ئایا ژیانی مرۆڤه‌کان خوای گه‌وره دیاری کردووه؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوا هه‌موو شتێکی بۆ ئێمه دیاری کردووه که‌واته تاوانی مرۆڤ چییه که مه‌شرووب ده‌خواته‌وه یا هه‌ر تاوانێکی تر؟ من زۆر موناقه‌شه‌ی ئه‌مه‌م کردووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بۆیه ده‌پرسم تا دڵنیا ببمه‌وه هه‌ڵه‌م کردووه یان نا؟ من به‌و که‌سانه‌م وتووه: ژیانی مرۆڤه‌کان به ده‌ست خۆیانه، خوا ئه‌قڵی به مرۆڤ داوه هه‌موو شته‌کانی ژیان بکات به تاوان و چاکه‌یشه‌وه. من ده‌ڵێم: به‌ڵام خوا خۆی ده‌زانێت تۆ چی ده‌که‌یت به‌س بۆی دیاری نه‌کردوویت.
به‌ڵێ به‌ته‌ئکید خوای گه‌وره ژیانی مرۆڤی دیاری کردووه. به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار نووسیوێتی و ئیتر تۆ ئازادی له‌وه‌ی چی ده‌که‌یت؟ مه‌شرووب ده‌یخۆیته‌وه یان نایخۆیته‌وه! ئێمه چووزانین چی ئه‌که‌ین و چی به‌سه‌رماندا دێت؟ من چووازنم ئێستا که ئه‌م قسانه ده‌که‌م سه‌عاتێکی که چیم به‌سه‌ر دێت و چی ده‌که‌م؟ جه‌نابت ده‌مانچه‌یه‌کت پێیه‌و فیشه‌کی له به‌ردایه‌و هه‌ر یاری پێ ده‌که‌یت؛ ده‌ڵێین کاکه داینێ پیاوی چاک به داینێ کوڕه یه‌کێک ده‌کوژیت. ده‌ڵێیت: ئاوا ده‌یکوژم؟ فیشه‌که‌که‌ی پێوه ده‌نێت! ئێ کوشتت و به ئیراده‌ی خۆشت کوشتت به‌ڵام خۆ ئه‌مه قه‌ده‌ره‌و به‌ته‌ئکید ئه‌جه‌لی ئه‌و هاتووه؛ قه‌ده‌ره‌و به ده‌ستی تۆیش ئه‌م فیشه‌که ده‌رچوو‌و پێته‌وه ناو به ئیراده‌ی خۆیشت کردت. بۆیه خۆت گوناحباریت و قاتڵیت، چونکه ئازاد بوویت، ده‌تتوانی ئێ فیشه‌که‌که ده‌ربهێنیت و ده‌مانچه‌که فڕێ ده‌ی.
بۆیه ئازادی ئینسانه‌کان ناگیرێت له‌وه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار دیاری کردووه‌و له قه‌ده‌ردا دایناوه؛ خوای گه‌وره ده‌زانێت ئه‌م کابرایه چی ده‌کات و نووسیوێتی که چی ده‌کات، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که رایکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیشه بکات، چونکه ئه‌و کاته خۆ ئازادی و سه‌رپشکییه‌که‌ی نامێنێت، وه‌کو جه‌نابت ده‌ڵێیت گوناحی چییه شه‌رابی خواردۆته‌وه. بێگومان گوناحی خۆیه‌تی شه‌رابی خواردۆته‌وه به‌ڵام خواردنه‌وه نه‌خواردنه‌وه‌که به‌پێی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره بووه.
نموونه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که کاتێک کچ و کوڕێک بۆ یه‌ک نابن، ده‌ڵێن قه‌ده‌ری خوا وابوو که ئێوه بۆ یه‌ک نه‌بوون؛ ده‌ی ئه‌مه هه‌ر وایشه، بێگومان قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه که بۆ یه‌کتر نابن. باشه چ به‌ربه‌ستێک هه‌یه له به‌یندا؟ بۆچی بۆ یه‌کتری نابن؟ کوڕه رازی و کچه رازی و باوکی هه‌ردوو لا رازی، هه‌ردوو لا هه‌موویان پێیان خۆشه که‌چی ئامۆزایه‌ک قوت بووه‌ته‌وه له‌و لاوه‌و ده‌ڵێت: کاکه وه‌ڵا ناهێڵم! ئیشه‌که هه‌مووی تێک ده‌چێت. ئێ ئه‌مه سه‌به‌بێکه له‌وه‌ی که تێکچووه. یه‌عنی خوای په‌روه‌ردگار ته‌قدیری ئه‌مانه‌ی نه‌کردبوو که پێکه‌وه بن، بۆیه دوایی کچه شوو ده‌کات به پیاوێک و منداڵی له‌و ده‌بێت، کوڕه‌ش کچێکی تر دێنێت و منداڵی له‌و ده‌بێت؛ ئه‌مه رێک ته‌قدیر کردنه‌که‌یه. بۆیه به‌ته‌ئکید هه‌موو شته‌کان و رووداوه‌کان ته‌قدیری خوای په‌روه‌ردگاره‌و ئێمه‌ش هه‌موومان به ئه‌قڵ و ئه‌زموونی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیدا.
ده‌رباره‌ی به‌شی کۆتایی پرسیاره‌که‌شت، به‌ڵێ بێگومان به هه‌ڵه‌دا چوویت و بڕێک تێکه‌ڵت کردووه. پاشان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێی: «ژیانی مرۆڤه‌کان به ده‌ست خۆیانه، خوا ئه‌قڵی به مرۆڤ داوه هه‌موو شته‌کانی ژیان بکات» ئه‌مه وایه‌و گومانی تێدا نییه که خۆت ئازاد و سه‌ربه‌ستی؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِراً وَإِمَّا كَفُوراً» [الإنسان: 3]؛ «ئێمه رێگامان نیشانی مرۆڤ داوه که رێگای شوکرانه‌بژێری و سپاس کردنی خوای په‌روه‌ردگار بگرێته به‌ر یان رێگای خراپه‌کاری و دوژمنکاری بگرێته به‌ر».
ئه‌مه‌ش که ده‌ڵێی: « خوا خۆی ده‌زانێت تۆ چی ده‌که‌یت به‌س بۆی دیاری نه‌کردوویت»، وا نییه؛ خوا ده‌زانێت و بۆشی دیاری کردوویت، که بۆی دیاری کردوویت، نووسیوێتی به‌ڵام وه‌کو وتم ملی تۆ ناگرێت بتبات بۆ ئه‌و ئیشه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا ئێمه نازانین چی نووسیوه! بۆیه موکه‌لله‌فین به‌وه‌ی ئه‌قڵی خۆمان و عیلم و زانستی شه‌رعی خۆمان به کار بهێنین.
خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری ئێمه‌و ئێوه‌ش بێت و هیوادارم زۆرتریش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخوێننه‌وه، له باسه‌کانی قه‌ده‌ر. یه‌کێک له‌و کتێبه جوانانه‌ی که ته‌رجومه‌ش کراوه کتێبه‌که‌ی شێخ عومه‌ر سوله‌یمان ئه‌شقه‌ره که کاک ئارامی گه‌ڵاڵی ته‌رجومه‌ی کردووه (ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم) و له هه‌ولێر له چاپخانه‌ی ته‌فسیر چاپ کراوه‌و هه‌شت به‌رگه‌و به‌رگێکیان ناوی قه‌زاو قه‌ده‌ره؛ جه‌نابت ده‌توانیت بیخوێنیته‌وه‌و ئیستیفاده‌ی لێ بکه‌یت ان شا‌ء اللّه.