سه‌ره‌تا ده‌ڵێین: ئایه‌تی «وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً» حه‌قه‌و عهدلهو خوای په‌روه‌دگار عه‌زابی که‌س نادات تا ئیقامه حوججه‌ی له‌سه‌ر نه‌کردبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان ده‌وترێت ئه‌هلی فه‌تره واته له نێوان پێغه‌مبه‌رێک بۆ پێغه‌مبه‌رێکی که هاتوون، بۆ نموونه سه‌یدنا مووسا (سه‌لامی خوای لێبێت) هاتووه، دوای فه‌تره‌یه‌کی زۆر به‌نی ئیسرائیل گۆمڕا بوون و دوایی سه‌یدنا عیسا هاتووه که ده‌فه‌رموێ: «إنَّما أُرسِلتُ إِلَى خِرافِ بَني إسرائيل الضالّة»[1]؛ «من ته‌نها نێردراوم بۆ لای بۆ مه‌ڕه گێژه‌کان، مه‌ڕه سه‌رلێشێواوه‌کانی به‌نی ئیسرائیل». بۆیه که پێغه‌مبه‌ران هاتوون و پاشان مه‌سافه‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌رێکی تر نه‌هاتووه‌و به خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌وترێت ئه‌هلی فه‌تره که پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌هاتووه یان خه‌ڵکانێکی تر له شوێنی تر که پێغه‌مبه‌ریان پێ نه‌گه‌یشتووه، له ناوچه‌یه‌ک بوون پێغه‌مبه‌ری لێ بووه به‌ڵام ئه‌وان کۆچیان کردووه‌و رۆیشتوون بۆ شوێنێکی که له‌وێ زوڕڕیهتیان زیادی کردووه، ئه‌م ئه‌هلی فه‌تره‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: له رۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ئیمتیحانیان ده‌کات، ئه‌مرێکیان بۆ ده‌رده‌کات که بچنه ناو ئاگرێکه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌مع و تاعهیان ده‌ربڕی ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، خوای په‌روه‌ردگار له‌وێ ئیمتیحانه‌که‌یان وه‌ها ده‌کات.[2] بۆیه یه‌که‌م ئایه‌ته‌که وایه‌و دادپه‌روه‌ریش هه‌ر ئه‌وه ده‌خوازێت که که‌س عه‌زاب نه‌درێت هه‌تا ئیقامه حوججه‌ی له سه‌ر نه‌کرابێت.
پاشان ئایه‌ته‌که‌ی سووره‌تی یاسین که ده‌فه‌رموێ: «لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ»؛ ده‌رباره‌ی وشه‌ی «مَا» له‌م ئایه‌ته‌دا دوو ته‌فسیر هه‌یه:
یه‌که‌م: مای نافیه‌یه؛ واته بۆ ئه‌وه‌ی هۆشداری بده‌یته قه‌ومێک که پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌چووه پێشتر.
دووه‌م: مای مهوسوولییه؛ یه‌عنی پێشتر پێغه‌مبه‌ری تریش چووه بۆ باب و باپیرانی ئه‌وان، به‌ڵام گوێیان به پێغه‌مبه‌ران نه‌داوه. جا که قه‌ومه‌که حساب بکه‌ین وه‌کو عه‌ره‌ب، به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه، بۆ نموونه سه‌یدنا ئیسماعیل پێغه‌مبه‌رێتیه‌که‌ی له ناو عهرهبدایهو هه‌روه‌ها هوود و ساڵح و پێغهمهمبهرانی تریش بۆ عه‌ره‌به‌کان هاتوون.
بۆیه ئێمه له کۆی هه‌ردوو بۆچوونه‌که‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌م عه‌ره‌بانه وه‌کو قه‌وم په‌یامیان بۆ چووه، به‌ڵام که په‌یامی پێغه‌مبه‌رانیان لێ بڕا، ئیتر بوونه‌ته‌وه به ئه‌هلی فه‌تره؛ بۆیه ئایه‌ته‌که فه‌رمووی: قه‌ومێک که باو باپیرانیان ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه، نه‌یفه‌رموو هه‌ر ئه‌سڵه‌ن قه‌ومه‌که ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه! چونکه وه‌کو قه‌وم، پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه که ناوی هه‌ندێکیانمان هێنا، به‌ڵام لێره‌دا فاسڵێک دروست بۆته‌وه‌و باوک و باپیرانی ئه‌مان بوونه‌ته‌وه به ئه‌هلی فه‌تره، چونکه پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌هاتووه؛ واللّه تعالی أعلم.
[1]. السیوطي، الدر المنثور: 2/210؛ الندوي، السیرة النبویة: 609؛ رسته‌که له ئینجیل‌دا هاتووه (إنجیل متی، باب 15، آیة 25؛ باب 10، آیة 6-7).
[2]. ئاماژه‌یه به فه‌رمووده‌ی: «وَأَمَّا الَّذِي مَاتَ فِي الْفَتْرَةِ فَيَقُولُ: رَبِّ، مَا أَتَانِي لَكَ رَسُولٌ، فَيَأْخُذُ مَوَاثِيقَهُمْ لَيُطِيعُنَّهُ، فَيُرْسِلُ إِلَيْهِمْ أَنْ ادْخُلُوا النَّارَ، قَالَ: فَوَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَوْ دَخَلُوهَا لَكَانَتْ عَلَيْهِمْ بَرْدًا وَسَلَامًا» (أحمد: 16301؛ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه له: التعليقات الحسان على صحيح ابن حبان: 7317).