نا فه‌رز نییه، خه‌تمی قورئان هه‌ر فه‌رز نییه له‌سه‌ر که‌س به‌ڵام ته‌بعه‌ن تۆ خێر بۆ خۆت په‌یا ده‌که‌ی که زۆر قورئان ده‌خوێنیت؛ پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: به هه‌ر حه‌رفێک ده خێرت ده‌ست ده‌که‌وێت.[1] ده‌ی که‌واته تۆ سووره‌تی به‌قهره بخوێنیت چه‌ندت خێر ده‌ست ده‌که‌وێت؟ قورئان هه‌مووی خه‌تم بکه‌یت چه‌ندت ده‌ست ده‌که‌وێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده لانی که‌م خه‌تمێکی قورئانه‌که بکه‌یت له ره‌مه‌زاندا. پاشان جوبره‌ئیل (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و خه‌تمی قورئانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرده‌وه. یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) و هه‌روه‌ها تابیعین و موسوڵمانانی تر هه‌مووی حه‌ریس بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ره‌مه‌زاندا خه‌تمه‌که بکرێته‌وه. جا زانایانی سه‌له‌ف و پێشه‌وا به‌ڕێزه‌کانی ئۆممه‌ته‌که‌مان هه‌یانبووه زۆری قورئان خوێندووه‌و له ره‌مه‌زاندا زیاتریان کردووه وه‌کو ئیبنوعه‌بباس که خۆی هه‌ر سێ رۆژ جارێکی خه‌تم کردووه! یه‌کێکی وه‌کو ئیبراهیمی نه‌خه‌عی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌فه‌رموێ: ئه‌سوه‌د که خاڵیه‌تی قورئانی له دوو شه‌ودا له ره‌مه‌زاندا خه‌تم ده‌کرد وه‌کو له «سیر أعلام النبلا‌ء»دا هاتووه که کتێبی ئیمامی زه‌هه‌بییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت). جا ئیمامی زه‌هه‌بی ئیمامێکی به‌ڕێزی ئوممه‌ته، ته‌مه‌نی 85 ساڵ بوو که کۆچی دوایی کرد 165 کتێبی نووسیبوو، یه‌کێک له کتێبه‌کان تاریخی ئیسلامه که 53 به‌رگه، ئه‌مه‌ش کتێبێکی تریه‌تی (سیر أعلام النبلا‌ء) که 27 به‌رگه. هه‌روه‌ها هه‌ر ئیمامی زه‌هه‌بی نه‌قڵی کردووه له به‌رگی پێنجه‌م له باسی قه‌تاده‌دا که عالمێکی ئێجگار گه‌وره بووه‌و خودی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێت: موعجیزه‌ی ئه‌قڵ و بیر‌و هۆشی ئینسانه چونکه ئه‌وه‌نده‌ی شت له‌به‌ر بووه! جا ده‌رباره‌ی قه‌تاده (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: به حه‌وت رۆژ قورئانی خه‌تم ده‌کرد وه‌ک عاده‌تی خۆی، به‌ڵام که ره‌مه‌زان ده‌هات ده‌یکرد به سێ، هه‌ر سێ رۆژ جارێکی خه‌تم ده‌کرده‌وه، که ده‌گه‌یشته ده شه‌وی ئه‌خیری ره‌مه‌زان هه‌موو شه‌وێک خه‌تمی ده‌کرد! ئیمامی نه‌وه‌ویش (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) به سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه له کتێبی «التبیان فی آداب حملة القرآ‌ن»، لاپه‌ڕه 74 ده‌فه‌رموێ: موجاهید که ئه‌ویش هه‌ر پێشه‌وای تابیعینه هه‌موو شه‌وێکی ره‌مه‌زان خه‌تمی قورئانه‌که‌ی ده‌کرد. هه‌روه‌ها قاسمی کوڕی حافز ئیبنو عه‌ساکری دیمه‌شقی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له باوکیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که حه‌ریس بوو له سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت و تیلاوه‌تی قورئان و هه‌موو هه‌ینییه‌ک واته حه‌فته‌و حه‌فته خه‌تمی قورئانی ده‌کرد و له ره‌مه‌زانیشدا هه‌موو رۆژێک خه‌تمه‌که‌ی ده‌کرد. حه‌تتا ئیمامی شافیعی ریوایه‌ت هه‌یه که له رۆژێکدا دوو جاری خه‌تم ده‌کرد.
جا خه‌ڵکێک پێی وایه ئه‌مه شتێکی زۆر ئه‌سته‌مه! ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگار لێمان قبووڵ بکات من خۆم دوێنێ جوزئێکم خوێند که زیاتریم له‌به‌ر بوو بیست و یه‌ک ده‌قه‌م پێ چوو بۆ ئه‌و جوزئه، شوێنیش هه‌یه له‌وه که‌متر به بیست ده‌قه ده‌یخوێنم؛ ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر من به بیست ده‌قه بیخوێنم مه‌عنای وایه ده‌توانم به نزیک حه‌وت هه‌شت سه‌عات خه‌تمێکی قورئان بکه‌م! بۆیه یه‌کی وه‌کو ئیمامی شافیعی که دوو جاری خه‌تم کردووه بۆ ئه‌و شتێکی ئه‌سته‌م نه‌بووه؛ بۆ نموونه له نوێژی زوحادا خوێندوێتی، له شه‌ونوێژدا خوێندوێتی، له‌به‌رئه‌وه شتێکی سروشتی بێت به لاشتانه‌وه که خه‌ڵکێک بتوانێت ئا به‌و شێوه‌یه بیخوێنێت.
به‌ڵام ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که خزمه‌تی کار‌و باری موسوڵمانان ده‌کات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه یان مه‌سه‌له‌ن شت له قورئانه‌که ئیستنبات ده‌کات و ده‌رسی ته‌فسیری لێ وه‌رده‌گرێت یان علووم قورئان و ئه‌وانه ده‌ڵێته‌وه باشتر وایه زۆر به ته‌ئه‌ننی واته زۆر له‌سه‌رخۆو هێدی بیخوێنێته‌وه‌و زیاتر ته‌ئه‌ممولی لێ بدات و سه‌رنجی لێ بدات هه‌تاوه‌کو ده‌رسی لێوه وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش به‌ته‌ئکید وایه، به‌ڵام من پێم وایه له ره‌مه‌زاندا ده‌توانیت سه‌ریعتر بیخوێنیت و ئه‌وه‌ش که ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ، هه‌ڵیبگرێت بۆ مانگه‌کانی تری ساڵه‌که، ئه‌و کاته زیاتر هه‌وڵ بدات که فێری ته‌فسیر ببێت و فێری ده‌رسه‌کانی تر ببێت له قورئانی پیرۆز.
[1]. الترمذي: 2910؛ الدارمي: 376؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (صحیح الترغیب والترهیب: 1416).ده‌قی فه‌رمووده‌که: «مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ ال‌م حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ».