نا شه‌رت نییه بیخوێنیت، ئه‌و دوعایه‌ی که نووسراوه‌و هه‌ندێک ده‌ڵێن دوعای ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌یه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) و هه‌ندیكی که‌ش له هه‌ندێک زانای تره‌وه ریوایه‌تیان کردووه، به‌ڵام دوعاکانیش جیاوازن. هه‌ندێکیش ده‌ڵێن دوعای ئیمامی سیووتیه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) که ساڵی 911ی ک.م کۆچی دوایی کردووه.
به‌ڵام به گشتی دوعا کردن له‌دوای خه‌تمی قورئان به‌ڵێ جائیزه‌و یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) کردوویانه‌و پێشه‌وایانی دینیش له تابیعین و ئه‌هلی سه‌له‌ف هه‌موویان دوعاکانیان کردووه به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک دوعای کردووه‌و ده‌شێت ئه‌و دوعایه‌ش بخوێنیت که له قورئانه‌که‌دا نووسراوه‌و ناڵێم ئه‌و دوعایه مه‌که، ده‌شێت ئه‌و دوعایه‌ش بکه‌یت به‌ڵام دوعای تریش هه‌ر بکه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکه‌ی به عاده‌ت که هه‌ر ئه‌و دوعایه بکه‌یت و بۆت ببێت به بیدعه. به‌ڵام وه‌کو وتیشمان خوێندنی ئه‌و دوعا‌و هیچ دوعایه‌کی تریش مه‌رج نییه؛ واللّه أعلم.