من له کۆمپانیایه‌ک ئیش ده‌که‌م که زۆر دووره له ماڵمان، له‌وێ ده‌مێنمه‌وه ئیشه‌که‌م وایه که رۆژانه هه‌شت کاتژمێر له‌به‌ر خۆرم زۆریش حه‌ز ده‌که‌م به‌ڕۆژوو بم به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم و حه‌قی ئیشه‌که‌م ناده‌م، ئه‌گه‌ر ئیشه‌که‌شم جێ بێڵم به زه‌حمه‌ت ئیشێکی ترم ده‌ست ده‌که‌وێت؛ ئایا من به موسافیر حساب ده‌بم و ده‌توانم رۆژوو نه‌گرم؟
که ده‌ڵێیت ئیشه‌که‌ت دووره له ماڵه‌که‌مه‌وه نه‌توتووه چه‌ند دووره! ئه‌گه‌ر هه‌شتا و سێ کیلۆمه‌تر دوور بێت به‌ڵێ تۆ موسافیری و ده‌توانی به‌ڕۆژوو نه‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شت سه‌عات له به‌ر هه‌تاو ئیش ده‌که‌یت و زۆر بێتاقه‌ت ده‌بیت و دوایی خزمه‌تی ئیشه‌که به‌ڕاستی ناکه‌یت به‌ڕۆژوو نه‌بیت، ئه‌وه بۆت نییه وا بکه‌یت، یه‌عنی هه‌ر ده‌بێت به‌ڕۆژوو بیت. هه‌روه‌کو وتوویشمانه به‌ڕۆژوو ده‌بیت ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی رۆژووه‌که ده‌شکێنیت.