بڕگه‌ی چواره‌م
خوای گه‌وره به پێی قه‌ده‌ری خۆی كافران به‌سه‌ر موسوڵماناندا زاڵ ده‌كات
ئه‌مه قه‌ده‌رییه نه‌ك فه‌رمانی شه‌رعی، چونكه خوای گه‌وره هیچ كاتێك پێغه‌مبه‌رێكی خۆی وا رانه‌سپاردووه كه دژایه‌تی موسوڵًمانان بكات، به‌ڵكو فه‌رمانیان پێداون خوا بناسن و بیپه‌رستن وپه‌یامه‌كه‌ی له‌پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیهم السلام وه‌رگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن.. بۆیه زاڵبوونی كافران به‌سه‌ر موسوڵماناندا وویستێكی قه‌زاو قه‌ده‌ریانه‌ی خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام زاڵبوونی موسوڵمانان به‌سه‌ر كافرانداو گرتنه ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانێكی شه‌رعییانه‌ی خوای گه‌وره‌یه، كه هه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ) الفرقان/31 واته: هه‌ر ئاوا دوژمنمان بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو تاوانباره‌كاندا دروست كردووه.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الإِنسِ وَالْجِنِّ) الا‌نعام/112 واته: هه‌ر ئاوا دوژمنمان بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو مرۆڤـ و جنۆكه‌كاندا دروست كردووه.. دیسان ده‌فه‌رموێ: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُواْ فِيهَا) الا‌نعام/123 واته: هه‌ر ئه‌ئاوا له هه‌موو شوێنكدا رێماندا به تاوانباره گه‌وره‌كان بكه‌ونه تاوان و فێلكاریی وچه‌واشه‌كردن.. (جعل) له‌هه‌رسێ ئایه‌ته‌كه‌دا دروستكردنی قه‌ده‌رییه.
جۆر‌و شێوازی ره‌فتاری دوژمنانی ئیسلام كه دژی موسوڵمانان ده‌ینوێنن، نه‌گۆڕن. مه‌گه‌ر له چۆنیه‌تیه‌كییدا كه یه‌كێكیان بگۆڕن. ده‌نا ده‌بینرێت له كات و سه‌رده‌می جیاواز‌و شوێن و ناوچه‌ی جیاواز‌و به‌رامبه‌ر به هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك شێوازه‌كانیان وه‌كو یه‌كه. بۆیه خوای گه‌وره ئه‌وه به‌پێغه‌مبه‌ریش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ راده‌گه‌ێنێت (مَا يُقَالُ لَكَ إِلاَّ مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ) فُصِّڵت/43 واته: هه‌ر چییه‌كت پێده‌وترێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌پێغه‌مبه‌رانی پێش جه‌نابیشت ده‌وترا.. هه‌روه‌ها: (كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ قَدْ بَيَّنَّا الايَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ) البقرة/118 واته: ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر وایان ده‌ووت، قسه‌كانیان هه‌ر یه‌كه. یان ده‌فه‌رموێ: (كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ، أَتَوَرِيَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ) الذاریات/52-53 واته: هه‌ر وا بووه، ئه‌وانه‌ی پێشتریش كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ ده‌هات، پێیان ده‌وت جادووگه‌ره، یان شێته.. چما ئه‌وانه ئه‌و قسانه‌یان به یه‌كتر راسپاردووه یان هه‌ر خۆیان سنور به‌زێن و لاده‌رن؟.
هه‌ندێك له‌و شێوازانه‌ی دوژمنانی موسوڵمانان گرتوویانه‌ته به‌رو ئێستاش ده‌یكه‌ن:
1ـ به‌درۆخستنه‌وه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُواْ) الا‌نعام/34 واته: واته: پێغه‌مبه‌رانی پێش جه‌نابیشت به‌درۆ ده‌خرانه‌وه، به‌ڵام ئارامیان له‌سه‌رده‌گرت.
2ـ گاڵته‌پێكردن: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُواْ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ) المطففون/29 ئه‌وانه‌ی تاوانیان ده‌كرد (ده‌ستدرێژو گوناحكاران) گاڵته‌یان به‌و كه‌سانه ده‌كرد كه باوه‌ڕیان هێناوبوو و پێیان پێده‌كه‌نین.. هه‌روه‌ها: (يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِؤُون) ی‌س/30 واته: هه‌ی داماوو هه‌ناسه‌سارد ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فامه‌ی كه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ ده‌هات، گاڵته‌یان پێده‌كردو فشه‌یان پێده‌هات.
3ـ تۆمه‌تباركردن به‌گه‌وجی وشێتی: (وَقَالُواْ يَا أَيُّهَا الَّذِي نُزِّلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌ) الحجر/6 ده‌یانووت هۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانت بۆ هاتۆته‌خواره‌وه، به‌راستی تۆ شێتیت!
4ـ گوایه موسوڵمان بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات وا ده‌كات: (قَالُواْ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاء فِي الأَرْضِ) یونس/78 ده‌یانووت: ده‌تانه‌وێ له‌سه‌ر داب و ره‌ویه‌ی باب و باپیرانی خۆمان ئینحیرافمان پێیكه‌ن؟! ئه‌وه‌ی ئه‌وان را ده‌ن و ئینجا هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هێزو گه‌وره‌ییه‌ك بۆ خۆتان زه‌وت كه‌ن؟!
5ـ تۆمه‌تی (ئاژاوه‌نانه‌وه‌و دین گۆڕین): (وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ إِنِّي أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِي الأَرْضِ الْفَسَادَ) غافر/26 فیرعه‌ون ده‌یووت: لێمگه‌ڕێن با من مو‌سا بكوژم، ئیتر ئه‌و هه‌ر با هاواری خواكه‌ی بكات! زۆر خه‌ممه (ده‌ترسم) ئه‌م كابرایه دینه‌كه‌تان پێبگۆڕێت و بكه‌وێته ئاژاوه‌نانه‌وه‌و خراپه‌كاریی.
6ـ سووكایه‌تیكردن به موسوڵمانان چونكه لاواز‌و هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاتن: (قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الأَرْذَلُونَ) الشعرا‌ء/111 ده‌یانووت: جا ئێمه باوه‌ڕ بهێنین و بچینه ریزی ئا ئه‌و هیچ وپووچانه‌وه كه شوێنیان كه‌وتوون؟! ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان لێ دوورخه‌نه‌وه ده‌یانووت: وه‌رن بزانن كام كۆمه‌ڵ و لایه‌نمان ئاست وپله‌ی به‌رزتره‌و كۆڕی گه‌رم و دیوانی قه‌ره‌باڵغ و خه‌ڵكی زۆرتره؟ (قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا) مریم/73.
7ـ ره‌شبینبوون له موسوڵمانان گوایه شوومن: گوایه ئه‌م دینه‌ی هێناویانه‌و ئه‌م دیدو هه‌ڵوێسته‌یان ده‌بێته هۆی ته‌فره‌قه‌و ئاژاوه‌ی ناوخۆ. ئیتر ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌مه ده‌كه‌نه به‌هانه‌ی ئه‌وه كه گه‌مارۆی ئابووریی ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌و ده‌ڵێن: ووشك كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌مانه زه‌روورییه! ئاوا خه‌ڵكی ده‌ستكورت و هه‌ژار ده‌كه‌ون. دواتر كۆمه‌ڵگه‌كه پڕ ده‌بێت له دزیی وترس وبیم.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ) ی‌س/18 ووتیان ئێمه ره‌شبینین لێتان (چونكه شوومن)، ئه‌گه‌ر واز له‌م دیدو دینه‌شتان نه‌هێنن به‌رده‌بارانتان ده‌كه‌ین!
8ـ شه‌ڕه‌ده‌مێ و موناقه‌شه‌كردنی نه‌زانانه: بێ به‌ڵگه، بێ زانیاریی، بێ راوبۆچوونێكی مه‌عقول، ده‌كه‌ونه موناقه‌شه‌ی به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ران! جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن جه‌ماوه‌ر گوێ له داعیه خواوویسته‌كان بگرن، یان گوایه ئه‌مان خۆیان پێیانه‌و دینداره‌كان هیچیان له باردا نییه، ده‌كه‌ونه شه‌ڕه‌قسه‌و دامه‌زراندنی شه‌ڕه‌چه‌لحانێ و سه‌رفكردنی كاتی زۆر، تا خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ێننه ئه‌وه‌ی له گویگرتن بێزار ببێت: (وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْباطلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنذِرُوا هُزُوًا) الكهف/56 واته: ئه‌وانه‌ی كافر بوون، ناهه‌قانه‌و نه‌زانانه ده‌كه‌وتنه موناقه‌شه‌وه تا حه‌ق ببه‌زێنن! بۆیه نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانی منیان و هۆشدارییه‌كانیان ده‌كرده مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی و سووكایه‌تی پێكردن.
هه‌موو جۆره به‌رگرییه‌كانی تری بانگه‌وازه‌كه هه‌ر له‌م بواره‌دایه، كه هه‌ر چییه‌كیان له ده‌ست بهاتایه ده‌یانكرد. به‌و ئومێده‌ی دینه‌كه بڵاو نه‌بێته‌وه، یان خه‌ڵكه‌كه لێی تێنه‌گه‌ن.
9ـ هاندانی عه‌وام دژی موسوڵمانان و به‌گژدا كردنیان: (وَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَئِنِ اتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذَاً لَّخَاسِرُونَ) الاعراف/90 ئه‌نجومه‌نی باڵای پیاوماقۆڵانیان ـ ئه‌وانه‌ی هه‌ر له قه‌ومی پێغه‌مبه‌ره‌كان بوون به‌ڵام سوور بوون له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی كوفر ـ به خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌ووت ئه‌گه‌ر ببن به شوێنكه‌وتووی شوعه‌یب (وپێغه‌مبه‌ران) حه‌تمه‌ن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن!
10ـ تۆمه‌تباركردنی موسوڵمانان كه گوایه كه‌مینه‌ن و ده‌خوازن رای خۆیان فه‌رز بكه‌ن: ده‌ڵێن ئیسلامی كه‌من و ده‌یانه‌وێت دینه‌كه بۆ سیاسه‌تی خۆیان به‌كار بهێنن، تا له‌و رێیه‌وه دیدو بۆچوونی خۆیان به‌سه‌ر زۆرینه‌كه‌دا فه‌رز بكه‌ن. خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون و ده‌ستوپێوه‌ینه‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ: (فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ، إِنَّ هَؤُلاء لَشِرْذِمَةٌ قَلِيلُونَ، وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَائِظُونَ، وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَاذِرُونَ) الشعرا‌ء/53-56 واته: فیرعه‌ون په‌یامی نارد بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی هێزو لایه‌نگرانی خۆی لێ كۆ بووبوونه‌وه ـ وه‌كو سه‌ربازگه‌و باره‌گاو دائیره‌ی ره‌سمی ـ كه هه‌موو وه‌رنه گیانی ئه‌مانه كه كۆمه‌ڵێكی كه‌می هیچوپووچن (حه‌قیرن) [1] فیرعه‌ون ده‌یووت: به‌ڕاستی ئه‌مانه ئیستیفزازكارو ئیزعاجن! ئه‌مانه چۆن به بێ مۆڵه‌تی من ووڵاتیان جێهیشتووه، ده‌بێ بهێنرێنه‌وه ژێرده‌ست! ده‌بێ هه‌مووتان چاوكراوه‌و زیت و ووریابن و ئاگاتان له هه‌موو بزاوتێكتان بێت!
11ـ خۆ به په‌سه‌ندتر زانین و به‌رنامه‌كه‌شیان له دینه‌كه به باشتر!: وه‌كو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلاَّ مَا أَرَى وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلاَّ سَبِيلَ الرَّشَادِ) غافر/29 واته: فیرعه‌ون ده‌یووت: ده‌بێ هه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی من بگرنه‌به‌ر، چونكه من شاره‌زام و ده‌زانم چیتان بۆ باشه، منیش هه‌ر رێگای سه‌رفرازیی وبه‌خته‌وه‌رییتان نیشان ده‌ده‌م، هه‌موو دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌میش هه‌روا ده‌ڵێن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى) طه/63 : ئه‌م دووانه (سه‌یدنا موسا‌و سه‌یدنا هاروون علیهما السلام) به جادووگه‌ریه‌كاریه‌كه‌یان كاریگه‌رن و ده‌یانه‌وێت له زێد‌و ووڵاتی باب و باپیرانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن و ـ به‌جادووگه‌رێتی و چه‌واشه‌كاریی خۆیان ـ ئه‌م رێبازه نموونه‌ییه‌ی خۆتان و ئه‌م شارستانێتیه‌جوانه‌تان بفه‌وتێنن و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش وخه‌باتتان مه‌فح كه‌نه‌وه!!.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرِحُوا بِمَا عِندَهُم مِّنَ الْعِلْمِ) غافر/83 كه پێغه‌مبه‌ره‌كان سه‌لامی خوایان لێ بێت به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی په‌یامه‌كانی خۆیان بۆ هێنان و خستیانه‌ڕوو، قبووڵیان نه‌بوو، هه‌ر به‌وه رازیبوون كه خۆیان هه‌یانبوو، گوایه پێویستیان به دینه‌كه نییه.
12ـ فڕیوودان وچه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَن نَّكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَندَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الأَغْلالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلاَّ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) سبا/33 واته: ئه‌وانه‌ی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات وموسته‌زعه‌ف كرابوون، به ده‌سه‌ڵاتداره لووتبه‌رزو موسته‌كبیره‌كانی دنیایان ده‌ڵێن (هه‌ردوو لاشیان له دۆزه‌خدان) ئێوه بوون شه‌وورۆژ له‌پیلاندانان و چه‌واشه‌كاریی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنماندا بوون، تا كافر ببین و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره له مه‌زنێتی و خۆشه‌ویستییدا دابنێن.. ئاوا په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن و كه سزاكه‌مان به چاوی خۆیان ده‌بینن، حه‌سه‌رت ده‌كێشن وپه‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن.. ئێمه‌ش ئه‌وكاته زنجیر‌و كۆت ده‌كه‌ینه گه‌ردنی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه كافر بوون و پێیان ده‌وترێت: چما پاداشتێكی تری غه‌یری ئه‌وه‌ی كردووتانه دێته‌وه رێتان؟! نا.
13ـ برسیكردنی موسوڵمانان تا له تاواندا نه‌په‌ڕژێنه سه‌ر بانگه‌وازی دینه‌كه: ناهێڵن موسوڵمانان خۆیان نانی ئازادانه په‌یداكه‌ن و مووچه‌شیان ناده‌نێ، تا شه‌وورۆژ خه‌ریكی په‌یداكردنی نانێكی كوله‌مه‌رگی بن و كاتی ئه‌وه‌یان نه رۆژو نه شه‌و نه‌مێنێته‌وه بۆ دینه‌كه لێبربِین.. خوای گه‌وره له باسی دووڕووه‌كاندا ده‌فه‌رموێ: (هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لا تُنفِقُوا عَلَى مَنْ عِندَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنفَضُّوا وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ. يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ الأَعَزُّ مِنْهَا الأَذَلَّ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَعْلَمُونَ) المنافقون/7-8 ئه‌وه ئه‌وانن دووڕووه‌كانن كه ده‌ڵێن به‌و كه‌سانه مه‌به‌خشن كه له ده‌وروبه‌ری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خوان صلی الله علیه وسلم، به‌ڵكو له تاواندا ده‌وروبه‌ریی چۆڵ كه‌ن و لـێی دوور كه‌ونه‌وه! به‌ڵام خۆ گه‌نجینه‌ی ئاسمانه‌كان وزه‌وی هـی خوایه. به‌ڵام دووڕووه‌كان په‌ی پێنابه‌ن، چونكه نه‌زانن.
14ـ تین وفشاری پاشگه‌زكردنه‌وه له دینه‌كه: خوای گه‌وره وه‌سفی وویستی ناخیان ده‌كات كه ده‌فه‌رموێ: (وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ) القلم/9 خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازن كه تۆ نه‌رمیی بنوێنیت و مساوه‌مه له‌سه‌ر دینه‌كه بكه‌یت، ئه‌وانیش حازرن بۆ هه‌موو ته‌نازول و سازشكارییه‌ك.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ) المائدة/49 له حه‌زه‌ر به، هۆشت له‌وه بێت ته‌نازولت له هه‌ندێك له‌و دیدو هه‌ڵوێستانه پێنه‌كه‌ن كه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن، بۆی ناردوویته‌ته خواره‌وه.. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌نازول له هه‌ڵوێستێك (كه زاهیره‌ن زیاتر داوا ناكه‌ن) قۆناغێكی داوا كراوه‌كانیانه، ده‌نا كافر به وازهێنانی هه‌موو موسوڵمانان له دینه‌كه‌ش واز ناهێنێت، ده‌ڵێ با ئاسه‌واری دینه‌كه‌ش بسررێته‌وه! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ) البقرة/120 هه‌تا هه‌تایه جووله‌كه‌و دیان لێت رازی نابن هه‌تا ده‌ستبه‌رداریی دینه‌كه‌ی خۆت نه‌بیت و شوێن دیدو هه‌ڵوێستی ئه‌وان نه‌كه‌ویت.
15ـ هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و كوشتن: كه ده‌بینن ئه‌و هه‌موو شێوازی مه‌حرومكردن و تین و فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر موسوڵمان و بانگه‌وازه‌كه‌ی نابێت، ئیجا بێ شه‌رم و ترس هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان كردن و كوشتنمان لێ ده‌كه‌ن. خوای گه‌وره ده‌رهه‌ق به هه‌ڵوێستی رقنی كافران به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم و بانگه‌وازه‌ی ده‌فه‌رموێ: (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا) ابراهیم/13 ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا به‌پێغه‌مبه‌ره نێرراوه‌كانی خۆیان ده‌ووت: ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئێمه حه‌تمه‌ن له شار ده‌رتان ده‌كه‌ین (ناهێڵین چیدی له ناو خه‌ڵكیدا بن) یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دابونه‌ریتی قه‌ومه‌كه‌ی خۆتان!
16ـ ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن بۆ ریشه‌كێشكردنی موسوڵمانان: ئه‌مه ئه‌و قۆناغه‌یه كه كوفر ئارامی لێ هه‌ڵده‌گیرێت، به ته‌واویی هه‌ست به له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و دۆڕاندنی خۆی ده‌كات.. ئینجا به هه‌ر چوار په‌ل هه‌وڵده‌دات و گورز به هه‌ر چوار لادا هه‌ڵده‌سوڕێنێت! فه‌رمانی كوشتنی سه‌خت و دژوار ده‌رده‌كات: (قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ) الانبیا‌ء/68 واته: ووتیان: بیسوتێنن با كڵوكۆی دامرێت و هیچی لێ نه‌مێنێت، ئاوا خوای خۆتان سه‌رده‌خه‌ن! هه‌روه‌ها: (وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ) الانفال/30 ئه‌و كه‌سانه‌ی كافربوون و باوه‌ڕیان پێت نه‌هێنا هه‌وڵیاندا به‌ندت كه‌ن (بتبه‌ستنه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ت بده‌ن) یان بتكوژن یان له شار وه‌ده‌رت نێن. ئه‌مه‌ش ره‌نجێكی به‌رده‌وامیانه تا ئه‌و كاته‌ی موسوڵمان له دینه‌كه‌ی په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان لوا.. خوای گه‌روه ده‌فه‌رموێ: (َولاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ) البقرة/217 واته: ئه‌وانه (كافره‌كان) له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان و شه‌ڕو كوشتاریان له دژتان به‌رده‌وامه‌و كۆڵناده‌ن، تا ده‌بینن وازتان له دینه‌كه هێناوه، ـ ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌رو بتوانن ـ تا هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئاواته‌یان دژایه‌تیتان ده‌كه‌ن، تا وازتان له‌دینه‌كه بهێنن.
برای خۆم... ده‌بینیت و ده‌شبیستیت كه كافر له هه‌ر كات و شوێنێكدا به‌رامبه‌ر به‌م دینه‌و شوێنكه‌وتووانی كردوویانه، هه‌ر ده‌یكه‌ن، وه‌كو ئه‌م شێواز‌و جۆری قین وفشاره‌ی كه نموونه‌یمان هێنایه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.. ئه‌مانه دیدو پلان و هه‌ڵوێستیانه‌و ناگۆڕێت. بۆیه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (أَتَوَاصَوْا بِهِ) الذاریات/53 چما ئه‌مه به یه‌كتریان راگه‌یاندووه؟ به ده‌می یه‌كترییدا تفیونه‌ته‌وه؟ دیسان ده‌بێت موسوڵمان ئه‌وه‌ی لا به‌ڵگه‌نه‌وویست بێت كه له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی وای لێ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و دیندارێتی و دیدو هه‌ڵوێسته خواناسێتیه‌كه‌یه‌تی وای پێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌نازول بكات لێی. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ) البروج/8 بۆیه وایان لێده‌كردن (ئه‌شكه‌نجه و سوتاندن و كوشتنی ئه‌سحابولئوخدود) چونكه باوه‌ڕیان به خوای باڵاده‌ستی سوپاسكراو هێنابوو.. چونكه ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ش له‌سه‌ر كوفره‌كه‌ی ئه‌وان بین (وَدُّواْ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَاء) النسا‌ء/89 خۆزگه ده‌خوازن كه ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان بوونایه‌و هه‌موو له‌سه‌ر رێبازی كوفر بوونایه! (خۆزگه‌ناخوازن ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه ئه‌هلی ئیمان بوونایه) ده‌یانه‌وێت له كوفر‌و كافرتێیدا وه‌كو یه‌ك بن!.
موسوڵمانی دیندارو مه‌بده‌ئی و راست ده‌بێت بزانێت كه كاتێك سوور ده‌بێت له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی خۆی، تین و فشاری جاهیلییه‌تی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر. تا ئیماندارتر بێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی گرانتر ده‌بێت. مویعه‌بی كوڕی سه‌عد له باوكیه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ری صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسی كه: كێ ئاتر تووشی چه‌وسانه‌وه‌و ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت؟ فه‌رمووی: (الأَنْبِيَاءُ ثُمَّ الأَمْثَلُ فَالأَمْثَلُ)[2] ئه‌وی له هه‌موو كه‌سێك زیاتر تووشی كێشه‌و وناڕه‌حه‌تی ده‌بێت پێغه‌مبه‌رانن،علیهم السلام پاشان دیندارانی نموونه‌یی دوای ئه‌وان، پاشان دیندارانی دوای ئه‌وان.
ئه‌مه شتێكه هه‌موو موسوڵمانێك له خۆی و دوژمنه‌كانی ئیسلامدا هه‌ستی پێ ده‌كات.. ده‌زانێ كه ئیمانی زیادترو دیندارێتی راستتر ده‌كات، تین و فشاری جاهیلییه‌تی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر.. ئه‌و كه فه‌رمان به‌چاكه بكات و به‌رهه‌ڵستی له‌خراپه بكات به ته‌ئكید ئه‌هلی جاهیلییه‌ت زیاتر دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، جا كه جیهاد رابگه‌ێنێت حه‌تمه‌ن به هه‌موویان گه‌له‌كۆمه‌كێی لێ ده‌كه‌ن و له ناو خۆیاندا هاریكاری یه‌كتریی ده‌كه‌ن و به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵی ریشه‌كێشكردنی ئه‌م و هاوبیرانی ده‌ده‌ن! به پێچه‌وانه‌شه‌وه تا ئیمان و دینداریی و خه‌مخۆریی ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی كزتر بێت، جاهیلییه‌ت كه‌متر تین و فشاری ده‌خاته سه‌ر. به‌ڵام هه‌رگیز وازی لێناهێنێت! ئه‌گه‌ر چی هه‌ر نوێژه‌كانیشی بكات! چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دینه‌كه‌و ئاسه‌واریی نه‌هێڵن. مه‌گه‌ر هه‌بوونی موسوڵمان نیشانه‌ی مانه‌وه‌ی دینه‌كه نییه؟ به‌دیی.. به‌ڵام ناتوانن وا بڵێن و وا بكه‌ن. له‌به‌ر كه‌م ده‌سه‌ڵاتییان. بۆیه به ناو‌و ناتۆره‌و گوناحكاریی تین و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ندێك چالاكوان[3] خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ) البقرة/217. له كوشتارتان به‌رده‌وامن، تا ئه‌و كاته‌ی ـ ئه‌گه‌ر توانیان ـ له دینه‌كه په‌شیمانتان ده‌كه‌نه‌وه وناچارتان ده‌كه‌ن وه‌لی كه‌ن! ئینجا دوای ئه‌وه‌ش ناچارتان ده‌كه‌ن شوێن دابونه‌ریت و كلتوری ئه‌وان بكه‌ون! (وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ) لبقرة/120 .
[1] . ده‌یووت: ئه‌وانه (به‌نوئیسرائیلییه ئیمانداره‌كان كه له‌گه‌ڵ سه‌یدنا موسادا بوون سه‌لامی خوای لێ بێت كه له هیجره‌تكردندا بوون) كۆمه‌ڵێكی كه‌م بوده‌ڵه‌ن.. به‌پارچه په‌ڕۆی دڕاویش ده‌وترێت (شِرْژِمَه‌ٌ) له كاتێكدا كه شه‌ش هه‌زار كه‌سبوون!
[2] . ترمزی (2398) و به‌سه‌حیحی ناساندووه. هه‌روه‌ها شێخی ئه‌لبانی
[3] . وه‌كو ده‌ڵێن ئێمه دژی ئیسلامی سیاسین.. ئه‌هلی جیهادیش ئه‌وه هه‌ر هیچ! چونكه لایان تیرۆریستن هه‌ر ده‌بێ بكوژرێن باهیچیشیان نه‌كردبێت.