X

گەڕان




باوه‌ڕناسی

پوختەی دیدو رێمان

2/15/2023 11:23:53 PM   |   829 :بینراو

١_ باوەڕمان وایە کە مرۆڤ بۆ جیبەجێکردنی ئەرکی ئیستیخلاف نێرراوەتە سەرزەمین.

٢_ شوێنکەوتووانی وەحی دەبێت شارەزای زانستییەکانی شەرع ببن و بە سییرەی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت و هەڵوێست و بزاوتی یاوەرانیان پەروەردەببن.

٣ـ ئەرکی ئیستیخلاف کۆمەڵکاریی ئوممەتی عەقایدیی دەخوازێت، کە روکنەکانی بریتین لە ئیمان و هیجرەت و جیهادو داڵدەدان و سەرخستن.

٤ـ روونکردنەوەی دینەکەی خوا بۆ موسوڵمان و کافر، هەروەها فەرمان بەچاکەو بەرهەڵستی لە خراپە _کە ئەرکی ناوخۆیی تاکوکۆی موسوڵمانانە_ هەروەها جیهاد _کە ئەرکی تاکوکۆی دەرەکیی موسوڵمانانەو بەرامبەر کافرانی شەڕانی دەکرێت_ بەشێکن لە ئەرکی ئیستیخلاف کە پێش و پاش تەمکین دەکرێن.

٥ـ ئەستەمە هەموو ئەحکامەکانی ئیسلام _پێکەوە_ بەبێ خیلافەت، کە دەسەڵات و هێزە_ رابپەڕێنرێن، بۆیە فەرزی سەرشانی تاکوکۆی موسوڵمانە کە خیلافەتی ئیسلامی بهێننەوە، کە هێزە رۆژئاواییە ئیستیعمارییەکان ئیلغایانکردەوە[1]، تا شەریعەتی ئیسلام ببێتەوە بە دەستوورو یاسای ئوممەتەکە، کە 1291 ساڵ دەستووری حوکمڕانی موسوڵمانان بوو.



[1]  لە 3/3/1924دا بە مستەفا کەمالیان ئیلغاکردەوە کە بوو بە یەکەمین حاکمی عەلەمانی لە تورکیاو لە ووڵاتی موسوڵماناندا.


باوه‌ڕناسی