ژیان ململانێیه، ئه‌مه دیارده‌یه‌ك نیه كارل ماركس كه‌شفی كردبێت.. ماركس به دیدی فه‌لسه‌فییانه‌ی خۆی ململانێكه‌ی لێكداوهتهوهو وای زانیووه كه ململانێ چینایه‌تیه، كه لینین و ما‌و و شۆڕشگێڕه‌كانی تری كۆمۆنیزم دیدو رێگه‌ی ماركسیان په‌سه‌ند كرد ملیۆنه‌ها كه‌سیان له شوڕه‌وی و چین و ووڵاتانی تر بن گڵ نا.. پێش ماركس و پاش ئه‌ویش بیرمه‌ندو فه‌یله‌سووفانی دیكه به دیدی خۆیان ژیانیان به ململانێ پێناسه كردووه. هێگڵ ووتی دنیا ژیرییه.. كه بسمارك باوه‌ڕی به ژیریی ئه‌و هێنا یاسای شه‌ڕو ئاشتی بڕووسیای بۆ سه‌رخستنی دیدی ژیرییانه‌ی هێگڵ داڕشت.!! داروینیش هات و ووتی هۆكاری هه‌موو ململانێیه‌ك هێزه، مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌كانه.. مرۆڤایه‌تی كرد به شازده ئاستی زاڵمانه‌ی سه‌روو مهیموونهوهو ووتی دوای مه‌یموون ئه‌فریقایی دێن پاشان هیندستانی و پاشان عه‌ره‌ب.! پازدهههمیان ئه‌وروپاییه‌و كۆتا ئاستیش جوله‌كه‌یه.!! هه‌موو به‌ره‌ی ئیستیعمارێتی له جیهاندا نوێ كرده‌وه‌و دنیای كرده گۆمی خوێن.! خه‌ڵكانێك له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كوژران كه خه‌تی ناوچه‌وانیان خواره.!! فرۆید هات و ووتی هۆكاری ململانێی ژیان خڵكردنی ته‌وژمه سێكسییه‌كانی مرۆڤه.! ئه‌م و دۆركایم و سبنسهرو سیمۆن دی بوڤوارو هاوبیرانیان سنووره‌كانی خێزانیان ههڵتهكاندو شیرازه‌ی خێزانه‌كانیان پساند.!! سهممۆئیل هانتینگتۆن به لووت به‌رزییه‌وه هات و ووتی ململانێی شارستانێتیه، هێشتا پێناسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردبوو كه فۆكۆیامای هاولووتی هات و ووتی كۆتایی مێژووه‌و مرۆڤی سپی پێست سه‌لماندی كه له هه‌مووان شارستانێتی تره‌و پێویسته مرۆڤایه‌تی بێنه سه‌ر دیدو پێناسه‌ی ئه‌و.! جۆرج بۆشیش هاته سه‌ر دیدو رێی ئه‌وان و فووی كرد به شه‌یپووری شه‌ڕی خاچپهرستێیداو ووتی رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی مه‌زن ده‌نه‌خشێنم كه له ئه‌ندۆنیسیاوه بیگرێته‌وه تا مه‌غریب و له تاجیكستانه‌وه بیگرێته‌وه تا كاڵی باشووری ئه‌فریقیا.! كه‌چی كه دوای پێنج ساڵ شه‌ڕی خوێناوی هاته عێراق به دزیه‌وه خۆی كرد به لای ستار ئه‌بو ڕیشه‌ی جاشی رۆمادید.ا!! ده رۆژی پێنه‌چوو ستار ئه‌بو ڕیشه‌ش ته‌قێنرایه‌وه.!!
ژیان ململانێیه.. به دیدی ئێمه‌ش ململانێیه.. به‌ڵام ململانێی فیكر، نه‌ك ئه‌و شه‌ڕه خوێناویه‌ی چوارسه‌د ساڵه سپی پێستی چاوشین بۆ رووتاندنه‌وه‌ی جیهان به مرۆڤایه‌تی ده‌فرۆشێت و ئێستاش له ئیفلاسی سه‌رمایه‌دارییدا رووتاندنه‌وه‌ی ووڵاتان ده‌شه‌رعێنێت.. دیتان چۆن پاپا گۆی زه‌وی بۆ پورتوگاڵ و ئیسپانیا كرد به دوو به‌شه‌وه‌و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی دا به پورتوگاڵ و به‌شی رۆژئاواشی دا به ئیسپانیا، ئێستا سی و پێنج ووڵاتی ئهمریكاكان به ئیسپانیۆلی قسان ده‌كه‌ن.؟! دیتان چۆن شارستانێتی و كلتور‌و زمانی ئه‌و میلله‌تانه سڕرایهوهو خێر‌و بێری ووڵاته‌كانیان خرایه خزمه‌تی خاتوونه له‌شفرۆشه‌كانی ئه‌وروپا.؟!
ژیان ململانێیه، ململانێی فیكر.. به‌ڵام له هه‌لی ره‌خساوی وه‌كو یه‌كدا، نه‌ك منێكی زیندانی و تۆیه‌كی جه‌للادی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و دواییش موناقه‌شه‌كان ناو بنێییت (موراجه‌عات).. ململانێی فیكریی به‌ڵگه به به‌ڵگه‌یه‌و ئه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی جه‌ماوه‌ره رۆشنفیكره ئازادهكهش داوه‌ره نه‌ك مه‌لای ئیتتیحادولعولهما.. به‌زیووی ململانێی فیكر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ شكستیدا نه‌خشه‌ی تیرۆر ده‌كێشێت تا به خه‌نجه‌ری غه‌دری شه‌وان فیكره‌كه‌ی بێنێته‌وه ناو كایه‌ی ململانێ..
ژیان ململانێیه، ململانێی مرۆڤی ژیر، نه‌ك شه‌ڕه‌قۆچی دارستانییهكان.. مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای ململانێ ناوخۆییه‌كانییه‌وه سنور‌و ڕێسای بۆ ململانێ و ناكۆكی و بۆ جه‌نگ و ئاشتی داناوه‌و هزرهوان و فه‌رمانده‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێكی ڕێككه‌وتوون..
له نێوانی هه‌موو دوو دیدی جیاواز‌و دوو دینی جیاواز‌و دوو كلتوری جیاواز‌و هه‌موو دوو ئینتیمایه‌كی جیاوازدا ناكۆكی و ململانێ هه‌بووه، به‌ڵام ململانێی هیچ دیدو سیاسه‌ت و كلتور‌و جوگرافیا‌و ئینتیمایه‌ك به قه‌ده‌ر ململانێی ڕۆژئاواییه‌كان خوێناوی نه‌بووه‌و نیه.. ڕۆژئاواییه‌كان (كه‌ئێستا ئه‌وروپاو ڕوسیا‌و ئهمریكاو ئوسترالیا‌و ئیسرائیلن) له هه‌موو كه‌س شه‌ڕخوازتر بوون، شه‌ڕه‌كانیشیان له شه‌ڕی هه‌موو جیهان خوێناوی تر بووه.. وه‌رن ئاماری كوژراوی هه‌موو گه‌لانی ئهمریكاكان و ئه‌فریقاو عه‌ره‌ب و گه‌لانی هیندستان و فارسیوانان و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (پێش كۆمۆنیستیهكهیان) كۆ كه‌ینه‌وه داخۆ ده‌گاته (٣٧،٥١٣،٨٦٦) كه‌س كه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كوژراون.!! وه‌رن دوای ئه‌م كاولكارییه كه ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگیان پێشكه‌وت، چۆن له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌د ملیۆن سه‌ربازیان خسته مه‌یدانی له‌ده‌ست دانی هه‌وانته‌ی رۆحهوهو (٦١،٨٢٠،٣١٥) كه‌سیان به كوشتدا.! به كهمئهندامهكانیشیانهوه بوون به هه‌شتا ملیۆن.!! كه كردیه ٢% دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی.. ناولێنانی ئه‌م ململانێ خوێناوییه‌ی سپی پێستی چاوشینی ئه‌وروپایی به (جه‌نگی جیهانی) چه‌واشه‌كارییه‌كی تری ڕۆژئاوایه..
ژیان ململانێیه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی رۆژئاوا ده‌یكات ده‌ستدرێژییه، شهقاوهیهتیه.. هاتنی ئه‌مریكا بۆ ووڵاتی وه‌كو ئه‌فغانستان و عێراق و فه‌ره‌نسا بۆ جیبۆتی و نه‌یجه‌رو روسیا بۆ چیچان، وه‌كو ئیستیعماره كۆنه‌كه‌ی به‌ریتانیا نین.. به‌ریتانیا له ووڵاتی ئێمه‌دا بۆ نموونه له ماوه‌ی بیست ساڵی ئیستیعماریانهی یه‌كه‌میدا (١٩١٩ـ١٩٣٩) زیاتر له پارتی و یه‌كێتی پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كرده‌وه.. سیستمێكی نوێنه‌رایه‌تی و حكومه‌تی مه‌ده‌نی هێنایه كایه‌وه، قوتابخانه‌ی له هه‌موو شاره‌كاندا كرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی به سیستمی نوێی ئه‌وروپا دامه‌زراند، تۆڕێكی دوور‌و درێژ جاده‌ی قیری راكێشا، دوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانی دامه‌زراند، شاره‌وانی دامهزراندو نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌ك و شاره‌كانی راست كرده‌وه‌و نه‌خشه‌ی جاده‌و كۆڵان و خانوو و دوكانه‌كانی به ره‌سمی تۆمار كرد.. به‌ڵام ئیحتیلالی ئه‌مریكایی تا سێ ساڵی یه‌كه‌می داگیركردنی هه‌ر كوشتار‌و ڕماندنی ژێرخانی ئاوه‌دانی ئه‌م دوو ووڵاته‌ی موماره‌سه كرد (٧٥%ی عێراق)، جگه له‌وه‌ی كه له خهزێنهدابوو دزیبووی تا سێ ساڵ (عهدداد)ی نه‌كرد به بۆریه نه‌وته‌كانه‌وه تا بێ چاودێر‌و بێ حساب بدزێت.! ئێستا ئیحتیلالی ئه‌مریكایی ناشارستانیی عێراقی هێناوه‌ته‌وه بۆ زه‌مانی پێش ئیستیعماری به‌ریتانی (١٢ ملیۆن هه‌ژار هه‌یه)..
ئه‌وانه‌ی ته‌رجومانی ئیحتیلالن و پرۆژه‌كانی ده‌نه‌خشێنن پۆلیسی به‌رتیلخۆری زه‌مانی پاشایه‌تین.! ده‌یانه‌وێت سكی خۆیان و ئه‌سپه‌كانیان تێر بێت، ئیدی حسێب بۆ ئه‌و هه‌موو دزیی و گزیهی ئیستیعماری نوێ ناكه‌ن.. ئه‌وانه موختاره درۆزنه‌ن بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵیاندا نین.. بۆیه به‌رهه‌ڵستكاریی ئه‌و واقیعه سیاسییه چهواشهكارییهین كه ئیحتیلال و هاوبیرانی هێناویانه‌ته كایه‌وه..
ئێمه وه‌كو ره‌وتێكی فیكریی نوێ له‌وبه‌ری ململانێی ئیحتیلال و عهلهمانیهته فشهڵهكهی كوردستانداین.. وه‌كو فیكر له هه‌موو موفره‌دات و رهههندو بواره‌كانی دیدو تێڕوانین و پێناسه‌و ههڵوێستێكماندا له به‌ره‌ی ئه‌و به‌ر ناچین و له هه‌موویاندا سه‌ربه‌خۆیی خۆمان هه‌یه.. كه‌سیش ئه‌مه‌ی پێ نهبهخشیووین تا لێمان بسه‌نێته‌وه..
ئێمه باوه‌ڕمان به تاك و ته‌نهایی خوای كردگار هه‌یه‌و بیناسازیی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی ژیانی خۆمان له‌سه‌ر وه‌حی دامه‌زراندووه.. ئه‌م دیده دینییهشمان بۆته ئایدیۆلۆژیه‌كی ووزه به‌خشی كۆمه‌ڵكاریی ناو خۆی موسوڵمانان بۆ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی..
ئێمه عهلهمانیهتمان پێ نامۆیه‌و سیاسه‌ت به‌شێكه له دینه‌كه‌مان.. قورئانه‌كه‌ی ئێمه زیاتر له حه‌فتا ئایه‌تی له‌سه‌ر حوكم و یاسا‌و سیاسه‌ته، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه سه‌لامی خوای لێ بێت دوای كۆچی بۆ مه‌دینه بۆته ده‌سه‌ڵاتداریی سیاسی ناوچه‌كه‌و ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراندووه، دوای خۆشی یاوه‌رانی نزیكی ئه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و پێشیان خستووه، دوای ئه‌وانیش به دووری 1291 ساڵ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی له عه‌قیده دینیهكهمانهوه هه‌ڵقوڵاوه حوكمی نیوه‌ی سه‌ر زه‌وی كردووه.. ئه‌م شه‌ریعه‌ته به پێی یاسا‌و رێسای ئوسوڵیی ده‌ستووری داڕێژراوه‌و زاده‌ی دیدو پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نیه..
ئه‌مه بۆ مه‌سیحێتی نه‌سازا، ئینجیلی ئه‌وان هیچی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و حوكم و یاسا تێدا نیه، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه سه‌لامی خوای لێ بێت حاكم بوو، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان سه‌لامی خوای لێ بێت درایه دادگا.. یاوه‌رانی ئه‌و شوێن نه‌بوو خۆیان تێدا بشارنه‌وه، یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه بوویه فه‌رمانڕه‌واو داوه‌رو فه‌رمانده‌ی سوپا‌و پێشه‌وای گه‌لان.. ئه‌وان دوای 325 ساڵ لای ئیمپراتۆر قوسته‌نتین حه‌وانه‌وه، ئێمه له یه‌كه‌مین ساڵی كۆچیه‌وه خه‌ڵكی له‌ژێر سایه‌ی شهریعهتهكهماندا حه‌وایه‌وه..
ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلام سێ جاری تر توانیومانه ده‌ستدرێژیی ئه‌وروپا ره‌ت كه‌ینه‌وه، ئێستاش پێمان وا نیه نه‌توانین..