من به‌ڕۆژوو ئه‌بم به‌س نوێژ ناکه‌م؛ ئه‌و که‌سه‌ی نوێژ ناکات و به‌رۆژوویش نابێت ئه‌ڵێت تۆ بۆچی به‌رۆژوو ئه‌بیت؟ قبووڵ نیه چونکه نوێژ ناکه‌یت، ئه‌و که‌سه‌یش که نوێژ و رۆژوو ئه‌گرێت ئه‌ڵێت نوێژ بکه باشتره له رۆژوو، رای ئێوه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟.
نوێژ و رۆژوو هه‌ردووکیان باشتره برا به‌ڕێزه‌که‌م و پێویسته هه‌ر دووکیان بکرێن؛ خۆ ئه‌مه شتێکی وه‌ک خواردن نییه که ئیختیارت هه‌بێت تێیدا! وه‌ک ئه‌وه‌ی بامیه و ته‌ماته‌ت له به‌ر ده‌ستدا بێت و کامیان بکڕیت به ئاره‌زووی خۆت بێت! تۆ هه‌ر دووکی فه‌رزه له سه‌رت هه‌ر دووکی روکنی دینه‌که‌یه، به‌ڕۆژوو ئه‌بی نوێژه‌کانیش بکه، نوێژ ئه‌که‌ی رۆژووه‌که‌یش بگره مادام هه‌ر دووکی له تواناتا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه بزانه هه‌رگیز ناتوانی نوێژه‌که واز لێ بێنیت، گوناحی نوێژه‌که له قه‌تڵ گه‌وره‌تره، گوناحی نوێژه‌که زۆر گه‌وره‌یه! خه‌ڵکێک وا ئه‌زانێت که گوناحی نوێژ نه‌کردن ساده‌یه چونکه خه‌ڵک له به‌ر چاوی زۆرن که نوێژ ناکه‌ن! مه‌لای کوردیش ئه‌و هه‌موو فه‌توای بۆ داون که به‌ڵێ ئاسانه! له کاتێکدا له کوفر بگه‌ڕێته‌وه نوێژ نه‌کردنه! ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌رموێت: نوێژ نه‌کردن کافر بوونه، سێ ئیمامه‌که‌ی تر (ئه‌بووحه‌نیفه، مالیک و شافیعی) ئه‌فه‌رموون: کافر بوون نیه به‌ڵام له قه‌تڵ گه‌وره‌تره، له زینا گه‌وره‌تره! خه‌ڵک خۆی ئه‌پارێزێت له زیناو له قه‌تڵ به‌ڵام واز له نوێژه‌کانی دێنێت، نوێژهکهیشت بکه و رۆژووکهیشت بگره و هیممه‌تت هه‌بێت. پشتیوان به خوای په‌روه‌ردگار بیسمیللای لێ بکه و له سبه‌ینێوه رۆژووکهت گرتووه نوێژه‌کانیش ده‌س پێ بکه ان شا‌ء اللّه.