ئایا قه‌ومیه‌ت هه‌یه له ئیسلامدا؟ واته من که کوردم خه‌بات له پێناوی میلله‌ته‌که‌م بکه‌م جائیزه؟ چونکه ده‌بینین تورک و فارس و عه‌ره‌ب به واسته‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه وایان لێ هاتووه، که چی ره‌گه‌زپه‌رستی و قه‌ومیه‌ت به‌رانبه‌ر به کورد ده‌که‌ن به بێ حێساب کردن بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌یش موسوڵمانین!
وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتمان قه‌ومیه‌ت له ئه‌سڵدا له‌سه‌ر ده‌ستی مادزینی و پاشان موسولینی و هه‌روه‌ها نازییه‌کان لههدوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیش دامه‌زرا به‌و سیفه‌ته‌ی که ئه‌وانه‌ی که به‌شدارن له زمان و تاریخ و ناوچهیهکداو هه‌روه‌ها موشته‌ره‌کاتی تر‌و کۆلکه‌ی هاوبه‌شی تریان هه‌یه له ناوچه‌یه‌کدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که قهومیهتهکهی خۆیان ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بکات. ئه‌مانه وه‌کوو قه‌ومیه‌ت حه‌ره‌که‌تێکی عه‌لمانی بوو که دینی خسته لاوه به‌ته‌ئکید. جا ته‌بعه‌ن که هات بۆ وڵاتی موسوڵمانانیش هه‌ر وا بوو.
که‌وابوو کوردایه‌تی به‌م سیفه‌تی عه‌لمانییه‌ته جائیز نییه‌و حه‌رامه‌و رێبازێکی جاهیلییه. به‌ڵام کوردیه‌تی به‌و سیفه‌ته‌ی که موسوڵمانین و کوردین و به‌رگری له مافی کوردی خۆمان ده‌که‌ین، ئه‌مه جائیزه‌و به جیهادیشی ده‌زانم نه‌ک ئه‌وه‌ی که بڵێین جائیز نییه، به‌ڵام به مه‌رجێک که له ژێر ئاڵای ئیسلامدا بێت، نه‌ک له ژێر ئاڵای پارتی و یه‌کیه‌تی و په‌که‌که و ئه‌حزابی تری عه‌لمانی. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ جائیزه که کورد بین و وموسوڵمانین و خه‌باتی کوردیه‌تی خۆیشمان ده‌که‌ین و له پێناوی مافی میللهتهکهشمانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڵام ده‌بێت له ژێر ئاڵای ئیسلامه‌که‌دا بێت.
پاشان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێی تورک و فارس و عه‌ره‌ب به واسیته‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و روتبه؛ ده‌ی خۆ که‌س رێگای له کورد نه‌گرتووه؟ کورد به‌پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تی دینه‌که ده‌کات! به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان میلله‌ته‌که‌ی به‌ره‌و ئیسلام دێنێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده پارتی و یه‌کیه‌تی کورده‌که‌یان له ئیسلام دوور خستۆته‌وه! ده‌ی چۆن هه‌ر وه‌کوو یه‌ک واده‌بن؟!