من نوێژ ئه‌که‌م، رۆژوو ئه‌گرم، عیباده‌ته‌کان ده‌که‌م به‌ڵام ده‌ترسم له‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کوفرانه به تاغووت نه‌که‌یت نوێژ و تاعه‌ت و عیباده‌ته‌که‌ت لێ قبووڵ نابێت، ئێ من نازانم تاغووت چییه‌و کوفرانه کردنه‌که‌یشی چۆنه‌و چییه؟!
بۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌و بۆ به‌ڕێزانێکی تریش روون ده‌که‌مه‌وه زۆر به کورتی. تاغووت وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه له‌سه‌ر وه‌زنی «فَعَلُوت»، له «طَغَی»وه هاتووه، واته له سنوور ده‌رچوو؛ قورئان ده‌فه‌رموێ: «إِنَّا لَمَّا طَغَى الْمَاءُ حَمَلْنَاكُمْ فِي الْجَارِيَةِ» [الحاقّة: 11]؛ «به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نووحدا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت». جا تاغووت سنووری عه‌بدیه‌تی ده‌به‌زێنێت، ده‌ڵێت من خوام! وه‌کو فیرعه‌ون وتی: «فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى» [النّازعات: 24]؛ «من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!». یان سنووری عه‌بدیه‌تی ده‌به‌زێنێت به‌وه‌ی که یه‌کێکی غه‌یری خوا ده‌په‌رستێت و پێی وایه ئه‌مه خوایه! ئه‌ویش ده‌چێته ریزی دائیره‌ی تاغووتییه‌که‌وه.
که‌وابوو جارێ یه‌که‌م بزانین که تاغووت هه‌م ئه‌و که‌سه ده‌گرێته‌وه که ده‌یپه‌رستن و هه‌م ئه‌و که‌سه‌ش که ده‌په‌رسترێت؛ ئه‌مه دوو مه‌جالی توغیانه. شه‌یتان تاغووته، بت تاغووته به پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و سه‌یدنا عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب.
ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی که داوه‌ری و حوکم ده‌به‌نه لای و به شه‌ریعه‌تی غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوا حوکم ده‌کات ئه‌وه‌ش تاغووته؛ قازییه‌کی پارتییه یان قازییه‌کی یه‌کیه‌تییه که به قانوونی پارتی و یه‌کیه‌تی حوکم ده‌کات! که‌واته هه‌رکه‌سێک، جا ره‌ئیس و سه‌رۆک بێت یان وه‌زیرو ... به قانوونێک حوکم ده‌کات غه‌یری قانوونی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌مه تاغووته. ئه‌مه په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه؛ په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی پێچه‌وانه به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داڕشت هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌شدار بوون له موسوه‌دده‌که‌ی و نووسین و له موناقه‌شه کردنی و ته‌ئیدکردن و شێوه‌ی داڕشتنه‌که‌و ده‌رکردن و ئیمزاکردنی هه‌موویان تاغووتن؛ جا نوێژ ده‌کات یان نایکات، ئیسلامیه یان عه‌لمانیه به تاغووت حسێبه.
که وتیشت تاغووت، یه‌عنی له دین چووه‌ته ده‌ره‌وه ته‌بعه‌ن و حوکمی وه‌کو فیرعه‌ونه! جا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت پێنج جۆر تاغووتم بۆت باس کرد: شه‌یتان تاغووته، بت تاغووته، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستن غه‌یری خوا تاغووته، ئه‌وه‌ی غه‌یری خوا ده‌په‌رستێت و په‌رستنه‌که‌ی به شه‌رعی داناوه تاغووته، ئه‌و که‌سه‌ی که یاسای ده‌رکردووه موخالیف به شه‌رع و ته‌نفیزی کردووه یان داوه‌ری بردۆته لای یاسای غه‌یری شه‌رع و ئه‌ویش حوکمی کردووه (واته قازی و داوه‌ره‌که) ئه‌وه‌یش تاغووته‌و هه‌موویان ده‌چنه ریزی تاغووته‌وه.
جا موناقه‌شه‌ی زۆریش له‌سه‌ر باسی تاغووت کراوه‌و کتێبیش هه‌یه هه‌ر به ناوی « الطاغوت».
پاشان شێخ موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب (رحمه اللّه) ده‌فه‌رموێت: «والطّواغيت كثيرة والمتبين لنا منهم خمسة: أولهم الشيطان، وحاكم الجور، وآكل الرشوة، ومن عُبد فرضي، والعامل بغير علم» [علما‌ء نجد الأعلام، الدرر السنية في الأجوبة النجدية : 1/137]؛ «تاغووته‌کان زۆرن، ئه‌وانه‌ی که دیار‌و ئاشکراو زه‌قن پێنج دانه‌ن: یه‌که‌میان شه‌یتانه، ئه‌و حاکمه‌یه که زوڵم ده‌کات و حوکمی به غه‌یری شه‌رع کردووه، ئه‌وه‌ی ره‌شوه وه‌ر ده‌گرێت (جا ئه‌وه‌ی که ره‌شوه وه‌ر ده‌گرێت ئه‌گه‌ر موسوڵمان بوو هه‌ر به موسوڵمانی ده‌مێنێته‌وه‌و به سه‌به‌بی ئه‌مه نابێت به کافر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به حه‌ڵاڵی زانیبوو پێی ده‌بێت به تاغووت؛ ئه‌گه‌ر به حه‌رامی زانیبوو به‌ڵام وه‌ریگرتووه، ئه‌وه حه‌رامی خواردووه‌و وه‌کو ئه‌وه وایه شه‌راب ده‌خواته‌وه‌و پێی کافر نابێت). یه‌کێکی تر هه‌ر که‌سێکه که بپه‌رسترێت و رازی بێت به‌و په‌رستنه. تاغووتێکی تر ئه‌و که‌سه‌یه که ئیشێک ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی عیلم و زانستی پێی هه‌بێت». ئه‌مه‌ی کۆتاییش دیسان ته‌فسیلێکی زۆرتری ده‌وێت چونکه شێخ که وای فه‌رمووه مه‌عنای هه‌موو جه‌هلێک ده‌گرێته‌وه؛ به‌ڵام خۆ به‌و شێوه گشتییه نییه.
جا باش وایه هه‌موومان ئه‌و پێنج مه‌جاله بناسین که باسم کرد و توخنیان نه‌که‌وین و به راستیان دانه‌نێین و کافر بین پێیان.