به‌ڵێ به حه‌ول و قووه‌تی خوای گه‌وره وا ده‌زانم له سه‌دا حه‌فتا بۆ حه‌فتاو پێنجی رێگاکه‌مان بڕیوه؛ یه‌عنی خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌رمان بێت ناگه‌ینه‌وه یادی سه‌دساڵه‌ی ئیلغا کردنه‌وه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامی به حه‌ول و قووه‌تی خوای گه‌وره، خیلافه‌ته‌که درووست ده‌بێته‌وه. ئه‌م سه‌حوه ئیسلامییه به قووه‌ته، ئه‌م پێگه‌یشتنه، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دینه به‌رانبه‌ر به ئیفلاسی غه‌رب که به ته‌واوی حه‌زاره‌تیان، فیکریان، سیستمیان، به‌رنامه‌ی سیاسیان، قییه‌می کۆمه‌ڵایه‌تییان، دید و تێڕوانینیان هه‌مووی فه‌شه‌ل بوو به‌رانبه‌ر به ئیسلام، له ئه‌ندۆنیزیاوه تا مه‌غریب؛ چیان پێ ماوه؟! بۆ نموونه عه‌لمانییه‌تی کوردی چی پێ ماوه؟ کابرایه‌کی ئیفلاسی داماو که‌وتووه چی پێ ماوه؟ ته‌نها حه‌یزه‌رانه‌که‌ی! خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رمان بێت لێی ئه‌سێنین ئه‌ویش. ته‌نها زیندان و جه‌للادی ماوه‌و پاره که پاره‌ی دزییه، خۆ پاره‌ی میلله‌ته‌که‌یه. ئه‌وانه هه‌مووی ئیفلاسیان کردووه به پشتیوانی خوای گه‌وره خیلافه‌تی ئیسلامییه‌که‌ش زۆری نه‌ماوه‌و به حه‌ول و قووه‌تی خوا دێته‌وه پێشه‌وه‌و خه‌لیفه‌شمان ده‌بێت و ئه‌هلی حه‌لل و عه‌قدیش دروست ده‌بنه‌وه‌و جارێکی تر ئه‌و ئوممه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خۆ ئه‌مریکا به خۆشی خۆی نه‌بووه به ده‌وڵه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌مریکا ئه‌و هه‌موو ویلایه‌ته‌یان چۆن کردووه به یه‌ک؟ سێ ملوێن که‌س کوژرابوو کاتێک که جۆرج واشینتۆن ده‌ستووری ئه‌مریکی نایه بن ده‌ستی و هات موناقه‌شه‌ی کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌کان. ئه‌ورووپا ئه‌و هه‌موو حه‌ربه‌ی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر کرد سه‌د ملیۆن به‌س له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا کوژرا به سی و هه‌شت جۆر کوشتن! ئه‌وه‌تا ئیتتیحادیه‌ی ئه‌ورووپیش هه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ببن به یه‌ک و ناشبن به یه‌ک! له‌به‌ر ئه‌وه میلهل‌ته‌کانیشیان نایانه‌وێت ببن به یه‌ک، به‌ڵام ئێمه میلله‌ته‌کانمان ده‌یانه‌وێت ببن به یه‌ک، چونکه له ئه‌ندۆنیزیاوه تا مه‌غریب یه‌ک قییه‌ممان هه‌یه، یه‌ک بانگ ده‌درێت، یه‌ک عیباده‌ته، روو له یه‌ک قیبله ده‌کرێت. ئه‌وه حاکمه‌کانن که ناهێڵن ببن به یه‌ک، ته‌نانه‌ت ناهێڵن کوردێکی سۆرانی و بادینی ببێت به یه‌ک! داڕزێن یاخوا.