بڕگه‌ی سێیه‌م
به لێك جودابوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوفر‌و ئیمان، دوژمندارێتی له نێوانیاندا دروست بوو
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ) النمل/45 واته: بۆ قه‌ومی سه‌مود ساڵحی برایانمان كرده پێغه‌مبه‌رو ناردمان بۆیان كه: خوابپه‌رستن و به‌س. كه‌چی بوون به دوو ده‌سته‌ی ململانـێی دژ به یه‌ك. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (هَذَانِ خَصمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ) الحـج/19 واته: ئه‌وانه دووپۆلی دژبه‌یه‌كن و له‌سه‌ر دیـنی خوا ناكۆكیانه. هه‌روه‌ها: (إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُواْ لَكُمْ عَدُوًّا مُّبِينًا) النساء/101 كافره‌كان دوژمـنی زه‌ق و ئاشكراتانن.. به‌م دوژمندارێتیه هه‌ر دوولایان تاقیده‌كرێنه‌وه: (ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاء اللَّهُ لانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ)محمد/4 ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت به‌سه‌ریاندا زاڵ كات، ده‌توانێت.. به‌ڵام ده‌خوازێت هه‌ندێكیان به هه‌ندێكی تر تاقیبكاته‌وه.
ئایه‌ته‌كان كه له‌سه‌ر به‌ڵاو موسهیبهتن _كه وه‌كو رێسای تاقیكردنه‌وه‌ی خوایین_ زۆرن. له فه‌رمووده‌ی قودسیشدا هاتووه كه خوای گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (انَّمَا بَعَثْتُكَ لِاَبْتَليكَ وَابْتَـليَ بِكَ)[1] ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: واته به‌وانه‌ی پێمدایت، ده‌تخه‌مه ژێر تاقیكردنه‌وه. له‌و فه‌رمانانه‌شدا كه بهسهرتمدا داوه_ وه‌كو گه‌یاندنی بانگه‌وازه خواییهكهو جیهاد له‌پێناوی خوادا_ به شێوه‌یه‌كی راست و دروست و سه‌برگرتن له‌سه‌ر كۆسپی رێ و زۆری دید هه‌ڵوێستی تر، دیسان به دیدو هه‌ڵوێست له تۆ‌و دینه‌كه‌ت، كه‌سانی تر تاقی ده‌كه‌مه‌وه، جا هه‌یانه باوه‌ڕ ده‌هێنێت، سه‌رڕاستانه شوێنت ده‌كه‌وێت و به‌رگریت لێ ده‌كات و گوێرایه‌ڵی و ملكه‌چیت بۆ ده‌رده‌بڕێت، هه‌شیانه دوژمندارێتی خۆی به‌رامبه‌ر خۆت و بانگه‌وازه‌كه‌ت راده‌گه‌ێنێت و هه‌شیانه له‌و نێوانانه‌دا ده‌بێت،دووڕووانه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.. مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه خۆی و واقیعه‌كه‌ی ببنه ماده‌و بواری تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موان، چونكه خوای گه‌وره سزا به‌پێی ههمَوێست و ره‌فتاریان دیاری ده‌كات، نه‌ك به‌پێی زانستی خۆی. چونكه خوای گه‌وره ئاگای له‌هه‌موو هه‌ست ونه‌ستی كه‌سه‌كانه. له هه‌موو كات وشوێنیكیاندا. چ جای ره‌فتاریان (گوفتار بێت یان كردار) بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَـتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنكُمْ وَالصَابِرِينَ) محمد/31 واته: تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه تا بزانین كه‌سی موجاهیدان و ئارامگرانی نێوانتان كامانه‌ن.. واته: بزانین بكهرو خاوه‌ن سیفه‌ته‌كان چۆن خۆیان به ره‌نج و هه‌ڵوێست جیاده‌كه‌نه‌وه.[2]
[1] . موسليم له (عِياض ابن حِمار)ه‌وه خوا لێي رازي بێت.
[2] . صحيح مسلم بشرح النووي 17/98.