X

گەڕان




ڕێبەری

(کما ینبغی) نەک (کما هو)

12/27/2018 2:22:46 PM   |   1001 :بینراو

(کما ینبغی) نەک (کما هو)

   هەموومان دەزانین کە سیستمی سەربازیی رێکخستنێکی زۆر توندوتۆڵ و جیددییە. ئەو کەسەی دەبێتە سەرباز لە یەکەم رۆژەوە دەزانێت خاوەن پلەکانی سەربازگەکەی چ ماف و ئەرک و دەسەڵاتێکیان هەیە؟ بۆ نموونە فێردەکرێت کە گەیشت بە ئەفسەرێک دەبێ تەحییەی بۆ وەرگرێت (سەلامی لێ بکات). لە یەکەم رۆژەوە دەزانێت ماف و ئەرکی خۆشی چییە؟ کەی دەوامەو کەی پشووە؟ کەی کاتی خەوەو کەی کاتی خۆشتنە.. وە هەروەها.. ئەم راهێنان و پەروەردە کردن و قەناعەت پێکردنە لە سوپادا پێێ دەوترێت: (کما ینبغی) واتە: وا بێت، وەکو کە پێویستە. بەڵام کە سوپایەک بە هۆی کارەساتێکی وەکو جەنگەوە تووشی نوشووستی دێت، سەربازەکانی کەم دەبنەوە، زۆر لە پلەدارەکانی نامێنن. سریەو فەسیل و دەزگاکانی تێکدەچن، لە هەمان کاتدا دەکەوێتە ژێر تین و فشاری نەبوونی کات و هەبوونی مەترسی کارەساتی ترەوە، خێرا هەوڵ دەدات پەیکەرە ئیدارییەکەی دامەزرێنێتەوە، بەڵام نوقسانی زۆرە، ناچار شلگیرانە خۆ رێکدەخاتەوە، دادەمەزرێتەوە بەڵام وەکو سەرەتا توندوتۆڵ نییە. چونکە بارودۆخەکەی ناچاری دەکات کە دەزگای نەشیاو لەسەر حسابی رێکخستنە سەربازییە جیددیەکە دامەزرێنێت و کەسی نەشیاویان بخاتە سەر. بۆ نموونە: لە سەرەتادا ئەفسەرەکانی بە چوار ساڵ خوێندن پێدەگەیاند. بەڵام ئێستا ناچارە بە دوو ساڵ پێیان بگەێنێت.. بەمە دەڵێن: (کما هو). واتە: وا رەفتاری لەگەڵدا بکرێت وەکو کە هەیە.

    کۆمەڵە مەدەنییەکانیش ـ لەوانەش حزب ـ هەر رێکخراوەیین، بە پیی دەستوورو یاسای ناوخۆی خۆیان پۆلێن و پلە پلە دەکرێن، ماف و ئەرک و دەسەڵاتی ئەندام و دەزگاکانیان دیاری دەکرێن. بەڵام ئەمان شلگیرترن. تەنانەت لەو پەڕی توندوتۆڵیی (کما ینبغی)یشدا بن، هەر ناگەنە رێکخستنی سوپایەک کە لە (کما هو)ەکەشدا بێت.

   کەوابوو (کەمایەنبەغی) نموونە داواکراوەکەیەو (کەماهووە)کە ئەو ئالییەتە نییە کە مەنهەجەکەمانی پێ بێتەدیی. چونکە شیاو نەکراوەو لاوازە، بێ ئیرادەیە، لەقە.. یان کار رایی کردنێکی سەرپێێەو لەوانەیە لای هەندێک رەوتەوانی پشوو کورتی پەروەردە نەبوو مەبەست لێی: خۆ نواندنێک بێت. یان حەزێکی پەلەکاریی بێتن تا بەڵێ، ئێمەش هەین.

  کە ئەمەت زانی و لات رۆشن بوو، دەبێ ئەوەت لا رێسایەکی رۆشن بێت کە رەوت کەماهووەی ناوێت. ئێمە نامانەوێت ریابازانە خۆ بنوێنین کە: بەڵێ ئێمەش هەین. نامانەوێت پەیکەری رێکخستنمان شلوشێواوانە دامەزرێنین، بۆ ئەوەی خۆ بادەین و بڵێین: ئەوەتا لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەوەندە مەڵبەند بکەینەوەو ئەوەندە هەزار ئەندام کەسب بکەین و ئەوەندە دەزگای ئاڕاستەوانیی دابمەزرێنین. کورد بەمە دەڵێ: زۆربێ و بۆربێ.. ئەوی دەیەوێت بەرەو ئاسۆ بەرز بێتەوە دەبێ شاباڵی هەڵۆی هەبێت نەک باڵی قازو مراوی.. هەردووکیشیان هەر باڵندەن و بە باڵەوە لە هێلکە هاتوونەتە دەرەوە..

   ئێمە ئەم کەمایەنبەغیەمان دەوێ، چونکە ئەوەیە کە ئیسلام لە سەرەتایەوە وویستوێتی..

ـ خوای گەورە بە دینی کافرانیشی فەرمووە دین: (لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ) الکافرون/6 بەڵام چونکە کەماهووە بووە رازی نەبووە پێی. تەنها ئیسلامی قبووڵ بووە: (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ) ال عمران/19.. چونکە کەمایەنبەغیەکەیە.

ـ جۆرەها خواپەرستی بۆ کراوە، بەڵام لە کەسی قبووڵ نەکردووە، چونکە کەماهووە بوون: (وَرَحْمَةً وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ) الحدید/27 هەر ئەوەی قبووڵ بووە کە خۆی دیاری کردووە، چونکە کەمایەنبەغی بوون: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)الحج/77.

ـ جۆرەها یاساو رێسا بە ناوی ئەوەوە داڕێژراوە، بەڵام چونکە کەماهووە بووە قبووڵی نەکردوون: (إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلِّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا) التوبة/37.. هەر شەریعەتەکەی خۆی پێ قبووڵ بووەو بەس. چونکە کەمایەنبەغیەکەیە: (ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ) الجاثیة/18.

ـ جۆرەها رەفتارو رەوشتی بەرز نیشاندراوەو خەڵکانێکی پێوە ناسراون، بەڵام چونکە کەماهووە بوون، لە بازنەی ئیماندارییدا نەبوون، قبووڵی نەکردوون،: (مَّثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمْ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ لاَّ يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُواْ عَلَى شَيْءٍ ذَلِكَ هُوَ الضَّلاَلُ الْبَعِيدُ) ابراهیم/18. ئەوەی کە پێی پەسەند بووە ـ با کەمیش بووبێت ـ هەر ئەوە بووە کە کەمایەنبەغی بووە: (إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) النساء/48.

ـ جۆرەها شێوازو ئالییەت و چۆنییەتی گەیاندنی بەلاغی خوایی هەبوون، بەڵام چونکە کەماهووە بوون قبووڵی نەبوون. ئەوەتا بە هەڕەشە بە پێغەمبەرە بەڕێزەکەی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێ: (وَإِن كَادُواْ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإِذًا لاَّتَّخَذُوكَ خَلِيلاً. وَلَوْلاَ أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلاً. إِذاً لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لاَ تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا) الاسراء/73ـ74. خوای گەورە کەماهووە لەو زاتە گەورەیە صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قبووڵ ناکات و داوای لێدەکات بە کەمایەنبەغییەکەیەوە پابەند بێ: (وَأَنَّ هَـذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) الانعام/155.

ـ جۆرەها شێوازی حوکمڕانی "دادپەروەر" و غەیرە دادپەروەر هەبوون، بەڵام چونکە کەماهووە بوون ـ قبووڵی نەکردوون: (أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ) المائدة/50.. هەر ئەوەی قبووڵ بووە کە کەمایەنبەغییەکەی خۆی بووە: (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا) النساء/65..

   ئەمە لە هەموو شتێکی ئەم وەحییەدا هەر ئاوایە.. هەر ئەوە قبووڵە کە کەمایەنبەغییە.

   کەوابوو دەبێ هەر ئەو ئیسلامە وەربگرین کە لای خوای گەورە قبووڵە. بەو شێوەیەش دەبێ وەریبگرین کە ئەو پێی قبووڵە. بەو چۆنیەتییەش دیندار بین پێی کە ئەو پێی قبووڵە. بەو شێوەیەش بیگەێنینەوە کە ئەو پێی قبووڵە.. هەموو رەفتارێکمان هەر دەبێت کەمایەنبەغی بێت. وەکو کە داوای کردووە. نەک کەماهووەیەک کە خۆمان حەز دەکەین، یان کەماهووەیەک کە واقیعە جاهیلییەکە لەسەرمانی فەرزکردووەو ناچارمان دەکات لە قاڵبی ئەودا بین.

   دوای ئەوەی ئەمەشت زانی و لات بوو بە رێسا، بزانە کە رەوت هەر لە سەرەتاوە وای دەوێت کە شوێنکەوتووەکانی بە مەنهەجی خۆی ـ کەمایەنبەغی ـ پەروەردە بکات. نەک بەو چۆنیەتییەی لایەنگرەکانی ـ یان ناحەزەکانی ـ حەز دەکەن..

ئێمە دەمانەوێ رەوتەوان لە یەک کاتدا بەو سێ هێڵە تەریبەدا ئاڕاستە بکرێت:

١ـ فێربوونی زانستی شەرعیی: کە بە خوێندنی قۆناغەکانی (زادی) دەبێت: بە خوێندنی کتێبەکانی هەر سێ پۆلەکەی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامیی و دوو پۆلەکەی پەیمانگای ئیبنوتەیمییەو دوو پۆلەکەی تایبەتمەندێتی (تخصص).

٢ـ پەروەردەبوونی ناو کۆمەڵکاریی رەوت: کە جگە لە خوێندنی کتێبە تایبەتییەکان، گۆشکردنیشە لەسەر: پاڵفتەی دەروون و پارسەنگی رەوشت (پابەندبوون بە ئادابەکانەوەو رەچآوکردنی مافی بەرامبەران).

٣ـ واقیعناسیی: واتە زانینی چۆنیەتی چەسپاندنی دەقە شەرعییەکان بەسەر واقیعەکەدا. واقیع بریتییە لە خەڵک و زەمانە. دەبێ واقیعی خەڵکی دەوروبەرمان چاک شارەزابین، تا بزانین واقیعییانە ببزوێین، نەک خەیاڵپڵاوانە. دەبێ جاهیلییەتی سەردەم بە تەواویی بناسینەوە: هێزو دەسەڵاتی، مەڵبەندەکانی بڕیاریی، خاڵەکانی هێزو لاوازیی، چۆنیەتی بزاوتی، بازنەکانی بەرژەوەندیی، دیدو هەڵوێستی بەرامبەرمان.. وە هەروەها. ئینجا زانینی زەمانی خۆمان و خەڵکی، ئێمە لە چ قۆناغێکداین، لە رووی چەندێتیی و چۆنییەتییەوە ئێمەو خەڵکی گەیشتووینەتە کوێ؟ وە هەروەها..

   ئێمەی رەوتەوانان دەبێ ئاوا ـ کەمایەنبەغی ـ بە پێی دیدو رێبازو بەرنامەی خۆمان، بۆ هێنانەدیی ئامانجمان ببزوێین، نەک کەماهووەیەک کە ناحەزان لێمانیان دەوێت. نەک کەماهووەیەک کە لایەنگرانی پەروەردە نەبوومان دەخوازن. دەشێت ئەم لایەنگرانە کە لە دڵسۆزیی خۆیانەوە دەیانەوێت بەو کەماهووەیە ببزوێین، کە لە ئیجتیهادی خۆیانەوە هاتووە، یان لەبەر ئەوەی ئێمەو ئەوان واین لەژێر تین و فشاری جاهیلییەتداو بەزەییان پێماندا دێتەوەو نایانەوێت تووشی کوشتن و زیندان و راوەدوونان ببین. ئێمە گوێ لە ئامۆژگارییەکانیان دەگرین، بەڵام نابێت ڕی بدەین نە ئەوان و نە جاهیلییەت دیدو ڕێبازو بەرنامەو ئامانج و بزاوت و هەڵوێستمان پێ بگۆڕن.. ئەم گۆڕینە داخوازییەی ئەوان گۆڕان و تەنازوولە لە هەموو ئەوەی بە قەناعەتەوە لەسەری رێکەوتووین. خوای گەورە لە ئایەتی مەککییدا دەفەرموێ: (وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ) الانعام/116.

   کەوابوو هەموومان ـ مادام قەناعەتمان بە مەنهەج و کۆمەڵکاریی و رێبەرییمان هێناوە ـ  دەبێ سوور بین لەسەر دیدو ڕێمان، تا شایانی ئەو دەرکەوتن و سەرکەوتنە دەبین کە خوای گەورە بەڵێنی بە عەبدە صاڵحەکانی داوە کە پێیان عەتا دەفەرموێ: (فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَقُلْ آمَنتُ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِن كِتَابٍ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ) الشوری/15 .

 

 


ڕێبەری