سه‌له‌فی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی قورئان و سوننه‌ته، له تێگه‌یشتنی قورئان و به‌ڵگه‌کانی دا ده‌چێته‌وه سه‌ر بۆچوونی سه‌له‌ف و ئه‌و زانایانه‌ی که ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئیعتیباریان بۆ داناون وه‌ک ئیمامی ته‌به‌ری و قوڕتوبی و ئیبنو که‌سیر و ئیبنو عهتییهو ئه‌وانه. مه‌رجێکی تر پابه‌ندبوونه به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) که له کتێبه‌کانی فه‌رمووده‌وانیدا وه‌ک شه‌ش کتێبه ناسراوهکهو مهسانید و سونه‌نی تری ئه‌هلی عیلمدا هه‌ن و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌ش هه‌ر به بۆچوونی سه‌له‌ف وه‌رده‌گرن پاشان به لێکدانه‌وه‌ی زانایانێکی وه‌کو ئیبنو حه‌جه‌ر و نه‌وه‌وی و سیووتی و ئه‌مانه‌ی تر که شه‌رحیان کردۆته‌وه. ئه‌مه له مه‌نهه‌جی وه‌رگرتن و تهلهققیدا.
پاشان له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فیدا ده‌بێت دوور بکه‌ویته‌وه له فیرقه گومڕاکان، هه‌روه‌ها له بیدعه‌و و خوڕافات. پێویسته ئه‌حکام به ده‌لیله‌وه وه‌ربگریت هه‌روه‌کو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که بابه‌ته فیقهییه‌کانی هه‌موو به ده‌لیله‌وه هێناوه‌ته‌وه‌و ته‌رجیحی به‌ڵگه‌کانیشی داوه که مه‌زهه‌به‌کان ئیعتیمادیان کردۆته سه‌ری.
مه‌رجێکی تر موناسهڕه کردنی دینه‌که‌یه به گه‌یاندنی به‌لاغ و ته‌وحید و عیباده‌ته‌کان، ئامۆژگاری کردنی خه‌ڵکی، رۆیشتن له‌سه‌ر سلووکێکی موسته‌قیم وه‌کو ئه‌هلی تهقواکاری، گرتنه به‌ری رێگای سه‌حابه له کۆمه‌ڵکاری ئوممه‌تی، له په‌یوه‌ندی به موسوڵمانان و هه‌روه‌ها له بانگه‌وازی خوایی و له جیهادکردن له رێگای خوای گه‌وره‌دا. سه‌له‌فی راسته‌قینه ئه‌مه‌یه.
ئه‌مما ده‌رباره‌ی مه‌دخه‌لی، ئه‌وه کورت و موخته‌سه‌ر مه‌دخه‌لی یه‌عنی سه‌له‌فییه‌تی حاکمه‌کان، حاکمه کافره مولحیده موڕته‌ده‌کان! له‌و سه‌ری جیهانی ئیسلامه‌وه، له ئه‌ندۆنیزیاوه هه‌تاکو مه‌غریب یه‌ک مه‌دخه‌لی نا‌بینیت له خزمه‌تی ئه‌واندا نه‌بێت! چونکه مه‌دخه‌لییه‌کان ئێعتیماد ده‌که‌نه سه‌ر دوو قاعیده‌ی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م: «عدم جواز معارضة الحاکم مطلقا»؛ واته به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت به‌رهه‌ڵستی حاکم بکه‌یت، به هیچ شێوه‌یه‌ک! یه‌عنی حه‌تتا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ببوو به کافری مۆتڵهقیش ئه‌وه نابێت شۆڕشی به‌رانبه‌ر بکه‌یت و ئه‌مه‌ش ته‌بعه‌ن خیلافی هه‌موو موعتهقهدی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته له سه‌رده‌مانی سه‌حابه‌وه تا سه‌رده‌مانی خۆیان. که ئه‌مه ساڵح فهوزانیش زۆرتر باسی کردووه‌و له‌سه‌ری دوواوه.
دووه‌م: «عدمُ نصحِه علناً»؛ ئه‌وه‌ی مهدخهلییه ده‌ڵێت نابێت نه‌سیحه‌تی ره‌ئیسی وڵاته‌که یان مه‌لیک بکه‌یت به عه‌له‌نی! یه‌عنی نابێت هه‌ستی و بڵێیت: ئه‌رێ قوربان گیان ئاو و کاره‌بامان نییه ئه‌توانی جه‌نابت ئه‌مر بفه‌رموویت ئاو و کاره‌بامان بۆ بێت؟ هیچ مافێکی وای نییه! ئه‌مه‌ش قسه‌ی قۆڕه. جا ته‌سه‌وور بکه خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێ: وه‌ڵا تۆ نا‌توانیت نه‌سیحه‌تی ئه‌م حاکمه تاغووتهش بکه‌یت به عه‌له‌نی، ده‌بێت به گوێیدا بچرپێنیت! جا باشه من چۆن ده‌گه‌مه ئه‌و رهزاقورسهی کوڕی سه‌لمان، ئه‌و تاغووته مولحیده بێدینه؟ تاکو نه‌سیحه‌تی بکه‌م!
ئه‌مما ده‌رباره‌ی سۆفی؛ سۆفی ته‌بعه‌ن مهسلهکێکی کۆنه له سه‌ده‌ی دوو و سێی کۆچییه‌وه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کرد و بڵاو بۆوه. جا سۆفیه‌تی یه‌که‌م جار له سه‌ر کۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ک دروست بوو که سهرهکیتینیان زوهده؛ له‌ناو سه‌حابه‌و تابیعیندا که‌سانێک بوون به زوهده‌وه ناسرابوون وه‌ک ئهبوددهڕداء و سه‌لمانی فارسی و حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبڕاهیمی ئه‌دهه‌م و ... . ئه‌مانه خۆیان زاهید ژیاون و شتێکی تهبیعیش بووه که خه‌ڵکانێکی تریش زوهدهکهیان لێ وه‌ربگرن.
پاشان که ئوممه‌تی ئیسلام تێکه‌ڵ به فارس بوون ورده‌ورده سۆفیگهرێتییهکهی مانه‌وی و زه‌رده‌شتی و پاشان سۆفیگه‌رێتی کۆنفۆشیۆسی چینی ورده‌ورده هاتنه ناو ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه، ئیتر سۆفیگهرێتییهکه بوو به سێ رێگا:
هه‌ندێک که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئیغریق و رۆمانییه‌وه؛ ئه‌مه‌ش بوو به دید و تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی وه‌حدانییه‌تی خوای په‌روه‌ردگار.
یه‌کێکی تر سۆفیگه‌ریی ئیشراق بوو؛ واته له عیبادهت کردنی زۆر‌و سۆفیگهریێتییهکهو ریازهی نه‌فس و ژننههێنان و پۆشاکی خوری له به‌ر کردن و زوهد و ئه‌م جۆره شتانه‌و دوورکه‌وتنه‌وه له مهلهززاتی دنیا که‌سه‌که ده‌گاته ئیشراق، ده‌گاته ئه‌وه‌ی که به رێگای سۆفیگهرێتییهکهوه که له وه‌حی نزیک بۆته‌وه ئیتر هه‌ست به خوای په‌روه‌ردگار بکات.
ته‌بعه‌ن ئه‌م دوو رێگایه هه‌ردووکیان بیدعه‌ن.
سۆفیگهرێتییهکی تر که پیاوانێکی وه‌ک شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) کردوویانه یان ئیمامه به‌ڕێزه‌کانی تر، ئه‌وانه ته‌بعه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی قورئان و سوننه‌ت بوون و رۆیشتوون. نموونه‌یه‌کی تر شێخ جونه‌یدی به‌غدادییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که پێی ده‌وترێت «شیخ الطائفة». ئه‌م سۆفیگه‌رێتییه هیچ ئیشکالاتێکی تێدا نییه.
بۆ ته‌فسیلی زیاتریش ده‌توانیت به‌رگی ته‌سه‌ووفی فه‌تاوای کوبڕای ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) بخوێنیته‌وه که زۆر به موفهسسهل و به جوانی هه‌مووی باس کردووه؛ هه‌روه‌ها عه‌بدوڕڕه‌حمانی دیمه‌شقی کتێبێکی هه‌یه له‌سه‌ر فیرقه سۆفیه‌کان که هه‌ر له پێشه‌کیی به‌رگی یه‌که‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی به ته‌فسیل باس کردووه‌و خۆیشی پیاوێکی موحته‌ره‌م و موسوڵمان و عه‌قیده پاکه خوای لێ رازی بێت.