پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «لاَ يَرُدُّ القَضَاءَ إِلاَّ الدُّعَاءُ» [الترمذي: 2139؛ الطبراني: 6128؛ ئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 1639)]؛ «هیچ شتێک قه‌زاو قه‌ده‌ر ناگێڕێته‌وه‌و نایگۆڕێت جگه له دوعا». هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تریش هه‌یه که ده‌فه‌رموێ: «وإنَّ البَلاءَ لَيَنْزِلُ فَيَلْقاهُ الدعا‌ء فَيَعْتَلِجانِ إلى يومِ القيامَةِ» [حاکم: 1813؛ الطبراني: 2498؛ البزار: 8149؛ ئه‌لبانی سه‌ره‌تا به حه‌سه‌نی داناوه (السراج المنیر: 7073) پاشان وتوێتی ئێجگار زه‌عیفه! (سلسلة الأحاديث الضعيفة: ٦٧٦٤)]؛ «به‌ڕاستی به‌ڵاو موسیبه‌ت داده‌به‌زێت و پاشان له‌گه‌ڵ دوعا رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، بۆیه ئیتر تا رۆژی قیامه‌ت ده‌که‌ونه ململانێوه (که کامیان زاڵ ببێت به سه‌ر کامیاندا)». به‌ڵام له نیهایه‌تدا هه‌ردووکیان هه‌ر قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگارن، واته نه‌تیجه‌ی دوعاکه‌ش هه‌ر به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوایه،
نه‌تیجه‌که نووسراوه. بۆ نموونه ئێمه دوعا ده‌که‌ین که ئه‌م نه‌خۆشه‌مان چاک ببێته‌وه‌و دوایی نه‌خۆشه‌که‌مان چاک ده‌بێته‌وه، چاکبوونه‌وه‌که به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره بووه به‌ڵام ئێمه وهسیلهیهکین که دوعاکه‌مان کردووه؛ بۆیه ئێمه نازانین به دوعاکه‌ی ئێمه چاک بۆته‌وه یان قه‌ده‌ری پێشتر نووسرابوو که ئه‌و چاک ببێته‌وه بێ دوعاکه‌ی ئێمه‌ش!
بۆیه ئێمه موکه‌لله‌فین دوعا بکه‌ین، ئێمه برسیمان ده‌بێت موکه‌لله‌فین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆین نان بخۆین، ئه‌گینا هه‌ر قه‌ده‌ری خوایه که برسیمان بووه‌و به قه‌ده‌ری خوایش ئه‌ڕۆین و دیسان بۆ قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌شه که رزقێک په‌یا ده‌که‌ین. که‌سێک نه‌خۆش که‌وتووه‌و ده‌رمانی به کار هێناوه؛ ده‌رمان به کارهێنانهکه هه‌ر قه‌ده‌ری خوایه‌و نه‌خۆش که‌وتنه‌که‌ش هه‌ر قه‌ده‌ری خوایه به‌ڵام نه‌تیجه‌که نازانین ئێمه، هه‌روه‌کوو خوێندکارێک که موکهللهفه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکارییه‌که بدات به‌ڵام نه‌تیجه‌که‌ی ئێمه نازانین چی دێته‌وه‌و مامۆستاکه‌شی نازانێت ده‌رده‌چێت یان نا، چونکه ئه‌ویش.
به‌ڵام به‌پێی قیاسی «وَلِلّهِ الْمَثَلُ الأَعْلَىَ» [النحل: 60]؛ «خوای په‌روه‌ردگار خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه»، خوای په‌روه‌ردگار له سه‌ره‌تاوه ئیمتیحانی ئه‌و عه‌بده ده‌زانێت که ده‌رچووه یان ده‌رنه‌چووه چونکه خوای په‌روه‌ردگار به‌ربه‌ستی زه‌مان و مه‌کان و حاڵه‌تی نییه، به‌ڵام ئێمه‌ی مه‌خلووق، ئێمه‌ی عه‌بد نازانین بۆیه هه‌مووی شته‌کان نۆ ئێمه قه‌ده‌رین. ئێمه موکه‌لله‌فین بۆ ئه‌وه‌ی دوعا بکه‌ین، دوعا‌و قه‌ده‌ر هه‌ردووکیان له ململانێدان وه‌کوو ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) شه‌رحی کردووه‌و هه‌روه‌ها زانایانی تری ئیسلام. پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «إنَّ الدُّعَاءَ يَنفَعُ مِمَّا نَزَلَ وِمِمَّا لَمْ ينْزِلْ، فَعَليكُم عِبَادَ اللّهِ بِالدُّعَاءِ» [الترمذي: 3548؛ ئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 1634)]؛ «دوعا سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که نازڵ بووه به سه‌رمانداو قه‌ده‌ره‌که هاتووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌ده‌ره‌و هێشتا نه‌هاتووه‌و نازڵ نه‌بووه ته‌ئسیری هه‌ر هه‌یه؛ که‌وابوو به‌نده‌کانی خوا دوعا بکه‌ن».