کوردستان دارولکوفره وه‌کو سعوودیه و پاکستان، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دارولکوفرن؛ له ئه‌سڵدا دارولئیسلام بوون و ئێستا «دارُ الردّه»ن؛ خه‌ڵکه‌که‌ی موسوڵمان ماون به‌ڵام حاکمه‌کان کافرن و ده‌ستووره‌که‌ی که حوکمی پێ ده‌که‌ن کوفره.
جا بزاننن وڵات له لای سێ ئیمامی به‌ڕێز واته ئیمامی شافیعی و مالیک و ئه‌حمه‌د به دوو شت ده‌بێت به دارولکوفر:
یه‌که‌م: به‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌که‌و ئه‌حکامی زاڵ و ئه‌حکامی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌وه کوفر بێت؛ ئه‌وه وڵاته‌که ده‌بێت به دارولکوفر.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌مانی موسوڵمانان به ده‌ست خۆیانه‌وه نه‌بێت ئه‌وه ده‌بێت به دارولکوفر، بۆیه عوله‌مای ئیسلام له هه‌موو مه‌زهه‌به‌کان هه‌موو موتته‌فیق بوون له‌وه‌ی که میسر له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی فاتیمیدا دارولکوفر بوو له کاتێکدا هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که قازی خۆی هه‌بوو! هه‌ر که‌سێک کێشه‌یه‌کی ببوایه‌ت ده‌چووه لای قازی مه‌زهه‌بی خۆی؛ تۆ شافیعیت یا حهنهفیت یا مالیکیت یا حهنبهلیت بڕۆ بۆ لای ئیمامی خۆت، قازی مه‌زهه‌به‌که‌ت له‌وێ کێشه‌که‌ت بۆ حه‌ل ده‌کات، یه‌عنی داوه‌ریش ده‌برایه‌وه بۆ لای شه‌رع به‌ڵام عوله‌ما له‌سه‌ری موتته‌فیق و هاوده‌نگ بوون که میسری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فاتیمی (عوبه‌یدییه‌کان) دارولکوفر بوو.
بۆیه ئێستا کوردستانیش دارولکوفره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌که‌م: ئه‌و ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا و ته‌علیماته‌ی به‌سه‌ریدا ته‌تبیق ده‌کرێت کوفره. یه‌کێک راست نه‌بێته‌وه بڵێت کوا کامه‌یه، له کوێیدا کوفره؟ ئه‌مانه به پێی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی ده‌یگرێته‌وه، ئه‌مه شافیعی ده‌یگرێته‌وه! ئه‌مه راست ده‌که‌یت به پێی ئه‌م مه‌زهه‌بانه ده‌یگرێته‌وه به‌ڵام ئه‌سڵی کوفره‌که له دهستوورهکهدایه، له‌و قهوانینهدایه که ده‌رکراوه. له موماره‌سه‌شدا، موماره‌سه‌ی کوفر ده‌کرێت و حوکم به ئیسلام ناکرێت؛ ده‌ی که حوکم به ئیسلام نه‌کرا یه‌عنی به جاهیلییه‌ت ده‌کرێت: «أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْماً لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ» [المائدة: 50]؛ «ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلییه‌ت و نه‌فامییان ده‌وێت و ئه‌ویان لا په‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت؟ (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به وردی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه».
دووه‌م: ئه‌مانی موسوڵمانان له ده‌ست خۆیاندا نییه؛ کابرا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانه‌و به حسێب حه‌سانه‌ی دێپلۆماسی هه‌یه به‌ڵام ناوێرێت له مزگه‌وت وتارێک بدات به بێ موافه‌قه‌تی ئه‌وقاف! ئه‌وه حیزبه ئیسلامییه‌کانن؛ ئێ موسوڵمانێک، مه‌لایێک هه‌ر ناتوانێت و ناوێرێت ده‌رسێک و موحازه‌ره‌یه‌ک بدات! خه‌تیبێک ناتوانێت خوتبه بدات به بێ ئه‌وه‌ی ده‌خاله‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی تاغووتانی تیا نه‌بێت. ئه‌مانی هیچ موسوڵمانێک له کوردستاندا به ده‌ست موسوڵمانانه‌وه نییه، به ده‌ست ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری یان دژه تیرۆری هه‌ر دوو لا یان ئاسایشی هه‌ر دوو لایه خوا بیانبڕێت.
له‌به‌ر ئه‌وه کوردستان دارولکوفره و گومانم لێی نیه که دارولکوفریشه؛ مه‌عنای ئه‌مه‌ش ئه‌وه نییه خه‌ڵک کافره! نا به هیچ شێوه‌یه‌ک. چونکه فه‌رقێکی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شته‌دا؛ که باس له دارولکوفر ده‌کرێت باس له سیستمه‌که ده‌کرێت، باس له ئه‌حکام و ده‌ستوور و قه‌وانین ده‌کرێت و په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌وه نییه. دووسه‌د و قسوور ملیۆن موسوڵمان له هێندستان ده‌ژین به‌ڵام دارولکوفره. خه‌یبه‌ر به‌س حاکمه‌که‌ی موسوڵمان بوو، خه‌ڵکه‌که جووله‌که بوون به‌ڵام دارولئیسلام بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی والییهکه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) داینابوو. ئه‌م باسه عیلاقه‌ی به سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌وه نییه.