ده‌بێت ئه‌وه بزانین که نوونی جه‌مع له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ دوو شته، بۆ دوو واتا به‌کار ده‌هێنرێت: کۆو به‌مه‌زن دانان؛ بۆ نموونه که ده‌ڵێین: «عملنا» واته ئێمه چه‌ند که‌س کردمان، ئه‌مه بۆ کۆیه. بۆ به مه‌زن دانانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی له نامه‌یه‌کی ره‌سمیدا که یه‌ک که‌س ئیمزای کردووه، بۆ نموونه ته‌نها مودیرێک ئیمزای کردووه به‌ڵام نووسراوه: وا ئه‌م نامه‌مان بۆ ناردن تکایه فڵان شتمان بۆ بکه‌ن. ده‌ی خۆ هه‌ر یه‌ک که‌سیش ئیمزای کردووه. ئه‌مه ده‌چێته بابی «خۆ به مه‌زن دانان»؛ «تعظیم لنفسه». بۆیه که خوای گهورەش ئه‌م نوونه به کار ده‌هێنێت بۆ به مه‌زن دانانی خۆیه‌تی نه‌ک بۆ کۆ! بۆیه له هه‌ر شوێنێکدا ته‌عزیم و به گه‌وره دانان پێویست بووه خوای گه‌وره ئه‌م نوونه‌ی به‌کار هێناوه، وه‌ک هه‌مان ئایه‌ت که ئاماژه‌ت پێداوه. له‌وێشدا که عیلاقه‌ی به عیباده‌ته‌کانه‌وه هه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به حه‌سر هێناوێتی و ئیتر نوونیشی به‌کار نه‌هێناوه، وه‌ک: «فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ» [العنکبوت: 56]، لێره‌دا «فَإِيَّايَ» زه‌میری مونفهسیلهو پێش که‌وتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سری عیباده‌ته‌که بکاته‌وه له خوای په‌روه‌ردگار، که بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار نابێت بکرێته‌وه، ئه‌وه‌یه سه‌به‌به‌که‌ی؛ واللّه تعالی أعلم.