ئایا ژنهێنان قیسمه‌ت و نسیبه یان به‌شه‌ره‌کان خۆیان ئیختیاریان هه‌یه‌و کار‌و بڕیاری خۆشیان کاریگه‌ره؟
هه‌ردووکیه‌تی؛ یه‌که‌م جار قیسمه‌ت و نسیبه، خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت ده‌فه‌رموێت: «أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ» [الطّور: 21]؛ «(نه‌وه‌کانیشیان به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون) ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه». تۆ پیاوی و هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئافره‌تێکی به‌ڕێزت ده‌ست بکه‌وێت، ئافره‌تێکی دیندار، پۆشاکی پۆشته‌و ته‌واو و جوانی پۆشیوه ،موحته‌ره‌م و موحتهشهمهو له خانه‌واده‌یه‌کی به‌ڕێز، خۆی موئهددهب و رێکوپێک و شیاوه بۆت، ئه‌چیته داخوازی به‌ڵام ناتده‌نێ! ئێ ئه‌مه له قیسمه‌تی تۆ نیه، چونکه خوای په‌روه‌ردگار نووسیوێتی له تۆ و چ ئافره‌تێک یان له‌و ئافره‌ته‌و چ پیاوێک زوڕڕیهت و نه‌وه‌که ده‌بێت که خوای گه‌وره کۆیان ده‌کاته‌وه له قیامه‌تدا.
له‌به‌ر ئه‌وه تۆ هه‌وڵ دانه‌که‌ت له‌سه‌ره؛ زۆر جار ئێمه هه‌وڵمان داوه به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و شته‌ی ئه‌مه‌ی به نسیب نه‌کردووه، ئه‌وه‌ی تریانی به نسیب کردووه، هه‌موومان واین، جه‌نابیشت به هه‌مان شێوه. ده‌شێت ده جارت هه‌وڵ دابێت، بیست جارت هه‌وڵ دابێت، وه‌ک برایه‌کی به‌ڕێز وتی وه‌ڵا ئه‌وه یه‌ک دوو موو له چهناکهمدا دروست بووه زۆر ئافره‌ت ره‌دیان کردوومه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه! به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێکه له‌و ئه‌سبابه زاهیریانهی که خوای گه‌وره به نسیبی نه‌کردووی و ئه‌و ئافره‌ته به‌ڕێزانه‌ش که تۆ چوویته‌ته داخوازی هی پیاوێکی ترن و له قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاردا نووسراوه‌و ئێمه هه‌وڵ دانه‌که‌مان له‌سه‌ره، تۆ ته‌نها واجبه له‌سه‌رت هه‌وڵ بده‌یت نه‌خۆشه‌که‌ت عیلاج بکه‌یت به‌ڵام نازانین ئه‌م ده‌رمانه‌یه که سه‌به‌بی عیلاجه‌که‌ی پێوه دێت یان نا، چونکه: «وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ» [الشعرا‌ء: 80]؛ «کاتێک نه‌خۆش بکه‌وم ته‌نها خوای په‌روه‌ردگاره که چاکم ده‌کاته‌وه».
له‌به‌ر ئه‌وه تۆ ته‌نها وه‌سیله‌کان به‌کار ده‌هێنیت و خوای په‌روه‌ردگار قه‌ده‌ره‌که‌ی به ته‌ئکید نووسیوه‌و گومانی تێدا نییه که قه‌ده‌ری هاوسه‌رگیرییه‌که وه‌کو هه‌موو شتێکی تر نووسراوه. به‌ڵام ئێمه واجبی سه‌ر شانمانه که بچین داخوازی بکه‌ین.
که‌واته به کورتی ده‌ڵێین ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هه‌موو شتێک به قه‌ده‌ری خوای، به‌ڵام خۆیشمان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین و سه‌به‌به‌کان به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا بزانین خوای گه‌وره چی نووسیوه‌و چی روو ده‌دات.