X

گەڕان




هه‌ڵوێست و به‌یاننامه

پرسه‌ نامه‌ی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم

1/1/2019 9:30:35 PM   |   2431 :بینراو

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله الذي لا يحمد على مكروه سواه والصلاة و السلام على من أرسله الله اماما لمن هداه وعلى آله وصحبه وةمن والاه

(منَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ  فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ  وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)

  بە دڵێکی پڕ ناسۆرو خەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناکاوی برای بەڕیزو موجاهیدی سەرکەوتووی تاقیکردنەوەو داعی چالاک و عەقیدە پاکمان مامۆستا کامەران کەریممان پێگەیشت کە ئەمڕؤ3/6/1439 بەرامبەر 18/2/2018 لە ماڵی خۆیداو زۆر بێنازانە گیانی سپارد.. خوای گەورە بە لوتفی خۆی لێیخۆشببێت و بە پیاوچاکانی خۆیی بناسێنێت و ئێمەش و ئەویش لەژێر ئاڵای پێغەمبەری پێشەواماندا صلی اللە علیە وسلم کۆبکاتەوە .. اللهم آمین.

 برای کۆچکردوومان خوێندکارێکی جیددی دینەکەبوو. خەمخۆرێکی سەرڕاستی تەوحیدەکەبوو. خاوەن هیممەت و هەستێکی قیامەتیی بەرزبوو. جوامێرێکی پشوودرێژو داعییەکی هیواگەش بوو. ئارامگرێکی دلێربوو بەرامبەر نەفس و خۆگرێکی سەلەفانەبوو لە رووی طاغووتانی کوردایەتییدا. نە مەحروومکردن لە ماف و نە زیندان و نە ئەشکەنجەو نە هیچ بەربەستێکی ڕیگا کاریگەریی لەسەر دیدو رێ و بزاوت و هەڵوێستی ئیماندارانەی دروستنەکرد. بە پێچەوانەوە هەموو کۆسپەکانی رێی زیاتر دەبوونە مایەی رەسەنبوونەوەی مەنهەجەکە لە لای. رۆیشتنی زانای وا بە دڵنیاییەوە کەلێنی گەورە بەجێدەهێڵێت بەڵام یەقینمان هەیە کە هەموو بزاوت و سرەوتێکی وجود بەپێی قەدەری خوای تاکوپاکەو ئێمەش تەسلیمین و رازین بە هەموو قەدەرێکی خوای خاوەنمان..

   خوای گەورە بیخاتە بەر شنەی رەحمەتی بەرفراوانی خۆی کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.  خوای میهرەبان  سوکنایی دڵی هاوسەرو ئەولادو کەسوکارو قوتابیانیشی بدات .. ئامین 

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

کرێکار

رێبەری رەوتی شاخ


هه‌ڵوێست و به‌یاننامه