ئیشکالێکی تێا نییه که بڵێیت وه‌ڵاهی به‌ختم له‌مه‌دا نه‌بوو؛ بۆ نموونه کابرای تاجر ده‌ڵێت وه‌ڵاهی ئه‌و پیازه‌م کڕی شانسم نه‌بوو پاره‌یه‌کی باشی نه‌کرد یان هه‌ر سه‌رمایه‌که‌ییم ده‌ست که‌وتووه یان زه‌ره‌رم کردووه، به‌خوا به‌ختم تێیدا نه‌بوو. ئه‌مه ئیشکالێکی تێدا نییه، واته پشک و به‌شم تێیدا نه‌بوو. ئه‌مه‌شه یه‌کێک له ته‌فسیره‌کانی «حَسَنَةٌ» و «سَيِّئَةٌ» له ئایه‌تی «وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِ اللّهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِكَ» [النساء: 78]؛ وه‌کو قوڕتوبی له یه‌کی داوه‌ته‌وه؛ واللّه أعلم. یان ئه‌وه‌و که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَبَلَوْنَاهُمْ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ» [الأعراف: 168]؛ «به چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه». که‌واته ئه‌گه‌ر له‌م مه‌عنایه‌دا بێت ئیشکالی نییه.
که‌وابوو ده‌شێت که کابرا بڵێت: وه‌ڵا به‌ختم له‌مه‌دا نه‌بوو، ئیشکالێک له‌مه‌دا نییه به‌م دوو مه‌رجه:
یه‌که‌م: دوور بێت له‌وه‌ی که ناڕازی ده‌ربڕین بێت، یه‌عنی ناشکور نه‌بێت به به‌شی خوای په‌روه‌ردگار؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی به ناشکورییه‌وه بڵێت: وه‌ڵا من به‌ختم له‌مانه هه‌ر نییه، هه‌ر من ده‌یکه‌م و خوای گه‌وره به نسیبمی ناکات! ئه‌مه شه‌کواو سکاڵا ده‌ربڕینه.
دووه‌م: گومان‌خراپی تێدا نه‌بێت، واته به‌دگومانی به‌رانبه‌ر به خوای په‌روه‌ردگار؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت: وه‌ڵا من هه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌م و خوای گه‌وره هه‌ر رزقه‌که‌ی نه‌داوم، خوای گه‌وره ئه‌مری کردووه من که‌سابه‌ت بکه‌م وئه‌وا کردیشم که‌چی هه‌ر نه‌بوو! ئه‌وه‌ش ته‌بعه‌ن نابێت؛ ناشێت تۆ خراپه‌و موسیبه‌ته‌که باس که‌یت و بڵێیت وه‌ڵا خوای گه‌وره تووشی ئه‌م خراپه‌یه‌ی کردم! چونکه له ئه‌ساسدا خوای گه‌وره هه‌موو کرده‌وه‌کانی و هه‌موو فه‌رمانه‌کانی و هه‌موو قه‌ده‌رێکی چاکن، ئه‌وه به قیاسی لای ئێمه‌وه ده‌بنه‌وه به خراپ یان به چاک.
که‌وا بوو ئێمه ده‌بێت ته‌سلیم به‌وه بین که قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌و بۆ ئیمتحان و تاقیکارییه مه‌سه‌له‌ن، به‌ڵام ده‌شێت به‌و له‌فزه‌ش به کاری بهێنیت و هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه.