X

گەڕان




شاهیدییه‌كان

مامۆستا کرێکار و ئەخلاقییاتی ڕۆژئاوایی

5/28/2023 5:27:01 PM   |   343 :بینراو

ئەوەی حکومەتی نەرویجی لەم دواییەدا بەرامبەر مامۆستا کرێکار کردی پێجەوانەی هەموو بنەمایەکی ئینسانی و ئەخلاقی بوو،  چاوەڕوان دەکرا لەم ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایەدا زندانییانی سیاسی و زیندانییانی فکر بە کەفالەت بنێررایەنەتە ماڵەوەو لەوێ کەرەنتینە بکرانایە یان لانی کەم لەزیندانەکاندا چاودێرییان بکردنایە نەک لەم بارو دۆخە ناسکەدا کە ئیتالیا بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕادەستی ئیتالیای بکەن!.
دیارە مەبەستی نەرویج چییە لەم هەنگاوەی ناویەتی، ئەویش بەوەی بەڵکو تووشی کۆرۆنا ببێت و لەکۆڵیان بێتەوە!
بەدەر لەوەی تاچەند لەگەڵ مامۆستا کرێکار هاوڕاین لەبۆچوونەکانیدا بەڵام دەبێ دان بەوەدا بنێین کە یەکێکە لەمەزنەکانی ئەم سەردەمە کە ئەمریکاو حکومەتە ئەوروپییەکان گیریان خواردووە بەدەستییەوەو هەرچی هەوڵیان داوە نەیانتوانیوە موساوەمەیەکی پێ بکەن و کەمترین تەنازولی پێ بکەن . ئەمە کبریائی ڕۆژئاواییەکانی بریندار کردووەو  سەرسامی کردوون و تووشی شۆکی کردوون و نازانن چی لێبکەن. یاساکانی خۆیان ڕێگە نادات لەسێدارەی بدەن،  ڕەنگە نەوێرن دەرمانخواردیشی بکەن چونکە پێی ئەزانرێت، بۆیە بڕیاریان داوە لە پرۆسەیەکی دوور لە هەموو ئەخلاقییاتێکەوە بینێرنە ئیتالیا بە ئومێدی ئەوەی تووشی کۆرۆنا ببێت و بەو نەخۆشییە بمرێت و بەوەش وا دەزانن ڕاستگۆبوون لەگەڵ دروشمەکانی خۆیانداو هیچ ستەمێکیان لێنەکردووەو قسەیان نایەتە سەر !! 
بەدەر لە بۆچوونە فکرییەکانی مامۆستا کرێکار بەڵام مەبدەئییەتی ئەوو هەڵوێستە مەبدەئییەکانی ئەبێ جێی تەقدیری هەموو کەسێک بێت. 
مەبدەئی بوون لە زەمەنێکدا کە خەڵکانی مەبدەئی زۆرن تاڕادەیەک ئاسانە بەڵام لەسەردەمی بەزیویدا زۆر سەختە چونکە پێش هەموو کەسێک هاوڕێبازەکانت دژت دەوەستنەوە .
دڵنیاشم ئەگەر مامۆستا کرێکار کەمترین تەنازول یان موساوەمەی بکردایە ئازاد ئەکراو هیچ ڕێگرییەکی لێنەدەکرا ، بەڵام ئەو ئامادەبووە لە ڕووی ستەمی حکومەتەکان و شاکامی ناحەزانیدا بووەستێت و قبوڵی زیندانی بکات ! ڕەنگە  عوزریشی هەبێت لە بابی تەقییەوە هەندێک تەنازول بکات بەڵام ئەو عەزیمەی هەڵبژاردووە ، ئەمیش چڵەپۆپەی مەردایەتی و مەبدەئی بوونە.

 


شاهیدییه‌كان