چۆن بزانم که وا من موسوڵمانم یان باوه‌ڕدارم؟ موحسین و موتته‌قی کێن و چۆن ده‌ناسرێن؟
یه‌که‌م پێویسته ئه‌وه بزانین که ئیمان بۆ خۆی ده‌ره‌جاته؛ یه‌که‌م جار کابرایه‌ک کافری موحاریبه، پاشان هاتووه به‌م لاتره‌وه بووه به کافری موسالیم و دژایه‌تیمان ناکات، ئینجا هاتووه به‌م لاتره‌وه وه‌کو ئه‌سحابی فه‌تره‌ی لێ هاتووه، ئه‌مه‌ش هێشتا داخڵی بازنه‌ی ئیسلامه‌که نه‌بووه. پاشان که دێته دائیره‌ی ئیسلامه‌وه، ده‌ره‌جه‌یه‌کی تر ئهعرابیبوونه: «قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ» [الحجرات: 14]؛ «هه‌ندێک له بیاباننشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو موسوڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه‌و تێیدا جێگیر نه‌بووه». ئه‌مه یه‌که‌م پله‌ی ئیسلامه‌تییه‌که‌یه. جا ئایه‌ته‌کان زۆرن له‌سه‌ر ده‌ره‌جاتی ئیمان و ته‌قوا، به‌تایبه‌ت ئایه‌ته مه‌ککییه‌کان. به‌ڵام له ئایاتی مه‌ده‌نیدا ده‌فه‌رموێ: « يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ آمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ» [النساء: 136]؛ یه‌عنی پله‌یه‌کی تر سه‌ر ده‌که‌وێته سهرووترو ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئیمان بێنن به خوای په‌روه‌ردگارو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (علیه الصّلاة والسّلام) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌جه‌یه‌کی تر له ئیمانهکهدا سه‌ر بکه‌وێت، تا بۆت ببێت به ئیمانێکی مه‌عریفی، ئیمانێکی حه‌ره‌کی، ئیمانێکی ته‌فاعولی، ئیمانێکی باشتر که خوا ده‌ناسی و ده‌یپه‌رستی و ورده‌ورده ئه‌مه ده‌بێت به سه‌به‌بێک بۆ پارسه‌نگیی ره‌فتاری خۆت.
پاشان دێته سه‌ر ده‌ره‌جاتی ته‌قوا کاری که ئه‌مانیش زۆر زۆرن وه‌کو ئیمامی ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له «مدارج السالکین»دا باسی کردووه. جا ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی عیرفان و تهسهووفن و ئه‌وانه که ئه‌هلی رهقائیقن و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ته‌قواو ئه‌م بابه‌تانه نووسیویانه ده‌فه‌رموون دهرهجاتهو جار بۆ جار تۆ ئه‌گه‌ر ئیمانت به قووه‌تتر بوو ئه‌وه ده‌ره‌جه‌یه‌ک ده‌چیته سه‌رتره‌وه؛ پله‌کانی ده‌چیته سه‌ره‌وه، پله‌ی سابیرین و موحسینین و ئه‌هلی ئیخبات و ئه‌هلی خوشووع و خوزووع و ئیستیسلام و ئه‌مانه‌ی تر که باس کراوه‌و هه‌مووی ده‌ره‌جاتی ته‌قوایه. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ» [آل عمران: 102]؛ «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکار بن به شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاتهیهو هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن». جا « َقَّ تُقَاتِهِ» لووتکه‌یه‌کی به‌رزه‌و ته‌بعه‌ن ئینسان به ده‌ره‌جات ده‌گاته سه‌ری، هه‌ر وه‌کو ئه‌و ئیمانه که زیاتر ده‌بێت؛ یه‌عنی قه‌ناعه‌تێکی فیکریت بۆ دروست ده‌بێت که به‌ڵێ ئیسلام راسته، ئیمان راسته، ئینجا ئه‌م عیبادهت و خواناسینانهت ده‌بێت، سه‌رنج ده‌ده‌یته ئایه‌ته‌کانی دیدی مه‌له‌کووتی، سه‌ره‌نجدان له حه‌ره‌که‌تی هه‌نگێک، مێشێک، ئه‌ستێره‌یه‌ک، هه‌وا، جازبیه‌ت، که هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌یبینیت گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگارت بۆ ده‌رده‌که‌وێت و حه‌زت له په‌رستنیه‌تی و تا زیاتر ده‌یپه‌رستی پارسه‌نگتر ده‌بیت و دوورتر ده‌بیت له حه‌رام، ده‌ره‌جاتی عیباده‌تت زۆرتر‌و به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ته‌قوا کاری و ئیستیسلام و ملکه‌چیت بۆ خوای په‌روه‌ردگاره‌و حه‌زت له خوا پهرستییهکه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئینجا ئیتر ته‌ئسیری دنیا، ته‌ئسیری هه‌واو هه‌وه‌س، ته‌ئسیری نه‌فس، ته‌ئسیری شه‌یتان له دڵتدا ورده‌ورده که‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و دهرهجاتێکی به‌رزتر ده‌ڕۆیت و خۆشه‌ویستی خوای په‌روه‌ردگاریش ته‌بعه‌ن جار بۆ جار زیاد ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واو خوای گه‌وره هیدایه‌تت ده‌دات و دڵت له‌سه‌ر هیدایه‌ته‌که داده‌مه‌زرێنێت. خوای په‌روه‌ردگار به ئێمه‌ش و ئێوه‌شی ببه‌خشێت.
ئه‌مه‌ش که ده‌فه‌رمووی موحسین چییه؟ موحسین ئه‌و که‌سه‌یه که له ته‌قواکارییه‌که‌دا گه‌یشتۆته ده‌ره‌جه‌ی ئیحسان. واتای ئیحسانیش له‌و فه‌رمووده ناسراوه‌دا که جوبڕه‌ئیل پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌کات ده‌رکه‌وتووه؛ له‌و فه‌رمووده‌دا که باسی ئیمان و ئیسلام و ئیحسان ده‌کات، جوبڕه‌ئیل ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئیحسان چییه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «الإِحْسَانُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ» [البخاري: 50؛ مسلم: 8]؛ «ئیحسان ئه‌وه‌یه که وا خوای په‌روه‌ردگارت بپه‌رستی که ده‌ڵێی ده‌یبینیت؛ خۆ که تۆ ئه‌و نا‌بینیت خوای په‌روه‌ردگار بێگومان تۆ ده‌بینێت». که‌واته موحسین ئه‌و که‌سه‌یه گه‌یشتبێته ئه‌و لووتکه به‌رزه.
عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر (خوا لێیان رازی بێت) گه‌یشت به شوانێک، منداڵکارێک گه ویستی تاقی کاته‌وه بزانێت ئیماندارێتییهکهی چه‌نده؟ وتی: ئه‌رێ کاکه گیان با مه‌ڕێک ببه‌م، مه‌ڕێکم پێ بفرۆشه. وتی: نا نایفرۆشم من خاوه‌نی نیم. وتی: ده با مه‌ڕێک ببه‌م و خۆ کابرای لێ نییه لێره، دوایی بڵێ گورگ خواردی! وتی: جا ئه‌و درۆیه بۆ بکه‌م؟ ئێ خۆ کابرای خاوه‌نی لێره نییه، خۆ خوای په‌روه‌ردگار لێره‌یه، خوای خاوه‌نه‌که‌ی لێره‌یه ته‌واو! جا له ریوایهتێکیدا ده‌ڵێت شونه‌که کۆیله‌یه‌ک بوو که له‌لای کابرا شوانێتییهکهی ده‌کرد، ئیتر عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر بینی که ئه‌وه‌نده ئیماندار و چاکه، رۆیشت بۆ لای کابراو کۆیله‌که‌ی کڕی و ئازادی کرد و وتی بڕۆ ئازاد به له رێی خوادا چونکه ئه‌وه‌نده دیندارو چاکیت!
که وابوو ئیحسانیش ئه‌وه‌یه که ئینسان هه‌ست پێ بکات دائیمه خوای په‌روه‌ردگار چاوی لێیه‌تی و موڕاقه‌به‌ی ده‌کات، پارسه‌نگ بێت و ئیشی چاکه زۆرتر بکات و له خراپه‌کارن دوور که‌وێته‌وه.