ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیسلامی پێ نه‌گه‌یشتبێت مردبێت ئایا پرسیاری ناو گۆڕی چۆن ده‌بێت؟ ئایا پرسیاری ناو گۆڕ بۆ موسوڵمانیشهو بۆ کافریشه؟
بۆچوونی په‌سه‌ند و راجح ئه‌وه‌یه که پرسیاره‌کان بۆ هه‌موویانه. هه‌ندێک له زانایان فه‌رموویانه که مادام پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «فَبِي تُفْتَنُونَ، وَعَنِّي تُسْأَلُونَ» [مسند احمد: ژماره ی 25089؛ إثبات عذاب القبر وسؤال الملكين للبیهقی : ژماره ی 29. صححه الآلبانی رحمه الله فی " صَحِيحُ التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب " رقم 3557]؛ «ده‌رباره‌ی من تاقیکاریتان له‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌رباره‌ی من پرسیارتان لێ ده‌کرێت»، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تر: «إنَّ هذِهِ الأُمَّةَ تُبْتَلَى فِي قُبُورِهَا» [مسلم: 2867؛ أحمد: 13447]؛ «به‌ڕاستی ئه‌م ئوممه‌ته له ناو گۆڕه‌کانیاندا تووشی به‌ڵاو تاقیکاری ده‌بن»، هه‌ندێک ده‌فه‌رموون مه‌به‌ستی ئوممه‌ته موسوڵمانهکهیه، هه‌ندێکی تر ده‌فه‌رموون: مه‌به‌ستی ئوممه‌تی ئیستیجابهکهیه، واته ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له خزمه‌تیدا بوون و له ژیانیدا بوون و بینویانه‌و له‌وێ بوون؛ ئه‌وانه مه‌سئوولن و به کافر‌و موسوڵمانه‌وه پرسیاریان لێ ده‌کرێت.
به‌ڵام ده‌لیله‌کان زه‌عیفن له‌وه‌ی که بڵێین ته‌نها موسوڵمانه‌کان ده‌گرێته‌وه؛ ئیمامی ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له کتێبی «الروح»دا وه‌ڵامی ئه‌مانه هه‌مووی ده‌داته‌وه‌و ده‌لیلی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که دێنێت پاشان خۆی ته‌رجیح به‌وه ده‌دات و به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌شی بۆ ده‌هێنێته‌وه که موسوڵمان و کافر ده‌گرێته‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رموویه‌تی که ئیماندار‌و دووڕوو و کافریش وه‌ڵام ده‌داته‌وه؛ چونکه له‌و فه‌رمووده‌ی که باسی پرسیاری گۆڕ ده‌کات، فریشته‌کان له هه‌موو مردووه‌کان له هه‌ر یه‌کێک له‌وانه ده‌پرسن که تۆ ناسیاوی و زانستت ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه چی بوو که هات له ناوتان‌دا و داوای پێغه‌مبه‌رێتی کردبوو واته پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام)؟ موسوڵمان سهلیس و ره‌وان و بێ کیشه جوابی ده‌داته‌وه‌و به ئاسانی ده‌ڵێت باوه‌ڕم پێی هێناوه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و قبووڵم بووه. ئه‌مما دووڕوو ده‌که‌وێته تورتهتورتی زمانی و ناتوانێت جواب بداته‌وه؛ هه‌روها کافریش ناتوانێت [بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م فه‌رمووده‌یه بکه که فه‌رمووده‌یه‌کی دوور‌و درێژه: «عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ، قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فِي جِنَازَةِ رَجُلٍ مِنَ الْأَنْصَارِ، فَانْتَهَيْنَا إِلَى الْقَبْرِ، وَلَمَّا يُلْحَدْ، فَجَلَسَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَجَلَسْنَا حَوْلَهُ، كَأَنَّ عَلَى رُءُوسِنَا الطَّيْرَ، وَفِي يَدِهِ عُودٌ يَنْكُتُ فِي الْأَرْضِ، فَرَفَعَ رَأْسَهُ، فَقَالَ: «اسْتَعِيذُوا بِاللهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ مَرَّتَيْنِ، أَوْ ثَلَاثًا...» (أحمد : 18534؛ أبوداود :4752؛ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه: صحیح الترغیب والترهیب: 3558)].
که‌وابوو پرسیاره‌کان له موسوڵمان و دووڕوو و کافریش ده‌کرێت وه‌کوو له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (علیه الصّلاة والسّلام) هاتووه‌و پرسیاری ناو گۆڕ له هه‌موو که‌سێک ده‌کرێت. مه‌رجیش نییه له ناو گۆڕدا بێت، ده‌شێت ماسی خواردبێتی به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر ئیراده‌ی وایه که حه‌تمه‌ن لێی ده‌پرسێته‌وه به‌و شێوه‌یه که فریشته‌کان لێی بپرسنه‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.