وهلائدان له ئه‌سڵدا ئه‌مه‌یه که خوای گه‌وره روونی کردۆته‌وه: «إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ» [المائدة: 55]؛ «به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره». که‌وابوو ئیمان هێنانمان ئه‌وه‌مان له سه‌ر فه‌رز ده‌کات وه‌لائمان به موسوڵمانان بێت؛ وه‌لاء یه‌عنی دۆستایه‌تی و لایه‌نگری و سه‌رخستن. ئه‌مه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ده‌بێت موسوڵمان بۆ موسوڵمانان بیبێت، ئه‌مما ئه‌وه‌ی که ته‌نها کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت بگری و غه‌یری ئه‌وان سه‌ر نه‌خه‌یت ئه‌مه نابێت و وه‌لائی راسته‌قینه‌ش ئه‌مه نییه؛ جا ئه‌مه مه‌زهه‌بێکی فیقهییه، حیزبێکی سیاسییه، کۆمه‌ڵێکی جیهادییه، گرووپێکی مۆجته‌مه‌عی مه‌ده‌نییه یان هه‌رشتێک که هه‌یه تۆ نابێت وه‌لائه گشتییه‌که‌ت ته‌رخان بکه‌یت و تایبه‌تی بکه‌یت به‌س به خه‌تێک که وا خۆت حه‌زت لێیه‌تی!
ته‌نزیمی ده‌وله‌ش یه‌کێکه له‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی که وجوودیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌لائی ده‌داتێ ناشێت هه‌روا بیداتێ که ئیتر راست و غه‌ڵه‌ت هه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر چیش بیڵێت هه‌ر راسته‌و مه‌عسوومه؛ ئه‌مه نابێت، چونکه ئینسان ده‌که‌وێته غه‌ڵه‌ت و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه که وه‌لائی موتڵه‌ق بدات به‌و حیزب و گرووپانه. پاشان که تۆ ئه‌مه‌ت کرد نابێت رێگا له‌وی تر بگریت، کابرایه‌ک سۆفییه وه‌لائی ته‌واوی داوه به‌س به‌و خه‌ته سۆفییه، بۆ نموونه به نه‌قشبه‌ندییه، ئه‌وی تر ئیخوانه‌و داویه‌تی به ئیخوان، ئه‌وی تر جه‌ماعه‌تێکی تره‌و هه‌روه‌ها! ئه‌مه ده‌مارگیرییه‌کی سه‌ختی لێوه په‌یا ده‌بێت که موسوڵمانان کۆتلهکۆتله ده‌کات و دابڕدابڕیان ده‌کات له یه‌کتری؛ واللّه تعالی أعلم.