مامۆستای خۆشه‌ویست و به‌ڕێز من که‌سێکی کامڵم له ئه‌قڵ و ته‌مه‌نمدا، له ژیانمدا وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی کورد خۆشی و ناخۆشییه‌کانی ساڵی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌کانم چێشتووه، هه‌ر له برسیه‌تی و ترس و راوه‌دوونان و ده‌مکوت کردن، چ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و چ له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تییه‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی که ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی پارتی سلێمانی بووین، هه‌رچه‌نده ته‌نها نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ریمان پێ بڕا. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر رابردوودا پاکی و سه‌ربه‌رزی ئه‌م دنیامان بۆ ماوه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ حه‌زم کرد به‌م خۆناسینه کورته وێنه‌یه‌کی من له باره‌ی ته‌مه‌ن و ژیانمه‌وه دروست بێت لات. مامۆستا گیان کێشه‌ی من ئه‌وه‌یه که ناتوانم بڕیاری باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بده‌م. ئه‌مه‌وێت راستگۆ بم و راستگۆ بنووسم چونکه ده‌زانم به‌ڕێزتان به به‌راوردی عیلم و زاناییتان چاوه‌ڕێی هه‌موو پرسیارێک ده‌که‌ن و باش له‌وه ده‌گه‌ن که خوای گه‌وره هه‌موو جۆره مرۆڤێکی دروست کردووه‌و خۆیشی هیدایه‌تی ده‌دا. به‌ڵام نازانم خوای گه‌وره که‌ی هیدایه‌تی که‌سانێک وه‌ک من ده‌دات! هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده بڕوام به خالقێک هه‌یه که بڕوام وایه گه‌ڵایه‌ک له دارێک به بێ ویست و ئه‌مری خوا ناکه‌وێته سه‌ر زه‌وی، هیچ گومانم له خالق نییه‌و قه‌د ناتوانم بڕوا به‌وه بێنم که ئه‌م گه‌ردوونه، ئه‌م مرۆڤه هه‌تا شته‌کانی تر بێ خاوه‌ن بێت. که بیر له له‌شی مرۆڤ ده‌که‌مه‌وه به قه‌د گه‌ردوون ئاڵۆز و پڕ نهێنییه به‌ڵام نازانم بۆ ناتوانم بڕیاری داننان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌مه‌ددا بنێم له کاتێکدا هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کانی ترم لا خۆشه‌ویست و نێردراوی خوان. تکایه چاری من چییه؟ بۆ زانیاری زیاتر من زۆر ده‌مێکه گوێ له هه‌موو وتار‌و زانیارییه دینییه‌کانی به‌ڕێزتان ده‌گرم له زه‌مانی پاڵتۆکه‌وه، چونکه به‌ڕاستی شایه‌نی رێز‌و گوێ گرتنی مامۆستای به‌ڕێز! هه‌موو شه‌وێک به بێ موجامه‌له هیدفۆن ده‌خه‌مه گوێمه‌وه‌و ده‌یخه‌مه سه‌ر ده‌نگی به‌ڕێزتان ئه‌و کات ده‌توانم بخه‌وم؛ له‌گه‌ڵ رێزمدا.
منیش رێزم هه‌یه بۆ جه‌نابت و خوای گه‌وره سه‌لامه‌ت و سه‌رکه‌وتووت بکات و خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و جه‌نابیشت بدات. من شتێکم ئیستینتاج کرد و له شتێک تێگه‌یشتم، جا جه‌نابیشت وه‌کو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن به «رِحابة الصّدر»ه‌وه وه‌ری بگره یه‌عنی به سینه‌فه‌راوانییه‌وه وه‌ری بگره. پرسیاره‌که‌شت لام ته‌بیعییه‌و زه‌رووریشه که وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. جا من پێم وایه جه‌نابت که ده‌ڵێیت له بنه‌ماڵه‌یه‌کی پارتین، یه‌عنی خۆشت و باوکت و ئه‌وانی تریش له سه‌ر پارتیێتی په‌روه‌رده بوون، یه‌عنی روحێکی قه‌ومیت له سه‌ره‌تاوه تێدایه، من پێم وایه ئائه‌م نوقته‌یه له ئه‌قڵی باتنتدا رۆیشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام نه‌هێنی که عه‌ره‌به، به‌ڵام باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ره‌کانی تر هه‌یه که ئێستا بۆ نموونه سه‌یدنا مووسا جووله‌که‌ی له پشته‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله، سه‌یدنا عیسا ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپاییه‌و ئه‌مریکا و مه‌سیحییه‌کانی له پشته‌وه‌یه، جا من پێم وایه له له ئه‌قڵی باتینتدا پێت وایه ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه چاکتر بوون له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام). ئه‌و ئیددیعا زۆرانه‌ش که کراونه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) چ له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌م دینانه‌وه له ئه‌ورووپاو ئه‌مریکاو چ له داخیلی ناو خۆشمانه‌وه‌و چ ئه‌وانه‌ش که به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌ب وتراوه به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو یه‌کێک له‌مانه خه‌لایای مێشکی تۆی وه‌کو خه‌لفییه‌تێکی خۆی گرتووه.
جا که ده‌ڵێن عه‌ره‌ب، که ده‌ڵێن ئیسلام، که ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر، ده‌ڵێن قورئان، ئه‌مه دێته سه‌ر شاشه‌ی مێشکی تۆ که له خه‌لایاکه‌دا دروست بووه! ئه‌مه شیکاری نه‌فسی خۆمه‌و شیکارییه‌کی ده‌روونیانه‌یه که واده‌زانم وه‌ک فرۆید ده‌ڵێت و وه‌ک زانستی ده‌روونناسی سه‌رده‌میش ده‌ڵێت خه‌لفیه‌تێکی زه‌مه‌نی گه‌نجێتی و موراهیقی یان منداڵی له مێشکت‌دا هه‌یه؛ ئه‌مه خاڵی یه‌که‌م.
دووه‌م: که ده‌ڵێی هیچ گومانم له خالق نییه؛ پێویسته بڵێین هیچ گومانم له بوونی خوای گه‌وره نیه، ئه‌گینا زۆر که‌س واده‌زانێت ئه‌م گه‌ردوونه خالقێکی هه‌یه به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌م گه‌ردوونه، سروشت خۆی خالقیه‌تی! یان ده‌ڵێت خۆی خالقی خۆیه‌تی! ئێ نایشکرێت مه‌خلووق خالقی خۆی بێت، یه‌عنی هه‌ر ده‌بێت یه‌کێک له سه‌ره‌تاوه ئیجادی کردبێت و به‌دیهێنابێت، سه‌ره‌تای کات، سه‌ره‌تای شوێن، سه‌ره‌تای حاڵه‌ت، سه‌ره‌تای شێوه، سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی، سه‌ره‌تای بزاوت، سه‌ره‌تای سره‌وت، هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ک.
جا که سه‌ره‌تاشمان سه‌لماند، ئه‌وه بۆشمان روون ده‌بێته‌وه که ئاخریشی هه‌یه؛ چونکه هه‌موو شتێک قووه‌تێکی دافیعه‌ی تێدایه، ده‌ڕوات تا کۆتایی دێت یان ده‌بێت پاڵنه‌رێکی تر هه‌بێت ده‌ره‌کی که پاڵی پێوه‌نێت تا ئه‌و که‌سه ماندوو ده‌بێت و ده‌که‌وێت و هیلاک ده‌بێت و خه‌وی لێده‌که‌وێت و ده‌مرێت، ئیتر به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێدێت. بۆیه من پێم وایه باوه‌ڕبوون به خالق به ته‌نها شتێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه؛ چونکه مولحیدێک که باوه‌ڕی به خالق نه‌بێت ئێستا زۆرزۆر که‌مه؛ ئه‌وه‌ی که ئێستا پێی ده‌وترێت مه‌وجه‌ی ئێلحادی، ئه‌وه سیاسه‌ت له پشتیه‌وه‌یه‌تی له وڵاتانی ئێمه‌داو ئه‌و ئیلحاده بڵاو ده‌کرێته‌وه، ئه‌گینا ئیلحاد (واته بێباوه‌ڕی به وجوودی خالق) شتێکی زۆر غه‌ریب و نامۆیه، ئینسان هه‌ر خۆی ئه‌قڵی خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی گه‌ڵایه‌ک بدات ده‌گاته نه‌تیجه‌ی ئه‌وه که ئه‌مه ده‌بێت خالقێکی هه‌بێت، خالقه‌که‌ش خۆ گه‌ڵاکه خۆی نییه، خۆ خۆی زیندوویه‌تی نه‌داوه به خۆی.
جا جه‌نابت ئاماژه‌ت به جه‌سته‌ی ئینسان دا؛ باشه لینفه‌کان، گڵانده‌کان، سێڵێک، پڕۆتین له سێڵێکدا، حه‌یه‌وییه‌ت و ژیان و زیندووبوون چۆن دروست بووه بۆ ئه‌مانه؟
ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێی باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام) نییه، خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و جه‌نابیشت بدات، به‌ڵام من پێم وایه پێویستیت به خوێندنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. جارێک ده‌بێت ئه‌و خه‌لفییه‌ته‌ی که باسم کرد بنێیته که‌ناره‌وه‌و به فکرو بیر‌و باوه‌ڕێکی پێشینه‌وه نه‌چیته به‌ره‌وه بۆ بابه‌ته‌که. پاشان که ته‌مه‌نیشت هه‌یه‌و دیاره له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ژیاوی ده‌بێت عه‌ره‌بیشت باش بێت، بۆیه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه ئه‌و کتێب و بابه‌تانه بخوێنیته‌وه که له‌سه‌ر «إثبات النبوة» واته سه‌لماندنی پێغه‌مبه‌رایه‌تین. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به گشتی باسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پاشان پێغه‌مبه‌رییه‌تی سه‌یدنا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام) و موعجیزه‌کان ده‌که‌ن. بۆ نموونه کتێبی «دلائل النبوة»ی ئیمامی به‌یهه‌قی که هه‌شت به‌رگه، جه‌نابت ته‌نها موقه‌ددیمه‌که‌ی بخوێنه‌وه ئه‌گه‌ر توانیت، یان نیوه‌ی موقه‌ددیمه‌که، من ته‌سه‌وورم وایه ده‌تگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌تێکی زۆر. سه‌رده‌می ئیمامی به‌یهه‌قی زۆر کۆنه‌و هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش ژیاوه به‌ڵام کتێبه‌که‌ی هه‌تاکو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کی موناقه‌شاتی موعته‌زیله‌و ئه‌فکارو ئه‌قڵیات و فه‌لسه‌فه‌ی غه‌ربی و باسی ئه‌م جۆره شتانه‌ی تێدایه.
هه‌روه‌ها کتێبی تریش ئێستا زۆره؛ یه‌کێک له‌وانه کتێبه‌که‌ی فازڵ سامڕاییه که خۆی شک و گومانی بوو له پێغه‌مبه‌ریه‌تی سه‌یدنا موحه‌ممه‌د (علیه الصّلاة والسّلام)، دوایی کتێبێکی دانا به ناوی: «نبوّةُ محمّدٍ مِن الشّكِّ إلی الیَقینِ»، ئه‌م پیاوه گه‌وره خوای گه‌وره مه‌حفووزی بکات شاره‌زاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م بابه‌تانه‌دا. جه‌نابت ئه‌گه‌ر بتوانیت له‌مانه‌دا شاره‌زا ببیت زۆر گرنگه‌و زۆر شتت لا روون ده‌بێته‌وه.
خاڵی کۆتاییشم هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه‌ی جه‌نابت ئه‌وه‌یه که هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک موعجیزه‌یه‌کی هه‌بووه‌و جه‌نابیشت ئه‌مه ده‌زانیت؛ سه‌یدنا مووسا له سه‌رده‌می خۆیدا که سیحربازی و جادوو هه‌بووه عه‌ساکه‌ی بووه به‌وه‌ی که وه‌ڵامی سیحربازه‌کانی پێ بداته‌وه. تیبب و پزیشکی پێشکه‌وتوو بوو له سه‌رده‌می سه‌یدنا عیسادا، به‌ڵام سه‌یدنا عیسا هات به‌ڵه‌کی چاک ده‌کرده‌وه، کوێری چاک ده‌کرده‌وه، مردووی زیندوو ده‌کرده‌وه‌و هه‌روه‌ها. له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواشدا (علیه الصّلاة والسّلام) له ناو عه‌ره‌به‌کاندا به‌لاغه و هۆنینه‌وه‌ی شیعری به‌قووه‌ت باو بوو؛ هه‌ر قه‌بیله‌یه‌ک شاعرێکی تێدا هه‌ڵکه‌وتایه‌ت یه‌که‌م شیعری که بڵاو ده‌بۆوه ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌یان بۆ ده‌کرد. شیعر‌و هۆنراوه گرنگه‌کان هه‌ڵده‌واسرا به که‌عبه‌ا له به‌ر موهیمێتی و هه‌تا ئێستاش هه‌ر ئه‌و شیعرانه ماون و ده‌ماوده‌م گێڕراونه‌ته‌وه. ئیتر بۆیه موعجیزه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌دا قووه‌تی ره‌وانبێژی بوو؛ ئه‌وه ئه‌م قورئانه هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجاو قوسوور ساڵه هاتووه، ئێ خوای گه‌وره‌ش ته‌حه‌ددای ئه‌م خه‌ڵکه‌ی کردووه‌و ده‌فه‌رموێ: باشه قورئانێک وه‌کوو ئه‌مه دروست که‌ن! جه‌نابت کوردی قورئانێک به کوردی دروست بکه، به کوردی دایڕێژه، کومپیته‌ریش به‌کار بهێنه، بزانه ده‌توانی؟ که‌س ناتوانێت. بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌نابت بڕۆیته‌وه به دوایدا که موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) قورئانه‌که‌یه‌تی، جگه له‌و موعجیزانه‌ی که له سه‌رده‌می خۆیدا له سه‌ر ده‌ستی موباره‌کی دروست بوون. نووسه‌رێک به ناوی عه‌بدولدائیم که‌حیل که سوورییه کتێبی له سه‌ر ئیعجازی عه‌ده‌دی قورئان نووسیوه، جه‌نابت ته‌نها دیراسه‌ی ئه‌مه بکه‌یت، نه‌ک جه‌نابت به‌ڵکو قه‌ناعه‌تم وایه حاشای جه‌نابت ئه‌گه‌ر مولحیدێکی وه‌کو مارکس‌یش بیخوێنێته‌وه ئه‌یگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م قورئانه هی به‌شه‌ر نیه، مومکین نییه له رێگای ماتماتیکییه‌وه ئه‌م وشانه هه‌مووی ئه‌وه‌نده به ته‌وازون دانرابن و نووسرابن؛ «الدّنیا» و «الآخرة» به‌قه‌ده‌ر یه‌ک، «النّبي» و «النّاس» وه‌کو یه‌ک تیکرار بووبنه‌وه، قیتال و موسوڵمان وه‌ک یه‌ک تیکرار بووبنه‌وه. نه‌زمێکی ئاوا سه‌رنجڕاکێش له‌ناو عه‌ده‌ده‌کاندا بێت و ئاوا ته‌وازونێک له پیته‌کاندا ببینرێت. بۆیه ئومێده‌وارم جه‌نابت بتوانیت ئه‌وه‌ش بخوێنیته‌وه. به کوردیش هه‌ندێک کتێب له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه.