بۆچوونتان چییه ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له سووریا روو ئه‌ده‌ن؟ چ په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه له نێوان ئه‌و رووداوانه‌و هاتنی مه‌هدی مونته‌زه‌رو فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام)؟
من وا نازانم په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌بێت؛ جارێک به نیسبه‌تی هاتنی مه‌هدیه‌وه وا ده‌زانم زۆر دوور بێت، چونکه پێش هاتنی مه‌هدی یه‌کێک له نیشانه‌کانی تر ئه‌وه‌یه که خیلافه‌تی راشیده جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رموویه‌تی: «ثُمَّ تَكُونُ خِلَافَةٌ عَلَى مِنْهَاجِ النُّبُوَّةِ» [أحمد: 18406؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه (مشکاة المصابیح: 5378)]؛ پاش ئه‌وه‌ی باسی موڵک و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌کات که شه‌ڕو قڕه‌و په‌لاماردانی له‌سه‌ر ده‌بێت و پاشان ده‌سه‌ڵاتێکی زۆره‌ملی و سته‌مکارانه، ئینجا دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که خیلافه‌تێکی تر دێته‌وه ئه‌م جاره له سه‌ر نه‌هجی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام). ئه‌م خیلافه‌ته هێشتا ماویه‌تی بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که دنیا خراپ ده‌بێت و سه‌ر له نوێ دێته‌وه‌و ئینجا رێگا خۆش ده‌بێت بۆ هاتنی مه‌هدی و هاتنه خواره‌وه‌ی سه‌یدنا عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێت).
بۆیه من وا ده‌زانم هێشتا دووره‌و ئه‌م رووداوانه په‌یوه‌ندییان نییه به‌وه‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.