X

گەڕان




له‌یادی شاعیراندا

شانازی من

5/29/2023 12:29:05 AM   |   935 :بینراو
شانازی من
(سالاری بۆ مامۆستا كرێكار)

"مامۆستا گیان"
پەروانەکەی دەوری شەمعم 
مەکە مەنعم 
خۆشم بوێی بەگشت بوونم 
ئەی تین و تاو و هێزەکەی 
کارێزەکەی 
پاکی ڕوونم !

قەڵای ئێمە 
ئەی لابەری بەڵای ئێمە ! 
شیرینایی تاڵی لێومان 
ڕوو پۆشکەری چڵو چێومان 
گەڵای ئێمە ! 
سەرچاوەکەی یەکەمینمان 
بۆژینمان ، دینمان ، یەقینمان 
بۆ باوەڕی ئاگرینمان ! 
تەڵای ئێمە !

باڵدارە جوانەکەی قەفەز 
ڕابەری ئەز 
لەگڵمانای ! 
لەناو زیندانی دڵمانای ! 
لەئەندێشەو ئەقڵمانای 
"صەڵای" ئێمە !

شێخمان 
شێخی پتەوی ناو بێخمان 
بۆ دەست گرتن بەم دینەوە 
ئەم کەلامە شیرینەوە 
حەبل و مێخمان !

من ئێستاکە 
لەناخەوە پێدەکەنم !
بریا وەک تۆبا تەمەنم ! 
چونکی تۆش وەک سەیدی گەورە 
سەیدی ثەورە ! 
کڵاوە سپیەکەی سەرت 
دەوروبەرت 
پڕ لەتەورە ! 
پێت لەزەوی و 
سەر لەهەورە !

یۆسفکەی عەزیزی مە 
ئازیزی مە 
ئەی لەدوونیای هیچ و پوچی 
لنگاو قوچی 
وازیزی مە ! 
ئاڵتونەکەی پایزی مە !

لەناو جەرگەی 
ناو ناوبانگ دێمۆکراسی 
لەناو سەدان ناپلێۆنی نابەشەرا
لەناو جەنگەڵی هیتلەرا 
هیچێکی تر نیە باسی !
تۆ ئەبرێیتە تۆڕ وەک ماسی !

گوێ مەدەرێ 
زیدانەکانی زاویرا 
گەرچی زۆربن 
سەوزەڵان بن بەهارمانن !
وەرزی گوڵ و گوڵزارمانن ! 
سوربن ، مۆربن !
با ڕەنگ خۆربن ! 
تینەبۆمان 
ئەگەرچی لەخەیاڵی خۆ 
مینە بۆمان 
وەلێ خۆشیان باش ئەزانن 
ورەی ئاسنینە بۆمان 
باوەڕو یەقینە بۆمان !

"مامۆستا گیان "
سەری بەرزت 
گەڵاو تەرزت 
وای پێچاوم 
بەدڵ نەبێ 
بەچاوم ناتبینێ چاوم !

شەکری ناو چای تاڵی من 
باڵدارێکم ، تۆی باڵی من 
چرۆیەکم 
تۆی شنەباو شەماڵی من !

گوێ لەمست نیت 
وەکو خۆیان 
گڵاوکەرو تیرۆرست نیت !

بەڵام شێخم 
ئەگەر ئەوان 
هەر وەکو جاڵجاڵکۆکە وان 
ئەدەن تەونت 
وای دەرئەخەن 
ئیرهابیە هۆش و لەونت !

عالی جەناب 
گەرچی بەخاکی پێت نابین 
باباش بچێ بەگوێیاندا 
شانازیە وەک تۆ وابین 
لەسایی دەرس و دەورەکانت 
ماندوونابین 
ئەیڵێینەوە 
ئێمەش وەکو تۆ ئیرهابین ! 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سالاری


له‌یادی شاعیراندا