به‌رچاوڕوونی بۆ هه‌موان:
ناسینی واقیعی قۆناغ زۆر پێوویسته
مامۆستا كرێــكار
كاریگه‌ریی داعی له (وورد تێگه‌یشتنی دوو خاڵی سه‌ره‌كی)یه‌وه دێت:
یه‌كه‌م: شاره‌زایی ده‌ق: (له‌وانه‌یه ئایه‌تێك بێت یان فه‌رمووده‌یه‌ك یان كۆڕای یاوه‌ران، یان رای پێشه‌وایه‌ك)
دووه‌م: شاره‌زایی بوون له‌و واقیعه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی تێدا ده‌چه‌سپێنرێت: ئه‌مه‌ش دوو لقه:
زانینی بارودۆخی دینداریی خه‌ڵكی.
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و زه‌مانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی تێدایه.
تێگه‌یشتنی ئه‌م دوو خاڵه بۆ خوشك و برایانی ره‌وت زۆر پێویسته، تێگه‌یشتن و قاڵ و قووڵلاوونهوه له هه‌ردووكیاندا ره‌نجی كۆمه‌ڵكاریی ده‌وێت، مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی ده‌قه‌كه لێكده‌ده‌نه‌وه هه‌ر له ره‌وتی خۆمان بن، به‌ڵام مه‌رجه به پێی دیدو بۆچوونی سه‌له‌ف بێت، ئه‌وانه‌ی واقیعه‌كه‌ش ده‌ناسێنن هه‌ر مه‌رج نیه له خۆمان بن، ته‌نانه‌ت مه‌رج نیه موسوڵمانیش بن، له‌وانه‌یه رۆژنامهگهرێك بێت بۆ ناوده‌ركردنی خۆی واقیعه‌كه‌ی زۆر به ووردیی ناساندبێت، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌سفێك كه‌وتبێته به‌ر ده‌ستمان كه له سیفه‌تی واقیعه‌كه‌وه هاتبێت، له رێی راستگۆیهكیشهوه هاتبێت، ئێمه‌ش له هه‌موو كه‌نارو گۆشه‌یه‌كه‌وه بینیبێتمان و له ئینفیعالدا نه‌بووبین كه وه‌رمان گرتووه، ئه‌مانه هه‌مووی پێكه‌وه یارمه‌تیده‌رمان ده‌بن بۆ ناسینی حه‌قیقه‌تی واقیعه‌كه، ئه‌مه‌ش زۆر زه‌روورییه، تا حوكمه شهرعیهكهمان هاوجووتی ده‌قه شه‌رعیه‌كان و وه‌سفی واقیعه‌كه بێت..
هه‌ندێك وه‌سف و سیفه‌تی واقیعی ئێستای كوردستانی ئێمه ئێستا به‌م شێوه‌یه:
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه سێیه‌مین هێزی كوردستان و یه‌كه‌مین هێزی پارێزه‌ری مافی موسوڵمانان بوو وه‌ك شێرێكی چوار په‌ل شكاو كه‌وتووه‌و جێی ئومێد نه‌ماوه چاك بێته‌وه.. ئه‌مه‌ش وه‌كو ساتی رماندنی مناره‌كه‌ی خیلافه‌تی عوسمانی وابوو، كه هه‌موو ئومه‌تی تاساندو كاردانه‌وه‌كانیان زۆر ساده بوو، هیچ ئه‌نجامێكی لێ پێك نه‌هات.. دوا به‌دوای ئه‌م كاره‌ساته ئوممه‌ته‌كه بۆ 56 ووڵات و 76 كه‌مایه‌تی بێ شوان په‌رته‌وازه بوو..
ئه‌و دیدو رێباز‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامییانه‌ی له ساحه‌كه‌دا هه‌ن ئه‌ندامانی خۆیان له زیندان و راوه‌دوونان پێ ناپارێزرێت تا داوایان لێ بكرێت موسوڵمانانی تر بپارێزن، چونكه چه‌كدار نین و غه‌یری ئه‌وانیش كه پارتی و یه‌كێتین چه‌كدارن و توانای زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه..
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه كه راپه‌ڕێنه‌ری هه‌موو پلان و پیلانێكی رۆژئاوایه، له‌به‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی خۆی له هێنانه‌دیی ئاوات و ئامانجی كوردایه‌تیدا كه دروست كردنی ده‌وڵه‌ت و یه‌كخستنی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، دوو داواكاریی سروشتی ئه‌ون، جگه له ده‌یان سیما‌و مۆركی فه‌شه‌ل بوونی دیكه، بۆیه زۆر توندڕه‌وانه عهلهمانیهتێتی گرتووه تا هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌ی بدات به‌سه‌ر شانی ئیسلامدا كه ئه‌و رێگر بووه‌و له هێنانه‌دی ئامانجی كوردا..
چۆن ئیستیعماری ئینگلیزی به هۆی حكومه‌ته پاشایه‌تی و پاشان كۆماریه‌كانی میسر خۆیه‌وه زانكۆی ئه‌زهه‌ری له ئاڕاسته‌كردنی ئوممه‌ته‌كه سست كرد تا رۆڵی نه‌هێشت و له ساڵی 1965 دا جه‌مال عه‌بدونناسر به یه‌كجاریی خستیه ژێر ئاڕاسته‌ی خۆیه‌وه‌و وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاڕاسته ووشك بۆوه، حكومه‌تی كوردستانیش تاقه كۆلیجی شه‌ریعه‌كه‌ی دهۆك و پێنج مه‌عهه‌دی شه‌رعی تری داخست و هه‌موو مه‌لاو مزگه‌وته‌كانیش كه به ره‌سمی 5500 مه‌لان، خۆیان و مزگهوتهكانیانی خستۆته ژێر ئاڕاسته‌ی عه‌له‌مانیه‌تی خۆیه‌وه‌و وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئاڕاسته‌ی شه‌رعی و ئه‌خلاقی كورد ووشكی كردووه..
له‌وه‌تای عه‌له‌مانیه‌تی كوردی ترهكیووه ده‌یان ده‌زگای عه‌له‌مانیه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه، بۆیه ئێستا مسقۆفیی (ئیلحاد) له هه‌ڕه‌تی لاوی و گوڕی به تینی خۆیدایه بۆ بازدانی بۆ قۆناغێكی تری ریشه‌كێش كردنی ئیبسلام، هه‌موومان ده‌یان ده‌زگای ئاِراسته كردنی ئه‌وان به‌و گوڕ‌و تینی بێ دینیه‌وه رۆژانه دهبینینله زانكۆ‌و مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی و گۆڤاری فیكریی و سایت و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و كۆنگره‌و ماڵی گه‌نجان و ژنان و.. هتد
به‌ره‌ڵایی ناشییانه: مۆرك و رواڵه‌ت و دیارده‌كانی ئێستای واقیعی باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ده‌یان سیمای به‌ره‌ڵایی نیشان ده‌ده‌ن، له پاڵپشتی یاساییه‌وه بۆ مورتهددو زیناكار و نێرباز و تۆڕی داوێن پیسیی و هێنانی ئافره‌تی زیناكاری لوبنانی و میسری و تایله‌ندی و سریلانكایی، جگه له عاره‌بی به‌غداو شوێنه‌كانی تر به ناوی خادمهو شێلانی ئوتێله راقیهكان و شتفرۆشی كۆمپانیا‌و پێشانگاكانهوه، كه هه‌موو بۆ له‌شفرۆشی به‌كار دێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد چاوی بشكێت و شه‌رم نه‌كات له‌وه‌ی پاش ده ساڵی تر ئه‌وان جێی ئه‌و بیانیانه بگرنه‌وه !! به تایبه‌تی ئێستا كه راده‌ی بێوه‌ژن زۆر زیادی كردووه چونكه بهشوودانهوهیان زه‌حمه‌ت بووه، له كاتێكدا ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه كه راده‌ی كچانی قه‌یره كه له سه‌روو سی ساڵه‌وه‌ن و ئومێدی شوو كردنیان كه‌متر بۆته‌وه زۆر له زیاد بووندان!! هه‌موو ئه‌مانه‌ش له لایه‌ك و شیرازهپسانی خێزان له لایه‌كی تره‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی مێردیان له دهرهوهیهوهو ئه‌وه زیاد له پێنج و شه‌ش ساڵه توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌ماوه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له ناوهوهشن راده‌ی ماره‌یی كه‌مبۆته‌وه له ناویانداو له به‌رامبه‌ریشدا راده‌ی ته‌ڵاقدان زۆر زیادی كردووه!! بۆ نموونه كه داوه‌ر كه‌مال ره‌شید داوه‌ری یه‌كه‌می دادگای بواری كه‌سێتی له خانه‌ی دادی سلێمانی ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له شاری سلێمانی له ساڵانی 2006 ـ 2007 دا كه‌مترین ژماره‌ی تۆمار كراوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو " ئه‌مه زه‌نگی دژوارییه.. به تایبه‌تی تر ئه‌گه‌ر زانیمان له سلێمانی هه‌ر وه‌كو ئه‌و داوه‌ره پسپۆڕه ده‌ڵێ: " له 2004 دا 993ر18 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی هه‌بوو، له به‌رامبه‌ریدا له ساڵی 2006 دا بوو به 839ر7 گرێبه‌ست!! " یان رێژه‌ی ته‌ڵاق كه هه‌ر ئه‌و داوه‌ره ده‌ڵێ:" له ساڵی 2004 دا 055ر1 حاڵه‌ت هه‌بوو كه‌چی له 2006 دا بوو به 955ر1 حاڵه‌ت ".. ئه‌مه هه‌مووی له شارێكی كراوه‌ی وه‌كو سلێمانی، كه‌چی دادگای دهۆك هۆشداری خهتهرتری داوه كه ده‌ڵێ: " ژماره‌ی ته‌ڵاقدان له شاری دهۆك له شاری سلێمانی زیاتر بووه "!! ئه‌مه له ناو بادینیدا كه ژن ته‌ڵاقدان لایان عار بوو !ّ!
بێدینی ره‌سمی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی عه‌له‌مانی بێدینین، ئه‌و دوانه ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و داوه‌ریی و حكومه‌تی هه‌رێمیان پێك هێناوه، هه‌موو تهعلیماتێك له دیدی بێ دینیی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته بڕیار‌و یاسا، كه‌چی بۆ شه‌رعاندنی بێدینیهكهیان لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقیان پێك هێناو ئه‌ویش هه‌ر به‌و ناوه‌وه ره‌شنووسه‌كه‌ی له(22/8/2006 ـ 31 خه‌رمانان 2701 كوردی) دا خسته به‌رده‌ست په‌رله‌مان تا موناقه‌شه بكرێت (بروانه به‌رواره كوردیه‌كه كه نه‌زانراوه‌و ساغ نه‌بۆته‌وه به‌ڵام به‌رواری كۆچی كه له هه‌موو ووڵات و جێیه‌كدا له دۆكۆمێنتی ره‌سمی دا هه‌ردووكیان ده‌نوسرێت، لێره‌دا نه‌نوسراوه).. ئه‌و پرۆژه‌یه پڕه له كوفر‌و بێدینی كه‌چی شه‌ڕێكیان به ده‌سته‌یه‌ك له نوسه‌ره عهلهمانیهكان به‌رامبه‌ر به ئیسلامیه‌كان هه‌ڵگیرسان كه گوایه ده‌یانه‌وێت پێنج هه‌زار ئیمزا كۆكه‌نه‌وه بۆ لابردنی ئه‌و ماده‌ی حه‌وته‌مه‌ی له‌و ده‌ستووره‌دا هاتووه كه ده‌ڵێ: "ئه‌م ده‌ستووره جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئیسلامێتی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه، پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ستووره هه‌موو مافه دینیه‌كانی مه‌سیحیه‌كان و یه‌زیدیه‌كان و غه‌یری ئه‌وانیش به ته‌واوه‌تی ده‌گرێته‌وه له سه‌ربه‌ستی عه‌قیده‌و بهكاربردی دینی خۆیاندا "! ئیسلامیه‌كانیش ماوه‌یه‌ك پێی كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئیختیلافاتی ئێمه‌و عه‌له‌مانیه‌تی كوردی له‌و بڕگه سارد‌و سڕه‌دا بێت كه هه‌ر هه‌موو ده‌ستووره‌كه ناكاته بڕیاری لقێك یان مهڵهبندێكی حزب!!
روو له رۆژئاوا له رۆژی ئاوایی رۆژی ئاوادا: به‌شێك له پلانێكی زۆر به‌رفراوانی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بریتیه له ئیحتیواكردنی جیهانی ئیسلام و بیری موسوڵمانان و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌یان تا وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گۆڕینی ره‌فتارو ره‌وشت و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كانیان، دژواری ئه‌مه‌ش هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه له دژواری سه‌ربازی زۆرتره چونكه له سهربازیهكهدا گه‌ر تێكیش بشكێیت به‌میان هه‌ڵده‌ستیته‌وه، به‌ڵام گه‌ر له‌میاندا تێكشكایت ئه‌ویانت بۆ ناكرێته‌وه! بۆیه ئێستای كوردستان كه‌وتۆته به‌ر لافاوێكی رۆژئاوایی بوون(Westernization)كه فارس پێی ده‌ڵێت (غه‌رب زه‌ده‌یی)، ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییه قیهمیهی له كوردستاندا ـ به تایبه‌تی له ماوه‌ی ساڵانی حوكمی راسته‌وخۆی ئیحتیلالی ئه‌مریكای تاغووتدا ـ دروستبووه، سه‌دان كێشه‌ی لێ په‌یدا بووه، یه‌كێك له‌وانه پێك كێشرانی كلتوری ماوه‌و كلتوری هاورده‌یه، بۆیه یه‌كێك له ده‌رچه‌كانی ئه‌م پێككێشرانه كلتورییه دیارده‌ی ژن كوشتنه! كه له ماوه‌ی ساڵانی 2004 ـ 2006 بڕی 3000 سێ هه‌زار ژن كوژران!! خۆ نكووڵی ناكرێت كه ئه‌م كوژراوانه ئیسلامی نه‌یكوشتوون! هه‌ر كه‌سوكاره‌كانی خۆیان ـ كه زیاتریشیان به‌رپرسی پارتی و یه‌كێتین ـ كوشتوویانن، چونكه له مێشكی خۆیاندا نه‌ریتی كۆنیان پێ پیرۆزه‌و نه‌ریتی ئێستایان پێ به‌ره‌ڵایه، بۆیه ناتوانن ئه‌وه قبووڵ كه‌ن كه واقیعی جیهانگیرێتی ئیحتیلال و عهلهمانێتی كوردی هێناوێتیه كوردستانه‌وه كه ژن ئازاده‌و خێزان دائیرهیهكهو هه‌ر كه‌س وه‌كو ئامێرێك له‌زه‌تی خۆی تێدا ده‌كات !!
هێرشێكی چڕتر كراوه‌ته سه‌ر قه‌ڵای خێزان: ده‌روازه‌ی قه‌ڵای هه‌موو خێزانێك مێیینهكانێتی، به‌تایبه‌تی دایكه‌كه، هه‌ر كه‌سێك توانی دایكه‌كه بۆ خۆی راكێشێت نه‌وه‌ی داهاتووی مسۆگه‌ره، به تایبه‌تی خێزانی رۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌تیتر خێزانی موسوڵمان.. بۆیه ئێستا له هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر رۆژئاواییبووهكان په‌لاماری ئافره‌تی كورد ده‌ده‌ن، زیاتر هێرش بۆ ده‌روونی ژنی خێزاندار دێنن، زیاتر ده‌یانه‌وێت ووره‌ی بڕوخێت، تا ده‌روازه‌ی قه‌ڵای خانه‌واده‌ییان بۆ بكاته‌وه‌و ئه‌وانیش بێ رێپێدانی خاوه‌ن ماڵ خۆ بكه‌ن به ژووردا!! ئه‌مه ئه‌زموونێكی كۆنی رۆژئاوایه، زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه له هه‌موو ووڵاتانی ئیسلامی‌دا تاقی ده‌كاته‌وه، ده‌یان كۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی پێ واڵا كرد، هه‌ر له سه‌رپۆش داگرتنه‌وه، بۆ سه‌ره‌تاتكێ و خیانه‌تی هاوسه‌رێتی، بۆ ره‌فزی شوو كردن و داوای ته‌ڵاق، بۆ رێدان به كچه‌كانی تا بێ دڵ نه‌ڕۆن!! ئێستا له كوردستانی ئێمه‌دا ئافره‌تی خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وار كه‌وتۆته به‌ر لافاوێكی راده‌ر، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكه‌ن دهكڕرێن و ده‌فرۆشرێنه‌وه! له هه‌موو بڕگه یاساییهكدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ناچار ده‌كرێت رێ به ژن دات بێته پێشێ، به ناوی مافی ئافره‌تان، به ناوی ئازادیی، به ناوی پێشكه‌وتن، به ناوی به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌ی په‌ك كه‌وتووی كۆمه‌ڵگه!! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌ت دێته پێشێ ئیتر خێزانه‌كه‌ی ده‌بێته یه‌كه‌مین قوربانی دیدو ژینی نوێ! له‌گه‌ڵ هه‌ر شوو نهكردنێكدا هه‌لێكی خراپه‌كاری دێته پێش، له‌گه‌ڵ هه‌ر تهڵاقێكدا دوو هه‌لی خراپه‌كاری دێته پێش و لاكۆڵانی بێ نه‌وایی دهبێتهلانهی كوێره‌وه‌ریی منداڵان !!
نێچیرڤان بارزانی ووتی: كورد ببێته مه‌سیحی باشتره وه‌ك له‌وه‌ی توندڕه‌و ده‌رچێت!! ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی كاریگه‌ریی ئه‌مریكایی كه واشنتۆن پۆسته!! ده‌بێت چ ده‌رگایه‌ك بۆ تیمه‌كانی مه‌سیحیه‌وانی كرابێته‌وه دوای ئه‌م قسه‌یه كه له‌سه‌رده‌می ئیحتیلالیشدا كراوه، كه ئێمه ده‌زانین كه 176 رێكخراوی مه‌سیحیه‌وانی له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا له كوردستاندا كاریان ده‌كرد!! خۆ كردنه‌وه‌ی كڵێسای ئهنگلیكانی كوردی له عه‌ینكاوه/هه‌ولێر كه قه‌شه كه‌مال كه خۆی موسوڵمان بووه‌و بۆته مه‌سیحی و پاشان بۆته قه‌شه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كڵێسا نوێیه، ده‌ڵێ هه‌زار موسوڵمانمان كردۆته مه‌سیحی، مامۆستا عه‌لی باپیر له رهددیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ:" كه باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و ژماره‌یه وا بێت!!
وا بێت یان وا نه‌بێت، چالاكی تیمه مه‌سیحیه‌كان واقیعێكه‌و له ناوه‌ندی مانگی 11/2007 دا به ئاشكرا له شه‌قامه‌كانی سلێمانیدا ئینجیلیان به كوردی دابه‌ش ده‌كرد!! ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئاسایشی سلێمانی ئه‌و كتێبه دینیانه‌ی له حاجیه‌كان سه‌نده‌وه كه له حه‌ج دابوویاننێ كه هیچیشیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و فیكر یان له‌سه‌ر تهكفیرو جیهادیش نه‌بوون!! سه‌دان تیمی مه‌سیحیه‌وانی ئێستا له عێراقن و به بهرتیلێكی چه‌ند هه‌زار دۆلاری كه داویانه به به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی ده‌یان پرۆژه‌ی مهسیحیهوانیان كردۆته‌وه‌و ئێستا چالاكی مه‌سیحیه‌وانی له كوردستانی باشوردا مونافه‌سه‌ی كاری ئیسلامیه ره‌سمیه‌كان ده‌كات!!
ره‌شه‌بای كلتوری نامۆ: كلتوری هه‌موو میلله‌تێك له دیدو بیری دینی و سیاسییانه‌وه هاتووه، كلتوری هه‌موو میلله‌تێك ده‌یان سیمای نه‌ریت و ره‌فتاری كۆمه‌لایه‌تی ده‌گرێته‌وه، شایی و پرسه‌و ماره‌یی و ته‌ڵاق و شه‌ڕو ئاشتبوونه‌وه، خوێن و تۆڵه له نه‌ریتی میلله‌تانن هه‌ر وه‌كو شێوه‌ی نان خواردن و میوانداریی له نهریتیانن.. ئه‌مڕۆ كوردستانی ئێمه كه‌وتۆته به‌ر ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزی كلتوری نامۆ‌و په‌ڕیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كافرو بێدینان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كورد هه‌یه، چونكه گیانی به‌ره‌نگاریی تێدا نه‌ماوه، ئه‌سڵه‌ن به‌ره‌نگاریی كردنه‌وه به راست نازانێت، چونكه ئه‌و پێی وایه ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كانه، ئه‌و نازانێت كه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وروپایی ناهێڵێت ساده‌ترین سیمای خۆی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا بزر كات، ئه‌و نازانێت ئه‌مه جه‌نگێكی شارراوهیهو ئه‌و لێی حاڵ نیه.. هه‌یه به‌ره‌نگاریی كردنه‌وه‌و قبووڵ كردنه‌كه‌ی پێ ئاساییه، ئیدی بۆچی به‌ره‌نگاریی بكات؟! ئه‌وی دیندار نیه‌و به‌ره‌نگاریی پێ باشه ده‌ڵێ من به ته‌نیا چیم پێ ده‌كرێت، با لێ گه‌ڕێم.. هه‌زارانی رقنی ناحه‌ز به پارتی و یه‌كێتیش هه‌ن ده‌ڵێن: قه‌یدی نیه به‌س نیه ئیسلامیه‌كانی پێ ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت!!
به‌ره‌و به‌ره‌ی هه‌رمه‌جدۆن: ئه‌وی وه‌كو جاك شیراكی سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له دیدی دینی جۆرج بۆش حاڵ نابێت نازانێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئیحتیلال بۆ بههێێز كردنی به‌ره‌ی ههرمهجدۆنه! كه مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان باوه‌ڕیان وایه شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان خێرخوازان كه خۆیانن و شه‌ڕخوازان كه محمهممهدیهكانن له فه‌له‌ستین له ته‌پۆڵكه‌كانی هه‌رمه‌جدۆن (15 كلم له قودسه‌وه دووره) روو ده‌دات، سه‌یدنا عیسا دێته خواره‌وه‌و شه‌ڕخوازان تێك ده‌شكێن و سه‌یدنا عیساش هه‌زار ساڵی دیكه له‌سه‌ر زه‌ویدا دهێمێنتهوه!! ئه‌مه رێ له‌وه ناگرێت كه نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌منیه‌تی ئیسرائیل و ئه‌م شه‌ڕه تولانیه به‌كار بێ.
ئه‌وی وورد به دووی پلانی ئیحتیلالدات چۆته‌وه یان ده‌چێته‌وه ده‌زانێت كه شه‌ڕی سه‌ربازی بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سیاسییه، شه‌ڕی سیاسیی بۆ چوونه پێش دیدی فیكرییه، دیدی فیكری پارێزگارانی نوێی ده‌وری جۆرج بۆشیش دینیهكی توندڕه‌وه كه له دوای ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییان (له 1983 كه رۆناڵد رێگانیان هێنایه سه‌ر كار) له سه‌ركه‌وتنی زه‌مانی جۆرج بۆش دڵنیابوون و ئاوا هاتنه پێش !! ئهیمهشه ته‌فسیری ئه‌وه‌ی كه دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر جۆرج بۆش ووتی: په‌یوه‌ندیه‌كم بۆ بدۆزنه‌وه له نێوان قاعیده‌و سه‌ددام حسێندا !! تا بیكاته به‌هانه‌ی داگیر كردنی عێراقێك كه كۆتا دڵۆپی پیترۆلی جیهان له‌وێیه !!
هاودینانی به‌ڕێز:
ئه‌مه 12 خاڵی پێناسه‌ی ئه‌و واقیعه نوێیه كه ئێمه ته‌نها سهردێڕهكانمان پێ ناساندوون، سه‌ردێڕی تریش لای ئێمه‌ش و لای ئێوه‌ش هه‌ن، با هه‌ر یه‌كه‌مان له سه‌ریان زیاتر بنووسین، تا واقیعه‌كه باشتر بناسێنین و بیخه‌ینه‌وه به‌رده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هیواین بیانخه‌ینه بازنه‌ی هاودینیمانهوه..
هه‌ر یه‌كه‌تان با له‌م خاڵانه‌وه شتی تری كه به‌رچاوو گوێ ده‌كه‌وێت بنوسێت و له دوو توێی مه‌له‌فێكدا هه‌ڵیان گرێت، تا زیاتر ده‌بن، ئینجا بیكاته راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی و یان به‌رزی كاته‌وه بۆ رێناسین یان بینێرێت بۆ دووربین.. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له بانگه‌وازی ئیسلامی كه دوو خاڵ روون ده‌كاته‌وه ناسینی كوفر‌و شیرك و خراپه‌كاریی، پاشان ناساندنی ته‌وحیدو خواناسیی و چاكه‌خوازیی..