X

گەڕان




دیدوڕێ

جیهاد فەرزی كیفایەیە بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا دەبێتە فەرزی عەین

9/12/2016 1:39:48 AM   |   2658 :بینراو

بڕگەی حەوتەم

جیهاد فەرزی كیفایەیە بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا دەبێتە فەرزی عەین

   ئیبنوقودامە دەفەرموێ: (فەرزی كیفایە: ئەوەیە ئەگەر ئەوەندە كەسەی كە پێیان جێبەجێ دەكرێت، نەیانكرد، هەموو موسوڵمانانی ئەو شوێنە بە ئەنجامنەدانی فەرزەكە گوناحبار دەبن. ئەگەر ئەوەندە كەسەی كەپێیان جێبەجێ دەكرێت كردیان، فەرزەكە لەسەر هەموان لادەچێت. فەرزەكە لەسەرەتادا لەسەر هەموویانە. وەكو فەرزە عەینەكانە. وەكو نوێژو رۆژوو، بەڵام لەوەدا جیاوازن كە ئەگەر هەندێك كەس فەرزە كیفایەكەیان كرد، لەسەر هەموویان لادەچێت. فەرزی عەین بە رەنجی كەس لاناچێت، هەر دەبێ كەسەكە خۆی بیكات).

   پاشان لەسەر ئەوەی كە جیهادیش فەرزی كیفایەیە بۆ بەڵگەكەی دەفەرموێ: (بەڵگە: ئەو فەرمایشتەی خوای گەورەیە كە دەفەرموێ: (لاَّ يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً وَكُلاًّ وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى) النسا‌ء/95 واتە: ئەو دوو پۆلە موسوڵمانە چون یەك نین: دانیشتووەكان كە عوزریان نییە (وەكو كوێرو پیرو بێ پارەو .. هتد) و ئەوانەی لەپێناوی خوادا جیهادەكە دەكەن. ماڵ و گیانیان دەبەخشن. خوای گەورە ئەو موجاهیدانەی كە بە ماڵ و گیانەوە لەپێناوی خوادا رەنجدەدەن، بە چاكترو پلەبەرزتر دایان دەنێت. هەر چەندە خوای گەورە بەڵێنی جوانی خۆی بە هەر دوو لایانداوە. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو دانیشتووانە ـ كە جیهادەكە ناكەن ـ گوناحبار نابن، مادام خەڵكانێكی تر بە فەرزەكە هەستاون و جێبەجێیان كردووە.

   هەروەها خوای گەورە دەفەرموێ: (وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَافَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ) التوبة/122  واتە: نەدەكرا هەر هەموو موسوڵمانان بچنە جیهاد، خۆ دەبوو لە هەر دەستەو تاقمێكیان یەكێكیان بۆ زانستی شەرعی لێبڕانایە، تا شارەزای دینەكە ببن.

-پێغەمبەر خواش صلی الله علیە وسلم مەفرەزەی لە یاوەران پێكدەهێناو دەیناردە جیهاد. جەنابیشی و زۆرینەی یاوەرانیشی لەحاڵەتی خۆیاندا دەمانەوە [1] .

   پاشان ئیبنوقودامە دەربارەی فەرزبوونی جیهاد ـ وەك فەرزی عەین ـ دەفەرموێ: (جیهاد لەسێ حاڵەتدا فەرز دەبێتە فەرزی عەین:

یەكەم: ئەگەر سوپای هەر دوولا (موسوڵمانان و كافران) رووبەڕووی یەكتریی وەستانەوە، هەر موسوڵمانێك لەوێ بێت، بۆی حەرامە بڕوات و مەیدانەكە جێ بهێڵێت، چونكە مانەوەو بەشداربوونی فەرزە. لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُواْ وَاذْكُرُواْ اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ، وَأَطِيعُواْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبرِرُواْ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَابِرِينَ) الانفال/45-46 واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر تووشی كۆمەڵێك جەنگاوەری كافر بوون، خۆڕاگرن و یادی خوا زۆر بكەن، تا ببیتە مایەی سەرفرازیتان. هەروەها گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا بكەن صلی الله علیە وسلم، لەناو خۆتاندا نەكەونە ناكۆكی و بەربەرەكانێتی یەكتریی، ئەگینا شكست دێنن و هێزتان نامێنێت. بە ئارامیش بن. چونكە بە تەئكید خوای گەورە لەگەڵ بە ئارام وخۆگرەكاندایە.

   هەروەها دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ زَحْفاً فَلاَ تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ، وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلاَّ مُتَحَرِّفاً لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزاً إِلَى فِئَةٍ فَقَدْ بَاء بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ) الانفال/15-16: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە، ئەگەر رووبەڕووی ئەو كەسانە بوونەوە كە كافربوون، بابە لێشاویش هاتبن، پشتیان تێنەكەن. لە شەڕیان هەڵنەیەن. هەر كەسێك لەو رۆژەدا پشتیان تێكات و هەڵێ، بەر غەزەبی خوا دەكەوێت. مەگەر كەسێك ئەو شوێنە بەجێ بهێڵێت تا لە شوێنێكی ترەوە هێرش بهێنێتەوە سەریان. یان خۆ بگەێنێتە كۆمەڵێك موجاهیدی تر.

دووەم: ئەگەر كافرەكان ووڵاتێكی موسوڵمانانیان داگیركرد رووبەڕوو بوونەوەو جیهادكردن لە دژیان فەرز دەبێت.

سێیەم: ئەگەر ئیمام (خەلیفە) داوای لە كۆمەڵە موسوڵمانێك كرد راپەڕن و جیهادی لە ریزدا بكەن، جیهاد لەم حاڵەتەشدا لەسەریان فەرز دەبێت. پێویستە بەدەنگ بانگەوازەكەیەوە بچن. لە ژێر ئاڵاكەیدا بۆ جیهاد كردنەكە كۆببنەوە.. بەڵگەی ئەمەش ئەوەیە كە خوای گەورە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُواْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الأَرْضِ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الآخِرَةِ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الآخِرَةِ إِلاَّ قَلِيلٌ، إِلاَّ تَنفِرُواْ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّوهُ شَيْئًا وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) التوبة/38-39 واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەوە بۆچی كەپێتان دەوترێت لەپیناوی خوادا رابن و بجەنگن، خۆ بە زەویەوە دەنوسێنن وخۆ قورس دەكەن؟! چما لەجیاتی رۆژی دوایی بە ژیانی دنیا رازیبوون و بەستانە؟ خۆ كەلو پەلی دنیا لە كۆتاییدا شتێكی زۆر كەم دەردەچێت. ئەوە بزانن ئەگەر را نەبن و شۆڕش بەرپا نەكەن، خوای گەورە سزایەكی زۆر بە ژانتان دەدات و خەڵكانێكی تر دەهێنێتە شوێنی ئێوە (كە بەرگری لە دینەكەی دەكەن) و ئەو كاتە ئێوە زەرەرتان لێ دەكەوێت نەك خوای گەورە، خوای گەورە بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە.

   پێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم دەفەرموێ: (اذا اسْتَنْفَرتُمْ فَانفُرُوا) [2]ئەگەر داوای رابوون و شۆڕش و جیهادتان لێكرا راپەرن و بیكەن .

   بەڵگەی حاڵەتی دووەم هەر هەمان بەڵگەی حاڵەتی یەكەمیشە (إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُواْ) الانفال/45 وة (إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ زَحْفاً فَلاَ تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ) الانفال/15 چونكە داگیركردنی ووڵاتێكی موسوڵمانان لە لایەن كافرانەوەن هەر وەكو رووبەڕوو بوونەوەی دوو لەشكری هەر دوولایان وایە، چونكە ئەمانیش بەرامبەر یەكفقیی دەوەستنەوە.

   لە غەیری ئەم كتێبەشدا ووتمان كە مەرجەكانی فەرزبوونی جیهاد نۆیە: (موسوڵمانێتیی، باڵغ بوون، ژیرێتیی، سەربەستیی، نێرینەیی، لەش ساغیی، هەبوونی مەسروف، مۆڵەتدانی دایكوباوك، مۆڵەتی خاوەن قەرز بە قەرزارەكە[3]).

   بەڵام لە فەرزی عەینیدا پینج مەرجەكەی سەرەتا دەبێ لەو كەسەدا هەبێت، تا بۆی هەبێت بچێتە جیهاد.

   هەر لەوێشدا باسمان لەو عوزرە شەرعی و ناشەرعییانە كرد كە لە نەچوونە جیهاددا دەهێنرێتەوە.

  

 



[1] . ابن قدامة المقدسي: المغني والشرح الكبير 10/364-365.

[2] . هه‌مان سه‌رچاوه‌ 10/365-366.

[3] . هه‌مان 10/366-385.


دیدوڕێ