من له سلێمانی ده‌ژیم، مه‌لای مزگه‌وته‌که‌مان یه‌کیه‌تییه به‌ڵام که‌سێکی خواناسه‌و تا ئێستا کوفر‌و نیفاقم لێ نه‌دیوه؛ ئایا جائیزه نوێژی له دواوه بکه‌م؟
ته‌بعه‌ن ئه‌مه به قیاسی ئه‌و برایه خۆیه‌تی که ده‌ڵێت کوفر‌و نیفاقم لێ نه‌دیوه، چونکه ئێمه نازانین ئه‌م برایه خۆی چه‌ند شاره‌زای ئه‌وه‌یه که جۆری کوفر له یه‌ک بداته‌وه. بۆیه وه‌ڵامه‌که‌ی من وه‌ڵامێکی گشتییه‌و تایبه‌ت نییه به پرسیاری ئه‌م برا به‌ڕێزه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر وا بوایێ پێویست بوو به ته‌فسیل بپرسم که مه‌لاکه کێیه تاکو حاڵی بزانین. به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر ئاوا بڵێین که حوکمی نوێژکردن له دوای مه‌لای حیزبی عه‌لمانییه‌وه چییه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له باسی حوکمی ته‌تاردا که کافری شه‌ڕانی بوون ده‌فه‌رموێت: حوکمیان له سه‌ر دوو روکن ده‌وه‌ستێت: یه‌که‌م زانینی حاڵیان، دووه‌م حوکمی خوا ده‌رباره‌ی هاوشێوه‌یان. جا ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌مه له زۆر شوێندا تیکرار ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له به‌رگی بیست و هه‌شته‌م، لاپه‌ڕه 505 به‌م شێوه‌یه ده‌فه‌رموێت که ئێمه بۆ ده‌رکردنی هه‌ر فه‌توایه‌ک ده‌رباره‌یان پێویستمان به‌و دوو شته هه‌یه: یه‌که‌م زانینی حاڵیان، دووه‌م حوکمی خوا له هاوشێوه‌یاندا. یه‌عنی یه‌که‌م بزانین ئایا ته‌تارو مه‌غول خۆیان چۆنن؟ دووه‌م بزانین حوکمی خوای گه‌وره له هاوشێوه‌ی ئه‌واندا چۆن بووه؟
له‌م روانگه‌یه‌وه، له‌م رێسایه‌وه ده‌ڵێین مه‌لای حیزبی عه‌لمانی و مه‌لای سه‌ربه‌حکوومه‌ته‌کان سێ جۆرن:
جۆری یه‌که‌م: باوه‌ڕیان به عه‌لمانییه‌ته‌که هه‌یه، واته باوه‌ڕیان وایه که سیاسه‌ت و حوکم له یه‌ک دوورن و پێویسته له یه‌ک جودا بکرێنه‌وه، سیاسه‌ت له دیندا نییه. ئه‌مه به‌ته‌ئکید و بێ هیچ گومانێک نوێژ له دوایه‌وه جائیز نییه چونکه کافره، هه‌موو قورئانیشی به قیرائاتی عه‌شره‌وه له‌به‌ر بێت به کافری ده‌زانین و نوێژ له دوایه‌وه جائیز نییه مادام دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌ک جودا بکاته‌وه. ته‌فسیلاتی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و باسانه‌و ئه‌و فه‌توایانه‌ی که له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت هه‌یه له باسی موڕته‌دداو له کتێبه‌کانی فیقهدا باس له هه‌ندێک شت له‌و بابه‌تانه کراوه. له عه‌قایدیشا هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت که شیرکی موتابه‌عه‌ی پێ ده‌وترێت؛ شیرکی موتابه‌عه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که غه‌یری مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ری خوای (علیه الصّلاة والسّلام) پێ راست بێت. ئه‌مه مه‌نهه‌جی خوای گه‌وره‌ی پێ راست نه‌بووه که بیر‌و بۆچوونی وایه، چونکه دین و ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه یه‌ک شتن و سیاسه‌تیش به‌شێکه له دینه‌که چونکه هه‌ر پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی شه‌رعی؛ ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) کتێبێکی نووسیوه به ناوی «السیاسة الشرعیة في إصلاحِ الرّاعي والرعیّة».
جۆری دووه‌م: باوه‌ڕی به عه‌لمانییه‌ته‌که‌یان نییه به‌ڵام لایه‌نگری سیاسیانه‌و به‌هێزیان ده‌کات و به‌شداری چالاکییه حیزبییه‌کان ده‌کات به ئاشکراو ده‌ر ئه‌که‌وێت و به ئاشکرا به‌رگری له هه‌ڵوێستی حیزبه‌که ده‌کات؛ سه‌ر به پارتییه، سه‌ر به یه‌کیه‌تییه، په‌که‌که‌یه، دیموکڕاته، هه‌ر شتێکی تر هه‌بێت له‌و حیزبه عه‌لمانیانه، ئه‌مه له کافر کردنه‌که‌یدا به‌دواداچوونێکی ده‌وێت، یان بڵێین توێژینه‌وه‌یه‌کی تری ده‌وێت که بزانین ئیعتقاداتی چۆنه؟ چونکه له‌وانه‌یه که‌وتبێته کوفره‌وه‌و له‌وانه‌شه موماره‌سه‌ی کوفره‌که‌ی کردبێت به‌ڵام له وانه‌یه عوزرێکی هه‌بێت، له‌وانه‌شه وا نه‌بێت و ئێمه وا تێ گه‌یشتبین. بۆیه ئه‌وه‌ش زه‌روورییه که زیاتر بکۆڵێته‌وه؛ ئه‌مه باس له که‌سێکی موعه‌ییه‌ن ده‌که‌ین. یه‌عنی ئه‌گه‌ر هات و ئیمامی مزگه‌وتێکمان زانی که به‌م شێوه‌یه، به‌ڵام هه‌روه‌کو وتم من جوابه‌که‌م به گشتییه. ئه‌و مه‌لایه‌ی که به‌م شێوه‌یه بێت که ره‌فتارێک یان گوفتارێکی کافربوونی لێوه ده‌رکه‌وتبێت پێ ناچێت نه‌زانینی عوزر بێت، چونکه مادام مه‌لایه مه‌فڕووزه که بزانێت و ئه‌حکامی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بناسێت و بزانێت که شوێنکه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) یه‌عنی چی و بشزانێت که ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ته. جا ئه‌گه‌ر کابرا باوه‌ڕی وا بێت که یه‌کیه‌تی و پارتی، ئیسلام دێننه پێشه‌وه‌و ئیسلام ته‌تبیق ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی چه‌واشه‌کاره‌و باوه‌ڕیشی وا بێت پێی کافر ده‌بێت؛ واللّه تعالی أعلم. جا ئه‌گه‌ر قه‌ولێکی له‌و بابه‌تانه وتبێت که موناسه‌ڕه کردنی ئه‌م حیزبه عه‌لمانیانه بێت که جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه پێی کافر ده‌بێت هه‌ر به وتنه‌که‌ی؛ چونکه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی که‌سانێکمان بۆ ده‌کات که هه‌ر به وتنی شتێک و بۆچوونێکی کوفر، کافر بوون، وه‌ک ئه‌م ئایه‌تانه:
«لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَةٍ» [المائدة: 73]؛ «سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ‌باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا!». هه‌ر به‌مه‌ی که وتوویانه خوای گه‌وره سێیه‌مینی سێ که‌سه ئه‌وه کافربوونه.
«لَّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاء» [آل عمران: 181]؛ «سوێند بێت به‌خوا بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جووله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!!». ئه‌مانه‌یش هه‌ر کافر بوون که وتیان خوای گه‌وره فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، هه‌ر به وتنه‌که پێی کافر ده‌بن.
«وَلَقَدْ قَالُواْ كَلِمَةَ الْكُفْرِ وَكَفَرُواْ بَعْدَ إِسْلاَمِهِمْ» [التّوبة: 74]؛ «به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێ‌باوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێ‌باوه‌ڕ بوونه‌وه». لێره‌شدا ده‌فه‌رموێ: که‌لیمه‌ی کوفریان به سه‌ر زماندا هاتووه، نه‌ک به هه‌ڵه به‌ڵکو به عه‌مده‌ن وتوویانه. جا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَكَفَرُواْ بَعْدَ إِسْلاَمِهِمْ»، که‌وا بوو ئه‌مانه موسوڵمان بوون کاتێک که ئه‌مه‌یان کردووه!
ئه‌م مه‌لایانه‌ی پۆلی دووه‌میش نوێژ له‌دوایانه‌وه جائیز نییه؛ واللّه تعالی أعلم، چونکه هه‌ر ره‌فتارێکی حیزبییانه‌ی دژوارتره له دزی کردن، له شه‌راب خواردنه‌وه، له‌وانه زۆر خه‌ته‌رتره.
پۆلی سێیه‌م: هه‌ر ناوی له لیستیاندا نووسیوه‌و چاوه‌ڕوانی خێری ده‌ستیانه! ئه‌وه هه‌رچه‌نده زه‌لیل و چاوشۆڕو سووکه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بوونی له ناویاندا نه‌بێته ئیددیعای حیزبی، نه‌بێت به ره‌واج پێدانی حیزبه‌که بۆ خۆی، ئه‌وه ته‌بعه‌ن ئه‌و کاته ده‌شێت بڵێین کافر نه‌بووه پێی. جا ئه‌م که‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به کافری دانانێین به‌ڵام پێمان وایه شایه‌نی مه‌رجه‌عێتی دینی موسوڵمانان نه‌ماوه یه‌عنی حوکمی شه‌رعیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ژیانی لێ وه‌رناگیرێت. ئه‌مه‌ش دیسان جیاوازه چونکه شه‌رعناسان به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌فه‌رموون: ئه‌و حوکمانه‌ی لێ وه‌رناگیرێت که په‌یوه‌ندی به ئه‌ربابانیه‌وه هه‌یه. مه‌لایه‌کی سه‌ربه‌حیزب که تۆ پرسیاری عه‌لمانیه‌تی لێ بکه‌یت وا وه‌ڵام ناداته‌وه که ده‌لیله شه‌رعییه‌کانت بۆ بێنێته‌وه، ئه‌گینا خۆی ناچێته ناوی! پرسیاری حکوومه‌ته‌که‌و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت یان کاربه‌ده‌ستانی حیزب و ئاراسته‌وانانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی لێ بکه‌ی له‌م مه‌لانه‌ی سه‌ر به‌م حیزبه عه‌لمانییانه‌ن، بۆ نموونه بڵێیت حوکمی کافربوون یان فاسق‌بوونیان چییه، جوابێکی وات ناده‌نه‌وه که به‌ڕاستی ئه‌حکامه شه‌رعییه‌کان به باشی روون بکاته‌وه، به‌ڵام هاوکات ده‌شێت عالمێکی گه‌وره بێت تۆ ئه‌حکامی عیباده‌ته‌کانی لێ ده‌پرسی، تۆ لێی ده‌پرسیت چی رۆژوو به‌تاڵ ده‌کاته‌وه، لێی ده‌پرسیت سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی فڵان شت حه‌ڵاله یان حه‌رامه، ئه‌مه ده‌شێت ته‌بعه‌ن به به‌ڵگه‌وه لێی وه‌ر بگریت به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر لایه‌نی خۆت، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بێت ئه‌م دینه‌یان لێوه وه‌ربگرین زه‌روورییه که جێمتمانه بن، به‌ڵام مه‌لای حکوومه‌ته‌کان جێمتمانه نه‌ماون تا راده‌یه‌کی زۆر.
ئێستا که مووچه‌ی مه‌لا که‌وتۆ‌ته به‌رده‌ستی ئه‌وقافی تاغووت پێویسته که هه‌ندێک له مامۆستایان له‌و حوکمه به‌ده‌ر که‌ین که باسمان کرد، چونکه ده‌شێت پیاوی باش بن، عه‌مامه‌پاک مابن، ئه‌هلی دین و ئیمان مابن و ئه‌وانه‌ش نه‌که‌ن که ئاماژه‌مان پێدان. بۆیه ره‌سه‌ن کردنه‌وه‌ی خاڵێک زه‌رووریه که باسی بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که فه‌رمووده‌ی سه‌حیح له‌به‌رده‌ستدایه که ئه‌گه‌ر مه‌ئموومه‌کان ئیمامه‌که‌یان ده‌بوغزاند و خۆشیان نه‌ده‌ویست و حه‌زیان له چاره‌ی نه‌بوو ناشێت ئیمامه‌تییان بۆ بکات چونکه له‌به‌رچاویان شیاوی پێشه‌وایه‌تی نه‌ماوه، یه‌عنی وه‌کوو کورد ده‌ڵێت خۆی دۆڕاندووه. ئه‌بوئومامه (خوا لێی رازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: «ثَلاَثَةٌ لاَ تُجَاوِزُ صَلاَتُهُمْ آذَانَهُمْ: العَبْدُ الآبِقُ حَتَّى يَرْجِعَ، وَامْرَأَةٌ بَاتَتْ وَزَوْجُهَا عَلَيْهَا سَاخِطٌ، وَإِمَامُ قَوْمٍ وَهُمْ لَهُ كَارِهُونَ» [الترمذي: 360؛ الطبراني: 8090؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه (صحیح الترغیب والترهیب: 487)]؛ «سێ پۆل که‌س نوێژه‌کانیان له په‌ناگوێی خۆیان زیاتر به‌رز نابێته‌وه! یه‌عنی لێیان قبووڵ نابێت: کۆیله‌یێکی یاخی و راکردوو له گه‌وره‌که‌ی تا دێته‌وه لای، ژنێک که له حاڵه‌تێکدا شه‌و به‌سه‌ر ده‌بات که مێرده‌که‌ی رقی لێی هه‌ستاوه، ئیمامی خه‌ڵکانێک که ئه‌یبۆغزێنن و حه‌زیان له ره‌فتاری نییه».
باشه چه‌ند مه‌لای به‌کرێگیراوی حکوومه‌ت و عه‌لمانی هه‌ن که له‌به‌ر چالاکی ئه‌وان ناپه‌ڕژێنه سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت؟! جاری وا هه‌یه نوێژی جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ده‌چێت له‌به‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی! چه‌ند خه‌تیبی ره‌نجه‌ڕۆ هه‌یه که دینه‌که‌ی به بێدینان فرۆشتووه‌و خه‌ڵکه‌که لێی بێزار بوون؟ خه‌ڵکه‌که زۆر جار ئاماده‌ن مه‌عاشی زیاتر له ئه‌وقاف و حیزبیشی بده‌نێ و حه‌قی مه‌لایه‌تییه‌که‌ی خۆیی به زۆرتره‌وه بده‌نێ که‌چی چاوشۆڕانه هه‌ر ئه‌وه‌ی کوفر‌و فیسقه‌که‌ی پێ باشتره! خه‌ڵکه‌که‌ش زیاتر ده‌یبۆغزێنن. ته‌نانه‌ت له ره‌چاونه‌کردنی دادپه‌روه‌ریدا جاری وا هه‌یه ماڵ و منداڵی خودی مه‌لا چاوشۆڕه‌که‌ش هه‌ر ده‌بۆغزێنن که ناحه‌قییه، چونکه ئه‌وه تۆ مه‌لاکه ده‌بوغزێنی به سه‌به‌بی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی که کردوێتی به‌ڵام ئیتر حه‌قت چییه به‌سه‌ر ماڵ و منداڵیه‌وه؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو، واته مه‌لاکه باش و دیندارو خاوه‌ن زانست و ته‌قوایه‌و وتار‌و ده‌رسه‌کانی به پێی شه‌رعن به‌ڵام خه‌ڵکه‌که سه‌ربه حکوومه‌تن یان به حیزبێکی عه‌لمانی و ده‌سه‌ڵاتدارن ئه‌و کاته ئه‌م مه‌لایه هه‌ڵوێستی مه‌دحکراوه لای خوای گه‌وره‌و لای پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) و پیاوچاکان. ئه‌مه هه‌ر وه‌کو هه‌ڵوێسته‌که‌یه که هه‌ندێک که‌س به‌رانبه‌ر به سه‌یدنا ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید گرتیان؛ ئیبنو عومه‌ر (خوا لێیان رازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرد به ئه‌میر به سه‌ر خه‌ڵکانێکه‌وه، که‌چی تانه‌و ته‌شه‌ریان لێ ده‌داوبۆڵه‌بۆڵیان ده‌کرد، ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: «إِنْ تَطْعَنُوا فِي إِمَارَتِهِ فَقَدْ طَعَنْتُمْ فِي إِمَارَةِ أَبِيهِ مِنْ قَبْلِهِ، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَخَلِيقًا لَهَا، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَأَحَبَّ النَّاسِ إِلَيَّ، وَايْمُ اللهِ إِنَّ هَذَا لَهَا لَخَلِيقٌ، وَايْمُ اللهِ إِنْ كَانَ لَأَحَبَّهُمْ إِلَيَّ مِنْ بَعْدِهِ، فَأُوصِيكُمْ بِهِ فَإِنَّهُ مِنْ صَالِحِيكُمْ» [البخاری: 3730؛ مسلم: 2426]؛ «که ئیماره‌ته‌که‌یتان پێ دروست نییه‌و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی هه‌روابوون به‌رانبه‌ر به ئیماره‌تی باوکیشی پێش ئه‌م و ئیماره‌تی ئه‌ویشتان هه‌ر دایه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر. سا به‌خوا قه‌سه‌م ئه‌و شیاوی ئیماره‌ته‌که‌ی بوو (واته باوکی). سوێند به‌خوا خۆشه‌ویستترینی خه‌ڵکی بوو لام. ئینجا به خوا قه‌سه‌م دوای ئه‌و ئه‌میش شایه‌نی ئه‌م ئیماره‌ته‌یه‌و سوێند به خوا له هه‌موو که‌سێکیشم زیاتر خۆش ده‌وێت پاش ئه‌و. بۆیه ئامۆژگاریتان ده‌که‌م به رێزلێگرتنی و وه‌رگرتنی ئیماره‌ته‌که‌ی، چونکه ئه‌م پیاوه هه‌ر له پیاوه به‌ڕێزه چاکه‌کانی ناو خۆتانه».
که‌چی له کوردستاندا خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک عه‌ریزه ده‌ده‌نه ئه‌وقاف و کاربه‌ده‌ستی حکوومه‌ت بۆ نه‌گۆڕینی مه‌لا چاکه‌که‌یان به مه‌لایه‌کی چاوشۆڕی حیزبی، که‌چی قبووڵی ناکه‌ن! یه‌عنی خه‌ڵکه‌که رازین و مه‌لاکه‌ش رازییه‌و مزگه‌وته‌که‌ش عیباده‌ته‌کانی تێدا ده‌ڕوات به‌ڵام ئه‌وقاف ده‌یه‌وێت دیندارێتییه‌که له ناو خه‌ڵکیدا لا بات!
جا ئێوه سه‌یری شه‌رعناسانی مه‌زهه‌بی شافیعی بکه‌ن، له ئیمامی شافیعی به‌ڕیز‌ه‌وه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت بۆ ده‌گمه‌ن و بلیمه‌تێک وه‌کو ئیمامی ئه‌بوئیسحاقی شیرازی و ئیمامی نه‌وه‌وی و ئه‌و توێژ‌ه‌ره‌وه به‌ڕێزانه‌و ده‌یان ده‌ریاوانی مه‌زهه‌به‌که وه‌کو ئیمامی به‌یهه‌قی و ئیبنوحه‌جه‌ری هه‌یته‌می و سیووتی! پاشان سه‌یری مه‌لای کوردیش بکه، ده‌بینی هه‌ندێک مه‌لا که له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعییه بووه به ئه‌ندام ماڵبه‌ندی حیزبێکی موڕته‌دی مارکسی وه‌کو یه‌کیه‌تی! ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: ئه‌و ئیمامه‌ی خه‌ڵکی ده‌یبوغزێنن ده‌بێت بۆغزانه‌که‌یان کۆمه‌ڵه لایه‌نێک بگرێته‌وه که له شه‌رعدا زه‌مکراون وه‌کو والییه‌کی سته‌مکار یان ئه‌و که‌سه‌ی زۆر خۆی له پیسی ناپارێزێت یان بژێوییه‌که‌ی له سه‌ر که‌سابه‌تێکی خراپه یان هاوڕێی پیاوی فاسقه‌و هه‌روه‌ها. یه‌عنی ته‌سه‌وور بکه‌ن ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که ئه‌م ئیمامه‌یان ده‌بوغزاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمامه‌که سه‌ر به والییه‌که‌یه، که والییه‌که‌ش هه‌ر موسوڵمان بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چونکه ئیمامی شافیعی ساڵی 204ی ک.م فه‌وتی کردووه، ئه‌گه‌ر ده‌یانبوغزاند له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره، ئه‌وه مافی خۆیانه! که‌چی ئێستا ئه‌م مه‌لایه سه‌ر به حیزبێکی عه‌لمانییه، هی لادینییه! ئینجا هه‌ر خۆی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر هات و که‌سابه‌ته‌که‌ی حه‌رام بوو یه‌عنی ئه‌و ئیمام و مه‌لایه، مووچه‌ی حکوومه‌تی نییه به‌ڵام که‌سابه‌ته‌که‌ی له فسق و فجوورێکه‌وه بۆی دێت یان هاوڕێکانی فاسقن، یه‌عنی ته‌ماشا بکه‌ن ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌مانه‌ی ره‌چاو کردووه که ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م خه‌ڵکه ئیعترازیان له ئیمامه‌که‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه ئه‌وه مافی خۆیانه.
جا ئه‌مه له کوێ و ئه‌م مه‌لای کورده له کوێ که ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی تاغووتێکه، هی حیزبێکی عه‌لمانی! هاوڕێی خه‌باتی ئه‌م هه‌موو موڕته‌د و سته‌مکارو مه‌یخۆر و سووخۆر و داوێنپیس و جه‌للاد و عه‌میل و جاشانه‌یه! ئێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه که ئه‌وانه‌ی که به‌رپرسن و ئه‌وانه‌ش ئاراسته‌ی ده‌که‌ن ئه‌و له‌مانه‌وه وه‌رده‌گرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) یان له خوله‌فای راشیدین و باقی یاوه‌رانه‌وه وه‌ربگرێت!
سه‌یر بکه‌ن بوغزاندنی خه‌ڵکه‌که به‌هۆی نه‌زانینی مه‌لاکه‌وه نییه، به‌ڵکوو به‌هۆی سه‌رخواری مه‌لاکه‌وه‌یه که به رواڵه‌ت پێشه‌وای دینه‌که‌یه‌و له ژێره‌وه شوێنکه‌وتووی ئه‌هلی کوفر‌و فیسق و عیسیانه! خۆ ئه‌مه ناکۆکییه‌ک نییه بووترێت ده‌شێت پیاوچاکان بکه‌ونه نێوانه‌وه‌و رێکیان خه‌نه‌وه، ئه‌مه وه‌لائی داوه به حیزبێکی عه‌لمانی کافر، ئه‌مه نوێژ له دوایه‌وه دروست نه‌ماوه تا بڵێین پێویستی به راست کردنه‌وه هه‌یه؛ خۆ ئه‌گه‌ر جارێک بێت نه‌سیحه‌ت ده‌کراو راست ده‌کرایه‌وه پێی، به‌ڵام ئه‌مه ئینتیمای حیزبییه، ئه‌مه حه‌فتانه‌و مانگانه کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه. برا ئێوه له شاری سلێمانیدا خه‌ڵکانێک ده‌بینن مه‌لایه‌و ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته که‌چی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی ره‌سمی سلێمانییه، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند! ئه‌مه چه‌ند ساڵه خزمه‌تی کوفر ده‌کات تا گه‌یشتۆ‌ته ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی! جا ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ئه‌مه راست بکرێته‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌مان بۆ بکرێت، به‌ڵام نوێژ له دوایه‌وه ناکه‌ین چاکتره بیشیناسین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ر بده‌ین به خه‌ڵکێکی تریش که ئه‌مه نه‌که‌ن و نه‌چنه پشتیه‌وه بۆ نوێژکردن.