نقل أبو عمر بن عبد البر الإمام المشهور رحمه الله إجماع أهل العلم على أنه لا يجوز الحلف بغير الله»؛ «چونکه فه‌رمووده راست و سه‌حیحه‌کان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌م جۆره سوێند خواردنه. ئه‌بو عومه‌ری کوڕی عه‌بدولبه‌ڕڕ، پێشه‌وای ناسراو (که مالیکییه‌و خاوه‌نی کتێبی «التّمهید»ه) کۆڕای ئه‌هلی زانستی نه‌قڵ کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوێند به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار شیاو نییه. « فالواجب على المسلمين أن يحذروا ذلك، وليس لأحد أن يحلف بحياة فلان، أو شرف فلان، أو بالكعبة، أو بالنبي، أو بالأمانة، كل هذا لا يجوز»؛ «که‌وابوو فه‌رزی سه‌رشانی موسوڵمانانه خۆ له‌مه دوور بگرن و بۆ هیچ که‌سێکیش شیاو نییه سوێند به ژیان یان شه‌ره‌فی فڵان که‌س یان به که‌عبه یان به پێغه‌مبه‌ر (علیه الصّلاة والسّلام) یان به ئه‌مانه‌ت بخوات، ئه‌مانه هیچی جائیز نین».
«أما الطلاق فليس من الحلف في الحقيقة»؛ «به‌ڵام سوێند به ته‌ڵاق خواردن، ئه‌وه له راستیدا سوێند نییه»، «وإن سَمَّاه الفقهاء حلفا»؛ «ئه‌گه‌رچی شه‌رعناسان ناویان لێ ناوه سوێند»، «لكن ليس من جنس هذا»؛ «به‌ڵام له جۆر‌و شێوازی سوێند خواردنه‌که به غه‌یری خوا نییه». «الحلف بالطلاق معناه تعليقه على وجه الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب»؛ «سوێند خواردن به ته‌ڵاق مه‌عناو مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌ڵاقه‌که ببه‌ستێته‌وه به شتێکه‌وه له‌ڕووی هاندانه‌وه یان رێ لێ گرتنه‌وه یان بۆ به راستدانان یان به درۆ خستنه‌وه»، «مثل لو قال: والله ما أقوم، أو والله ما أكلم فلانا فهذا يسمى يمينا، فإذا قال: علي الطلاق ما أقوم، أو علي الطلاق ما أكلم فلانا فهذا يسمى يمينا من هذه الحيثية، يعني من جهة ما يتضمنه من الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب، سمي يمينا لهذا المعنى، وليس فيه الحلف بغير الله»؛ «بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێت: سوێند به خوا هه‌ڵناسم، یان سوێند به خوا قسه له‌گه‌ڵ فڵان که‌س ناکه‌م، ئه‌مه پێی ده‌وترێت سوێند، جا ئه‌گه‌ر وتی: ته‌ڵاقم که‌وتبێ هه‌ڵناسم، یان ته‌ڵاقم که‌وتبێ له‌گه‌ڵ فڵان که‌س قسه ناکه‌م، ئه‌وه له‌م رووه‌وه پێی ده‌وترێت سوێند، یه‌عنی له رووی ئه‌و واتایه‌ی که له خۆیدا هه‌ڵیگرتووه که بریتییه له هاندان و ڕێ لێگرتن و به راستدانا و به درۆ خستنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌م واتایه پێی وتراوه سوێندو سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره‌شی تێدا نییه»، « فهو ما قال: بالطلاق ما أفعل كذا، أو بالطلاق لا أكلم فلانا، فهذا لا يجوز»؛ «خۆ ئه‌و نه‌یوتووه سوێند به ته‌ڵاقم وا ناکه‌م یان سوێند به ته‌ڵاقم له‌گه‌ڵ فڵانه که‌س قسه ناکه‌م؛ ئه‌مه‌یان جائیز نییه».
«ولكن إذا قال: علي الطلاق ألا أكلم فلانا...فهذا طلاق معلق، يسمى يمينا لأنه في حكم اليمن من جهة الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب، فالصواب فيه أنه إذا كان قصد منعها، أو من‌ع نفسه، أو من‌ع غيره من هذا الشيء الذي حلف عليه فيكون حكمه حكم اليمين، وفيه كفارة يمين» [ابن باز، فتاوى نور على الدرب: 237-238]؛ «به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتی: ته‌ڵاقم که‌وتبێ له‌گه‌ڵ فڵانه که‌س قسه ناکه‌م... ئه‌مه ته‌ڵاقێکه به‌ستراوه به شتێکی تره‌وه، پێی ده‌وترێت سوێند چونکه له حوکمی سوێنددایه له رووی هاندان و رێ لێگرتن و به راستدانان و به درۆ خستنه‌وه. بۆچوونی راستیش تێیدا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌م جۆره ته‌ڵاقه ئه‌وه بێت که رێ له خێزانه‌که‌ی بگرێت بۆ کردنی کارێک یان رێ له خۆی بگرێت یان که‌سێکی تر له کردنی شتێک که سوێند (ته‌ڵاقه)که‌ی له‌سه‌ر خواردووه ئه‌وه حوکمه‌که‌ی حوکمی سوێنده‌و که‌فاره‌تی سوێندیشی تێدایه».
که‌وا بوو کابرا که ده‌ڵێت به ته‌ڵاقم، ئه‌وه ده‌بێت بڵێین که‌فاره‌تی سوێندێکت له‌سه‌ره که خواردنی ده فه‌قیره له خۆراکی مام ناوه‌ندی شاره‌که‌ی بیدات به هه‌ژاران یان پۆشاکی ئه‌و ده که‌سه، یان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی و نه‌یبوو سێ رۆژ به‌ڕۆژوو بێت؛ واللّه أعلم.