تاغووتمان ناسی له جه‌نابت و ئه‌مسالی جه‌نابت، به‌ڵام چۆن کوفر بکه‌ین به تاغووت؟ ئایا ته‌کفیرکردنی کافییه یان مه‌رجه‌کانی چییه؟
شێخ موحه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههاب (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: «به‌وه‌ی که تهبهڕڕایان لێ بکه‌یت و رقت لێیان بێت و به بچووک و که‌م و بێ نه‌رخ دایان بنێیت»، به‌وه‌ی که شوێنی نه‌که‌ویت؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ» [البقرة: 256]؛ «جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به تاغووت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به خوا، بێگومان ئه‌و که‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری رزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نییه‌و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه».
شوێن کافر نه‌که‌وین واته شوێن دید و تهسهوورات و بۆچوون و ئۆلووهیهت و ربووبییهتهکهی و هه‌ر سیفه‌تێک که بۆ خۆیی داناوههو دیاری کردووه نه‌که‌وین. پێشتریش روونمان کرده‌وه که تاغووت بریتییه له شه‌یتان، بت، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له جیاتی خوای گه‌وره داده‌نێت و ده‌یپه‌رستن، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یپه‌رستێت و په‌رستشه‌کانی بۆ بڕیار ده‌دات و ئه‌و که‌سه‌ی که حوکم به شتێک ده‌کات که خوا نهیناردۆته خواره‌وه‌و خۆی ته‌شریعی کردووه یان داوه‌ری و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی خه‌ڵکی به غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره کردووه، ئه‌مانه تاغووتن. جا چۆن ته‌کفیریان ده‌که‌ین و چۆن کوفر به تاغووت ده‌که‌ین؟:
یه‌که‌م شت ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕمان پێیان نابێت، ئه‌وانه له‌سه‌ر حه‌ق نین؛ شه‌یتان و بت و ئه‌م خوا دهسکردانهو ئه‌م حاکمه‌ی به غه‌یری دینی خوا حوکم ده‌کات و ئه‌م قازییه‌ی که داوه‌ری به یاساکه ده‌کات، ناچینه لایان. به‌ڵام خه‌ڵک ئێستا زۆر ئاسان کاری تیا ده‌کات! تۆ بچیته لای قازییه‌کی پارتی و یه‌کیه‌تی که حوکمت به یاسای کوردستانی بکات ئه‌وه پێی کافر ده‌بیت هه‌روه‌کو ئه‌و که‌سه بڕوا له میحرابێکدا بتێک دا‌نێت روو بکاته بتهکهو بشڵێت: «إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ» [الفاتحة: 5].
یان یه‌کێکی تر شێخی ته‌ریقه‌یه خۆی له‌و خه‌لکه کردووه به خوا، خۆ ئه‌و ناڵێت سهجدهم بۆ ببه‌ن، به‌ڵام کابرا دێت و سه‌جده‌ی بۆ ده‌بات و قاچی ماچ ده‌کات و ئه‌ویش ناڵێت وا مه‌که! ئه‌ی عوبوودییه‌ت چیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت؟ یه‌عنی هه‌ر ئه‌وه‌یه رکووعهکه بکات و ئینجا بڵێت: «سُبحان ربّي العظیم»؛ ئێ وا ئه‌و زیکره‌ی نه‌کرد به‌ڵام خودی چه‌مانه‌وه‌که عیبادهتهکهیه.
هه‌رچی که‌سێک که تاغووته واته خۆی له‌جیاتی خوای په‌روه‌ردگار داناوه یان له‌جیاتی خوا دایان ناوه به په‌رستن، به ته‌شریع، به ئه‌حکامی باران و رزق و رۆزی که پێی ده‌وترێت ربووبیهت، یه‌عنی له ربووبیهت و له ئۆلووهیهت و له حاکمیهتا، هه‌رکه‌سێک یه‌کێکی که‌ی له‌جیاتی خوای گه‌وره دانابێت و قبووڵی بێت، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت. ئینجا واجیبی ئێمه چییه؟ ئه‌وه‌یه به کافری دابنێین، چونکه ئه‌و که‌سه کافره که خۆی له جیاتی خوای گه‌وره داناوه. جا فیرعه‌ون نموونه‌ی ئه‌مه‌شه: «وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرِي» [القصص: 38]؛ «فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شک نابه‌م كه شایسته بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم!»، یان: «فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى» [النازعات: 24]؛ «من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!». خۆ ئه‌و ده‌یزانی که که‌ون و جیهان و گه‌ردوونی دروست نه‌کردووه، به‌س یاسای دروست کردووه، یه‌عنی من من گه‌وره‌ی ئێوه‌م، ئه‌و گه‌وره‌یه‌م که ئێوه ملکه‌چی بۆ ده‌ر ده‌بڕن، من ئه‌و که‌سه‌م که قانوون داده‌نێم و ئێوه قانوونهکانیی ته‌نفیز ده‌که‌ن و ته‌عزیمی ده‌که‌ن، ئه‌گینا خۆ من بارانتان بۆ نابارێنم! خۆ فیرعه‌ون ده‌یزانی بارانیان بۆ نابارانێت؛ جا رهبب و ئیلاههکه هه‌ر دووکی وه‌ک که ئه‌مانه (باران بارین و ...) ده‌گرێته‌وه مه‌جالی تهشریعهکهش ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر وه‌ها ئه‌رکی سه‌رشانمانه بیانناسین که کافرن، بیانناسێنین که کافرن. نه‌ک وه‌کو کابرای کۆمه‌ڵ که رۆژنامه‌وانێک ره‌خنه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین گرتبوو به کۆمه‌ڵ را ئه‌که‌ن بۆ لای یه‌کیه‌تی و شکاتی لێ ده‌که‌ن! ئێ ئه‌مه کوفر به تاغووت کردنه؟! ئائه‌مه شوێن که‌وتنی تاغووته که تۆ بڕۆیت شکات له رۆژنامه‌وانێک بکه‌یت که وتوویه‌تی وه‌ڵا پاره‌ی به‌خشین هه‌مووی بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران ناچێت. مه‌کته‌بی ئه‌میرو ده‌زگای به‌خشین و نازانم کێی تر هه‌مووی رای کردووه‌و ده‌عوایه‌کی له سه‌ر تۆمار کردووه! ئێ کاکه کوفر به تاغووت چۆن وا ده‌کرێت؟! تۆ کوفرت به تاغووت کردووه یان له‌گه‌ڵ تاغوووتی و سه‌نگه‌ری ئه‌وت گرتووه؟ ئه‌ی بۆ ناڵێیت وه‌ره بۆ لای مه‌لا مه‌حموودی ئازادی که پیاوێکی به‌ڕێزی قیاده‌ی کۆمه‌ڵه‌و هه‌موومان و منیش ملکه‌چم برا بۆ هه‌رچی قه‌راره که مه‌لا مه‌حموود به پێی شه‌رع بیدات.
که‌واته کوفر به تاغووت ئه‌مانه‌یه که باسمان کرد؛ یه‌عنی ناکرێت تۆ بڵێیت وه‌ڵا پارتی و یه‌کیه‌تی کافرن به‌س ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ش بیت و یارمه‌تیده‌ریان بیت، ته‌ئیدیان بکه‌یت له خاک فرۆشتن، له خوێن فرۆشتن، له زوڵم کردن. ئه‌مه کوفر به تاغووت نییه‌و پێشی ناکرێت.
جا که‌واته کوفر به تاغووت ئاوایه که ده‌رباره‌ی شه‌یتان شوێنی نه‌که‌وین، ده‌رباره‌ی بت نه‌یپه‌رستین جا بتی فه‌لسه‌فه‌یه، بتی سه‌نه‌مه، به‌ردو داره تاشراوه یان هه‌ر چی شت بێت له‌و بابه‌تانه یان هه‌واو هه‌وه‌سی خۆمانه شوێنی نه‌که‌وین. ئینجا یه‌کێک خۆی کردووه به خوا یه‌کێکی که دایانناوه به خوا‌و عیباده‌ته‌کان له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه که بۆیان بکه‌ن ئه‌بێت ئه‌مانه به کوفر بزانین. کابرا ئاڵای پارتی داناوه‌و سه‌جده ده‌بات، ئاڵای یه‌کیه‌تی داناوه‌و سه‌جده ده‌بات، یان بۆ ئاڵای، ئه‌مانه‌ی که سهجدهکهیان بردووه هه‌موویان کافرن؛ ئه‌وانه‌ی که بینیمان له ره‌سمه‌کاندا که من نایانناسم و تۆ ئه‌یناسیت، من ئه‌یناسم و تۆ نایناست، فڵانی کوڕی فڵانه، ئه‌مه کافره‌و پێویسته به عه‌له‌نیش تۆبه‌که بکات ئه‌گینا ژنیشی لێ ماره ناکرێت.