حوکمی که‌سێک چییه که له وڵاتانی ئه‌ورووپا دایک و باوکی مه‌سیحین یان جووله‌که‌ن ئه‌ویش مه‌سیحییه یان جووله‌که‌یه‌و ئیسلامی به باشی نه‌ناسیوه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی ئه‌ورووپا شوێن دایک و باوکیان که‌وتوون، ئایا کافرن؟
به‌ڵێ بێگومان کافرن؛ یه‌عنی دایک و باوکێکی نه‌رویجی مه‌سیحی که منداڵه‌که‌یان بووه‌و گه‌وره بووه‌و هه‌ر له‌سه‌ر دینی ئه‌وانه، ئایا منداڵه‌که موسوڵمانه؟ نا منداڵه‌که‌ش هه‌ر کافره وه‌کو ئه‌وان و مه‌سیحییه یان دینێکی تری هه‌ڵبژاردووه. به‌ڵام مادام موسوڵمان نییه ته‌بعه‌ن پێی ناڵێین موسوڵمان! ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له شه‌رحی سه‌حیحی موسلیم، به‌رگی دوازده، لاپه‌ڕه پ٥٠ ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ أَوْلَادَ الْكُفَّارِ حُكْمُهُمْ فِي الدُّنْيَا حُكْمُ آبَائِهِمْ»؛ «حوکمی منداڵی کافران له دنیادا هه‌ر حوکمی باوک و دایکی خۆیانه». پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌مما ده‌رباره‌ی حوکمی قیامه‌تیان ئه‌وه ته‌فسیلاتێکی تێدایه: «إِذَا مَاتُوا قَبْلَ الْبُلُوغِ الصَّحيحُ أَنَّهُم فِي الجَنَّةِ»؛ «ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانی ئه‌و دایک و باوکه کافرانه پێش باڵغ بوونیان مردبوون بۆچوونی راست (له‌ناو سێ بۆچوونی زانایاندا) ئه‌وه که له به‌هه‌شتدان». دوو بۆچوونه‌که‌ی تریش ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک وتوویانه له ئاگردان و هه‌ندێکیش وتوویانه ناتوانین بۆچوونێکی بنبڕمان بێت له‌م باره‌وه.
جا ئه‌مه ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌یه که به منداڵی ده‌مردن؛ ئه‌ما ئه‌و منداڵه ئه‌ورووپییه‌ی که دایک و باوکی کافرن و پاشان گه‌وره ده‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر کوفر ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه که کافره.