بڕگەی هەشتەم
مەشقی سەربازیی لەسەر هەموو موسوڵمانێك فەرزە
پێشتر ئەم باسە لە نامیلكەیەكی سەربەخۆدا باس كرا بەڵام لێرەشدا پێویست بوو وەكو مەشخەڵێكی تری دیدڕوونیی بخرێتەوە ریزی مەشخەڵەكانی تر.
مەشقی سەربازیی لەسەر هەموو موسوڵمانێك، بێ جیاوازیی ـ جگە لە خاوەن عوزرە شەرعییەكان. فەرزە.. هۆی ئەم فەرزبوونەش ئەوەیە: كە مادام جیهاد لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە فەرزی عەین، (وەكو لە بڕگەی رابوردوودا باسكرا) جیهادیش لەم سەردەمەدا بە نوێترین چەك ئەنجام دەدرێت. ئەم چەكانەش فێربوونی بەكارهێنان و راهێنانی لەسەر دەوێت. كەوابوو بە پێی رێسای (ما لا يتمُّ الواجِبُ الا بهِ فهو واجبٌ) واتە: ئەوی فەرزی پێ تەواو دەبێت، فەرزە. مەشقی سەربازیی ـ كە جیهادەكەی پێ تەواو دەكرێت ـ فەرزە.
مەشقكردن بەشێكە لەو خۆ ئامادەكردنە سەربازییەی خوای گەورە فەرمانی پێداوە: (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ) الانفال/60 ئەوەندەی لە تواناتاندا هەیە هێزی خۆتانیان بۆ ئامادە بكەن. پێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم هێزەكەی بە تیر ئەندازیی لێكدایەوە: لە سەر میمبەرەكەیەوە سێ جاری فەرموو (ألَا انَّ القُوَّةَ الرَّمِي) [1]: هۆشتان لێ بێت كە هێز: تیر ئەندازییە.
ئەوەندەش بەس نییە موسوڵمان هەر مەشقە سەربازییەكە بكات، بەڵكو نابێت بهێڵێت بیریشی بچێتەوە. ئەمەش وا دەخوازێت هەلی هەبوونی چەك و هەبوونی شوێن و هەبوونی مەشقەوانێتی مسۆگەر بێت، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێ: (مَنْ عَلِمَ الرَّمِيَ ثُمَّ تَرَكَهُ فَلَيسَ مِنَّا)[2] واتە: هەر كەسێك فێری تیرئەندازیی بووبێت و بیری چووبێتەوەن لە ئێمە نییە.. ئەم فەرموودەیە بەردەوامێتی خۆ ئامادەكردن رادەگەینێت. چونكە ئەوی نەهێڵێت بەكارهێنانی چەك و شێوازەكانی جەنگی لەبیر بچێتەوە، دیارە كەبەردەوام ئامادەی جیهادەكەیە.. ئەو ئایەتەی قورئانییە لەم بازنەدایە كە دەفەرموێ: (وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةً وَاحِدَةً) النساء/102 ئەوانەی كافر بوون ئومێدی ئەوەیان هەیە كە ئێوە لەچەك وكەلوپەلەكانتان غافڵ ببن، تا هەلیان بۆ بڕەخسێت و غافڵگیرانە بەیەك حەملە هەڵكوتنە سەرتان.
خاڵێك لیرەدا هەیە كە دەبێ رەچاو بكرێت. ئەویش ئەوەیە: مەرجی مەشقی سەربازیی وەكو مەرجی جیهاد كردنەكە نییە. كە لە بڕگەی پێشوودا ووتمان: (لە فەرزی كیفایەی جیهاددا نۆ مەرجە و لە جیهادی فەرزی عەیندا دەبێتە پێنج) دەبینیت مەشقی سەربازیی مەرجی جیهادەكە نییە! حاڵەتی فەرزی عەینی رووبەروو بوونەوەی دوژمنی كافری داگیركەرە. ئەمەش ئەوە فەرز دەگەێنێت كە دەبێت موسوڵمانان هەموویان بزانن چۆن چەك بەكار دەهێنن و دەبێت رادەی پێویست لە چۆنیەتی جەنگ بزانن.
ئیبنوتەیمیە رحمەالله فەرمووی: (ئەو دوژمنە هێرشهێنەی دین و دنیای موسوڵمانان دەشێوێنێت، هیچ فەرزێك_دوای باوەڕ هێنان بە ئیسلام (دوای شایەتمان هێنان) ناكەوێتە پێش جیهادی بەرگرییەوە، كە دژ بەو كافرە هێرشهێنانە دەكرێت. بۆیە هیچ مەرجێكیشی نییە، بە هەر جۆرێك لە توانادا بێت، دەبێت بكرێت)[3]... ئەمەش ئەوە دەگەێنێت كە كافری دوژمنی هێرشهێن (داگیركەر) ئەگەر هاتە سەر خاكی موسوڵمانان، جیهادی بەرگریی كردنیی لەسەر هەر هەموو موسوڵمانان ـ جگە لە خاوەن عوزرە شەرعییەكان ـ فەرز دەبێت. ئەوی مەشقی سەربازیی كردووەو ئەوی نەیكردوە، هەر دەبێت بەشدار بێت. بەڵام نابێت هەر لە خۆیەوە دەست بداتە چەك و كەلوپەلی سەربازیی بەكاری بهێنێت، نەبادا زیان لە خۆی یان لە براكانی تری بدات. چونكە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێ: (لا ضَرَرَ ولا ضِرار) واتە: نە زیانت لێ بكەوێت و نە زیان بدەیت. هەموو بەشداربووانی جیهادەكە دەبێ ووردەكارانەو بە جیددیی بەو بڕیارو فەرمانانەوە پابەند بن كە پێیان دەدرێت لەو كات و شوێنانەدا رەفتاری داواكراو ـ بە پێی توانایان ـ ئەنجام بدەن.
[1] . موسلیم لە عوقبەی كوڕی عامرەوە گێڕاوێتییەوە.
[2] . ههما شێوه. موسلیم لە عوقبەی كوڕی عامرەوە.
[3] . الاختيارات الفقهية ل309.